❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 19 ڕێگا و هۆكار بۆ پاراستنی ڕێكی له‌شت و ڕاگرتن و كێشی له‌ش به‌بێ ڕێجیم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-25 12:34:18

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

19 ڕێگا و هۆكار بۆ پاراستنی ڕێكی له‌شت و ڕاگرتن و كێشی له‌ش به‌بێ ڕێجیم

19 ڕێگا و هۆكار بۆ پاراستنی ڕێكی له‌شت و ڕاگرتن و كێشی له‌ش به‌بێ ڕێجیم

--------------------------------------------------------------------------------

ئاشكرایه‌ قه‌ڵه‌وی كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كێشی له‌شیان زۆره‌ به‌تایبه‌ت خانمانمان كه‌ هه‌میشه‌ بیر له‌ ڕێگاچاره‌یه‌ك ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ دابه‌زاندنی ئه‌و كێشه‌ زیاده‌یه‌، به‌بێ ماندوبوونێكی زۆر چونكه‌ ناتوانن تا ماوه‌یه‌كی دور و درێژ له‌ رێجیم و وه‌رزشكرن به‌رده‌وام بن.

هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی من ده‌یخه‌مه‌ ڕوو هیوادارم سوودی هه‌بێت بۆتان و ببێته‌ هۆكارێك بۆ دابه‌زاندنی ئه‌و كێشه‌ زیاده‌ی له‌شتان به‌بێ رێجیم و به‌كارهێنانی ده‌رمان و وه‌رزشكردنێكی زۆر :

1- له‌كاتی هه‌ستكردن به‌ برسیه‌تی له‌ نێوان ژه‌مه‌كاندا ده‌توانی چه‌ند چڵێك كه‌ره‌وز یا مه‌عده‌نوس یا میوه‌ی تازه‌ بخۆی.

2- ده‌بێ هه‌ر سێ ژه‌مه‌كان له‌كاتی خۆیدا بخۆی و نابێ كه‌مته‌رخه‌می بكه‌ی له‌ خواردنی نانی به‌یانیان چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی سووتاندنی ڕێژه‌یه‌كی زۆری كالۆری.

3-هه‌وڵ بده‌ كه‌م دابنیشه‌، به‌تایبه‌ت له‌كاتی قسه‌كردن به‌ ته‌له‌فۆن
یان سه‌یركردنی ته‌له‌ڤزیۆن یا نان خواردن و به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ردا.

4-به‌كارهێنانی قالدرمه‌ و هاتوچۆكردن لێخورینی پایسكل و پیاسه‌كردن له‌ جیاتی مه‌سعد یا قاڵدرمه‌ی كاره‌بایی به‌ڵام هاتووچۆكردن له‌سه‌ر قاڵدرمه‌ پیاسه‌كردنیش نابێ ئه‌وه‌نده‌ زۆریش بێ كه‌ زیان به‌ پشتت و قاچ بگه‌یه‌نێت.

5-هه‌وڵبده‌ شه‌كر كه‌م بخۆی‌ و ئه‌و شیر و په‌نیرانه‌یش به‌كاربهێنه‌ كه‌ مادده‌ی قه‌ڵه‌ویی و كالۆرییان كه‌مه‌.

6- ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێك بوی له‌وانه‌ی كه‌ زۆر حه‌زت له‌خواردنه‌وی كاكاو و نیسكافی و قاوه‌ بوو ده‌توانی بیخۆیته‌وه‌ به‌ڵام له‌كاتی خواردنه‌وه‌یاندا شه‌كر به‌كارمه‌هێنه‌ یا زۆر كه‌می تێبكه.

7- ئاگاداربه‌ له‌خواردنی له‌قوتوكراو چونكه‌ ئه‌و خواردنانه‌ كالۆرییان زۆرتره‌ و مادده‌ی حافیزه‌یان تێدایه‌ كه‌ له‌كاتی خواردنی هه‌رس ناكرێن و له‌ گه‌ده‌دا ده‌مێننه‌وه‌ و ده‌بنه‌ هۆكارێك بۆ قه‌ڵه‌وی .

8- نه‌خواردنی برنج و مه‌عكه‌رۆنی، به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام، ئه‌گه‌ریش زۆرت لێ بوون ته‌نها یه‌ك جار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ده‌توانی هه‌ریه‌كه‌یان بخۆی.

9- له‌جیاتی نان و سه‌مونی سپی یا ئاردی گه‌نم ئاردی بۆر یا نانی جۆ بخۆ چونكه‌ نانی سپی بۆ گه‌ده‌ زۆر سوكه‌ و زۆر زوو هه‌رس ده‌بێ.

10- زه‌یتی زه‌یتون له‌جیاتی ڕۆنی زه‌رد یا ڕۆنی كوردی یا زه‌یتی دیكه‌ به‌كاربهێنه‌.

11- ماوه‌ی ‌ نێوان ژه‌مه‌كان هه‌وڵ بده‌ گونجاو و درێژ بێت، چونكه‌ نابێت ماوه‌ی ژه‌مێك بۆ ژه‌مێكی دیكه‌ له‌ 3 سه‌عات كه‌متر بێ.

12- خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام، چونكه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌
6 -10 په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی ڕاماڵینی هه‌موو ئه‌و چه‌وری و ژه‌هرانه‌ی كه‌ له‌ له‌شدا دروست ده‌بن.

13- نه‌خواردنی بنێشت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌كریشی تێدا نه‌بێ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی برسیكردنت و ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات.

14- مریشكی به‌ستوو مه‌خۆ چونكه‌ تا له‌ سه‌لاجه‌دا بمێنێته‌وه‌ چه‌وری و كالۆری زۆرتر ده‌بێ.

15- هه‌وڵبده‌ دره‌نی شه‌و هیچ خواردنێك و خواردنه‌وه‌یه‌ك نه‌خۆی و نه‌‌خۆیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ده‌ له‌سه‌رخۆ و به‌ هێواشی كاری خۆی بكا .

16- خواردنه‌ سوركراوه‌كانت بگۆڕه‌ به‌ خواردنی برژاو و كوڵاو.

17- له‌ سه‌ره‌تای هه‌موو خواردنێك زه‌ڵاته‌ یا میوه‌ بخۆ.

18- هه‌موو كاتیش ئاگاداری ئه‌و شۆربایانه‌ به‌ كه‌ نیشاسته‌ و ئاردیان تێدایه‌.

19- دوربكه‌وه‌ له‌ خواردنی خوێ یا خواردنی سوێر چونكه‌ ئه‌و كات له‌تینویه‌تیدا ناچاری په‌نا بۆ ئاوی زۆر یا چا یا خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان ببه‌ی .‌


كوردكليك

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-25 12:51:44

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

Re: 19 ڕێگا و هۆكار بۆ پاراستنی ڕێكی له‌شت و ڕاگرتن و كێشی له‌ش به‌بێ ڕێجیم

ده‌ستت خۆشبێت به‌ڕاستی بابه‌تێكی جوانه‌ سه‌ركه‌وتوو بیت گیانه‌
http://www.getsmile.com/emoticons/smileys-91853/_950/friendship.gif
http://www.getsmile.com/emoticons/smileys-91853/_950/friendship.gifhttp://www.getsmile.com/emoticons/smileys-91853/b0/tomato.gif

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-25 13:33:32

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: 19 ڕێگا و هۆكار بۆ پاراستنی ڕێكی له‌شت و ڕاگرتن و كێشی له‌ش به‌بێ ڕێجیم

زؤرسوباس هاوريي به ريز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-25 17:47:09

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

Re: 19 ڕێگا و هۆكار بۆ پاراستنی ڕێكی له‌شت و ڕاگرتن و كێشی له‌ش به‌بێ ڕێجیم

ده‌ست و چاوت خۆش بێت گیانه‌که‌م...
بابه‌تێکی زۆر جوان و به‌سوود بوو‌ ..
ته‌مه‌ن درێژ بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-01-26 08:22:30

panhany2004
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-17
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 223
WindowsXPMSIE

Re: 19 ڕێگا و هۆكار بۆ پاراستنی ڕێكی له‌شت و ڕاگرتن و كێشی له‌ش به‌بێ ڕێجیم

dastakant xosh azizm babateki baswda sarkawtw bit

Kurdzhin
داوا مه‌که‌ له‌ خـــــودا که‌ هه‌مــــوو دونیـــــات پـێ بـدا
داوای که‌سێــــکی لێ بکه‌ که‌به‌هه‌مــوو دونیــات نـه‌دا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-01-26 10:39:55

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: 19 ڕێگا و هۆكار بۆ پاراستنی ڕێكی له‌شت و ڕاگرتن و كێشی له‌ش به‌بێ ڕێجیم

زؤر سوباستان ئةكةم هاورئ بة ريزةكانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net