.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












تکایه ڕێزم بگره
داوای لێبوردن ئه‌که‌ین که نه‌مانتوانی له کاتی دیاری کراوی خۆی دا بفڕین له‌به‌ر زروفێك که له ده‌سه‌ڵاتی خۆمان به ده‌ر بوو !!!.
ئه‌مه ده‌سپێکی قسه‌کانی کاپتنی فڕۆکه‌که بوو بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ نه‌فه‌ره‌کانی فڕۆکه‌که بۆ دواکه‌وتنی سه‌فه‌ره‌که‌یان .. خۆزگه بێ ده‌نگ بوایه و کۆتایی بهێنایه به‌و ڕسته‌یه !.
به‌ڵکو درێژه‌ی به قسه‌کانی دا به ڕونکردنه‌وه‌ی گوایه شه‌خسیاتی گرنگ له فڕۆکه‌خانه بون !
به‌سه‌ر کاپتنه ( نه‌رم و نیانه ) که‌دا تێپه‌ڕی که هه‌مو ئه‌وانه‌ی له فڕۆکه‌که‌دان و له ده‌ره‌وه‌ن به‌ڵکو هه‌مو مرۆڤێکی سه‌ر ڕوی ئه‌م زه‌مینه خۆیان به شه‌خسیاتی گرنگ ئه‌زانن که پێویسته ڕێزیان لێ بگیرێت و هه‌میشه پێویستیان به ڕێز لێ گرتن و هه‌ست به گه‌وره‌یی و گرنگیان ( واته تێر کردنی برسێتی سۆز ) هه‌یه.
یه‌کێ له ده‌سته‌واژه ڕه‌مزیه جوانه‌کان ئه‌وه‌یه که ئه‌ڵێت : له ناخی هه‌موو که‌سێك له ئێمه‌دا که‌سێکی تر هه‌یه که به هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا ئه‌که‌ن هاوار به سه‌ریاندا ئه‌کات و ئه‌ڵێت تکایه ڕێزم بگره و تێپه‌ڕ مه‌به به بێ ئه‌وه‌ی ستایشم بکه‌یت.
ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ مرۆڤ نییه، ئه‌ی نابینی ده‌وڵه‌ته‌کان یه‌که‌م شت که داوای ئه‌که‌ن دانپیانانه واته دانیان پیا بنێن وه‌ك ده‌وڵه‌ت ! به‌ڵێ ئه‌مه هێزێکه که زۆرترین ئاماده‌یی هه‌یه و ڕه‌گێکی قوڵ و شوێنکارێکی درێژخایه‌نی هه‌یه له ناخی مرۆڤ دا.
زانای سایکۆلۆجیستی گه‌وره( ولیم جێمس ) ئاماژه به‌وه ئه‌کات که ( قوڵترین ڕه‌غبه‌تی مرۆڤایه‌تی لای مرۆڤ بریتیه له پێویستی به هه‌ستی ڕێز و ستایش )
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رئه‌خات که بۆیه له هه‌موو کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کاندا کێبڕکێ هه‌یه له‌سه‌ر کڕینی تابلۆی به‌ناوبانگ و ژماره جیاوازه‌کانی ئۆتۆمبیل و کڕینی باڵه‌خانه‌ی ئه‌وتۆ که ده‌یان ژوری تیا بێت له کاتێکدا سه‌رنشینه‌که‌ی ته‌نها دوو که‌سن !.
هه‌ر ئه‌و ڕهغبهته شاراوه‌یه بوو که وای له ( مۆزارت ) کرد که سه‌مفۆنیا به‌ناوبانگه نه‌مره‌کانی دابنێت، هانی ( ڤان خوخ ) ی‌دا که تابلۆ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی وێنه بکێشێت، پالیشی نا به ڕۆمان نوسی بلیمه‌ت ( شکسپیر ) که ڕۆمانه نه‌مره‌کانی بنوسێت، هه‌ر ئه‌و ڕهغبهته شاراوهیهشه وا له هه‌ندێ له موراهیقه گه‌نجه‌کان ئه‌کات سه‌ریان به جۆرێکی ئه‌وتۆ بتاشن که سه‌رنجی خه‌ڵك ڕاکێشێت و جلی وا له‌به‌ر بکه‌ن که عه‌جیب و غه‌ریب بێت، هه‌ر ئه‌وه‌شه وا له بچکۆله‌کان ئه‌کات که باوکی تێبینی و ته‌ماشای بکات کاتێ یاریه‌کی ترسناك یان چوڵهیهکی پاڵه‌وانی ئه‌نجام ئه‌دات .... ئه‌وه‌ش هاواری ناخی مرۆڤه (الأنا الداخلية) یه که له‌وانه‌یه وا له زۆر که‌س بکات که تێپه‌ڕێت له حه‌دی ماقوڵ تاکو بۆ جیهانی بسه‌لمێنێ که هه‌یه !.
ئایا سوپاسی خێزانه‌که‌ت، منداڵه‌که‌ت یان خزمه‌تکاره‌که‌ت ئه‌که‌یت کاتێ شتێکت بۆ ئه‌هێنێت ؟ ئایا ڕێز له به‌خشنده‌ییه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌گریت و به‌رز ئه‌یان نرخێنیت ؟ ئایا ڕێز له بۆچونه جیاوازه‌کانی خه‌ڵکی تر ئه‌گریت و پێت ناخۆش نیه که خه‌ڵکی تر بڕوایان به‌و جۆره بۆچونانه هه‌یه ؟ ئایا سه‌رنجی خاڵه به‌هێزه‌کانی خه‌ڵکی ده‌وروپشتی خۆت ئه‌ده‌یت و به‌رز ئه‌یان نرخێنیت ؟
ئه‌و که‌سانه‌ی که زیره‌کن له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌رگیز فرسه‌تێك له ده‌ست ناده‌ن بۆ تێر کردنی ڕه‌غبه‌تی برسی که‌سانی تر به تێشك خستنه سه‌ر و ستایش کردنی خاڵه به‌هێز و کاره باشه‌کانیان که ئه‌مه‌ش وا له به‌رامبه‌ره‌که‌ت ئه‌کات هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بێت به‌رامبه‌رت..
خه‌ڵك به ده‌ست ناهێنی و ناچیته دڵیانه‌وه و ناتوانی شوێنکاریان له‌لا به‌جێ بهێڵی ئه‌گه‌ر له ناخت‌دا له‌و بڕوایه‌دا نه‌بێت که ئه‌و که‌سانه جێگای ڕێزن، دکتۆر (جی ڕاین ) ئه‌ڵێت مامه‌ڵه کردنت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا پشت ئه‌به‌ستێت به‌وه‌ی بڕوات چۆنه له باره‌یانه‌وه.
له کۆتاییدا بیرت نه‌چێت که هێزی شه‌خسیه‌ت و بڕوا به‌خۆ بوون و دڵی ته‌ندروست ئه‌وه‌یه که به ڕێزه‌وه سه‌یری خه‌ڵکی بکه‌یت و ڕێز له بیر و بۆچونه‌کانیان و نیشتیمانه جیاوازه‌کانیان و هه‌تا ئه‌و شتانه‌ی که هه‌شیانه له که‌ل و په‌ل بگریت، که ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له دڵێکی ته‌ندروست و سۆزدار ئه‌کات، هه‌روه‌ك چۆن به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری پزیشکی له زانکۆی دیوك ئاماژه‌ی پێ ئه‌کات ( ئه‌و دڵانه‌ی که ته‌ندروستن و خۆشه‌ویستیان تیایه ئه‌و دڵانه‌ن که ڕێزی خه‌ڵکیان تیایه و ئه‌مه‌ش یه‌کێ له دیارده‌کانی بڕوا به خۆ بون و دڵ نه‌رمییه ).
تاڵه زێڕینه‌کانی تیشکی خۆر بڵاو ئه‌بنه‌وه و ڕوناکی و گه‌رمی به هه‌موو جیهان ئه‌به‌خشن..... به‌ڵام ناتوانن دڵی که‌سێکی قین له دڵ ڕوناك بکه‌نه‌وه.
تایبه‌ت به کوردژین
ئاماه کردنی باپیره.
ئه‌م ڕوداوه له باپیره‌ی خۆتان ڕوی دا هه‌فته‌ی پێش‌و له کاتی سه‌فه‌ر کردن بۆ عه‌ممان
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن باپیره (2011-01-21 19:41:46)
له‌سه‌ر هێڵ نییه










باپیره گیان ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه ره‌نگه سه‌ره‌تا وا هه‌ست بکه‌یت که چیرۆکێکی سه‌رسورهێنه‌ر بێت به‌لام له ناوه‌راستا ئاراستهگۆڕێکی تری به خۆ ده‌بێنێت که ئه‌ویش یئهکێکه له به‌ها جوان و ده‌وله‌مه‌نده‌کانی ژیانه که رێزگرتن و متمانه به خۆبوون و ئاره‌زوو و جه‌ندان شتی تره که ئه‌مرۆکه ئێمه‌ی مرۆڤ له ژیاندا زۆرترین کات پێویستمان ده‌بێت بۆیه به هه‌ول دان بۆ ره‌خساندنی بارودۆخێکی له‌م جۆره بۆ خۆمان و که‌سی به‌رامبه‌رمان ئه‌وا ده‌گه‌ین به ئامنجێکی سه‌رکه‌وتن که ره‌نگه زۆر جار خه‌ونی پێوه ببینین
بابه‌تێکی په‌ند ئامێز وو ده‌ستت خۆش بێت ناوه ناوه شتێکی له‌م جۆره بدرکێنه با سودبه‌خش بین پێیه‌وه
له‌گه‌ل رێزمدا


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا باپیره گیان،،
زۆر زۆر بابه‌تێکی جوان و پڕ مانایه،،
کاتێک که بابه‌ته‌که ئه‌خوێنیته‌وه به شیوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ناخ تێکه‌ڵ ده‌بێت حه‌ز به ته‌واوبونی ناکه‌یت،،
یاخوا له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت باپیره گیان
دێری کۆتای بابه‌ته‌که‌م زۆر لا جوان بوو بۆیه له واژووه‌که‌م دامناوه..
سه‌رکه‌وتوو بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه










دستهکانت خۆش بێت یاخوا باپیره گیان
به‌راستی بابه‌تێکی تابلێی جوان و پر به پێست بو
زۆر شتی سودمه‌ندی تیایه هه‌ر سه‌ر که‌وتو ته‌مه‌ن درێژ بیت یاخوا

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه






کاکه sirwan xoshnaw گیان، داده SoZi گیان ، کاکه brwabatasi گیان
ده‌سته‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش خۆش بێت
شادمان بووم که بابه‌ته‌که‌تان به دڵ بوو
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بن بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا باپیره گیان،،
زۆر زۆر بابه‌تێکی جوان و پڕ مانایه،

له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت باپیرە گیان بۆ نوسینەوەی ئەم بەسەرهاتەی خۆت ...
وە ئەم بابەتە ئامۆژگارییەکی زۆر جوانیشی تێدایە کە باس لە بونی رێزگرتنی بەرامبەر دەکات ،
بەتاکید کاتێک ئێمەی مرۆڤ توانیمان رێز لە خودی خۆمان بگرین بە دڵنیایەوە ئەتوانین رێزی بەرامبەرەکەشمان زۆر بە جوانی رابگرین . کەواتە بەر لەوەی رێزی بەرامبەر بگرین با رێزی خۆمان بگرین لە نێو رێزی خۆماندا رێزی بەرامبەریش جێگای دەبێتەوە ،...
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت لە نوسینی بابەتە پر لە زانیار ی و ئامۆژگارییەکانتدا....

له‌سه‌ر هێڵ نییه