.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











ژنو مێردێكی بە تەمەن بۆ پەیدا كردنی بژێوی ژیانیان ڕۆژانە سەرقاڵی خزمەتكردنی كێڵگەكەیان بوون، مشكێكیش لە ناو كێڵگەكەیاندا دەژیا، كە بە هۆی ئەوەی بەرووبوومەكانیانی دەخوارد زۆر ناڕەحەت بوون، چونكە ماندوویەتی زۆریان دەكێشا لە خزمەتكردنی كێڵگەكەدا، بۆیە بیریان لەوە كردەوە كە چارەیەك بدۆزنەوە ...
ئەویش بریتی بوو لە دانانی تەڵەیەك، كاتێك مشكەكە تەڵەكەی بینی لە ناو سندوقێك دەریان هێنا دەستی كردە هاوارو گازندە كردن، هەروەك شێتی لێهاتو بە دەوری كێڵگەكەدا دەسوڕایەوەو هاواری دەكرد، تەڵەی مشكیان هێناوە... تەڵەی مشكیان هێناوە.... مریشكی خاوەن ماڵ بە هاتو هاواری مشكەكە بێزاربوو پێی وت: بە دەنگە دەنگو هاواركردن بێزارمان مەكە، ئەو تەڵەیە تەنها بۆ تۆ دادەنرێت، ئەوە كێشەی خۆتەو پەیوەندی بە منەوە نییە... پاشان پەنای بردە بەر مەڕی خاوەن كێڵگەكەو پێی گوت: ئاگاداربە.... ئاگاداربە... تەڵەیان داناوە بۆمان!
مەڕەكەش دەستی كرد بە پێكەنینو وتی: ئەی ترسنۆك، ئەگەر ئەوەندە لە سزا دەترسیت، بۆچی بەرووبوومی كێڵگەكە دەخۆیتو تێكیان دەدەیت؟ پاشان مەبەستەكە تۆی نەك ئێمە بۆیە سەرمان مەیەشێنە بڕۆ وازمان لێ بهێنە... ئامۆژگاریت دەكەم واز لە دزینی خواردنو خواردنی دارو گوریسو پچڕاندنی بهێنیت.... لێرەدا مشكەكە هیچی بۆ نەمایەوەو لە مانگاش یارمەتی دەستنەكەوت، چونكە ئەویش بە گاڵتە پێكردنەوە بە دەنگێكی هێواش وتی: دیارە دەیانەوێت مانگاكان لە ناو بەرن!! چی دەڵێی داوای ئەوە بكەم لە باخچەیەكی ئاژەڵان جێگەم بكەنەوە؟!
پاش ئەوەی كە بۆی دەركەوت هیچ كەسێك گرنگی پێ نادات بڕیاری دا خۆی خەمێكی خۆی بخوات، بەردەوام چاودێری خاوەن كێڵگەكەی دەكرد هەتا شوێنی تەڵەكەی دۆزییەوەو بڕیاری دا خۆی بە دوور بگرێت لێیو بێ ترسو دوو دڵی دەخەوت... شەوێك گوێی لە دەنگێك بوو ئەویش دەنگی تەڵەكە بوو نێچیرێكی گرتبوو! یەكسەر بەرەو شوێنی دەنگەكە ڕای كرد بینی مارێكی گرتووە، خێزانی خاوەن كێڵگەكەش وای زانی مشكەكەی گرتووە لەبەرئەوەی تاریكبوو نەیبینی تا مارەكە پێوەی داو زۆر ئازاری دا. بەخێرایی بەرەو نەخۆشخانەیان بردو فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەنجامدراو گەڕایەوە ماڵەوە، بەڵام بە هۆی بەرزی پلەی گەرمی لەشییەوە دەیناڵاند... هاوسەرەكەی بڕیاری دا شۆربایەكی بۆ ئامادە بكات بۆ ئەو مەبەستە مریشكەكەی سەربڕیو بۆی لێنا!
خزمو دۆستانیش ڕۆژانە سەردانیان دەكرد هەرلەبەرئەوە مەڕەكەشیان سەربڕی بۆ میوانەكان! بەڵام نەخۆشەكە بە هۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ژەهری مارەكە بە ناو لەشیدا كۆچی دوایی كرد!!
بۆئەوەی خواردنی پرسەكەش ئامادە بكەن ناچار بوون مانگاكەش بكەنە قوربانی! بەو شێوەیە تەنها یەكێك لە ئاژەڵەكان كە بە زیندوویی مایەوە ئەو مشكە بوو كە مەبەستیان لە ناوبردنی بوو، تەنها ئەویش بوو هەستی بە مەترسی دەكرد، بەڵام ئەوانی تر هەستیان بە دووری كرد لە مەترسی نەمانیان، بەڵكو بە گاڵتەجاڕیشەوە لە ترسو دوودڵی مشكەكەیان دەڕوانی...
لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت تەنانەت ئەگەر كێشەیەكیش ڕووبدات پەیوەندی بە ئێمەوە نەبێتو لێمان دووربێت باش وایە ئەگەر توانای یارمەتیشمان نەبوو با بێ نرخ نەڕوانینە بارودۆخو هەستیان، چونكە لەوانەیە ئەنجامەكەی زیانمان پێ بگەیەنێت، بۆیە پێویستە ئەگەر كەسێك، هاوڕێیەك، كێشەیەك، یان پێوسیتییەكی هەبوو بە جۆرێك هاوكاری بكەین، وەك ئەوەی خۆمان خاوەن كێشەكە بین.
له گۆڤاری بڕیار بڵاو کراوهتهوه


لهسهر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤشبيت كاكة ماركؤ زةنكةنة بؤ جيرؤكةكة بةراستى شتى لةم جؤرة كةليك زؤرة
بؤية منيش لةكةل تام دةبيت هةموومان هاوكاربين
ئةكةرنا شتى لة مشك بجوكتر بة هيلاكمان دةباااااااا ههههههههه


لهسهر هێڵ نییه
ههههههه
کێ کردی و کێ بردی؟
دهستهکانت خۆش بێت کاک مارکۆ بابهتێکی زۆر جوانه..
دهستهکانت خۆش بێت و تهمهن درێژ بیت..
بهڵام تکایه کاک مارکۆ بابهت له شوێنی گونجاو دابنێ.
.
لهسهر هێڵ نییه





hawbirbatasi ده ستت خوش برام بو به يامه كه ت
SoZi ده ست خو ش بو به يامه كه ت
به لام سوزى خان له م شوينه كونجاوتر كوييه بم بوره؟؟؟؟؟؟
لهسهر هێڵ نییه