❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هەشت خاڵ و ئامۆژگاری بۆ ئەوەی هەمیشە خانمێكی جوان و سەرەنجڕاكێش بیت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-25 12:37:54

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

هەشت خاڵ و ئامۆژگاری بۆ ئەوەی هەمیشە خانمێكی جوان و سەرەنجڕاكێش بیت

خانمی بەڕێز.. جوانی و سەرەنجڕكێشی لە متمانە و بڕوابەخۆبوونەوە دێتەدی. بڕوابەخۆبوون مانای یاخیبوون و لە نەریتدەرچوون ناگەیەنێت، بەڵكو مانای بوێرییە لە سنوورێكی دیاریكراودا.

كەواتە بۆ ئەوەی هەمیشە خانمێكی هەمیشە جوان و سەرەنجڕاكێش بیت و سەرەنجی دەوروبەرەكەت بۆ خۆت ڕابكێشی، ڕەچاوی ئەم چەند خاڵ و ئامۆژگارییانەی خوارەوە بكە:

یەكەم: متمانە و بڕوابەخۆبوون
وەكو ئاماژەمان پێكرد كە متمانە و بڕوابەخۆبوون خاڵ و سەنتەری جوانی و سەرەنجڕاكێشی هەر خانمێكە. كەوتە بوێری و متمانەبەخۆبوون مێینەییت ناسڕێتەوە، بەڵكو پابەندت دەكات بە جوانی و كەسایەتی خۆتەوە.

دووەم: بۆنی خۆش
نهێنی جوانی و سەرەنجڕاكێشی ئافرەت بۆنی خۆشە، بەڵام بۆنێكی ناسك و خۆش كە لەگەڵ كەسایەتی و جوانی تۆدا بگونجێ.

سێیەم:قژداهێنان، یان شێوازی لەچككردن
داهێنانی قژ و تەسریحەكردنی ڕو و ڕوخسارت جوانتر دەر دەخات، هەوڵ بدە هەموو كات ئەو ڕەنگ و بۆیانە بەكاربهێنی كە لەگەڵ پێستتدا گونجاوە و ڕەنگت دەگۆڕێ.

بۆ ئەو خانمانەیش كە حیجابن پێویستە لە ڕەنگی لەچكەكەیان لەگەڵ یەكێك لەو پارچانەدا بگونجێ كە لەبەری دەكەن.

چوارەم: جل و بەرگی گوونجا و هەڵبژاردنی قوماشەكەی
لەبەر كردنی جل و بەرگێكی گونجاو كە بەتەواوی كەسایەتی و جوانیت دەربخات.

لێرەیشدا دەبێت ئاگاداری لەبەركردنی هەندێك جۆری قوماش بن چونكە زۆر جلو بەرگ هەیە كە تیایدا قەڵەو دەردەكەون، یا لاوازتان دەكات، یان پێكهاتەكەی وایە كە زۆر ئارەق دەردەدات. بە گشتی دەبێت جۆر و ڕەنگی ئەو جلەی لەبەری دەكەیت لەگەڵ ڕووخسار و كەسایەتیتدا بگوونجێت، بەهەمان شێوەیش دەبێت وریای جۆری قوماشی جلەكانتان بن.

پێنجەم: لێزانی لە بەكارهێنانی ئیكسسواراتدا
بەكارهێنانی ئیكسسوارات خالێكی بنەڕەتی و گرنگە لە دەرخستی جوانیتدا، ئەوەیش بزانە كە ئەم خاڵە بە تەنها زیو و زێڕ ناگرێتەوە، بەڵكو قایشی كەمەرو جانتای شان و پێڵاو و چاوێلكە و شتی دیكەیش.

شەشەم: پێكەنین و جوانی ددانەكان
پێكەنین كە چەكی جوانی و سەرنج ڕاكێشیتە، بەڵام پێكەنینیش شێواز و كات و هۆكاری دیاریكراوی خۆیی هەیە، هاوكات دەبێت لێرەدا ڕەچاوی ئەوەیش بكەیت كە هەمیشە ددانەكانت بە پاكی و جوانی ڕابگریت.

حەوتەم: خەوت و حەسانەوەی گونجاو
خەو و ئیسراحەتكردنی دور لە قەلیقی و دڵەڕاوكێی هۆكاری هەست و میزاجێكی جێگیر و جوانە. هەر بۆیە خانمی ژیر دەزانێت كە لەڕێگەی ئەم خاڵەوە چۆن سەرەنجی بەرامبەرەكەی بۆ خۆی ڕابكێشێ و لەجیاتی توڕەیی و هەڵچونی سەرەنج و چاو و مێشكی بۆخۆی كێش دەكات.

هەشتەم: بایەخدان بە ڕووخسار:
لەكۆتاییدا پارێزگاری لەڕوخساری دەرەوەت بكە، ئەمەیش مەرج نیە بە تەنیا بە ماكیاژ بكرێت، بەڵكو زۆر جار سادەیی و ساكاری و دەرخستنی جوانی سروشتی ڕووخسار دەتباتە لووتكەی جوانی و سەرەنجڕاكێشی.
سه‌رچاوه‌ :bonekan

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-25 20:48:11

زانيار
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-08
په‌یامه‌كان: 407
WindowsXPFirefox

Re: هەشت خاڵ و ئامۆژگاری بۆ ئەوەی هەمیشە خانمێكی جوان و سەرەنجڕاكێش بیت

شتيكى باش ده بو كه ئافره تان ياخو باشتره بلين خيزانه كان ئه ئامؤزكاريانه به يره و بكه ن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-26 10:37:32

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: هەشت خاڵ و ئامۆژگاری بۆ ئەوەی هەمیشە خانمێكی جوان و سەرەنجڕاكێش بیت

سوباس بؤيامةكة ت بةريزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net