.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









سڵاو هاوڕێیان ، تکایە پێویستم بە ڕاپۆرتێکە لەسەر شێرپەنجەی گەدە ، ئەگەر بتوانن هاوکاریم بکەن سوپاستان ئەکەم .
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
سڵاو به‌ڕێزم
ئه‌مه چه‌ند زانیاریه‌که له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده،،به‌هیوای ئه‌وه‌ی سودی لێ ببینیت،،،
شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده چییه؟
شێرپه‌نجه له گه‌ده‌دا, ئاکامی گۆڕانکاریی خانه‌کانی لینجه‌په‌رده‌ی گه‌ده‌یه. له ماوه‌ی ئه‌م 40 سالآنه‌ی دواییدا, شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زۆر نائاساییتر بووه. چه‌ندیی ڕووداوه‌کان له سێ به‌شدا دوو به‌ش که‌می کردووه. ئه‌و به‌شه گه‌وره‌یه‌ی که که‌می کردووه له ناو ژناندایه.
له‌به‌رچی مرۆڤ شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌ی تووش ده‌بێ؟
له لینجه‌په‌رده‌ی زگه‌وه شێرپه‌نجه به‌ده‌ر ده‌که‌وێ.
هۆیه‌کانی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده, تا ئێستاش گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێ. به‌شێک له نه‌خۆشییه‌کان له گه‌ده‌دا, له‌وانه‌یه ببنه هۆی په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه, بۆ نموونه هه‌وکردنی درێژخایه‌نی گه‌ده یاخود برین له گه‌ده‌دا. باکتریاکانی برینی زگ, هێلیۆباکتێر, کار ده‌کاته سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی به‌شێک له چه‌شنی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده. هه‌روه‌ها هه‌ندێک له کنێتی (ویراسی)ش وێده‌چێ ڕۆڵیان هه‌بێ. له کۆتاییدا, هیچ جۆره گومان و دوودڵییه‌ک نی‌یه, که فاکته‌ره‌کانی ژینگه - له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه جگه‌ره‌کێشان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و شتانه‌ی ئێمه ده‌یان خۆین و ده‌یان خۆینه‌وه - ئه‌رکێکی گرنگیان هه‌یه. پیاو باوه‌ڕی وایه که شیر, سه‌وزه‌واتی تازه, ڤیتامیناتی (C) و خواردنی به‌ستراو مه‌ترسی که‌م ده‌که‌نه‌وه, له کاتێکدا ماسیی خوێ پێوه‌کراو, گۆشتی خوێ پێوه‌کراو و سه‌وزه‌واتی زه‌ریایی کرداری پێچه‌وانه‌یان ده‌بێ.
چۆن هه‌ست به نه‌خۆشییه‌که ده‌کرێ؟
ته‌نها لوویه‌ک له گه‌ده‌دا, هه‌ر خۆی هیچ دیارده‌یه‌کی نه‌خۆشییه‌که نادا, به‌لآم ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی به‌دوای ته‌ڕایىى نه‌خۆشییه‌که‌دا دێن ده‌بنه ئه‌و هۆیه. له‌وانه‌یه ببێته هۆی خوێن له‌به‌ر ڕۆیشتن, که وه‌کوو له شێوه‌ی ڕشانه‌وه له‌گه‌ڵ خوێن یاخود بوونی خوێن له پیساییدا. له‌وانه‌یه هه‌ر ڕشانه‌وه‌که بێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواردن ڕێڕه‌وی ئازادی نی‌یه بۆ سیسته‌می ڕیخۆڵه, یاخود ژان هۆی ئه‌وه‌یه که لووه‌که له ڕێگای گه‌ده‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه. به هه‌مان شێوه‌ی شێرپه‌نجه له سورێنچکدا, به داخه‌وه که زۆر وه‌ختی ده‌وێ, هه‌تا نیو ساڵ, تا ئه‌و کاته‌ی نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌که ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی که پیاو په‌یوه‌ندی به دوکتۆرێکه‌وه بکات و لێی بکۆڵرێته‌وه. له‌وانه‌یه کاریگه‌ر بووبێ.
ڕێنماییی باش
ئه‌گه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه بچووکترین شکت هه‌یه, یاخود ڕشانه‌وه‌ت ده‌بێ, ئه‌و دیاردانه‌ی که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ کرا, پێویسته به‌زوویی بچیته لای دوکتۆر بۆ لێکۆڵینه‌وه.
چۆن پزیشک دیاریکردنی شێرپه‌نجه له گه‌ده‌دا ده‌ستنیشان ده‌کات؟
پشکنینی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده بریتییه له لێکۆڵینه‌وه‌ی تیشکی گاما (X), به‌لآم له سه‌ره‌تادا و یه‌که‌م شت پشکنینی ناو زگ له ڕێگای سۆنده به تیشکی گاما-وه (Gastroskopi), ئه‌و کاته دوکتۆر ته‌ماشای گه‌ده ده‌کات و له لووه‌که نموونه‌یه‌ک وه‌رده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی به زه‌ڕه‌بین (Mikroskop) سه‌یری بکات.
چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌دا ده‌کرێ؟
مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا له نه‌شته‌رگه‌ری پێک دێ و هه‌رچه‌ند نه‌خۆشییه‌که زووتر په‌ی پێ ببردرێ, به‌خت گه‌وره‌تر ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی جاران بگه‌ڕێیته‌وه. به داخه‌وه زۆر که‌س گه‌لێک دره‌نگ داوای یارمه‌تی له دوکتۆر ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ش کار ده‌کاته سه‌ر بوواری چاره‌سه‌رکردن.
به‌شێک له مرۆڤه‌کان به ناسینی نه‌خۆشییه‌کانیان, پشکنینی ناو زگیان له ڕێگای سۆنده‌وه به تیشکی گاما بۆ ده‌کرێ, که مه‌ترسیی په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌یان لێ بکرێ.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه