❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیرانه‌ بیر بکه‌ره‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆش بژیت!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-19 18:38:53

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

ژیرانه‌ بیر بکه‌ره‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆش بژیت!!!

ئاسان بیر بکه‌ره‌وه‌ و با ئارامی بژیی
ئه‌م چیرۆکه‌ بۆ گۆڕینی گۆشه‌نیگاکانمانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کان



له‌ وڵاتی صین پیاوێکی ملێۆنله‌ر ئه‌ژیا که‌ له‌ تاو ئازاری چاوی خه‌وی لێ نه‌ئه‌که‌وت ، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی چاره‌سه‌ری زۆری به‌کارهێنا له‌ ده‌رزی و ده‌رمان و حه‌ب ،به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێکی باشی نه‌بوو ..  وه‌ له‌ دوای گفتوگۆو ڕاپرسیه‌کی زۆری پزیشکان بڕیاریدا که‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی سه‌ردانی راهبه‌یه‌کی پیرۆز و به‌ناوبانگ بکات ، سه‌ردانی راهبه‌که‌ی کرد و له‌ دوای پشکنین راهبه‌که‌ پێی راگه‌یاند بۆ ماوه‌یه‌ک جگه‌ له‌ ڕه‌نگی سه‌وز سه‌یری هیچ ره‌نگێکی تر نه‌کات ، پیاوه‌ ملێۆنله‌ره‌که‌ کاتێک راهبه‌که‌ی به‌جێ هێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ ، به‌ هه‌موو خزمه‌تکاره‌کانی راگه‌یاند که‌ هه‌موو شتێکی ناو ماڵه‌که‌ی بگۆرن به‌ ڕه‌نگی سه‌وز و هه‌مو ماڵه‌که‌ی بۆیه‌ی سه‌وز بکه‌ن ، هه‌روه‌ها هه‌موو که‌لوپه‌ل و ئه‌ساسی ماڵه‌که‌ بگۆرن بۆ ره‌نگی سه‌وز و بریاری دا هه‌موو خێزان و کارمه‌ندان و خزمه‌تکاره‌کانیشی جلوبه‌رگه‌کانیان بگۆرن بۆ سه‌وز . به‌م کاره‌ ئارامیه‌کی بۆ هاتوو هه‌ستی به‌ باشبونی چاوی کرد ، دوای ماوه‌یه‌ک بۆ سوپاسگوزاری داوای کرد که‌ راهبه‌که‌ به‌نگهێشت بکه‌ن بۆ میوانداری کردنی ، راهبه‌که‌ش که‌ به‌ جلی پرته‌قاڵیه‌وه‌ ڕۆشت بۆ ماڵی پیاوه‌که‌ ، بۆیه‌ خزمه‌تکاره‌کان داوایان لێ کرد جله‌که‌ی بگۆڕێت بۆ ره‌نگی سه‌وز و جلیان بۆ ئاماده‌کرد و خۆی گۆڕی ، کاتێک گه‌شته‌ لای نه‌خۆشه‌که‌ی واته‌ پیاوه‌ ملیۆنله‌ره‌که‌ پرسیاری لێ کرد ئایا ئازاری چاوت باش بووه‌ ؟ پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ سوپاسی کرد و وتی به‌ڵێ باش بووم ، به‌ڵام ئه‌مه‌ گرانترین ده‌رمانێک بوه‌ که‌ تا ئێستا له‌ ژیانمدا به‌کارم هێنابێ ''
راهبه‌که‌ به‌ سه‌رسوڕمانه‌وه‌ وتی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌مه‌ هه‌رزانترین ده‌رمانێک بوه‌ که‌ من له‌ ژیانمدا بۆ چاره‌سه‌ربونی ئازاری چاوی تۆم نوسیوه‌، ته‌نها پێویست بوو چاویلکه‌یه‌ک بکڕیت که‌ شوشه‌که‌ی سه‌وز بێت و هیچ پێویستی به‌م هه‌موو پاره‌ سه‌رف کردنه‌ نه‌ئه‌کرد ، تۆ بۆ چاره‌سه‌ری چاوت ناتوانی هه‌موو دنیا بگۆڕێ ، به‌ڵکو به‌ گۆڕینی گۆشه‌ نیگای خۆت ئه‌توانی دنیا بگۆری بۆ ئه‌و جۆره‌ی خۆت ئه‌ته‌وی ، گۆڕینی دنیا کارێکی بێ عه‌قڵانه‌یه‌ به‌ڵام گۆڕینی گۆشه‌ نیگامان هه‌رزانترین و کاریگه‌رترین رێگایه‌ بۆ گه‌شتن به‌ ئامانجه‌کانمان.
بیر کردنه‌وه‌ت ساده‌ بێت و ژیانت ئارام بێت
هاورێیان هه‌وڵ مه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دنیا بگۆڕن چونکه‌ دنیا به‌ ئێمه‌ ناگۆڕێت
هه‌وڵ بده‌ن نیگاو بیرکردنه‌وه‌کانی خۆتان باش بکه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ دنیا

به‌ هیوای سود وه‌رگرتن
ئاماده‌کردن و وه‌رگێرانی: خه‌مه‌
تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-19 19:31:49

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ژیرانه‌ بیر بکه‌ره‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆش بژیت!!!

زۆر زۆر بابه‌تێکی جوانه‌،،ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا خامه‌ گیان
هه‌موومان پێش گۆڕانی خۆمان هه‌وڵی گؤڕانی ده‌ورووبه‌ر ده‌ده‌ین..
سه‌رکه‌وتوو بیت هاوری ئازیزم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-19 20:00:55

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ژیرانه‌ بیر بکه‌ره‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆش بژیت!!!

yaxwa dastakant xosh bet xama gyan
barasty babateky zor jwan bw har sar kawtw byt

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-11-19 20:14:12

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ژیرانه‌ بیر بکه‌ره‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆش بژیت!!!

ده‌سته‌كانت خۆشبێت خه‌مه‌ گیان بابه‌تێكی زۆر جوانه‌
هیوادارم هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو بیت و سه‌رفه‌راز بیت
به‌هیوای به‌رده‌وامی و بابه‌تی جوانتر

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-11-20 15:28:40

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ژیرانه‌ بیر بکه‌ره‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆش بژیت!!!

سوپاس هاورێیانی به‌رێزم بۆ په‌یامه‌کانتان


خاتوو سۆزی
کاکه‌ بڕوا
کاکه‌ مه‌ریوان


خۆشحاڵ بوم به‌ دڵی به‌رێزتان بوه‌
هه‌ر بژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-01-27 17:33:38

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: ژیرانه‌ بیر بکه‌ره‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆش بژیت!!!

sozi  nwsi


زۆر زۆر بابه‌تێکی جوانه‌،،ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا خامه‌ گیان
هه‌موومان پێش گۆڕانی خۆمان هه‌وڵی گؤڕانی ده‌ورووبه‌ر ده‌ده‌ین..
سه‌رکه‌وتوو بیت هاوری ئازیزم...

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Momi Temen (2011-01-27 17:35:00)

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-01-27 17:45:45

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: ژیرانه‌ بیر بکه‌ره‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆش بژیت!!!

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاوڕی چالاکه‌که‌م خه‌مه‌ گیان ئافه‌رین بۆ تۆ
بابه‌تێکی زۆر جوان زۆر کاریگه‌ر زۆر کاملو پر مانا زۆر پێویست بۆ هه‌ر تاکێک له‌ کۆمه‌لگادا
سه‌رکه‌وت و بیت ئه‌زیزم ده‌سته‌کانت خۆش بیت هیوای به‌رده‌وامی

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-01-27 20:41:42

ليوزة
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-23
دواترین سه‌ردان: 2013-09-02
په‌یامه‌كان: 1074
WindowsXPMSIE7

Re: ژیرانه‌ بیر بکه‌ره‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆش بژیت!!!

dasknt xosh be xama gean

barste wshkan zor zor jwanw pr mna bwn


harbzhe yaxwa qat mndw nabe la zhynt

Kurdzhin

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه‌ " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-59036817f0.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-01-27 21:03:29

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ژیرانه‌ بیر بکه‌ره‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆش بژیت!!!

زۆر زۆر سوپاس هاورێیانی زۆر به‌رێزم
مۆمی ته‌مه‌ن هه‌ر بژیت هاورێ گیان خۆشحاڵ بووم به‌ دڵی به‌رێزت بوه‌
خاتوو له‌نیا زۆر سوپاس بۆ وشه‌ جوانه‌کانت خۆشحاڵم جێگه‌ی سه‌رنجی به‌رێزت بوه‌ هاورێ گیان
خاتوو لێوژه‌ زۆر سوپاس بۆ هه‌ستت به‌ هیوام سودی هه‌بوو بێ هاورێ گیان
هیوای کامه‌رانیتان بۆ ئه‌خوآزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net