.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















وڕێنە بەشی (( ١٠ ))
حاجی مامۆستا مەلا سەید شێخ نەجمەدین لە سەر گردەکەی بەر ماڵان لەگەڵ خەڵکی ئاوایی نوێژە بارانەیان کرد و لە ئەنجامدا شەپۆلێکی بەفر و باران بارین سەرتاپای وڵاتانی ئەوروپای گرتەوە ، بەو بۆنەیەوە مامۆستای ناوبراو کارتێکی ئاسیای کڕی لە دوکانی قەسابەکەی نزیک ماڵی خۆیان و کردی بە دیاری بۆ کوڕە تاقانەکەی !! هاوکات لەگەڵ ئەم دەنگ و باسەدا و بە بۆنەی دەست پێکردنی ساڵی تازەی خوێندن ، پەیمانگای دوکان دوای تێپەڕبوونی ( ٣ ) مانگ بەسەر خوێندندا ئاهەنگی یەکترناسینی ساز کرد بۆ خوێندکارانی پەیمانگا ، لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا مامۆستایەکی پەیمانگاکە وتی :
حکومەتی هەرێمی وەزیرستان تا ئێستا نزیکەی ( ٥٠٠ ) لێپرسراوی حیزب و حکومەتی خانەنشین کردوە بە پلەی وەزیر و واچاوەڕوان ئەکرێ لە چەند ساڵی داهاتوودا هەزاران بەرپرسی تریش خانەنشین بکرێن بە هەمان پلەی وەزیر ، بۆیە لە ئێستادا حکومەتی هەرێم سەرقاڵی داڕشتنی بەرنامەیەکی توند و تۆڵە بۆ ئاودیو کردنی زیاتری نەوت بۆ دەرەوەی وڵات چونکە کار وابڕوات بودجەی حکومەتی هەرێم تەنها بەشی وەزیرە خانە نشینەکان ئەکات !!!
لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی کوردژینی ئاسمانیدا لەگەڵ یەکێک لە وەزیرە خانەنشین کراوەکاندا ، ئەو وەزیرە بەڕێزە وتی : دوای خانەنشین کردنم گەڕامەوە بۆ دەرەوەی وڵات و خۆشبەختانە جێگاکەم نەگیرابوو لە چێشتخانەکەدا و ئێستا لە سەر کارەکەی خۆم بەردەوامم کە قاپ شۆرینە لە چێشتخانە .
لە سەردانێکی ڕەسمی پەیامنێری کوردژین بۆ یەکێک لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی دوکان کە بە گەڕەکی ( فەوجەکە ) ناسراوە وتی :
لەو گەڕەکەدا تەنها عەقید و مانگا بەدی ئەکرێ !! خەڵکانی ئەو گەڕەکە هەممویان کارمەندی پۆلیسن بە پلەی ڕائید و عەقید و لیوا ..... لەبەرئەوەی خەڵکی دێهاتەکانی سنوری ناوچەکەن سەربەرزانە وازیان لە کارەکانی خۆیان نەهێناوە و بەردەوامن لە بەخێو کردنی مانگا و مەڕوماڵات . هەر بۆیە بەیانیان بە کۆڵێک نەجمەی سەرشانەوە مانگاکانیان پێش خۆیان ئەدەن و بەرەو لەوەڕگەکانیان ئەبەن و دوایی ئەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان .
ئاگاداریەک بۆ سەرجەم هاووڵاتیان :
بۆ هەر کارێک ڕێت بکەوێتە یەکێک لە فەرمانگەکان پێویستە ئەم بەڵگەنامانەت پێ بێت :
( فۆرمی برنج و شلە ) ، ( کۆپی پێناسەی باری شارستانی ) ، ( کۆپی ڕەگەزنامەی عیراقی ) ، ( ٥ وێنەی ڕەنگاوڕەنگ بێ چوارچێوە ) ، تکایە پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکەن ئەم بەڵگەنامانە پێش مردنتان ئامادە بکەن و وەسیەت بکەن لە ناو کفنەکانتانا دایان بنێن ، چونکە کار وابڕوا لەناو گۆڕیش داوامان لێ ئەکەن !!
لهسهر هێڵ نییه








هاهاهاهاها زۆر خۆش بوو کاک هێمن گیان دهستت خۆش بێت ههربژیت

لهسهر هێڵ نییه








hhhhhhhhhhhhhhh dest xosh bet kak hemn gyan bo am noket xoshn do bar dest xosh bet her sarkew to bit

لهسهر هێڵ نییه









هاهاهاهاهاها هههههههههه بهراستی خۆشن كاكه هێمن گیان ،،
بهراستی مانای تێدایه ، ههربژیت 


لهسهر هێڵ نییه









دەستی ئێوەش خۆش ئازیزانم ، هیوای بەختەوەریتان بۆ ئەخوازم . سوپاس بۆ پەیامەکانتان .
لهسهر هێڵ نییه