❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌نیایی هه‌مان زیانه‌کانی جگه‌ره‌کێشانی بۆ سه‌ر ژیان هه‌یه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-31 08:18:51

shawear
خونچەی نوێ
شوێن: قه‌ڵا و مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 107
WindowsMSIE7

ته‌نیایی هه‌مان زیانه‌کانی جگه‌ره‌کێشانی بۆ سه‌ر ژیان هه‌یه

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-253da52558.jpg

هاوسه‌ر و هاوڕێ سوودیان چییه له ژیانی مرۆڤێکدا؟ زۆرجار ده‌بیستین، که ته‌نیایی ته‌نها بۆ خوا باشه. به‌هۆی ته‌نیاییه‌وه مرۆڤ دووچاری زۆر کێشه‌یته‌ندروستی ده‌بێته‌وه: ئێستا ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێی به‌به‌شداری زیاتر له 300 هه‌زار که‌س نیشانی ده‌ده‌ن، که ته‌نیایی باری ته‌ندروستی مرۆڤ ناهه‌موار ده‌کات و ئه‌مه‌ش له مه‌ترسییه‌کانی جگه‌ره‌کێشان که‌متر نییه.

مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێك پێویستی به خۆشه‌ویستی، هاوڕێتی، ئاخافتن و لاواندنه‌وه هه‌یه - ئه‌مانه‌ش به‌هه‌بوونی که‌سێکی به‌رانبه‌ر ده‌بێت. مرۆڤ به‌ته‌نیا به‌هیچ جۆرێك ناتوانێت وه‌چه بخاته‌وه و ده‌بێت هاوسه‌رێکی هه‌بێت. مرۆڤ به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ که‌سانی چوارده‌ووریدا ده‌توانێت کۆمه‌ڵگایه‌ك پێکبهێنێت. به‌ڵام ژیان له سه‌رده‌می ئێستادا گۆڕانکاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه و مرۆڤه‌کان زیاتر له‌یه‌کتری دوور ده‌که‌وه‌نه‌وه و گۆشه‌گیربوون و به‌ته‌نیا ژیان به‌سه‌ربردن، ده‌گمه‌ن نیین و زۆر به‌ربڵاوه. ئه‌م دیارده‌یه‌ش له وڵاته پیشه‌سازییه‌کاندا له‌وپه‌ڕی ئاستدایه.دیارده‌ی به‌سه‌ربردنی ژیان به‌ته‌نیا یه‌کێكه له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی. ئایا دیارده‌ی به‌سه‌ربردنی ژیان به‌ته‌نیا کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌‌تیڤی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌کان هه‌یه؟ "Julianne Holt-Lunstad" و "Timothy Smith" له "Brigham Young University" له‌ناوچه‌ی "Utah" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "PLoS Medicine"دا به‌ "به‌ڵێ" وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه. له پوخته‌ی نووسینه‌که‌یاندا توێژه‌ران ده‌ڵێن، که که‌سانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌ ته‌مه‌نیان درێژتره.

هه‌ست به‌ته‌نیاکردن له‌ژیاندا ناله‌بارترین باره، که مرۆڤ تێیده‌که‌وێت و ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه، که مرۆڤ به‌هۆیه‌وه دووچاری خه‌مۆکی ببێت. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه شیکاری 140 لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامدراویان کرد، که زۆربه‌یان له وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌به‌شداری زیاتر له 300 هه‌زار که‌س ئه‌نجامدرابوو. ئه‌نجامه‌کانی نیشانیاندابوو، که ئه‌وانه‌ی به‌ته‌نیا ناژین و که‌سانی کۆمه‌ڵایه‌تین، ئه‌گه‌ری ته‌مه‌نی درێژییان به‌ڕێژه‌ی له 50% زیاتربووه.

"Julianne Holt-Lunstad" و "Timothy Smith" له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ویستیان بزانن:

- ته‌نیایی وه‌ك کێشانی 15 جگه‌ره له ڕۆژێکدا مه‌ترسیداره؟
- ته‌نیایی وه‌ك خواردنه‌وه‌ی مه‌ی زیانبه‌خشه؟
- ته‌نیایی وه‌ك ئه‌نجامنه‌دانی مه‌شقی وه‌رزشی ناهه‌مواره؟
- ته‌نیایی دووئه‌وه‌نده‌ی قه‌ڵه‌ویی زیانبه‌خشه؟

به‌شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی توێژه‌ران له هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌کاندا بۆ ماوه‌ی 7.5 ساڵ چاودێری به‌شداربووه‌کانیان کردبوو. به‌پێی ئاماره‌ ده‌ستکه‌وتووه‌کان، کاریگه‌رییه‌کان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ڕه‌چاوی ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز و باری کۆمه‌ڵایه‌تیش بکرێت.

ئه‌نجامه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن، که ته‌نیایی هێنده‌ی جگه‌ره‌کێشان کاریگه‌ری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و مرۆڤ به‌ته‌نیایی دووچاری کێشه ده‌روونییه‌کان ده‌بێته‌وه.

توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه پێیانوایه، که ڕێگاکانی دیکه‌ی وه‌ك ته‌له‌فون و ئێنته‌رنێت ناتوانن جێگای هاوڕێ و هاوسه‌ر بگرنه‌وه. له‌‌مباره‌یه‌وه‌ش "Timothy Smith" ده‌ڵێت: "مرۆڤ هه‌روه‌ك‌ ماسی وه‌هایه، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به ئاو ناکات!"

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel  + BBC

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن shawear (2011-01-31 08:19:59)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-31 10:48:40

panhany2004
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-17
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 223
WindowsXPMSIE

Re: ته‌نیایی هه‌مان زیانه‌کانی جگه‌ره‌کێشانی بۆ سه‌ر ژیان هه‌یه

dastakant xosh bet shawear gyan sarkawtwbit

Kurdzhin
داوا مه‌که‌ له‌ خـــــودا که‌ هه‌مــــوو دونیـــــات پـێ بـدا
داوای که‌سێــــکی لێ بکه‌ که‌به‌هه‌مــوو دونیــات نـه‌دا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-31 16:03:22

leza97
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-28
دواترین سه‌ردان: 2011-02-12
په‌یامه‌كان: 80
WindowsXPMSIE

Re: ته‌نیایی هه‌مان زیانه‌کانی جگه‌ره‌کێشانی بۆ سه‌ر ژیان هه‌یه

dastakant xosh bet  barezm

Kurdzhin
هاورييه تى ته مه نى ديار نيه ياسايه كى هه يه ئه ويش وه فادارييه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-02-01 07:29:45

shawear
خونچەی نوێ
شوێن: قه‌ڵا و مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 107
WindowsMSIE7

Re: ته‌نیایی هه‌مان زیانه‌کانی جگه‌ره‌کێشانی بۆ سه‌ر ژیان هه‌یه

ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بیت هاوڕیان             
               (په‌نهانی)
                              (لیزه‌97
)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net