.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















(( سەرۆکی شارەوانی ))
ئەوەندە عارەبانەی سەوزە فرۆشتنەکەم ڕاکێشا بێزاربووم لە ژیان ، هیچم بە هیچ نەکرد و تەنها ژیانێکی ئاساییم بەسەر برد ، خاوەنی هیچ نەبووم چونکە ئەوەی دەستم ئەکەوت تەنها بەشی ژیانی ڕۆژانەی خێزانەکەمانی ئەکرد .
هات بە خەیاڵما کارێک بکەم و خۆم لە عارەبانە و سەوزە فرۆشتن .
بە هۆی خزمێکەوە کە لێپرسراوێکی گەورەی حیزبی بوو توانیم لە یەکێک لە بارەگاکانی حیزب جێگای خۆم بکەمەوە و مووچەیەکی کەمم هەبوو ، بەڵام هەر باشتربوو لە کارەکەی خۆم چونکە ئەمتوانی زیاتر هەنگاو بنێم و جێگای خۆم بکەمەوە ، هەر زوو لەڕێگای هەڵبژاردنەکانەوە و بە هۆی خزمایەتیەوە خۆم گەیاندە پلەیەکی بەرزی حیزبی و موچەکەم بەرزکرایەوە و وردە وردە ژیانم بەرەو باشتر ئەچوو .
نزیک هەڵبژاردنی پارێزگاکان بوو بەخەیاڵما هات خۆم بپاڵێوم بۆ سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکەم ، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەنها تا پۆلی پێنجەکی سەرەتاییم خوێندبوو ئەو کارە بۆ من زەحمەت بوو ، بیرم کردەوە بۆ چارەسەرێک و بە هۆی هاوڕێیەکمەوە توانیم بڕوانامەیەکی ساختەی شەشەمی ئامادەیی دروست بکەم ، توانیم خۆم بپاڵێوم بۆ سەرۆکی شارەوانی و پشتگیری باشم هەبوو بە هۆی پەیوەندی خزمایەتیم لەگەڵ ئەو لێپرسراوەدا .
هەر بۆیە وەک تاکە پاڵێوراوێکی حیزبەکەم بەشداری هەڵبژاردنم کرد و بێ منەت بووم لە دەنگدانەکە چونکە تاکە پاڵێوراوبووم و تەنها دەنگێکی خۆمم بەس بوو بۆ دەرچوون .
هەڵبژاردن ئەنجام دراو کرام بە سەرۆکی شارەوانی ، لێرەوە قۆناغێکی نوێی ژیانم دەست پێ‌کرد و ڕۆژانی عارەبانە و سەوزە فرۆشتنم بیر چۆوە !!
ئەوکاتەی من وەک سەرۆکی شارەوانی دەست بەکار بووم سەرەتای دابەش کردنی زەوی بوو بەسەر شەهیدان و فەرمانبەران و ...... ئەوەش هەلێکی باش بوو بۆ ئەوەی بەو هۆیەوە بتوانم خۆم پێ بگەیەنم و ژیانێکی ئاسوودە و ڕەها بەدەست بێنم و دواڕۆژیشم مسۆگەر بکەم .
بە هۆی هاوڕێیەکی نزیکمەوە کارەکانم دەست پێ‌کرد و بەم شێوەیە :
هاوڕێکەم پارەیەکی باشی وەرئەگرت لەو کەسانەی کە متمانەی پێیان هەبوو بۆ ئەوەی هاوکاریان بکات لە وەرگرتنی زەوی و جێگایەکی باشی زەویەکە ، منیش کارەکەم بۆ جێ بەجێ ئەکرد و پارەکەمان وەک برا بەش ئەکرد ، لەماوەی ساڵێک دا و بەچەندین کاری لەو شێوەیە توانیم ببمە خاوەنی تازەترین مۆدێلی ئۆتۆمبیل و کۆشکێکی گەورە ، لەلایەن حیزبیشەوە خانەویەکی تر و ئۆتۆمبیلێکی ترم بە دیاری پێ بەخشرا لە بەرامبەر دڵسۆزیم بۆ کارەکەم !!!
بەم شێوەیە بەردەوام بووم تا بووم بە خاوەنی چەند خانویەک و دروست کردنی کۆمپانیایەک و بووم بە کەسێکی سەرمایەدار و جێگای متمانەی خەڵک بووم .
دایکە داماوەکەم کە هەموو ئێوارەیەک بە خۆم و عارەبانەکەمەوە پێشوازی لێ ئەکردم بۆ ئەوەی دەستکەوتی ئەو ڕؤژەی بخەمە دەستەوە و بۆ ماڵ و مناڵ سەرفی بکات ، هاتە بن گوێمەوە و لەسەرخۆ پێی وتم :
ئەو شوفێرەی کە خۆت کرد بەژێر ئۆتۆمبیلەکەیدا ئەمڕۆ ئازاد کرا چونکە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی هات و چۆ دەرکەوت کە تاوانبار نیە ، بەڵکو هەڵەی تۆبووە و بەدەم خەیاڵەوە بە خۆت و عارەبانەوە خۆت کردوە بە ژێر ئۆتۆمبیلەکەیدا . بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی و وتی :
گوێ مەدەیە کوڕم ، مادام خۆت سەلامەتی ماڵی دنیا هیچ نیە و هەر ئەبێتەوە ، ئیشەڵڵا کە دەرچویت لە نەخۆشخانە و دەست و قاچە شکاوەکەت چاک بۆوە باشترین عارەبانەت بۆ ئەکڕم .
نووسینی (( هێمن زانکۆ )) تایبەت بە کوردژین .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ♫ Hemn Zanko ♫ (2011-01-24 20:26:18)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








هههههههههههههههههه
ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت ، به ته‌واوی چوبومه ناو مه‌وزوعه‌که‌وه بۆ ئه‌و سه‌رۆکه ئه‌گه‌رام بزانم کێیه ههههه
بژیت کاکه هێمن گیان ، به هیوام له‌و بابه‌ته جوانانه‌ت بێ به‌شمان نه‌که‌یت .
تێبینی / کاکه هێمن تکایه ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت بده ، ئه‌گه‌ر خۆت نوسیوته ناوی خۆت بنوسه با مافت نه‌خورێ .

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ههههههههه وه‌لله خۆش بو کاک هێمن
ئێمه چاوروانی شتی تر بوین هژهههه
یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت و سه‌ر که‌وتو سه‌ر فراز بیت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه Hemn Zanko گیان
ئه‌وه خه‌یاڵ نه‌بووه ئه‌وه واقیعێکی تاڵه له ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا دروست بووه
ڕه‌نگه هه‌ر یه‌کێک له ئێمه که‌سێکی وه‌ك ئه‌و سه‌رۆکی شاره‌وانیه یان له‌و بابه‌ته‌ی بینیبێت.
دوباره ده‌سته‌کانت خۆش بێت ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







باپیره نووسی:
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه Hemn Zanko گیان
ئه‌وه خه‌یاڵ نه‌بووه ئه‌وه واقیعێکی تاڵه له ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا دروست بووه
ڕه‌نگه هه‌ر یه‌کێک له ئێمه که‌سێکی وه‌ك ئه‌و سه‌رۆکی شاره‌وانیه یان له‌و بابه‌ته‌ی بینیبێت.
دوباره ده‌سته‌کانت خۆش بێت ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ کوردژین .


له‌سه‌ر هێڵ نییه








خاڵه گیان وه‌ڵا ترسام ووتم ئه‌بێ باسی کێ بکات و
له دڵیشه‌وه ئه‌مووت ده‌ی توخوا پیرۆزی بێت گوناحه
له کۆڵی عه‌ره‌بانه‌که بویه‌وه هههههههههههههههههه
ئه‌و ده‌سانه‌ت خۆش بێت یاخوا به دڵ هیوام سه‌رکه‌وتنته
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت کاکە هێمن گیان بۆ گێرانەوەی ئەم خەوە وە لە هەمان کاتیش‌دا لە راستیدا خەوی لەم جۆرە بوونی هەیە لە نێو واقعی کۆمەڵگەکەماندا!!!!!
بەردەوامی زیاتر بۆ تۆی هەمیشە ئازیز و خۆشەویست لە کارە جوانەکانتدا
لەش ساغ و تەمەن درێژ بیت لە ژیاندا برا بەرێزەکەم،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس ئازیزانم بۆ پەیامە جوانەکانتان ، هیوای بەختەوەریتان بۆ ئەخوازم ، شاد و سەرفراز بن .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک هێمن زانکۆ گیان
بابه‌تێکی جوانه کهنووسیوته برای گه‌وره و ئه‌زیزم
واقیعێکت باسکردووه که به‌شێوه‌ی چیڕۆک ده‌رت خستووه
بێ به‌شمان نه‌که‌یت له بابه‌تی جوان و تواناکانت براگیان
هیوای سه‌رکه‌وتن و شادی و ئاسووده‌ییم بۆت هه‌یه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dest xosh bet kak hemn gyan bo am babate jwanan do bar dest xosh bet gyan sarkew to bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه
وتم ئه‌بێت کێ بێت به شهادهی پێنجی سه‌ره‌تاییه‌وه بوبێت به سه‌رۆکی شاره‌وانی هاهاهاها
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک هێمن به‌خوا جار جار خۆشه به خه‌یاڵیش بێت ئه‌و شتانه ببینیت..
سه‌رکه‌وتوو بیت،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک هێمن گیان به‌مه ده‌ڵێن تازه‌گه‌ری له نوسین دا
که روداوێکی راستی ببه‌ستیته‌وه به چیرۆکێکی خه‌یالی و به شێوه‌یه‌کی فه‌نتازی باس له راستی ژیان بکه‌ی
گرێ دانی واقع به خه‌یاله‌وه کارێکی ئاسان نیه ، زۆر جار له خه‌یاله‌کانمان دا وون ده‌بین وه‌ک پاله‌وانی چیرۆکه‌که‌ی تۆ
به‌لام ئه‌بێت به واقع رازی بین هه‌رچه‌نده تال بێت ، (له خهیاڵێكێ ئه‌رخه‌وانی دا مناڵێك هه‌ڵمه‌ت بۆ رومه‌تی مانگ ئه‌بات و،
پیرێژنێک به چارۆکه‌یه‌ک تریفه‌وه بۆ مال ده‌گه‌رێته‌وه ، ئێمه نه له هه‌ڵپه‌ی مناله‌که حالین و نه له چارۆکه‌ی پیرێژنه‌که‌ی دایک تێ ئه‌گه‌ین }
به‌لام ئه‌م عه‌ره‌بان چی یه داماوه‌ش وه‌ک مناله‌که هه‌ڵمه‌تی بۆ رومه‌تی مانگ بردووه به خه‌یال
سه‌رکه‌وت و بیت ده‌ست خۆش بێت هیوای پێشکه‌ش کردنی بابه‌تی هاوشێوه له‌به‌رێزتان


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ ئێوەش خۆشەویستانم ، دەستتان خۆش و هیوای سەرفرازیتان بۆ ئەخوازم .
سوپاس بۆ وشە جوان و ڕازاوەکانت لەنیا خانی هەردەم ئازیز ، ئەگەر بە واقیع ڕازی نەبین ئاخۆ ئەبێ چی بکەین ؟؟!!
شاد و سەرفرازبن و هەر بژین بۆ کوردژین .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆسبێت کاك هێمن گیان، زۆر جوانت نوسیوه جێگای ده‌ست خۆشیه‌کی یه‌جگار زۆره
سه‌ردێره‌که‌ی وای لێکردم زۆر تامه‌زرۆ بوم بزانم ئه‌م سه‌رۆکی شاره‌وانیه چی بوه چی کردوه، به‌ڵام دیاره ئه‌م له واقئیدا راستن و
مرۆڤه هه‌ژاره‌کان وه‌ك خه‌یاڵێك له‌وانه‌یه رۆژێك له رۆژان ئه‌مه هاتبێت به خه‌یاڵیاندا، له وڵاتی خۆمان...........!!!
چاوت ماچ ئه‌که‌م دڵه‌که‌م هه‌ر زۆر جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه






هه‌ربژیت کاکه هێمن بابه‌تێكی زۆر جوانه ده‌ستت خۆش بێت ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس خۆشەویستانم Sarwar Qaradaxi ، Glenakam بۆ وتە جوانەکانتان ، هیوای سەرفرازیتان بۆ ئەخوازم .
له‌سه‌ر هێڵ نییه