❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / » نیشانه‌ و هوكارو جاره‌سه‌ركردنى شه‌رمكردن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-03 14:52:57

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

» نیشانه‌ و هوكارو جاره‌سه‌ركردنى شه‌رمكردن

[center][i][b][color=green]ئایا دواهه‌مین جارت بیردێت كه‌ هه‌نگاوت نایه‌ نێو ژوورێكی لێوان لێو له‌كه‌سانی نامۆو هه‌ستێكی ناخۆشت لا دروست بوو وه‌ شه‌رمه‌زاری دایگرتوویت؟ یاخود لێدانی توندی دڵت له‌و ساته‌ی ویستت داخوازی ژووان له‌ كه‌سێك بكه‌یت به‌ڵام زۆر شه‌رمن بوویت تاكو ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامبده‌یت؟ یان ویستت به‌ مه‌به‌ستی بازرگانی له‌ كه‌سێك نزیك بێته‌وه‌ به‌ڵام زۆر دوودڵ بوویت كه‌ وا بكه‌یت ؟!
ئایا نیگه‌رانییه‌كی له‌و چه‌شنه‌ له‌ ده‌روونت و له‌ بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌میشه‌ هه‌ستێكی له‌و جۆره‌یه‌ كه‌ شتگه‌لێك تۆ به‌ره‌و دوواوه‌ راپێچ ده‌كات ؟
به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه‌ ئایا تۆ كه‌سێكی گۆشه‌گیر بیت یان نا، تێكڕای هه‌موان تاڕاده‌یه‌ك هه‌ستی شه‌رمنی له‌ ژیانماندا بوونی هه‌یه‌، له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ حه‌زده‌كه‌ین بۆچوونێكی هه‌ڵه‌مان هه‌بێت به‌وه‌ی ته‌نها گۆشه‌گیره‌كان به‌ ئه‌زموونی شه‌رمكردندا تێده‌ڵه‌ڕن، به‌ڵام ئه‌وه‌ راست نیه‌. شه‌رمكردن له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ ته‌نها په‌یوه‌ست بێت به‌ هه‌ستی نائارامی سه‌باره‌ت به‌ خود به‌ تایبه‌تی به‌هۆی كه‌سانی ده‌وروبه‌رته‌وه‌.
ئه‌م وتاره‌ ئه‌نجامی هاوكاری نێوان هه‌ردوو (ئه‌ماندا لاینهان) ی گۆشه‌گیرو (تینا سو) ی رووكراوه‌یه‌، ئێمه‌ پێكه‌وه‌ هه‌وڵماندا تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر بابه‌تی شه‌رمنی له‌ دیدێكی فراوان و هه‌ردوو بۆچوونه‌كه‌وه‌، ئێمه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و رێگایانه‌ ئاشكراده‌كه‌ین كه‌ به‌كارمان هێناون تا به‌ هۆیانه‌وه‌ شه‌رمنی به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتپێدانی كه‌سێتی بگۆڕین .
سێ ره‌گه‌زه‌كه‌ی شه‌رمنیی
به‌ گوێره‌ی دكتۆر (بێرناردۆ كاردۆچی) له‌ (دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌وه‌ی شه‌رمنی)، شه‌رمنی سێ ره‌گه‌زی تێدایه‌:
1- هه‌ستی نائارامی زیاد له‌ پێویست: زۆر ئاگاداری خۆت ده‌بیت به‌تایبه‌تی له‌ بارودۆخه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
2- خۆهه‌ڵسه‌نگاندنی نه‌رێنی زیاد له‌پێویست: تۆ مه‌یلت وایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی له‌ خۆت بڕوانیت.
3- بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی زیاد له‌پێویست : تۆ ڵێت وایه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ خۆت ئه‌نجامیان ده‌ده‌یت هه‌ڵه‌ن.
ده‌توانیت له‌وه‌ بدوێیت كاتی به‌ئه‌زموونی شه‌رمكردندا تێڵه‌ڕ ده‌بیت؟ ده‌توانیت باری ده‌روونیت له‌ یه‌كێك له‌و كه‌ته‌گۆریانه‌ی سه‌ره‌وه‌ دابنێیت ؟ به‌ دڵنیایییه‌وه‌ ده‌توانیت
چۆن به‌سه‌ر شه‌رمنیدا زاڵ بین ؟
ئێمه‌ هه‌ردووكمان جۆره‌ جیاوازه‌كانی شه‌رمنیمان تێپه‌ڕاندووه‌ و له‌ رێگه‌ی پراكتیزه‌كردن و هۆشیارییه‌كی زیاتره‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌مه‌دا زاڵ بووین.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ند خاڵێكن یارمه‌تی ئێمه‌یان داوه‌ به‌سه‌ر ئه‌م هه‌سته‌ ناخۆشه‌دا زاڵ بین .
1- له‌ شه‌رمنی یه‌كه‌ت تێبگه‌: له‌ هه‌وڵدابه‌ تا له‌ چه‌شنی ئه‌و شه‌رمنییه‌ بێ هاوتایه‌ تێ بگه‌یت و به‌ چ شێوه‌یه‌ك له‌ ژیانتدا ده‌ركه‌وتووه‌، له‌وه‌ تێ بگه‌ چ بارودۆخێك ئه‌م هه‌سته‌ دروست ده‌كات و له‌و خاڵه‌دا له‌باره‌ی چییه‌وه‌ نیگه‌رانیت؟
2- گۆڕینی هه‌ستی نائارامی به‌ هه‌ستی هۆشیاری خود : ڵه‌یبه‌ره‌ به‌وه‌ی ئه‌م جیهانه‌ له‌ تۆ ناڕوانێت و هه‌ندێك كه‌س له‌ سه‌رنجدان له‌ خۆیان زۆر سه‌رقاڵن، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌یری خۆت بكه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ كه‌سێكی تر بیت، هۆشیارییه‌كه‌ت رووه‌و خۆت ئاڕاسته‌ بكه‌، به‌هۆی تێگه‌یشتنی ته‌واوت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تۆ شه‌رمن ده‌كات، به‌ نێو خۆتدا بگه‌ڕێ و ببه‌ به‌ چاودێرێكی ئاماده‌بووی بیركردنه‌وه‌كانت، هۆشیاری خود یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌ رووه‌ و هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك یاخود باشتركردنی ژیان .
3- توانای خۆت بدۆزه‌ره‌وه‌ : ئێمه‌ گشتمان خاوه‌نی سروشتی بێهاوتا و رێگه‌ی جیاوازین سه‌باره‌ت به‌ گوزارشتكردن له‌ خۆمان، ئه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ بزانین و ئه‌و شتانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین به‌ باشی ڵه‌سه‌ندیان بكه‌ین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ ره‌وشتی باویش جیاواز بێت، ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵكان به‌ جۆرێك بوونایه‌ ئه‌وا جیهان شوێنێكی ناخۆش و بێزراو ده‌بوو.
*شتێك به‌دی بكه‌ كه‌ تیایدا كارامه‌یت و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی بكه‌، هێزێكی پێناسه‌كراو رێزگرتن له‌ خودی سروشتیت زیادده‌كات، ئه‌وه‌ ئاماده‌كارییه‌كی كورتخایه‌نه‌ به‌ڵام ئه‌و متمانه‌یه‌ت ڵێ ده‌به‌خشێت كه‌ ڵێویسته‌ تاكو ئه‌و ئاسته‌نگی ترسه‌ بشكێنیت كه‌ تۆ به‌سه‌ر خۆتدا چه‌سپاندووته‌ .
* بڕوانه‌ چۆن توانای بێ هاوتات كه‌ڵكت ڵێ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ نموونه‌ ئه‌ماندا له‌ سروشته‌وه‌ كه‌سێكی بێ ده‌نگه‌ و حه‌ز ده‌كات به‌ ته‌نها كات به‌سه‌ربه‌رێت، ئه‌و بۆی ده‌ركه‌وت باشتر له‌ كه‌سانی تر گوێده‌گرێت و سه‌رنجی ئه‌و شتانه‌ ده‌دات كه‌ خه‌ڵكان له‌ ئاخاوتنه‌كاندا سه‌رنجی ناده‌ن، ئه‌وه‌شی بۆ ده‌ركه‌وت كاتی ته‌نهایی ئه‌و تێگه‌یشتنێكی باشتری له‌باره‌ی خۆیه‌وه‌ ڵێ به‌خشیووه‌ .
4- فێربه‌ حه‌ز به‌خۆت بكه‌یت: پێزانینی خۆت و هه‌روه‌ها حه‌زكردن به‌و ده‌ربڕینه‌ بێوێنه‌یه‌ كه‌ تۆیت ڵیاده‌ بكه‌، نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی بۆ خۆت بنووسه‌، ئه‌و شتانه‌ بكه‌ حه‌زیان لێ ده‌كه‌یت، ستایش بكه‌ له‌باره‌ی جه‌سته‌ت و فه‌رمانه‌ كۆشش نه‌ویسته‌كانی، كاتی تایبه‌ت به‌ناسینی خۆت به‌سه‌ر به‌ره‌، له‌گه‌ڵ خۆتدا ژووان بگره‌.
5- هاوشێوه‌نه‌بوون : هه‌وڵدان به‌ مه‌به‌ستی هاوشێوه‌بوونی كه‌سێكی تر جاڕسكه‌ره‌ و زۆر چێژی تیا نیه‌، له‌وه‌ تێبگه‌ ئاسایییه‌ كه‌ جیاواز بیت، له‌ راستیدا نیشاندانی خۆشحاڵی له‌ لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ و له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كاندا، ئه‌وانیش به‌ ئه‌زموونی لاوازیی و هه‌ستی ناخۆش و ناكارامه‌ییدا تێڵه‌ڕ ده‌بن، ئه‌وه‌ ڵه‌سه‌ند بكه‌ ره‌نگه‌ تۆ ڵه‌ڵووله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆشویستراو نه‌بینرێیت، وه‌ ڵێده‌چێت خۆشت حه‌ز نه‌كه‌یت به‌و جۆره‌ بیت، له‌ كۆتایشدا خۆشویستراو بوون دڵخۆشت ناكات، ڵه‌سه‌ندكردنی توانا بێوێنه‌یییه‌كانت ده‌توانن تۆ ئازاد بكات.

6- جه‌خت له‌سه‌ر كه‌سانی تر بكه‌ره‌وه‌ : له‌ جیاتی تیشك خستنه‌ سه‌ر لاوازییه‌كانت له‌ بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر كه‌سانی ترو ئه‌وه‌ی پێویست ده‌كات بیڵێن بكه‌ره‌وه‌، له‌ كه‌سانی تره‌وه‌ حه‌ز به‌ فێربوون بكه‌ و هانیان بده‌ له‌باره‌ی خۆیانه‌وه‌ بدوێن، ده‌توانیت له‌ كاتی مامه‌ڵه‌كردندا له‌م پرسیاره‌ وورد بیته‌وه‌ " ئه‌و شته‌ چیه‌ له‌م كه‌سه‌دا كه‌ من حه‌زیان پێ ده‌كه‌م ؟ " .
7- كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نیگه‌رانی له‌ رێگه‌ی هه‌ناسه‌وه‌ : نیگه‌رانی و ترس هه‌ستی هه‌ره‌سهێنان بنیاد ده‌نێن، ئه‌گه‌ر تۆ مه‌شق ده‌كه‌یت تا زیاتر كه‌سێكی پێداگر بیت بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌مه‌دا زاڵ بیت .
* هه‌نگاوێكی ئاسان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌م نیگه‌رانیه‌ بۆ چه‌ند به‌شێكی ئاسانكراو بریتیه‌ له‌ وه‌رگرتنی هه‌ناسه‌ی قووڵ به‌ چاو داخراویی، له‌سه‌رخۆ هه‌ناسه‌ وه‌رگرتن و دانه‌وه‌ ئه‌نجامبده‌ تاكو هه‌موو بیره‌كان پاك ده‌بنه‌وه‌ .
* ته‌كنیكێكی تر له‌ یۆگاوه‌یه‌: ژماردن له‌و كاته‌ی تۆ هه‌ناسه‌ وه‌رده‌گریت وه‌ له‌و كاته‌ی هه‌ناسه‌ ده‌ده‌یته‌وه‌، له‌سه‌رخۆ ماوه‌ی هه‌ناسه‌ وه‌رگرتن و هه‌ناسه‌ دانه‌وه‌ت یه‌كسان بكه‌ بۆ نموونه‌ له‌ هه‌ناسه‌وه‌رگرتن و له‌ هه‌ناسه‌ دانه‌وه‌شدا تاكو ژماره‌ چوار بژمێره‌، كاتی هه‌ناسه‌كان هاوتا بوون، ئه‌وا ژماره‌ی هه‌ناسه‌ دانه‌وه‌ت زیاتر بكه‌، ئه‌مه‌ش به‌ مانای كه‌مێك خاوكردنه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ت دێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌وه‌رگرتنت، بۆ چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م به‌رده‌وام به‌ تاكو ئاسووده‌ ده‌بیت، دواتر ژماره‌یه‌كی تر بۆ هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ت زیاد بكه‌، ده‌توانیت به‌ئاسانی ئه‌م كاره‌ له‌ ژووری خۆشتن یان له‌ ژوورێكی زیاده‌ ئه‌نجام بده‌یت هه‌ر كاتی كه‌ ڵێویستت بوو .
8- كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نیگه‌رانی له‌ رێگه‌ی جووڵه‌وه‌ : یه‌كێك له‌ رێگه‌كانی بینینی نیگه‌رانی ئه‌و ووزه‌ ڵه‌نگ خواردووه‌یه‌ كه‌ ڵێویسته‌ ئازاد بكرێت . ده‌توانین ئه‌م ووزه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی جووڵه‌ی جه‌سته‌ییه‌وه‌ بكه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌ .
مه‌شقه‌كانی وه‌ك راكردن و رۆیشتن یارمه‌تیده‌رن له‌ ئاڕاسته‌كردنی هه‌ندێك له‌وزه‌ په‌نگ خواردووه‌كان هه‌روه‌ها یارمه‌تیت ده‌ده‌ن له‌ هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ت له‌و بارودۆخه‌ و باری ده‌روونیت ده‌گۆڕن، ئه‌م باری ده‌روونیه‌ نوێیه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ زیادكردنی بیروبۆچوون بۆ شته‌كان .
ته‌كنیكێكی تری كاریگه‌ر بریتیه‌ له‌ راهێنانی ساده‌ی ماسولكه‌كان، دانیشه‌ یاخود پاڵكه‌وه‌، هۆشیاری بده‌ به‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ت، له‌ په‌نجه‌ گه‌وره‌كانی پێیه‌كانته‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ و به‌ره‌و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ت بڕۆ تا ده‌گه‌یته‌ لوتكه‌ی سه‌رت، له‌هه‌ر به‌شێكی جه‌سته‌ت و له‌ نێوه‌ندی هۆشیاریدا ماسولكه‌كانت بۆماوه‌ی 3 بۆ 5 چركه‌ توند بكه‌ و دواتر هێمن به‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ دووباره‌ بكه‌ره‌وه‌ تا ده‌گه‌یته‌ لوتكه‌ی سه‌رت، له‌ یادت بێت هه‌ناسه‌بده‌یت.
9- هێنانه‌به‌رچاوی خۆ: به‌رچاوهێنانه‌وه‌ی خۆت وه‌ك كه‌سێكی دڵنیاو خۆشحاڵ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌پێكهێنانی بیری خود له‌وكاته‌ی تۆ به‌ڕاستی له‌ بارودۆخه‌كه‌دایت، چاوه‌كانت داخه‌و له‌ شوێنێكی ئارامبه‌خش پاڵبه‌ره‌وه‌، گوێ له‌هه‌ندێك موزیكی ئارام به‌خش بگره‌، خۆت له‌ دیمه‌نێك یان له‌ بارودۆخێك وێنابكه‌و به‌ جۆرێك خۆت ببینه‌ به‌و چه‌شنه‌ی ده‌یخوازیت، له‌م دیمه‌نه‌دا هه‌ستت چۆنه‌ ؟ گوێبیستی چی ده‌بیت ؟ بۆنی هیچ ده‌كه‌یت؟ ئایا جووڵه‌ ده‌كه‌یت ؟ چی به‌دی ده‌كه‌یت ؟ لێگه‌ڕێ هه‌موو هه‌سته‌كانت به‌شدار بن تا ئه‌وه‌ بكه‌یته‌ راستی.
10- دووڵاتكردنه‌وه‌: وشه‌كان ده‌توانن وزه‌یه‌كی باوه‌ڕپێنه‌كراو هه‌ڵبگرن، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌ به‌رده‌وامی به‌ خۆمانی ده‌ڵێین له‌ لایه‌ن ده‌روونی نائاگاوه‌ ده‌بیسترێت و بۆیه‌ به‌و چه‌شنه‌ ره‌فتار ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام به‌ خۆمان بڵێین ئێمه‌ بێ تواناین، هێنده‌ شه‌رمنین تا هیچ كاری ئه‌نجام بده‌ین ئه‌وا هێدی هێدی به‌ ئاگا دێین له‌و به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ پشتیوانی ئه‌و راستیه‌ بكه‌ین كرده‌وه‌كانمان هه‌میشه‌ هاوجووت ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ خۆمانی ده‌ڵێین، به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌ خۆمان بڵێین به‌ توانا، دڵنیا، كه‌سێكی نایابین ده‌روونی نائاگامان ڵێده‌چێت ئه‌و ئاگاییه‌ بخاته‌ روو كه‌ به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌م راستیه‌ نوێیه‌، له‌كاتێكدا ناتوانین درۆ له‌گه‌ڵ خۆماندا بكه‌ین، هێنانه‌ پێشچاوی خوود به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی و دووپات كردنه‌وه‌ یارمه‌تیده‌رن له‌ دانانی ئێمه‌ له‌ رێگه‌ی شێوازه‌كانی بیری ئه‌رێنی.
11- بارودۆخێكی نائارام جی مه‌هێڵه‌ : كاتێك ئێمه‌ له‌ بارودۆخه‌ شه‌رمنیه‌كان پشت هه‌ڵكه‌ین ئه‌و كاته‌ له‌ راستیدا ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یكه‌ین پته‌وكردنی شه‌رمنیه‌كه‌مانه‌، له‌بری ئه‌وه‌ راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی بارودۆخه‌كه‌ ببه‌وه‌، بارودۆخه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ بگۆڕه‌ بۆ هه‌ستی له‌ خۆكۆڵینه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی كه‌سێتی، ببه‌ به‌ چاودێر و به‌ قوڵی له‌ خۆتدا نوقم ببه‌ و وه‌ڵامی ڵرسیاره‌كان بده‌ره‌وه‌: بۆ من به‌م جۆره‌ هه‌ست ده‌كه‌م ؟ چی وای لێكردم به‌م جۆره‌ هه‌ست بكه‌م؟ ئایا روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵتێرنه‌تیڤی تر هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی روو ده‌دات ؟
12- به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ رازیبه‌ : به‌و ئه‌گه‌ره‌ رازیبه‌ كه‌ ره‌نگه‌ ئێمه‌ ره‌ت بكرێینه‌وه‌ و پێویسته‌ فێربین به‌جۆرێكی دژ به‌ خۆمان لێكی نه‌ده‌ینه‌وه‌، له‌ یادت بێت تۆ ته‌نها نیت و ئێمه‌ گشتمان ئه‌زموونی ره‌تكردنه‌وه‌ ده‌چێژین، ئه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ژیان و هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی فێربوون، دۆزی گرنگ ئه‌وه‌یه

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net