.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






نوێژ کردن کلیلی هه‌موو خێر‌و خۆشییه‌که،به نوێژ کردن دڵ ئارام و به‌خته‌وه‌ر ده‌بێ و ده‌حه‌وێته‌وه،
روح دڵنیا ده‌بێ،نوێژ قوتی روحه و به‌هێزی ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌کان،به نوێژ کردن چاو گه‌ش و رووناک ده‌بێ..
نوێژ کردن به‌نده فێری ئادابی خوا په‌رستی ده‌کات،رێز‌و گه‌وره‌یی خوا ده‌خاته دڵه‌وه،نوێژ خوێن ده‌رازێنێته‌وه به
ره‌وشت و ئاکاری جوان وه‌ک:راست گۆیی،هێمن و ئارامی،داد په‌روه‌ری،قانعی،به‌وه‌فایی.
هه‌روه‌ها نوێژ خوێن له کردار‌و گوفتاره خراپه‌کانیش دوور ده‌خاته‌وه وه‌ک:درۆ کردن،فرو فیڵ و خیانه‌ت کردن،
ته‌ماع بازی،بێوه‌فایی،تووره‌یی،خۆ به‌زل زانیی،زوڵم و سته‌م،ئیره‌یی و...هید.
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ئارامی و خۆش به‌ختیت ئه‌وێ،رووناکی چاوه‌کانت ده‌وێ رووبکه نوێژ کردن به خشوعه‌وه
به زه‌لیلیه‌وه وه‌ک پێخه‌مبه‌ری خوا(د.خ)و هاوه‌ڵانی فه‌رموویانه ئه‌و کاته حه‌زو ئاواته‌کانت دێته‌دی و به‌خته‌وه‌ر ده‌بی
که نوێژه‌کانمان به خشوع و زه‌لیلیه‌وه بکه‌ین،وه ئه‌گه‌ر واشت نه‌کرد ئه‌وه ته‌نها لۆمه‌ی خۆت بکه گوناهی خۆت
له ئه‌ستۆی خۆتدایه.
خوای گه‌وره له سوره‌تی(الرعد)دا ئایه‌تی/28دا بۆمان باس ده‌کاو ده‌فه‌رمووێ:
(ئه‌وانه‌ی که بروایان هێناوه و دڵیان ئارام ده‌بێت به‌یادی خوا،ئه‌وا ئاگاداربن که هه‌ر به یادی خوا دڵه‌کان ئارام ده‌بن)
مامۆستا ناصری سوبحانی ده‌ڵێت:ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌نده‌ی خوا بوو به‌راستی،هاوه‌ڵی بۆ بریار نه‌داو کرده‌وه‌ی
چاکی کرد،ئه‌و کاته سه‌ر به‌رزانه ده‌ژی و له‌که‌س ناترسێ،غه‌م و په‌ژاره‌ی نییه‌و ژیانی پر له خۆشی و کامه‌رانی
ده‌بێت،له کاتێک دا خه‌ڵک زه‌لیل و ژێر ده‌سته‌ی ئه‌م و ئه‌ون و سه‌ریان دانه‌واندووه بۆیان،به‌ڵام موسڵمان
جگه له خوا سه‌ر بۆ هیچ که‌سێک دانانه‌وێنێ،که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا به‌هه‌شتێکه تێیدا ده‌ژی..
پێخه‌مبه‌ری خوا(د.خ)ده‌فه‌رمووێ:
هه‌ریه‌کێ له ئێوه کاتێک خه‌وت شه‌یطان سێ گرێ ده‌دات له به‌شی دواوه‌ی سه‌ری و ده‌ستیان پیا ده‌هێنێ و
ده‌ڵێ:شه‌وگارێکی دوور‌و درێژه بێ خه‌م لێی بخه‌وه،ئه‌گه‌ر هه‌ڵسا له خه‌وو یادی خوای کرد
گرێیه‌کیان ده‌کرێته‌وه،ئه‌گه‌ر ده‌ست نوێژی گرت ئه‌وه گرێیه‌کی تریان ده‌کرێته‌وه،ئه‌گه‌ر نوێژی کرد ئه‌وه
گرێیه‌که‌ی تریشیان ده‌کرێته‌وه،ئه‌و کاته گورج و گۆڵ و دڵخۆش ده‌بێ و چالاک ده‌بێ،خۆ ئه‌گه‌ر وای نه‌کرد
به پێچه‌وانه‌وه په‌ست و سست و ته‌مبه‌ڵ ده‌بێ..له ریوایه‌تێکی تردا هاتووه..
(فیصبح نشیطا النفس قد آصاب خیرا،لم یفعل،آصبح کسلان،خبیث النفس لم یصب خیرا)
ئه‌و کاته نه‌فسی پاک و چالاک ده‌بێ،تووشی خێر‌و خۆشی ده‌بێت،ئه‌گه‌ر واشی نه‌کرد ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل ده‌بێ و
نه‌فسی پیس و په‌ست ده‌بێت،وه توشی خێر نابێت..
پێخه‌مبه‌ری خوا(د.خ)فه‌رموویه‌تی:
(یا بیلال آقم الصلاة آرحنا بها)واته:ئه‌ی بیلال هه‌سته بانگ بده و قامه‌ت بکه با به‌کردنی نوێژه‌کان دڵخۆش و ئارام بین.
پێخه‌مبه‌ری خوا(د.خ)فه‌رموویه‌تی:
(جعلت قرة عینی في الصلاة)واته:به‌ر چاو روونی و خۆش به‌ختی من له نوێژ دایه و نوێژ بیلبیله‌ی چاوی منه.
سه‌رچاوه/فه‌زڵی نوێژ
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dastakant xoshbet kaka barham

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



ده‌ستت خۆش بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه