❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پرسیارێك بۆ گه‌نجانی ولاته‌كه‌م ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-03 22:06:23

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE7

پرسیارێك بۆ گه‌نجانی ولاته‌كه‌م ...

من نوسه‌ر نیم هه‌رگیز رۆژێكیش دێرێكم نه‌نوسیوه‌ نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌وڵم نه‌دابێت ، به‌ڵام نوسین به‌هڕه‌یه‌كه‌ خوا به‌ هه‌ندێ‌ كه‌سی داوه‌ بۆیه‌ من ئه‌و مافه‌ به‌خۆم ناده‌م كه‌ بڵێم نوسه‌رم .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ له‌ شاشه‌كانی تیڤی بینیم هانیدام ئه‌گه‌ر به‌ چه‌ند وشه‌یه‌كی ساده‌ش بێت چه‌ند دێرێك پێوه‌ بنێم به‌ڵكو شتێك بێت له‌ نوسین نزیك بێت .
هه‌موومان له‌ رۆژانی رابردوو و تا ئیستاش ڕاپه‌رینی گه‌نجانی ولاتی میسرمان بینوه‌ كه‌ چۆن گه‌نجان رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بێ‌ گوێدانه‌ هیچ بارو دۆخێك ... ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ چه‌ند دیمه‌نێكه‌ كه‌ له‌ رۆژانی ئه‌و رَاپه‌رینه‌ سه‌رجی راكێشاوم ، یه‌كێ‌ له‌و شته‌ جوانانه‌ به‌ لای منه‌وه‌ دیمه‌نی ئه‌و گه‌نجه‌ خۆ به‌خشه‌ بوو كه‌ له‌ شه‌قامێكی شاری قاهیره‌ی پایته‌خت ئه‌ركی پۆلیسی هاتوچۆی جێ‌ به‌جێ‌ ئه‌كرد هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كانی رێك ئه‌خست له‌ كاتێكدا كه‌س داوای ئه‌و كاره‌ی لێ‌ نه‌كردوه‌ ...
یه‌كێكیتر له‌و دیمه‌نانه‌ی كه‌ حه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م وه‌كو وانه‌یه‌كیش بێت بۆ ئێمه‌ی گه‌نج دیمه‌نی ئه‌و گه‌نجه‌ قاره‌مانانه‌ بوو كه‌ شه‌وان له‌ جیاتی پیشو شوینی خۆپیشان دانه‌كانین له‌ زبڵ و ئه‌و دار و به‌رده‌ پاك ئه‌كرده‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن پیاوانی ده‌سه‌لات پێیانه‌وه‌ نرا بوو ... ... ...
هه‌موو كات وتومه‌ كه‌ هاولاتیانی میسر گه‌لێكی تێگه‌یشتو و خاوه‌ن ڕۆشه‌نبیره‌كی به‌رزن ئه‌مجاره‌ش سه‌لماندیان كه‌ ئه‌وان خاوه‌ن ئه‌و پیا هه‌لگوتنه‌ن كاتێك كۆمه‌لێك له‌ گه‌نجانێ‌ هه‌لسان به‌ پاراستنی گرنگترین گه‌نجینه‌ی ولاته‌كه‌یان له‌ ده‌ستی كه‌سانێك كه‌ هه‌وڵیاندا مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی تاڵان بكه‌ن ... ئه‌مانه‌ ره‌نگه‌ چه‌ندین دیمه‌نی تریش هه‌بێت كه‌ من دركم پێ‌ نه‌كرد بێت یاخود نه‌متوانی بێت ده‌ریی ببرم ، لێره‌دا ئه‌گه‌ریمه‌وه‌ سه‌ردێری بابه‌ته‌كه‌م كه‌ وتم پرسیارێك بۆ گه‌نجانی ولاته‌كه‌م  ئه‌پرسم ئاخۆ ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواستا رۆژێك ولاته‌كه‌ی ئێمه‌ توشی رووداو گه‌لێكی له‌و جۆره‌ بێت ئیمه‌ی گه‌نجان له‌ ئاستی به‌ر پرسیاره‌تی ئه‌بین هه‌مان هه‌لوێستی گه‌نجانی ولاتی میسرمان ئه‌بێت له‌ پاراستنی ولاته‌كه‌مان ؟؟؟


نووسینی داستان

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net