❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن خاوێنی پووكت ده‌پارێزیت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-03 11:51:07

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

چۆن خاوێنی پووكت ده‌پارێزیت؟

[img]چۆن خاوێنی پووكت ده‌پارێزیت؟ 

ئه‌گه‌ر نیگه‌رانیت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چی بكه‌یت تا پووكت به‌ته‌ندروست بمێنێته‌وه‌، هه‌وڵ بده‌ چه‌ند كارێك ئه‌نجام بده‌یت. ته‌ندروستی ده‌م و خاوێنرِاگرتنی رِۆژانه‌ ته‌نها چه‌ند خووله‌كێكی كه‌می ده‌وێت. له‌خشته‌ی كاری هه‌فتانه‌دا ئه‌و خووله‌كانه‌ی له‌خاوێن رِاگرتنی ده‌متدا به‌سه‌رت بردووه‌ به‌شێكی كه‌مه‌. ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه‌ هانی خۆت بده‌یت تا له‌ته‌ندروستی پووكت دڵنیابیت.
ده‌می مرۆڤ سه‌ره‌كیترین ئه‌ندامی جه‌سته‌یه‌ كه‌زۆرترین به‌كتریا تیایدا گه‌شه‌ ده‌كات. ئه‌نزیمه‌كانی ناو لیكی ده‌م توانای تێكشكاندنی ئه‌و هه‌موو به‌كتریایه‌یان نیه‌. بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ ده‌ست پێشخه‌ربین له‌وه‌ی دڵنیابین ده‌ممان بۆگه‌ن نه‌كات. چه‌ندین رِێنمایی هه‌یه‌ دڵنیامان ده‌كه‌ن له‌وه‌ی ده‌ممان به‌ خاوێنی ده‌مێنێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ته‌نها گرنگیمان به‌و رِێنماییانه‌دا دواجار له‌ژیاندا رِووبه‌رِووی ئه‌نجامی نه‌رێنی نابینه‌وه‌.
رێنمایی بۆپاراستنی ته‌ندروستی پووكه‌كان
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌ندروستی پووكت بپارێزیت، خۆت بۆ كاركردن ئاماده‌بكه‌. كارێكی زۆر نیه‌ به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو رِۆژێك ئه‌نجامی بده‌یت. خاوێن رِاگرتنی پووكت له‌و خاڵه‌وه‌ ده‌ست پی ده‌كات تۆ چی ده‌كه‌یته‌ ده‌مته‌وه‌. رِێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كر و شیرینی زیانبه‌خشه‌ بۆ ته‌ندروستی پووكت و كۆنترۆڵكردنی ئه‌مه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش یارمه‌تی به‌خش ده‌بێت.
ئامۆژگاری ده‌كرێیت به‌وه‌ی پاش نان خواردن ددانه‌كانت بشۆیت. زۆربه‌ی دانسازه‌كان رِێنمایی ده‌ده‌ن به‌وه‌ی رِۆژانه‌ 2-3 جار به‌ فڵچه‌یه‌كی باش و مه‌عجوونی تازه‌ ددانه‌كان بشۆرێن. شوشتنی ددانه‌كان بۆچه‌ند خووله‌كێكی كه‌م به‌بایه‌خه‌. ددان شتن ناتوانێت هه‌موو شتێكی ناو ده‌مت بێنێته‌ ده‌ره‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌ملاولا پێكردنی ئاو له‌ناو ده‌مدا رِه‌نگه‌ كارێكی باش بێت. ده‌م شتن به‌كحوول ده‌بێته‌ هۆی كوشتنی نزیكه‌ی هه‌موو به‌كتریاكانی ناوده‌مت. رِزگاربوون له‌م ده‌رده‌ به‌هۆی شتنی ددان و به‌كتریاكان به‌هۆی ده‌م شتنه‌وه‌ پووكێكی جوان و خاوێنت بۆ جێدێڵن.
به‌كارهێنانی ده‌زووی ددان، ئه‌گه‌رچی كارێكی زۆر خۆش نیه‌، پێشنیاركراوه‌. رِزگار بوون له‌خۆراكی نێوان ددانه‌كانت زامنی ته‌ندروستی ده‌م ده‌كات. دواجار له‌یادت بێت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی جێگیر سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه‌یت تاكو پشكنین و پاككردنه‌وه‌ی ددانت بۆ ئه‌نجام بدا و پووكت به‌خاوێنی بهێڵیته‌وه‌.[/img]


باخجة

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-04 05:13:30

hedy.h
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-20
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 98
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چۆن خاوێنی پووكت ده‌پارێزیت؟

ده‌ست خۆش

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a3a184e80b.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-04 11:59:20

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: چۆن خاوێنی پووكت ده‌پارێزیت؟

دةستى تؤش خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net