.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكردوه؛ باشتر وایه باوكان له‌ناو ماڵدا له‌رێی یاریكردن دڵی منداڵه‌كانیان خۆش بكه‌ن و چاودێری كردنیان به‌جێ بهێڵن بۆدایكان.
لێكۆڵینه‌وه‌كه كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ری به‌ریتانیه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌رۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌له‌گراف)دا بلاَوكراوتهوه، ئاماژه‌ی بهوهكردوه؛
په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان (ژن و مێرد) ئه‌و كاته له‌بره‌ودایه كه‌باوك له‌ماڵدا سه‌رقاڵی یاریكردن بێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی و ئه‌ركی چاودێریكردن یاخود نان پێدان و شتنیان به‌جێ بهێڵێت بۆ دایكه‌كه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو ئه‌و پیاوانه‌ی سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوكاری هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن له‌چاودێریكردنی منداڵه‌كانیاندا ئه‌وا ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی و دروستبونی ده‌مه‌قاڵه له‌نێوانیاندا.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه پرۆفیسۆر (سارا شۆپ)له‌زانكۆی (سۆلیڤان)ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌بێته هۆی دروستبونی نائومێدی لای ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕوایان به‌وه‌هه‌یه دایكان و باوكان له‌چاودێری كردنی منداڵه‌كانیاندا ده‌بێت هاوبه‌شی یه‌كتر بكه‌ن.
پرۆفیسۆر (سارا شۆپ)وتیشی؛ مه‌رج نییه چاودێری كردنی مندالاَن له‌لایه‌ن دایك و باوك پێكه‌وه له‌هه‌موو خێزانێكدا زیانی لێ بكه‌وێته‌وه، بهلاَم به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا ئه‌و چاودێری كردنه به‌سودی په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كان كۆتاییان پێ نایه‌ت.
پێویسته بوترێت له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا (111) ژن و مێرد به‌شداریان كردوه كه‌سه‌رجه‌میان منداڵی ته‌مه‌ن (4) ساڵیان هه‌بووه.
س. نه‌وا


له‌سه‌ر هێڵ نییه



بژیت سه‌ركه‌وتو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
