❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی توشی پیاوان ئه‌بێت ئه‌لێکسیثایمیا (Alexithymia )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-04 05:38:11

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی توشی پیاوان ئه‌بێت ئه‌لێکسیثایمیا (Alexithymia )

ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی توشی پیاوان ئه‌بێت ئه‌لێکسیثایمیا (Alexithymia )   
بێگومان هه‌روه‌کو ئه‌زانین نابێت پیاو بگری ... چونکه‌ پیاوه‌ و به‌هێزه
ئه‌مه‌ هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ ئه‌درێت به‌ گوێی منداڵی کوڕ دا‌ و فێر ئه‌کرێت که‌ گریان عه‌یبه‌ بۆ پیاو
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-75ba9077cd.jpg
ده‌ست ئه‌کرێت به‌ خه‌فه‌ کردنی سۆز و هه‌ست و هه‌ڵچونه‌کانی.
چونکه‌ ئه‌بێت پیاو بێت !!
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-aca182c695.jpg
له‌ کاتێکدا که‌ کۆمه‌ڵگا ڕێگا ئه‌دات به‌ منداڵی کچی بچکۆله‌ که‌ بگری و پڕ به‌ خۆی هاوار بکات هه‌رچۆن هه‌ست و سۆزی ئه‌یه‌‌وێت چونکه‌ له‌ دوایی دا ئه‌بێت به‌ ژن
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-4bd36b22c5.jpg
ڕه‌نگه‌ له‌ کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کان ئه‌مه‌یان تێ په‌ڕاندبێت، به‌ڵام له‌ کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌ کۆمه‌ڵگای خۆشمانه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ زۆر جار گوێبیستی ئه‌م وتانه‌ بوبین یان بینیبێتمان.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-e6cc89e69c.jpg
بیرۆکه‌ی قه‌ده‌غه‌ کردنی گریان له‌ پیاو له‌سه‌ر ته‌ندروستی پیاو زۆر که‌وتوه‌ ... دوای ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌کان ده‌ریانخستوه‌ که‌ گریان چه‌نده‌ گرنگه‌ بۆ ته‌نفیس ی هه‌ست و سۆزی شاراوه‌ی مرۆڤ و پاراستنی مێشك و له‌شی له‌ نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌کان و ده‌ماره‌کان و بگره‌ ئۆرگانیه‌کانیش
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-69f978e05e.jpg
یه‌کێك له‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیانه‌ی که‌ توشی پیاو ئه‌بن به‌ هۆی گرێی نه‌گریانه‌وه‌ و شاردنه‌وه‌ی هه‌سته‌کانیانه‌وه‌ بریتیه‌ له‌ نه‌خۆشی (( الكسيثيميا )) (Alexithymia )
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-289124080c.jpg
که‌ تیایدا نه‌خۆشه‌که‌ هه‌ست به‌ هه‌ڵچونه‌کانی ناخی خۆی ناکات و پێیان نازانێت و نایان ناسێته‌وه‌ له‌بری ئه‌وه‌ هه‌ست به‌ ئازاری جه‌سته‌یی وه‌همی ئه‌کات وه‌کو ئازاری گه‌ده‌ و سه‌رئێشه‌ی درێژخایه‌ن چونکه‌ نه‌یتوانیوه‌ هه‌سته‌‌ نێگه‌تیڤه‌کانی ناخی ده‌رببڕێت و ته‌عبیریان لێ بکات به‌ خه‌م و کڕوزانه‌وه‌
به‌مه‌ش که‌سه‌که‌ توشی نائارامیه‌کی ده‌رونی زۆر گه‌وره‌ ئه‌بێت و له‌وانه‌یه‌ خوو ڕه‌وشتی بگۆڕێت بۆ نمونه‌ ده‌ست ب‌کات به‌ زۆرخۆری یان ڕاهاتن له‌سه‌ر کحول یان هه‌ندێ جار ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانیش یان ده‌ست ئه‌کات به‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆی یان کۆمه‌ڵگاکه‌ی
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d2178b6560.jpg
که‌واته‌ به‌مجۆره‌ ئیجبار کردنی پیاو بۆ خه‌فه‌ کردنی هه‌سته‌ ڕاسته کانی و شاردنه‌وه‌ و ده‌رنه‌بڕینیان یان خۆ لێ گێل کردنیان و ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزێك که‌ له‌ ڕاستیدا هه‌ست به‌و جۆره‌ هه‌ست و سۆزانه‌ ناکات له‌ ناخیدا، که‌له‌به‌رێکی گه‌وره‌ و قوڵ دروست ئه‌کات له‌ نێوان واقیعی هه‌ستی خۆی و ده‌ربڕینه‌کانی لێره‌شه‌وه‌ هۆکاری ئه‌م نه‌خۆشیه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌که‌وێت.

که‌واته‌ ئه‌لێکسیثایمیا (Alexithymia ) چییه‌ ؟
ووشه‌یه‌کی یۆنانی کۆنه‌ و به‌ مانای ( ووشه‌یه‌ك نیه‌ بۆ سۆز )  “no words for emotion” که‌ تیایدا نه‌خۆش ناتوانێت هه‌ست و سۆزی خۆی هه‌ست پێ بکات و بیناسێت و وه‌کو خۆی ده‌ری ببڕێت چ به‌رامبه‌ر خودی خۆی و ناخی خۆی چ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵکی تر.

تایبه‌ت به‌ کوردژین
ئاماده‌ کردن و وه‌رگێڕانی
باپیره‌
سود وه‌رگیراوه‌ له‌م سه‌رچاوانه‌
New Oxford Textbook of Psychiatry, Michael Gelder vols 1 and 2
4th edition

Alexithymia - Wikipedia, the free encyclopedia

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-04 17:30:13

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی توشی پیاوان ئه‌بێت ئه‌لێکسیثایمیا (Alexithymia )

ده‌ستت خۆش بیت باپیره‌ گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ به‌راستی روون کردنه‌وه‌ی باشت بۆ کردووه‌
ته‌مه‌نت به‌ قه‌د چتاکانی کوردستان درێژ بێت و خوا بڤۆ ئێمه‌ و کوردژینت بهێلێت تا سود له‌ زانیاری و تواناکانی به‌رێزت وه‌رگرین
دووباره‌ ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆش بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-04 18:06:28

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی توشی پیاوان ئه‌بێت ئه‌لێکسیثایمیا (Alexithymia )

باپیره‌ به‌قوربانی چاوه‌کانی به‌رێزت بێت کاکه‌ سیروان خۆشناو
بڕوا ناکه‌م هه‌رگیز باپیره‌ بتوانێ خاڵێك له‌و ده‌ریا خزمه‌ته‌ی به‌ڕێزت به‌ کوردژین پێشکه‌ش بکات
خوا ته‌مه‌ن درێژت کات بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-02-04 18:21:56

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی توشی پیاوان ئه‌بێت ئه‌لێکسیثایمیا (Alexithymia )

ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا باپیره‌ گیان
به‌راستی بابه‌تێکی جوانه‌ هه‌میشه‌ بابه‌ته‌کانت جوانبون
ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م و سه‌ر که‌وتنت بۆ ده‌خوازم
ته‌مه‌ن درێژو سه‌ر برز بیت خوا بۆ ئـه‌ت بهێلێ...

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-02-05 09:19:46

swrkew
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-20
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 140
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی توشی پیاوان ئه‌بێت ئه‌لێکسیثایمیا (Alexithymia )

ده سته كانت خوش بيت بو ئه و زانيارييه به سوه   هيوادارم زانيارى به سودترمان بو بنوسى

Kurdzhin
له ناو كولا شه وم به سه ربـــــرد        كه كولم دواند خه وم زه ره ر كرد
باخه وان زانى كولم خوش ئه ويت        هه زاران دركى به باسه وان كرد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net