❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-14 18:14:19

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو



پێشــــــــــــــکــــــــــــه‌شــــــــــــه‌ بــــــــــــــــه‌ هــــــــــــــــه‌موو ئه‌نـــــــدامان

ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو
ئه‌و رۆمانه‌ی له‌ قه‌راغ شارا به‌ ته‌نیا خۆی خنکاند ئه‌وه‌ من بووم
ئه‌و ئه‌ستێره‌ییه‌ی له‌ شه‌وێکی هێمنا گڕی له‌ خه‌رمانه‌ی خۆی به‌ردا ئه‌وه‌ من بووم
ئه‌و ئاوێنه‌ی به‌ده‌م سه‌مایه‌کی کزا خۆی شکاند و به‌ هێواشی ماته‌مینی بۆ خۆی دانا ئه‌وه‌ من بووم
ئه‌و هه‌ناسه‌ییه‌ی به‌ ده‌م بایه‌کێکی تۆزاویا گریا و له‌گه‌ل گریانه‌که‌ی گولێک سیس بوو ئه‌وه‌ من بووم
ئه‌و شه‌وه‌ی تنۆک تنۆک به‌ سه‌ر رۆژدا کوژایه‌وه‌ و ئه‌ستێره‌کانی ئاسمانی له‌ت له‌ت ده‌کرد ئه‌وه‌ من بووم
ئه‌و بولبوله‌ی به‌ده‌م سه‌مفۆنیایه‌کی لێو به‌ خه‌نده‌ پێکه‌نی و له‌ قه‌فه‌زه‌که‌یا رای کرد ئه‌وه‌ من بووم
ئه‌ی پێم نالێیت  تۆ کێ بووی ؟؟؟

ئایا تۆ هێشتا رۆمانه‌که‌ت ته‌واو نه‌کردووه‌ تا به‌ شارا گوزه‌ر بکات و
له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کی نیوه‌ شه‌وا ناوی خۆی بنوسێت ؟؟

ئایا تۆ هێشتا خه‌رمانه‌ی نێو ئاوێنه‌کانت کۆنه‌کردۆته‌وه‌ تا
سه‌ماکه‌ره‌که‌ی نێو شه‌که‌تی رێگا له‌ نێویا خۆی ببینێته‌وه‌ ؟؟

ئایا تۆ هێشتا هه‌ناسه‌کانت نه‌کردۆته‌ ملوانکه‌یه‌کی شعری و
گریانی بایه‌کی پێ سارێژ بکه‌یت ؟؟

ئایا تۆ هێشتا تنۆکه‌ بارانی شه‌وت نه‌بینیوه‌ تا به‌سه‌ر رۆژا ببارێت و
ئه‌ستێره‌کان له‌ به‌رده‌م خه‌نده‌ی لێوانت خۆیان بشۆن ؟

ئایا تۆ هێشتا سه‌مفۆنیاکه‌ت نه‌ژه‌نیوه‌ تا پالی بولبوله‌کان بخه‌یته‌ سه‌ماو
قه‌فه‌زه‌کانی ته‌مه‌ن ببڕن ؟

من ئه‌وه‌تام له‌ هه‌ناسه‌ گه‌رمه‌کانی عه‌شق ئه‌مرم و ئه‌بم به‌ نه‌وره‌سێکی نامۆی به‌ر دیواره‌کانی شار و
هه‌رایه‌که‌ی به‌رده‌م ده‌رگای ژیانی ئه‌به‌دی ئه‌بێت به‌ چیرۆکێکی دێوانه‌ی نیو ماه‌ ساردو سرکه‌م
ئه‌وه‌ تۆ هێشتا چیرۆکه‌که‌ت ته‌واو نه‌کردووه‌ ؟؟

ئه‌وه‌تا من ئه‌و زستانێکی به‌ر ده‌ستی غه‌زه‌بی بایه‌کی گه‌رمم و هێمن هێمن له‌ نێو پێلوی چاوه‌کانیا ئه‌توێمه‌وه‌
هه‌نگاوی سنوره‌ نامۆییه‌کانم
تێنوی رێبواره‌ سه‌رشێته‌که‌ی مه‌مله‌که‌تی عه‌شقم
به‌یانیه‌کی سیما کز و حه‌رفێکی ساته‌وه‌ختی فه‌نابوونم
ئه‌وه‌ تۆ هێشتا چیرۆکه‌که‌ت ته‌واو نه‌کردووه‌ ؟؟

ئه‌وه‌تا من بخوری نێو تاڤگه‌ی نیگارکێشێکی بێ چاره‌نوس و تابلۆیه‌کی سه‌ر دیواره‌کانی ته‌نیایم
رێبوارێکی نێو ئۆقیانوسه‌ زه‌رد هه‌لگه‌راوه‌که‌ی ژیانم
ته‌مه‌نێکی ده‌ست بڕاو و پیتێکی هه‌رگیز نه‌وتراوم
ئایا تۆ هێشتا چیرۆکه‌که‌ت ته‌واو نه‌کردووه‌ ؟؟

وه‌ره‌ با له‌ نێو مانگا بتخه‌وێنم و
ئه‌ستێره‌کان بکه‌م به‌ سه‌رینی عه‌شق و سۆزت
وه‌ره‌ با له‌ لێوی شلک ئاسات ببم به‌ ده‌روێش و
له‌ ته‌ریقه‌تی دووچاوانت ببم به‌ زیکر و
له‌هه‌ناسه‌ گه‌رمه‌کانت ببم به‌ وێنه‌کێشی حه‌زه‌کانت

2010/11/14
شــــــــــــــــه‌قــــــــــــــلاوه‌

نـــــــــــــــوســــــــــــــینی // ســـــــــــــــــیروان

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-14 19:16:59

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سیروان گیان
هه‌ر بژیت بۆ ئه‌م نوسینه‌ جوان و پڕ مانایانه‌
سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز و به‌رده‌وام بیت برام

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-14 19:56:11

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

كاك سیروان نازانم چۆن سوپاسی دیارییه‌ به‌نرخه‌كه‌ت بكه‌م
به‌ڕاستی شیاوی هه‌موو شتێكه‌
هیوام سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامیته‌

هیوادارم هه‌رگیز ته‌واو نه‌بیت وه‌ك ئه‌م سه‌ردێڕه‌ت

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-11-16 09:31:17

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

زۆر سوپاس هاوڕێیانم بۆ په‌یامه‌کانتان
خۆشحال بووم که‌ به‌سه‌ر هۆنراوه‌که‌م تێپه‌رین
ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بن خۆشحال بووم که‌ به‌ دڵتان بوو
دووباره‌ ده‌ستتان خۆش  و ماندوو نه‌بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-11-16 09:40:38

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

به‌راستی وشه‌کان زۆر زۆر جوان داڕێژاون
ده‌سته‌کانت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-11-29 22:56:07

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

زۆر سوپاس ئه‌زیزم بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر خۆشحال بووم که‌ به‌ دلت بوو
ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-11-30 05:53:00

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

ده‌ست خۆش کاکه‌ سیروان یاخوا سه‌رکه‌وتوو بیت و به‌رده‌وام هۆنراوه‌ی وا جوانمان پێشکه‌ش بکه‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-11-30 13:17:25

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

ده‌ست خۆش كاك سیروان به‌راستی زۆر جوان نوسیوته‌ ده‌ست خۆش بیت سه‌ركه‌وتووبیت

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-12-07 19:46:31

ئاوات ته‌نها
خونچەی نوێ
شوێن: Swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-31
دواترین سه‌ردان: 2010-12-27
په‌یامه‌كان: 121
WindowsMSIE7

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

ده‌ستت خۆشبی براگه‌وره‌ که‌م به‌راست زۆر جوانت دارشتوه‌ سه‌ر که‌وتو بیت ئیشه‌لا ته‌واو ده‌بیت به‌هیوای به‌رده‌وامی

Kurdzhin
به‌هۆی نه‌شته‌ر گه‌ری بۆماوه‌یه‌ک لیتان داده‌بریم بم بورن هاوری یانی کوردژین


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-f335f2ee10.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-01-08 18:13:03

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

زۆر سوپاس هاوڕێیانم بۆ په‌یامه‌کانتان
خۆشحال بووم که‌ به‌سه‌ر هۆنراوه‌که‌م تێپه‌رین
ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بن خۆشحال بووم که‌ به‌ دڵتان بوو
دووباره‌ ده‌ستتان خۆش  و ماندوو نه‌بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-01-20 22:22:25

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsMSIE7

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

من ناناسی ... ؟!
من نەورەسێک بووم
لە باغستانی زەریای هێمن هێمن ببومەوە..
لە داغستانی خۆم قەترە قەترەی خوێنم لێ دەچۆرایەوە..
لە باژێری چاوشارکێی زارۆکە چاو بە فرمێسکەکان
فرمێسکی پەشیمانی عەشقتم دەخواردەوە...
ئەو چیرۆکەی تەواو نەبووە
من بە گریان و پێکەنین و زەردەخەنە تەواوی ئەکەم
من بە عەشقێکی ناکام و
هەستێکی نەبراوەی بێ پەشیمانی تەواوی ئەکەم
من بە مەحەبەتێکی بێ نەفس تەواوی ئەکەم ........



[color=#000080دەستت خۆش مامۆستا گیان ... ئەمەش بۆتۆ تازە نووسیم ...
لە هەر کەم و کورتیەکم ببورە ... ئەو چیرۆکە هەرگیز تەواو نابێت بەڵام هیچ شتێک بێ کۆتایی نیە !

ڕێــــــــــــــــــــگا شیـــــــــــــاوcolor]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-01-21 02:00:22

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سیروان گیان
ئه‌و که‌سه‌ی له‌ سێبه‌ری چیاکانی سه‌فین و سۆرك و هه‌ورێ زینده‌گی بکات و له‌ ئاوی کانیه‌ سازگاره‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی خواردبێته‌و ... چۆن ووشه‌کان ئا به‌و جۆره‌ بۆی ده‌سته‌مۆ نابن تاکو وه‌ك گه‌ردانه‌یه‌کی مرواری بیان ڕازێنێته‌وه‌ و بیکاته‌ ملی ئه‌ندامانی یانه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ( کوردژین ) ؟؟؟.
ماندو نه‌بیت که‌سی باپیره‌ ... سوپاس بۆ دیاریه‌ جوانه‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2011-01-21 04:02:34

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946
WindowsSafari

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

dastakant xosh bet barasty sarnj  rakesha
hewam waya bardwam  hondraway awa jwanman pe shkash bkayt

Kurdzhin
ماڵ ئاوا هاوڕێکانم بۆ هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2011-01-21 05:49:11

panhany2004
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-17
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 223
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

dastakant xosh kak sirwan zor jwana hiwadarm hamisha sarkawtw bit

Kurdzhin
داوا مه‌که‌ له‌ خـــــودا که‌ هه‌مــــوو دونیـــــات پـێ بـدا
داوای که‌سێــــکی لێ بکه‌ که‌به‌هه‌مــوو دونیــات نـه‌دا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2011-01-21 07:12:25

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

کاکه‌ سیروان گیان ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆش بێت زۆر جوانه‌
به‌به‌هره‌و تواناکانت ئێمه‌ت دلخۆشکردوه‌
بێبه‌شمان نه‌که‌یت و ماندوو نه‌بیت گیان
ئاسوده‌و کامه‌ران بی ئه‌زیزم

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2011-02-04 19:31:10

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

سه‌ره‌تا زۆر سوپاستان ده‌که‌م

زۆر سوپاس کاکه‌ رێگا بۆ هۆنراوه‌که‌ت ئه‌زیزم به‌ ده‌ستم گه‌یشت بوراویت کاکه‌ گیانس وپاسی ئه‌م ه‌هسته‌ جوانه‌ت ده‌که‌م
ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت کاکه‌ گیان چاوی منی


باپیره‌ گیان هه‌ر له‌ شه‌قلاوه‌ و بناری چیای سه‌فین و سۆرک دنیایه‌ک ریز و خۆشه‌ویستیم بۆت هه‌یه‌
تێنوێتی دلت به‌ ئاوی سازگاری ده‌نگاره‌ ده‌شکێنم ئه‌زانم حه‌ز به‌ بینینی هه‌موو دیمه‌نه‌کان ده‌که‌یت که‌ کاتی خۆت بینیوته‌ هههه چاوی منی باپیره‌ گیان ته‌مه‌ن درێژ بیت  سوپۆاس بۆ ئه‌م هه‌سته‌ جوانه‌ت


ئازا خان ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بیت  زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت و هه‌ستی جوانت ته‌مه‌نت درێژ بیت و به‌خته‌وه‌ر بیت

په‌نهانی ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بێت سوپاست ده‌که‌م به‌ریزم ته‌مه‌نت درێژ و ئاسوده‌ بیت

فریشته‌ خان سوپاسی هه‌ستی جوانت ده‌که‌م ئه‌زیزم
ده‌ستی به‌رێزتانیش خۆش بیت بۆ په‌یامه‌که‌ت
خۆشحال بووم به‌ به‌سداریت ئه‌زیزم
ته‌مه‌ن درێژ بیت ناشیرین گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2011-02-04 20:12:41

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsMSIE7

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

ئه‌خوازم له‌م بۆشایی یه‌ی من تێبگه‌یت ،،چون گه‌وره‌یی نوسینه‌كه‌ت تاساندمی
وتنی  گه‌وره‌ترینی له‌بیربردمه‌وه‌ تاشایه‌نی گه‌وره‌یی نوسینت بێت.........

.............................................................
.............................................................
.............................................................

ببوره‌ كاك سیروانی زێده‌ ئازیز .

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2011-02-05 10:12:05

shamal torbay
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-05
دواترین سه‌ردان: 2013-11-04
په‌یامه‌كان: 53
WindowsFirefox

Re: ئه‌و چیرۆکه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بوو

به‌راستی وشه‌کان زۆر زۆر جوان داڕێژاون
ده‌سته‌کانت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net