.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















كورتە چیرۆكێك لەسەر خۆشەویستی
وەرگێڕانی بەدەستكاری، لە عەرەبییەوە: ئارام گەردی
قاوەی سوێر
كچەكە لە ئاهەنگەكە، جێی سەرنجی هەمووان بوو. ئاخر ئەوەندە جوان و سەرنجڕاكێش بوو، ئەوی تەماشای كردبا، هۆگری دەبوو.
كوڕێكی گەنجی نێو ئاهەنگەكە، كە دەمێك بوو، تیری چاوی لە نیشانەی رووخساری ئەو كچە جوانكیلە گرتبوو، لە كچەكە چووە پێش. هەرچەندە كوڕەكە زۆر قۆزیش نەبوو. بەڵام جورئەتێكی بە خۆی دا و بە كچەكەی گوت: دەكرێت چەند خولەكێك لەسەر ئەو مێزە دانیشین.
شەرمنی كچەكە وای لێ كرد، داخوازی كوڕەكە رەت نەكاتەوە و بەبێ قسە چوونە لای مێزەكە و دانیشتن.
كوڕەكە زۆر شەرمن و بێ دەنگ و كچەكەش بە هەڵوێستەكە قەڵس ببوو.
هێندەی نەمابوو، كچە داوای لێبووردن لە كوڕە بكات و مۆڵەتی رۆیشتنی لێ بكات. كوڕەكە بانگێكی گارسۆنەكەی كرد و پێی گوت: هێندێك خوێ بۆ قاوەكەم بێنە.
قاوەی سوێر! كچەكە سەیری پێ هات تەماشای كوڕەكەی كرد، كە رەنگی لە شەرمان سوور هەڵگەڕابوو، پێی گوت: ئەو عادەتە سەیرە بۆ؟ كوڕەكە گوتی: مەبەستت قاوەی سوێرە؟ كچەكە بە بەڵێ وەڵامی دایەوە.
كوڕەكە وەها وەڵامی دایەوە: كاتێك منداڵ بووم، لە نزیك دەریا دەژیام، دەریام زۆر خۆش دەویست و هەستم بە سوێرییەكەی دەكرد، بۆیە هەر كاتێك قاوەی سوێر دەخۆمەوە، بیری دەریا، شارەكەم، دایك و باوكم كە ئێستاش لە ژیان ماون، دەكەم.
كوڕەكە ئەو قسانەی سەرەوەی كرد چاوی پڕ بوون لە فرمێسك، زۆر كاریگەر بوو لەگەڵ گێڕانەوەی. ئاخر ئەوانەی بە شەوقەوە باسی نیشتمان و مەنزڵگەیان دەكەن، بەدڵنیاییەوە هۆگری خاكەكەیانن و خۆشیان دەوێت. ئەوەش هەستكردنە بە بەرپرسیارییەتی بەرانبەر خێزان و وڵات. كچەكە وەها بۆ مەسەلەكە چوو.
كچەكەش بەهەمان شێوە باسی لە منداڵییەتی خۆی و ماڵباتەكەی كرد. گفتوگۆكەیان گەرم و بەچێژ بوو.
كچە كوڕەی چووە دڵ و بەم شێوەیە چەند ژوانێكی تریان بەست و كوڕە كچەكەی خواست و بوو بە هاوسەری. تەبعەن فەزڵ لە بەیەك گەیشتنی ئەو دوو دڵەش، بۆ قاوەی سوێر دەگەڕێتەوە!
لەماوەی پێكەوەییاندا، ژیانێكی زۆر بەختەوەرییان بەسەر برد. هەر جارێكیش ژنە، قاوەی بۆ مێردەكەی دروست كردبا، سوێری دەكرد، چونكە دەیزانی مێردەكەی حەز لە قاوەی سوێر دەكات.
دوای چل ساڵ پێكەوەیی و بەختەوەری، پیاوەكە كۆچی دوایی كرد و ئەو نامەیەی بۆ ژنەكەی جێهێشت:
(( ئازیزەكەم، بمبورە لەسەر ئەو درۆیەی لەگەڵ تۆم كرد، كە تەنها درۆ بووە لە ژیانمدا. كە درۆی قاوەی سوێر بوو.
یەكەم بینینمانت لەبیرە؟ ئەوەندە پەشۆكا بووم، لەجیاتی ئەوەی داوای شەكر بكەم، خوێم داوا كرد! شەرمیشم كرد كە لە قسەی خۆم پەشیمان ببمەوە، بۆیە بەردەوام بووم و نەشمدەزانی ئەو مەسەلەیە دەبێتە هۆكارێك بۆ بەیەك گەیشتنمان.
ویستم دوای هاوسەرگیریمان بۆت روون بكەمەوە و ئەسڵی مەسەلەت تێ بگەیەنم، بەڵام ئەوە چونكە تۆم زۆر خۆش دەویست، نەمویست بای تۆزقاڵێكیش دڵت لێم بشكێت. بۆیەش لە پێناوی بەردەوامی خۆشەویستیمان، بەردەوام بووم لە خواردنەوەی قاوەی سوێر. بەڵام گرینگ شیرین مانەوەی تۆ بوو لای من.
بەڵام كە زانیم دەمرم و لەدوای مردنم ئەو نامەیەم بۆ جێهێشتی، تا رووداوە راستەقینەكە بزانیت.
ئێستا زانیت كە من حەزم لە قاوەی سوێر نییە؟!! ئای كە چەند تامێكی ناخۆشی هەبوو.
بەڵام خۆشەویستەكەم، ئێستاش ئەگەر زیندوو ببمەوە و هەمان رووداوی بینینی تۆم بێتە پێش، ئەگەر بزانم قاوەی سوێر بەیەكمان دەگەیەنێت، ئامادەم تا مردنێكی تر، لەپێناوی ژیان لەگەڵ بەختەوەری و شادومانی تۆ، ئامادەم بیخۆمەوە.
چونكە گەیشتن بە تۆ و خۆشەویستی تۆ، شایەنی هەموو قوربانی دانێكە.
ئازیزەكەم خۆشم دەوێی، تۆ دڵ و گیانی من بووی، بمبوورە))
ژنەكە كە ئەو نامەیە دەخوێنێتەوە، دەداتە پڕمەی گریان و فرمێسك وەكو كانی لە چاوی دێتە خوارێ.
لەدوای ئەو رووداوەش هەر كاتێك لە ژنەكە دەپرسن: تامی قاوەی سوێر چۆنە؟
دەڵێت: زۆر بە تامە.
توانجی خۆم/ ئیستا کێ قاوەیەکی سوێر ئەخواتەوە؟؟

لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش بهڵآم بهڕای من چیڕۆکهکه خۆش نهبوو

لهسهر هێڵ نییه



ده ست خؤش جيرؤ كه كه ت زؤر خؤشبو
لهسهر هێڵ نییه



dast xosh jwana
لهسهر هێڵ نییه
dast xosh hawre barez

لهسهر هێڵ نییه