❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوڕێیه‌تى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-29 15:04:10

ته‌نکه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: DK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-23
دواترین سه‌ردان: 2011-07-19
په‌یامه‌كان: 330
WindowsVistaMSIE7

هاوڕێیه‌تى

هاورییه‌تى وه‌ك گوڵێكى بۆنخۆش وایه‌ چه‌ند بۆنى بكه‌ى هێشتا كه‌مه‌ , واتایه‌كى گه‌وه‌ره‌ و جوانى هه‌یه‌ , به‌دڵنیاییه‌وه‌ مه‌به‌ستم له‌ هاورییه‌تی به‌ واتاى وشه‌یه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ى بۆ به‌ر ژه‌وه‌ندیه‌..
ئه‌كه‌ر له‌هه‌ریه‌ك له‌ ئێوه‌ بپرسین چۆن پێناسه‌ى هاورێیه‌تى ده‌كه‌ى؟ ئه‌وا به‌ چه‌ند وشه‌یه‌ك یان به‌چه‌ند دێڕێك پێناسه‌ى ده‌كه‌ى ، به‌ڵام هه‌رچه‌ند بڵێى كه‌مه‌.
هاورێیه‌تى واتاى: وه‌فا و خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌ و بوونى گیانى هاوكارى له‌نێوان ئه‌و دوكه‌سه‌دا , به‌شدار بوون له‌خۆشى و ناخۆشییه‌كدا , چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى یه‌كتر, وه‌ ئه‌كه‌ر یه‌كێكیان كه‌وته‌ هه‌ڵه‌وه‌ ئه‌وى تریان بۆى ڕاست بكاته‌وه‌ , وه‌ له‌ ڕۆژى پێویستدا یه‌كتر جێ نه‌هێڵن…
دوو جور هاورێیه‌تى هه‌یه‌:                                                                      http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c45a2e2ac2.jpg
1- هاوڕێیه‌تى له‌ نێوان دوو كه‌س.
2- هاوڕییه‌تى له‌ نێوان كه‌سێك له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌شته‌كانى ده‌وروو به‌رى.
لێره‌دا باس له‌یه‌كه‌میان ده‌كه‌م وه‌ به‌تایبه‌تیش هاورَییه‌تى نێوان دوو كچ ،
چونكه كه‌متر له‌م بابه‌ته‌ باس كراوه‌ ,
وه‌ له‌ئێستادا بێ متمانه‌ییه‌كى زۆر له‌نێوان كچاندا دروست بووه‌ ،
كچێك له‌ قۆناغى سه‌ره‌تاییه‌ ده‌ڕواته‌ ماڵه‌وه‌ و لێى ئه‌پرسن جیته‌؟
ئه‌ڵێت: له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌م عاجز بوین پێكه‌وه‌ ، یان له‌قوناغى ناوه‌ندییه‌ و پێى ئه‌ڵێى چى بووه‌ بۆ وا بێتاقه‌تى , له‌ وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ : له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌م بوو به‌ ناخوشیمان وشه‌ڕمان بوو.
له‌قوناغى ئاماده‌یى ,دایك یان كه‌سێك لێى ئه‌پرسێ: ئه‌وه‌ چیه‌ ئه‌ڵێى پاپۆرت غه‌رق بوه‌ و بێتاقه‌تى؟ ئه‌ڵێت: نا هیج نه‌بووه‌… به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ى ناكوكى له‌نێوانیاندا دروست بوه‌ و ئه‌ویش نهینیه‌كانى لاى هاوڕێكانى تر باس كردوه‌ , ئیتر ئه‌م كچه‌ ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ خه‌فه‌ت و مه‌راق له‌دڵیدا و ناتوانێ لاى كه‌س باسى بكات.
هه‌ندێ جار هاوڕێكه‌ى له‌لاى كه‌سانى تر باس له‌وه‌ ئه‌كات:گوایه‌ ئه‌م كچه‌ په‌یوه‌ندى خوشه‌ویستى له‌گه‌ڵ كوڕێكدا هه‌یه‌ , ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وه‌ ڕاست بێت كه‌واته‌ ئه‌و نهێنى هاوڕێكه‌ى باس كردوه‌ , ئه‌گه‌ر دووربێت له‌راستى كه‌واته‌ بوختانى بۆ كردووه‌ ، (په‌نا به‌خوا) , له‌ هه‌ردوو باره‌كه‌دا زیانى به‌هاوڕێكه‌ى گه‌یاندوه‌ , له‌وانه‌یه‌ ئه‌م باسه‌ بگاته‌ خێزانى ئه‌و كچه‌ و كێشه‌ى بۆ دروست بكات.
ئه‌كه‌ر ئه‌مه‌ به‌هۆى هاوڕێى خراپه‌وه‌ نه‌بێ بۆ روو ئه‌دات؟!
به‌هۆى ئه‌م شتانه‌وه‌یه‌ كه‌ كچان هاوڕێیه‌تى كوڕانیان له‌ هاوڕێیه‌تى كچ پێ باشتره‌!!
[ قال رسول الله(ص) اية المنافق ثلاث,اذا حدث كذب,اذا وَعَد أخلف,اذا اؤتمِنَ خانَ.(متفق عليه]واته‌: نیشانه‌ى دوو ڕوو سێ شته‌ , كاتێ قسه‌ى كرد درۆ بكات , كاتێ به‌ڵێنیدا نه‌یباته‌ سه‌ر , كاتێ سپارده‌ى لا دانرا خیانه‌تى لێ بكات.
ئه‌وه‌تا نه‌ك درۆ به‌ڵكو بوختان بۆ هاوڕێكه‌ى ده‌كات , به‌ڵكو به‌ڵێنه‌كه‌ى شكاند كه‌ به‌ڵێنى دابوو باشترین هاوڕێ بێت بۆى به‌ڵكو ئێستا خراپترین هاوڕێیه‌ , به‌متمانه‌وه‌ هه‌موو نهینیه‌كانى خوى لا باس كردوه‌ به‌ڵام ئێستا ئه‌و هه‌مووى دركاندوه‌.
له‌دواى هه‌موو ئه‌وانه‌ ئه‌و كه‌سه‌ خۆى به‌ موسولمَانێكى ته‌واو دائه‌نیت ؟؟!!
یان ئه‌ڵێت من به‌نده‌ى خوام! باشه‌ هاوڕێكه‌شت به‌نده‌ى خوایه‌.
[ قال رسوا الله (ص):لا تباغظوا , و لا تقاطعوا ,و لا تحاسدوا ,ولا تبادروا ,و كونوا عِبادَ اللهِ اخوانا.(متفق عليهْ ]
واته‌: یه‌كترى مه‌بوغزێنن و(رقتان له‌یه‌كترى نه‌بێ)به‌یوه‌ندیتان به‌یه‌كه‌وه‌ مه‌پجڕێنن , به‌یه‌كترى حه‌سودى مه‌بن , پشت له‌یه‌كترى هه‌ڵمه‌كه‌ن
(ئاگاتان له‌یه‌كتر بێت)، هه‌مووتان به‌نده‌ى خواو براى یه‌كترى بن..
كه‌واته‌ ئێمه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌مان پشت گوێ خستوه‌ , نه‌ ئاگامان له‌یه‌كتر هه‌یه‌ و رقمان به‌رامبه‌ر یه‌ك هه‌یه‌ , پشت له‌ یه‌كتر هه‌ڵه‌كه‌ین.
كه‌واته‌ با من و تۆ ئه‌ى خوشكه‌كه‌م وا نه‌بین , ببینه‌ دوو هاوڕێى دلأسۆز و باش بۆ یه‌ك ، به‌رده‌وام هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین , ئه‌كه‌ر تو له‌من باشتر بووى ئه‌وا تو ببه‌ به‌ مامۆستاى من منیش قوتابى تۆ , یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.
به‌ڵام چۆن هاوڕێى باش په‌یدا بكه‌م؟ ئه‌زانم ئه‌وه‌نده‌ شتى ناخۆش و خراپمان دیوه‌ ناتوانین بڕوا به‌هه‌موو كه‌س بكه‌ین , ئه‌وه‌نده‌ بیستومانه‌ و بینیومانه‌ فڵان واى لێهات و ئاواى به‌سه‌ر هات به‌هۆى هاوڕێى خراپه‌وه‌ , ئیتر ئه‌ترسین له‌ هه‌ڵبژاردنى هاوڕێدا.
ئایا هه‌ر له‌یه‌كه‌م روژى ناسینمانه‌وه‌ متمانه‌ى پێ بكه‌م؟ یان دواى ماوه‌یه‌كى زۆر ئینجا؟ نا گرنگ ماوه‌ نییه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بتوانى له‌ ناخى ئه‌ز كه‌سه‌ تێبگه‌یت , وه‌ له‌نیه‌ته‌كانى و دڵسوزى ئه‌و كه‌سه‌ به‌ تۆ دڵنیا ببێ.
ئه‌توانى له‌رێگه‌ى ئه‌و پرسیارانه‌ى ئه‌و له‌ تۆى ئه‌كات له‌ نیه‌تى بكه‌یت ئه‌گه‌ر زانیت پرسیاره‌كانى بونى به‌رژه‌وه‌ندى لێ نایه‌ت ، وه‌ تۆش له‌ڕێگه‌ى ئه‌و وه‌ڵامانه‌ى ئه‌و ده‌یداته‌وه‌ بۆ پرسیاره‌كانت لێى دڵنیا ببیت , یان به‌ شێوه‌یه‌ك تاقى بكه‌یته‌وه‌.
له‌ كۆتایدا ئه‌ڵێم: ئه‌گه‌ر هاورێكه‌ت ویستى به‌ره‌و هه‌ڵه‌ت به‌رێت و بۆ كارى خراپ بانگى كردیت , ئه‌وا تۆ به‌گوێى مه‌كه‌ و هه‌وڵبده‌ تۆ ئه‌و بۆ كارى باش بانك بكه‌ى, (وه‌ك دار خورما به‌ ,لوتكه‌ت به‌رز بیت , كه‌سى به‌هیمه‌ت و به‌ توانا نه‌بێ ناگاته‌ لوتكه‌ت , ئه‌گه‌ر به‌ردیان تى كرتیت , تۆ به‌رهه‌میان تێ بگره‌…
با هه‌وڵبده‌ین ببینه‌ باشترین هاوڕێ بۆ هاوڕێكانمان یان هاوڕێى باش بۆ ژیانمان هه‌لبژێرین ، جونكه‌ هاوڕێَیه‌تى زۆر گرنگه‌ , هه‌ندێ جار ئه‌وه‌نده‌ى كاریگه‌رى له‌سه‌رت دروست ئه‌كات ، خێزان و كه‌سانى تر ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌ریان نابیت..
له‌ كۆتاییدا بزانه‌ كێ ده‌كه‌یته‌ هاوڕێى خۆت ، چونكه‌ هاوڕێ له‌سه‌ر پرۆگرام و ره‌وشتى هاورٍێكه‌یه‌تى ، بۆیه‌ كه‌سى باش هه‌ڵبژێره‌ با تۆش باش بیت ، وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌فه‌رمێ: [المرْء على دين خليله ، فالينظر احدكم من يخالل] واته‌: مرۆڤ له‌سه‌ر دین و به‌رنامه‌ و ره‌وشتى براده‌ره‌كه‌یه‌تى ، جا با هه‌ر یه‌كه‌و بزانێ هاورێتى كێ ده‌كات..

به‌كه‌سێك ئه‌ڵین دانا و نـــــه‌بــــه‌زیو.
هاوڕێى خۆى نه‌دا به‌ ئه‌لّماس و زیو.
س. ئیسلام سه‌رده‌م

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13032183243.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-07 18:47:56

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: هاوڕێیه‌تى

ده‌سته‌کانت خۆش بێت ته‌نکه‌ گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ جوان و سه‌رنج ڕاکێشه‌،،
زۆر زۆر جوانبوو به‌ لامه‌وه‌،،ده‌ستت خۆش بێت و ته‌مه‌ن درێژ بیت،،
به‌یوای به‌رده‌وامیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-07 19:06:51

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 1329
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: هاوڕێیه‌تى

dastw panjat xosh bet hawrey aziz babateky jwana

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b043ae5d7d.jpg

هه‌موو جیهان به‌ من پێده‌كه‌نی كه‌چی من به‌ قه‌د هه‌موو پێكه‌نینی ئه‌وان گریاوم...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-02-07 19:56:49

shamal torbay
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-05
دواترین سه‌ردان: 2013-11-04
په‌یامه‌كان: 53
WindowsSafari

Re: هاوڕێیه‌تى

ده‌سته‌کانت خۆش بێت ته‌نکه‌ گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ جوان و سه‌رنج ڕاکێشه‌،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net