❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن کوردژینت ناسی؟!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-07 19:36:21

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

چۆن کوردژینت ناسی؟!!

سڵاو هاورێ خۆشه‌ویسته‌کانم ئه‌م کاته‌و هه‌مو کاتێکتان پر له‌ گول بێت ..
هیوادارم هه‌میشه‌ ته‌ندروست و سه‌ر فراز و دلشاد بن ...

به‌رێزانم ویستم لێره‌ بابه‌تێک دابنێم له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ناسی کوردژین له‌لایه‌ن هه‌مو ئه‌ندامان و به‌رێوه‌به‌رانیشه‌وه‌
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاشنا بین له‌گه‌ل یه‌کتری هیوا خوازم به‌ شداری تیا دابکه‌ن
تکیه‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌ به‌رایه‌تیش به‌شدار بن و چۆنیه‌تی گه‌یشتن به‌ و پله‌یه‌ش باس بکه‌ن سوپاستان ده‌که‌م ..
ئه‌گه‌ر کاک رێکانیش بتوانێت باسێکی کوردژینمان بۆ بکات  سه‌ره‌تا دروست بونی و هۆکاره‌کانی دروست بونی و ئامانجه‌کانی و هتد... له‌ گه‌ل رێزم .. هیوام به‌شداریتانه‌

یه‌ک تێبینیتر بۆ ئه‌وانه‌ی ناویان گۆریوه‌ ناوه‌که‌ی پێشوتریان بنوسن له‌گه‌لی و هۆکاری ناو گۆرینه‌که‌ش بنوسن سوپاستان ده‌که‌م

رێزو خۆشه‌ ویستی برای بچوکتان قبول بکه‌ن

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-07 20:13:27

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

مامه‌ بڕوا با من ده‌ستپێبکه‌م بزانم ده‌سم به‌ خێره‌ هههههههه سفتاحه‌که‌یه‌تی ،

کوردژین له‌ گه‌ڕانی گۆگڵ ه‌وه‌ ناسیم ، به‌ دوای به‌رنامه‌یه‌ک ئه‌گه‌رام کوردژینم به‌ر چاو که‌وت و بومه‌ ئه‌ندام

یه‌که‌م ناوم هه‌ر ئه‌مه‌ بووه‌ و ناوم نه‌گۆڕیوه‌ ،

وه‌ڵا پله‌که‌شمان سوپاسی هاورێیان ئه‌که‌م له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی که‌ دیاره‌ یاسایه‌کیان هه‌یه‌ بۆ پله‌به‌ندی ئه‌ندامان
به‌ پێی ئه‌و یاسایه‌ی به‌رێزیان گه‌شتمه‌ ئه‌م پله‌یه‌ ، وه‌ خۆشحاڵم توانیبێتم و بتوانم خزمه‌تێکم کردبێت و بیکه‌م،

ڕێز و حورمه‌ت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-08 04:22:16

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946
WindowsSafari

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

سلاو هاورێیان
منیه‌که‌مجارم که‌ بوم به‌ئه‌ندام اوسایتا به‌ناوی جه‌بار شێخانیه‌وه‌ بو به‌لام دوای ناوه‌که‌ی بوبه‌
کورد دژین دوای جا من نازانم چۆن گۆرائوه‌ ده‌بێ له‌ به‌رێوه‌ به‌ران بپرسن
به‌س اوه‌ له‌سالی ۲۰۰۷ بو زۆر له‌ مێژه‌ وه‌
ناوی من هه‌ر ئاواز بوه‌ نم گۆری وه‌
وه‌ ده‌ستی هه‌مو به‌رێوه‌به‌ران خۆشبێت به‌ راستی یانێکی جوانو به‌ سوده‌
من که‌ هه‌زار خه‌مم له‌دل دابێت که‌ دێمه‌ ناو ئه‌و یانه‌ رازاوه‌ دلم خه‌می لێ
ده‌روات هیوای سرکه‌وتن بۆ هه‌مو لایه‌ک ده‌خوازم هه‌ر سه‌ر که‌وتو بن
ده‌ست خۆشبێت کاک بیروا باتاسی هه‌ر بژی برا گیان

Kurdzhin
ماڵ ئاوا هاوڕێکانم بۆ هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-02-08 08:22:54

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

سلاو كاك بروا بامنيش باسى خؤم يكه م به دورو دريزى ههههه شه ويكيان سه يرى موسه لسه له م
ئه كرد براكه م ووتى وه ره بانيتت فيربكه م واز له و موسه لسه لانه بينه ووتم ده ده ى فيرم كه ووتى
له كؤكل شتيك بلئ يه كسه ر بؤت ئه هينيت ووتم حه زم له بابه تى جوانكارى يه ووتى باشه بنوسه جوانكارى
وه لا نوسيم كوردزينم بؤ هات ووتى ئه وه يانه يه بؤ خؤت سه يرى كه واز له موسه لسه له بينه تا من يه مه وة له ئيش بؤخؤت له كوردزين به !ووتم باش
دواي 3رؤز وة كو ميوان ئه هاتم شه وى29\10\2010ووتم كاكه حه زا كه م خؤم تؤماركه م ووتى ياشه تؤمارى كردم له وكاته وه من وا هؤكرى كوردزين بوومه 1رؤز نه يه مه كؤردزين وا ئه زانم شتيكى كه و ره م له ده ست جووة.زووزوو دايكيشم به شى خواردنه كه ئه خوينيته وه* كوردزين زؤر زؤر ئازيزة لام هه ربمينيت بؤمان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ماريا (2011-02-08 08:23:55)

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-02-08 08:35:39

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

ده‌سته‌كانت خۆشبیت كاكه‌ بروا هه‌ربژیت براية بةريزةكةم

سه‌رتای ناسینی كوردژین  به‌هه‌مان شێوه‌ی كاكه‌ خه‌مه‌ به‌هۆی گه‌ران به‌دوای به‌رنامه‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌م یانه‌خۆشه‌ویسته‌م ناسی

سه‌ره‌تا به‌ناوی fanabun_1988بووم به‌ ئه‌ندام دواتر حه‌زم كرد به‌ناوه‌ راسته‌قینه‌كه‌م به‌ژداری بكه‌م

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-02-08 15:02:41

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

دەست خۆش کاک بڕوا بۆ ئەم بابەتە جوانە ، لەشت ساغ بێت .
نزیکی کۆتایی ساڵی ٢٠٠٧ بوو  هاوڕێیەک کە دراوسێمانە بەرنامەیەکی لابوو بۆ بچووک کردنەوەی قەبارەی گۆرانی و گۆڕانی فۆرماتی گۆرانی ، بەرنامەکە زۆر باش بوو لە یانەی کوردژین وەری گرتبوو ، لە ماڵی ئەو برادەرە بووم یانەی کردەوە و بەرنامەکەم داگرت ، ویستم ببم بە ئەندام بەڵام ئەو کاتە یانە داخرابوو بۆیە نەمتوانی ببم بە ئەندام ، تا ماوەیەک ناوی ئەو برادەرەم بەکار ئەهێنا تا شەوێک هاتە ماڵمان و پێی وتم کە یانە کراوەتەوە ، خۆی ناوەکەمی تۆمار کرد و ئەو ناوەم هەڵبژارد هەر لە سەرەتاوە ، جارێک ناوەکەم گۆڕی بۆ هێمن بێکەس هەر بۆ خۆشی ههههه بەڵام زوو گۆڕیمەوە بۆ هێمن زانکۆ ، دوای ئەوە  تا ئێستاش ئەو ناوەم نەگۆڕیوە .

ئەو هاوڕێیەم زۆر عەجوول بوو ئەندامانی زۆر بێزار ئەکرد ههههه بە تایبەتی کچان ، ئەو کاتە ئەو چالاکی نەبوو هەر ئەندام بوو .
یەکەم کەس لە یانە خوشکی ئازیزم ( ئەفسانە ) خانم ناسی ، دوای ئەو چەند هاوڕێیەکی ترم ناسی کە ئێستا زۆریان لە یانە نەماون ، بەردەوام لە یانە چالاکیم هەبوو بۆیە پلەکانم یەک لەدوای یەک بڕی ، دوای ماوەیەک بە هۆی ئەفسانە خانەوە کاک ڕێکانم ناسی ، یەکەم کەس بووم لە یانە کە یەکەم پلەی پەیامنێری کوردژینم وەرگرت ، دوای ئەوە داوایان لێ کردم ببم بە چاودێر لە یانە و منیش قبوڵم کرد ، دوای ئەوە بووم بە سەرپەرشتیار و دوای ئەویش سەرپەرشتیاری گشتی و ...... بەڕێوەبەری یانە .
کاتێک بووم بە بەڕێوەبەر ئەو هاوڕێیەم ئاگادار کردەوە کە منی کرد بە ئەندام چونکە چەند کەسێک پەیامیان بۆ ناردم بێزاریان ئەکات بە پەیامی تایبەتی ، منیش پەیامی تایبەتیم ڕاگرت  ، هەر وازی نەهێنا تا لە دواجار بە یەکجاری دەرم کرد لە یانە هههههه ، ئێستا پێی ئەڵێم وەرەوە ، ئەڵێ بمکە بە بەڕێوەبەر ئینجا یەمەوە هههه .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-02-08 15:55:27

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsSafari

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ بڕوا گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ، زۆرم حه‌ز له‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌یه‌ به‌ڕاتسی ..

من له‌ 2007 ـه‌وه‌ كوردژینم ناسی به‌هۆی چه‌ند جارێك سێرچ كردن له‌ گۆگڵه‌وه‌ ئه‌مبینی به‌ڵام له‌راستیه‌كه‌یدا ئه‌وكات زۆر شاره‌زایم نه‌بوو له‌نێت ( باراستیش بڵێین خۆ عه‌یب نیه‌ ههههههههه ) , ئیتر نه‌بوومه‌ ئه‌ندام ئه‌وكاته‌ش زۆر نه‌مده‌زانی یانه‌ و شه‌و شتانه‌ چیه‌ و چی نیه‌ ، ئیتر به‌هۆی زیاتر به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته‌ته‌وه‌ شاره‌زایی زیاترم په‌یدا كرد له‌ مانگی 10 ی 2008 به‌ناوی @xalat_  بووم به‌ ئه‌ندام پاشان وابزانم دوو په‌یامم نووسی هه‌ردووكی ره‌ش كرایه‌وه‌ به‌هۆی نه‌گونجانی شوێنی بابه‌ته‌مه‌وه‌ ههههههههه  ئێستا ئه‌و ناوه‌م ناچالاك كراوه‌ ده‌توانن سه‌یری بكه‌ن له‌ ناچالاك كراوه‌كاندایه‌ ههههههه پاشان پاسوۆردی ئه‌و ناوه‌م بیرچوویه‌وه‌ له‌ 16 \ 11 \ 2008 به‌ناوی ( halabjah ) بووم به‌ ئه‌ندام ، پاشان ورده‌ ورده‌ ده‌ستم كرد به‌بابه‌ت بڵاو كردنه‌وه‌ زیاتر له‌به‌شی ( بابه‌تی وه‌رزشی بابه‌تم داده‌نا ) ، پاشان پاش ماوه‌یه‌ك ناوه‌كه‌م گۆڕی بۆ ( xalat xp ) ,, پاشان ( *XaLaT* ) ,,,, پاشان ( خه‌ڵات ) ،،،، پاشان ( X A L A T ) به‌وناوه‌وه‌ پله‌ی ده‌سته‌ی هاوكاری كوردژینم وه‌رگرت نزیكه‌ی ساڵێك ئه‌وه‌ ناوه‌كه‌م بوو پاشان گۆڕیم بۆ ( Xelat Helebceyi ) پاشان ( Xalat Halabjey ) كه‌ ناوه‌كه‌ی ئێستامه‌ ، چاك بیرم ماوه‌ هاوڕێیان ، ئه‌مه‌ له‌خۆشه‌ویستی خۆمه‌وه‌یه‌ بۆ كوردژین كه‌ من گرنگیه‌كی باشی پێده‌ده‌م له‌وانه‌یه‌ هه‌موو ئه‌ندامانیش بزانن ، هه‌میشه‌ هه‌وڵمداوه‌ ئه‌ندامان سوود وه‌ربگرن له‌بابه‌ته‌كانم و هاوكاری ئه‌ندامان بكه‌م به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ،،

هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و به‌ریوه‌به‌رانی خۆشه‌ویست ده‌خوازم ،، له‌گه‌ڵ تۆی به‌ڕێزیش ،،
هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن .

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-02-08 20:17:36

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ بروا ڕاپرسیه‌کی جوانه‌
کۆمه‌ڵێک یادگاری خۆشم بیر هاته‌وه‌ هههههههه
له‌ 2009 بوو له‌ گۆگڵ سێرچی یاپراخی گه‌ڵامێوم کرد چونکه‌ زۆۆۆر حه‌زم لێیه‌تی لینکی کوردژینی یامێ
کردمه‌وه‌ یانه‌یه‌کی خۆشبو ماوه‌یه‌ک هه‌ر وه‌ک میوان سه‌ردانم ئه‌کرد دواتر بومه‌ ئه‌ندام
یه‌که‌م که‌س که‌ ناسیم سۆزی بوو بو به‌ هاوڕیم دواتر کاک هێمن زانکۆم ناسی به‌ هۆی کێشه‌ی ئه‌ندامێکی کوڕه‌وه‌ که‌ بیزاری ئه‌کردم
دواتر دیدارم ناسی به‌ هۆی کێشه‌ی یاهو دواتر زۆر کرامه‌وه‌ له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌کان و وام لێهاتبو هه‌میشه‌ له‌ یانه‌ بوم
چالاکیم زۆر بو کرام به‌ چاودێر دواتر به‌ سه‌رپه‌رشتیار و هاوڕیی زۆۆۆۆۆۆۆر خۆشه‌ویست و ئازیزم ناسی له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و له‌ ناو ئه‌ندامه‌کانا
3 ساڵ غه‌ریبیم به‌ یانه‌ی کوردژین پڕ کرده‌وه‌ هه‌مو بیتاقه‌تی و بێزاریم له‌ یانه‌ ته‌واو ئه‌بو تاک و گه‌ڕامه‌وه‌ کوردوستان و
کاتی کار کردنم نه‌ما له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و پله‌ی فریشته‌ی نازیان پیبه‌خشیم و ئێشتا که‌متر سه‌ردانی یانه‌ ئه‌که‌م به‌ هۆی که‌می کاته‌وه‌
وه‌ هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێکی لیهاتوی یانه‌ ژیانی هاوسه‌ریمان پێک هێنا ئه‌ویش دیدار بوو ههههههه که‌ له‌ کوردژینا توانیمان زۆرترین لێک تێگه‌یشتنمان هه‌بێت بۆ یه‌کتر و به‌ شیوه‌یه‌کی زۆۆر باش یه‌کتر بخوێنینه‌وه‌و ژیانی هاوسه‌ری پیک بینین که‌ زۆر سه‌رکه‌وتوبوین تا ئێشتا

بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌که‌ش سه‌ره‌تا ناوم ڕه‌هه‌ند ئازیزم بوو که‌ زۆر که‌س وای ئه‌زانی ره‌هه‌ند خۆشه‌ویست یان هاوسه‌رمه‌ ههههههههه زۆربه‌ی هاوڕیکانی یانه‌ پییان ئه‌وتم مێرده‌که‌ت چۆنه‌ به‌لام ڕه‌هه‌ند مناڵێکی بجوک بوو که‌ زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر ئازیزه‌ بۆم دواتر ئه‌وه‌نه‌ غه‌ڵه‌ت حاڵی بوبون هاوڕییان تا ناوه‌که‌م گۆڕی به‌ تینا له‌و کاته‌وه‌ هه‌ر تینام و نه‌مگۆڕیوه‌

دوباره‌ ده‌سته‌کانت خۆسبیت کاکه‌ بروا هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-02-08 20:36:39

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

دەستەکانت خۆش بێت کاکە بروا گیان بۆ دانانی ئەم برگەیە کارێکی زۆر جوانت کردوە ئەزیزم.......

منیش باسی بە ئەندام بونی خۆم دەکەم،
سەرەتا من لە یانەی ژووان بووم زۆربەی کارەکانم لەوێ دەکرد پاشان بە هۆی زۆر گەرانم لە نێت کوردژینم ناسی ناوەکەی زۆر جوان بوو لام بۆیە خۆم لەم یانەیە تۆمار کرد . ئیدی وردە وردە تێکڵاو بووم بە کوردژین یانەی ژوانم لە بیر چویەوە زۆربەی رۆژەکان لەم یانەیە بابەتم دادەنا ، وە هەموو پلەکانی ئەم یانەم بری تا گەیشتمە پلەی دەستەی هاوکاری یانە ئەوە بوو رۆژێک کاک هێمن قسەی لەگەڵ کردم وتی ئەمەوێت بێتە دەستەی بەرێوەبەرایەتی ئیدی منیش پێم وت ئێوە چۆنتان پێ باشە ئاوا دەکەم ،چەند رۆژێک لەگەڵ کاک هێمندا کەوتینە گفتو گۆ کردن ئیدی ئەوە بوو کردمی بە چاودێر . پاشان بووم بە سەرپەرشتیار  تا ئێستاش هەر بەردەوامم لە نێو یانەی کو ردژین........


بۆ ناوەکەش هەر بە ناوی یادگار بەڵام سەرەتا ناوم یادگار72 بوو ئیدی زۆربەی ئەندامەکان وایان ئەزانی ئەو ژمارەیە تەمەنمە بۆیە زۆر جار پێنا ئەوتم تۆ پیر بویتە هاهاهاهاهاهاها
ئیدی بە پەلە بە کاک رێکانم وت ئەو ژمارەی 72 لێبکەرەو لە ناوەکەم وەللە ئەویس ماڵی ئاوا بێت کارەکەی بۆ جێ بەجێ کردم و پێ  ی وتم ئەوە ئێستا گەنج بویتەوە هاهاهاهاها..

دووبارە دەستەکانت خۆش بێت کاکە بروا گیان........

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-02-08 22:02:57

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 1488
ویبگه‌
WindowsVistaSafari

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

ده‌ست خۆش کاکه‌ بـــــــــــــــــــــــڕوا گیان بۆ ئه‌م باباته‌ جــــــوانه‌ ،

منیش هه‌ڕ وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌م مــــــاڵه‌ جوانه‌ پێم خۆشبوو به‌شداربم و باسێكی چۆنێتی ناسینی کوردژین و بون به‌ ئه‌ندامی خۆم بکه‌م،
ناسینی کـــــــــوردژین سه‌ره‌تایه‌ك بو بۆ من له‌ جـیهانی نێت ئه‌توانم بڵێم له‌ سه‌ره‌تای تێکه‌ڵاو بونم به‌ جیهانی نێت كــــــــوردژین
ته‌نها قــــوتبخانیه‌ك بو توانیم گه‌شه‌ بکه‌م و شاره‌زه‌ییه‌کی باش به‌ ده‌ست بێنم له‌ نێت و هتد......
ئاشنا بونم به‌ یانه‌ی کـــــوردژین له‌ گه‌ڕانێکدا بوو بۆ مه‌ڵپه‌ره‌ کوردیه‌کان له‌ ڕیگه‌ی گـــــوگله‌وه‌ پێم وابێت مه‌ڵپه‌ڕێك بو به‌ ناوی serwan.com که‌ لینکی زۆرینه‌ی مه‌ڵپه‌ره‌ کوردیه‌کانی دانا بو کــــــــوردژین یه‌کێك بو له‌و یانانه‌ که‌ نه‌متوانی له‌ دوای یه‌که‌مین سه‌ردانمه‌وه‌ له‌بیری بکه‌م چونکه‌ ئه‌وکاته‌ وه‌ك سه‌ره‌تایه‌کم بۆ جیهانی نێت داوای هاوکاریم زۆ ئه‌کرد ئه‌وه‌ی که‌ له‌بیرم بێت زیاتر چالاك بوو هه‌رده‌م له‌ خزمه‌تی یانه‌و ئه‌ندامانا بوو کاك "دیدار" بو زۆر هاوکاری کردم بۆیه‌ یانه‌که‌م لا خۆشه‌ویست بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاساکانی یانه‌ زۆۆۆۆۆۆر جێگای دڵخۆشیبون به‌ خوێندنه‌ویان که‌سایه‌تیه‌کی بته‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌ر ئه‌خست لام،

دوای به‌رده‌وام بونم له‌ یانه‌و زیاتر له‌ به‌شی کۆمپیوته‌رو ئینتێرنێت و به‌شداری کردن له‌ بابه‌ته‌ جیاوازه‌کانی تردا
پله‌کانم به‌رز کرانه‌وه‌، ئه‌وه‌ی زۆر جێگای خۆشحاڵیم بوو پێموابێت پله‌که‌م "ئه‌ندامی چــــــالاك" بو په‌یامێکی تایبه‌تم بۆ هات لای به‌ڕیز کاك "هێمن زانکۆ" که‌ گوایه‌ له‌ msn قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو که به‌ڕێوه‌به‌ران له‌ناو خۆیاندا قسه‌یان کردوه‌و رازین که‌ پله‌که‌م بکرێت به‌ چـــــاودێر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قه‌له‌ق بووم کاك هێمن زۆر هاوکارم بوو بوم به‌ چاودێر پاشان به‌ سه‌رپه‌رشتیار، ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌م ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌ی کوردژیندا ناسیم هه‌رگیز له‌بیر ناکرێنو هه‌رده‌م ریزو حورمه‌تی بێپایانیان هه‌یه‌ لامو خۆشم ئه‌وێن،
ئێستاش پله‌که‌م "سونبولی یانه" و به‌ پێی کات هێمه‌ یانه‌و ئیشه‌ڵا له‌ داهاتویه‌کی نزیکدا هیواخوازم بتوانم زیاتر له‌ ئێستام سه‌ردانی یانه‌ بکه‌م،

من که‌ بووم به‌ ئه‌ندام هه‌ر به‌م ناوه‌ی ئێستامه‌وه‌ بوو هیج ناوم نه‌گۆڕیوه‌و نایشی گۆڕم.....

جاوت ماچ ئه‌که‌م
رێزو حورمه‌تم هه‌یه‌ بۆ هه‌موو هاورێیانو ئازیزم له‌م یانه‌ جوانه‌....................هاهاها
باوه‌شێك گـــــــــــــــــوڵڵ

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-02-09 09:36:36

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

وا وردە وردە بۆ چوار ساڵ لەمەوبەر دەچێت واتا لە مانگی ٨ ی ٢٠٠٧ کە وەکو هەموو جارێک سەردانی ماڵپەری جەبار شێخانیم کرد ،،لە چوارچێوەیەکدا نووسرابوو (مەکۆی جەبار شێخانی) ،من دەمکردوە و دەهاتم و سەردانی بەش و بابەتەکانم دەکرد ،بەڵام لە مانگی ١١ وەکو ئەندام خۆم تۆمارکرد کە یەکەم مەکۆش بوو خۆم تێدا تۆمارکردبێت بۆیە سەرەتا بە ناوی Rozheky nwe بووم بە ئەندام لەدوای بەشداری و نواندنی چالاکی ناوەکەم گۆڕی بە BrWa_94 کە تا ئێستاش هەر ئەوەیە و نەمگۆڕیوە دواتر گۆڕان بەسەر مەکۆی جەبار شێخانی هات و بوو بە کوردژین دواتر یانەی کوردژین و تا ئەو ئاستەی ئێستای ،پلەکانی ئەو کاتە کە ئەندامی هەمیشەیی و ئەندامی چالاک و ئەندامی باوەڕپێکراو و کوردژین بڕیم پلەکەم کوردژین بوو کە دابڕام لە کوردژین !!!

هەر کە لە ماوەی پێشوو گەڕامەوە و نواندنی چالاک لە بەشی هاوکاری پلەی (دەستەی هاوکاری کوردژین)م پێبەخشرا کە شانازی پێوە دەکەم چونکە دەتوانم لەژێر ئەو ناوە و ئەو پلەیە خزمەتێک بکەم.
وە بەڵێ کوردژین شوێنێک بوو زۆر شتی لێوە فێربووم و دەرگایەک بوو لێی چوومە ئینتەرنێتەوە.


کاکە بڕوا گیان دەستت خۆش بێت بۆ ووروژاندنی ئەو بابەتە ،هەربژیت.
بمێنن لە خۆشیدا.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-02-09 17:33:14

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

ده‌ست خۆش بڕوا گیان بۆ دانانی ئه‌م ڕاپرسییه‌،،

ساڵی 2008 کۆتا ساڵی خوێندنی زانکۆم بوو ،،له‌ مانگی 5 دا وێنه‌ی تخروج مان ئه‌گرت ها‌تم له‌ google نوسیم جلی کوردی جوان چه‌ند سایتێکی کوردی هێنا یه‌کێک له‌وانه‌ کوردژین بوو که‌ کردمه‌وه‌ زۆر سه‌رنج راکێش بوو لام یه‌کسه‌ر بریارم دا ببم به‌ ئه‌ندام به‌ڵام زۆرم هه‌وڵدا به‌ ناوی sozi ببم به‌ ئه‌ندام نه‌م ئه‌توانی ببم به‌ ئه‌ندام دوای 3 رۆژ به‌ sozi_2020 بووم به‌ ئه‌ندام..یه‌ک یه‌ک پله‌کانی کودژینم بڕی تا پله‌ی کوردینم وه‌رگرت،،پاش ماوه‌یه‌ک به‌هۆی
داخستنی ئه‌م بابه‌ته‌م تێڵم بۆ کاک هێمن کرد پاش چه‌ند گفتوگۆیه‌ک بوو به‌چاودێر پاشان سه‌رپه‌رشتیار دواتر سه‌رپه‌رشتیاری گشتی..کاتێک بوو به‌ سه‌رپه‌رشتیار کاک ڕێکان پێی وتم که‌ وا جوانه‌ ناوه‌که‌م ته‌نها SoZi  بێت و ئه‌و ژماره‌ له‌ ناوه‌که‌م بکه‌مه‌وه‌ ,دوێنێیش له‌به‌ر هۆیه‌ک ناوه‌که‌م گۆڕی به‌م شێوه‌یه ❤ SoZi ❤ ئیتر ناوم نه‌گۆڕێوه‌ .
ئێستا خۆشترین کاته‌کانی ڕۆژانه‌م له‌گه‌ڵ کوردژین به‌سه‌ر ئه‌به‌م ئێستا وام لێ هاتووه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژێک سه‌ردانی یه‌نه‌ نه‌که‌م به‌ ته‌له‌فۆنیش بێت هه‌واڵی ئه‌پرسم..

ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ ئێوه‌....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2011-02-09 18:43:43

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

کاکه‌ بڕوا گیان ده‌سته‌کانت خۆش بێت برای ئه‌زیزم بۆسازکردنی ئه‌م ڕاپرسیه‌
جا براکه‌م بامنیش ده‌ست بکه‌م به‌ باسکردنی ئه‌وشتانه‌...

من پێش ئه‌وه‌ی له‌ کوردژین ببم به‌ ئه‌ندام سه‌ره‌تا له‌ یانه‌یه‌ک ببووم به‌ ئه‌ندام، ناوی یانه‌ی خۆشه‌ویستان بوو، منیش چی وام نه‌ ئه‌زانی له‌ نێت، له‌ویانه‌یه‌دا وه‌کو ئه‌ڵێن که‌مێک چاوکراوه‌بووم له‌جیهانی نێتدا، بۆ مه‌سه‌له‌ی که‌ی بوو نازانم چونکه‌ زۆر له‌گه‌ڵ ژماره‌دا زیره‌ک نیم هههههه، نه‌ڵام هه‌ڵه‌نه‌بم له‌ سه‌ره‌تاکانی 2009دابوو، ئه‌وه‌بوو له‌ویانه‌دا چاڵاکیم هه‌بوو، جار و بار شیعرم تیایدا دا ئه‌نا که‌ له‌وێ نازناوی پێشووم بوو "زه‌ریا"، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک یانه‌ی خۆشه‌ویستان داخرا، زۆرم پێناخۆش بوو، چونکه‌ زۆرم حه‌ز له‌ویانه‌یه‌بوو و حه‌زم ده‌کرد به‌رده‌وام بم به‌ڵام داخرا، ئیتر ئه‌وه‌بوو له‌وماوه‌یه‌دا له‌ چه‌ندان شوێن بووم به‌ ئه‌ندام و چالاکیم نه‌بوو لێیان، چونکه‌ به‌دڵم نه‌بوون، ڕۆژێکیان براکه‌م داوای به‌رنامه‌ی مۆبایلی لێکردم منیش له‌ گووگل به‌دوایدا گه‌ڕام، یانه‌یه‌کی پێدام، له‌وێ بووم به‌ئه‌ندام به‌ڵام چاڵاکیم له‌وێش نیه‌، دوای ئه‌و به‌ماوه‌یه‌ک له‌م یانه‌یه‌ی خۆمان بووم به‌ئه‌ندام که‌ ئه‌ویش هه‌رله‌گووگڵه‌وه‌ بوو، به‌ڵام نازانم له‌به‌رچی و بۆچی ئه‌گه‌رام هههههه، ئیتر لێره‌دابووم به‌ئه‌ندام، هه‌رچه‌نده‌ زۆر له‌گه‌ڵ نێتدا یه‌ک نه‌بووم چونکه‌ یانه‌ی خۆشه‌ویستان نه‌مابوو، به‌ڵام که‌ لێره‌ بووم به‌ئه‌ندام تاکه‌ هۆکاری مانه‌وه‌م پته‌وی و ڕێز و خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌ندامان بوو، شتێکی تریش که‌ له‌بیر نه‌کردنی پۆسوۆرد بوو ههههههه، چونکه‌ له‌یانه‌ی خۆمان بۆ پۆستی ئه‌لیکترۆنی ئه‌نێردرا، ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌م فۆرمات بکردبا یا شتێک که‌ پاسوۆردم نه‌مابا ئه‌چومه‌ ئیمه‌یله‌که‌م و کۆپی په‌یستم ئه‌کرد. ئیتر ئه‌وه‌بوو پاش ماوه‌یه‌ک له‌ به‌ئه‌ندام بوونم که‌ هه‌ستم ئه‌کرد ماوه‌یه‌کی زۆرنیه‌ نوسرا یانه‌ ئه‌مڕۆ ناکرێته‌وه‌، وابزانم به‌هۆی ساڵیادی بوو، یاباشتر بڵێم دامه‌زراندن و گۆڕینی ڕه‌نگی یانه‌، زۆرم پێناخۆش بوو و له‌نێت گه‌ڕام تا ئه‌و ئێواره‌یه‌ به‌هه‌رچۆنێک بێ له‌ یانه‌یه‌کی دی کرد به‌ئه‌ندام ههههههه. پله‌کانیشم چۆن بڕی!؟ سه‌ره‌تا پله‌م هه‌ر ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی بوو تا 600 ونازانم چه‌ند په‌یام، په‌یامی تایبه‌تیم چاڵاک کرا، ئه‌وه‌ش ئه‌ڵێم که‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تای به‌ ئه‌ندام بوونمه‌وه‌ کاک مه‌ریوان باوه‌نووری زۆر کاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌بوو، که‌ بابه‌ته‌کانی زۆر جوان بوون، وه‌ که‌ خوشکی ئه‌زیزم خاتوو ڕۆنیاس که‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تای به‌ ئه‌ندام بوونیه‌وه‌ زۆر زیره‌ک دیاربوو ماشآءالله‌، وه‌ بابه‌ته‌کانی داده‌ ڤیانیش زۆر جوان بوون، ویستم له‌گه‌ڵیان ببم به‌ هاوڕێ، ئێستاش هه‌رسێکیان زۆرم لا خۆشه‌ویستن و هاوڕێی ئه‌زیزمن. جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ند هاوڕێیه‌کی ترم به‌هۆی کوردژین ناسی که‌ زۆر به‌ڕێز و خۆشه‌ویستن لام.
پاشان چاڵاکیم هه‌بوو به‌ڵام نه‌ک به‌وجۆره‌ی که‌ خۆم ئه‌م ویست، ئه‌وه‌بوو پله‌که‌م کرا به‌ ئه‌ندامی چاڵاک، دواتر هه‌روا به‌رده‌وام بووم، که‌چی پله‌ی ئه‌ندامی باوه‌ڕپێکراوم پێنه‌درا که‌ حه‌زم لێی بوو و پله‌م بوو به‌ دڵسۆزی یانه‌، پاشان به‌هۆی زۆری کاره‌وه‌ نه‌متوانی زۆر چاڵاک بم له‌یانه‌ به‌ڵام به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵه‌وه‌ پله‌که‌م کرا به‌ کـوردژیـن، سوپاس بۆخوا ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆش بێت به‌ پله‌که‌م خۆشحاڵم، له‌بیرم نه‌چێ که‌ له‌هه‌ندێ یانه‌ی تریش ئه‌ندامم، ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا بوو که‌ به‌هۆی هۆکارێک بووم به‌ ئه‌ندام له‌چه‌ند یانه‌یه‌ک، وه‌کو سه‌ردانیش %99 سه‌ردانی ئێره‌ ئه‌که‌م و گه‌رانه‌که‌نم بۆ ئێره‌ن. ناوه‌که‌شم ئێستا چۆنه‌ هه‌روابووه‌، بیریشم له‌ گۆڕانی ناوه‌که‌م نه‌کردۆته‌وه‌.
وابزان ئیتر که‌مێکم باسکرد ههههه.
سه‌رکه‌وتوو و شاد و ئاسووده‌ بیت براگیان.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Muslim (2011-07-14 09:52:23)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2011-02-10 10:28:34

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

زۆر زۆر سوپاس هاورێیانی ئازیز و خۆشه‌ویست بۆ به‌شداری کردنتان له‌م گفتو گۆیه‌
به‌راستی ئه‌مانه‌ هه‌موی کۆمه‌لێک یادگاریمان دێننه‌وه‌ یاد که‌ زۆر خۆشن ،
هیوادارم سه‌ر به‌رز و سه‌ر فراز و ته‌مه‌ن درێژ بن
سوپاس بۆ هه‌مو لایه‌کتان .....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2011-02-10 11:27:50

ReKaN
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
United Kingdom
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: به‌ریتانیا-لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-07
دواترین سه‌ردان: 2026-01-05
په‌یامه‌كان: 1475
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

ده‌ست خۆش برای زێده‌ ئازیزم کاکه‌ بڕوا .....

سه‌ره‌تای یانه‌ که‌ دامان مه‌زراند ناوی مه‌کۆی جه‌بار شێخانی بو، که‌ له‌ به‌رواری 26-04-2007 دامه‌زرا ، دوای نزیکی 3 مانگ به‌ هۆی هه‌ڵه‌یه‌ک له‌ سێرڤه‌ری جه‌بار شێخانی‌یه‌وه‌ یانه‌ سڕدرایه‌وه‌، ئیتر منیش تاقه‌تم لێ‌ی چوو ، بڕیارم دا که وازی لێ بهێنین ، ئیتر دوای داواکاری زۆری ئه‌ندامان و کاک جه‌بار بڕیارم پێیاندا که‌ دایبمه‌زرێنمه‌وه‌ ، بۆ جاری دووه‌م مه‌کۆ دامه‌زرایه‌وه‌ له‌ به‌رواری 07-07-2007  ئیتر دیسان به‌ هه‌مان شێوه‌ دوای 2 مانگ یانه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ڵه‌ی کاک جه‌بار سڕدرایه‌وه‌ و سفر کرایه‌وه‌ ، ئیتر دوای وتووێژ له‌گه‌ڵ هاوکارانم که‌ له‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی بون ، بڕیارم پێیاندا که‌ له‌ سێرڤه‌رێکی تایبه‌تی به‌ ناوێکی تایبه‌تی یانه‌ دابمه‌زرێنینه‌وه‌ ، ئیتر دوای گفتوگۆکردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توانیمان ناوی کوردژین دیاری بکه‌ین ، ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو دۆمه‌ینی کوردژین  به‌  net.com.org.info  حیجزمان کردن بۆ کوردژین.
ئیتر زۆرێک له‌ ئه‌ندامان داوایان ئه‌کرد که‌ بابه‌ت و نازناوه‌کانیان بۆ نه‌ماوه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو باک ئه‌پی کۆن که‌ له‌ به‌رواری  07-07  دامه‌زرا بوو ئه‌وه‌ بوو هێنامان و ڕیستۆرمان کرد له‌سه‌ر سێرڤه‌ری تازه‌ و یانه‌ی تازه‌ ، واتا به‌رواری دامه‌زراندنی یانه‌ی کوردژین ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ  07-07-2007 .دوای یه‌ک ساڵ تێپه‌ڕبون به‌سه‌ر یانه‌ی تازه‌ و ناوی تازه‌ ئیتر بڕیارماندا که‌ ده‌ستپێکی کوردژین یش بکه‌ینه‌وه‌ بۆ خزمه‌تی زیاتر ئیتر له‌ دوای دامه‌زراندنی کوردژین‌ی نوێ ڕۆژانه‌و هه‌فتانه‌ له‌ ژێر چاودێری خۆماندا درێژه‌ی به‌کارو جالاکی‌یه‌کانی‌دا تاوه‌کو ئه‌وکاته‌ی ئێستا له‌به‌چاوماندایه.
ئیشتاش هه‌روه‌کو ئه‌یبینن که‌ کوردژین پێگه‌یه‌کی ڕه‌سمی‌یه‌و ،له‌ ولاتی به‌ریتانیا مۆڵه‌تی یاسایی پێدراوه‌. چه‌ند مانگێک به‌ر له‌ ئێستا هه‌وڵماندا له‌ وڵاتی خۆشماندا ( کوردستان ) مۆڵه‌تی یاسایی وه‌رگرین ، به‌لام زۆر به‌ داخه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان مۆڵه‌تی یاسایی ناده‌ن به‌ هیچ پێگه‌یه‌ک که‌ له‌ ژێر باڵی خۆیاندا نه‌بێت. هه‌ر بۆیه‌ش کوردژین وه‌کو پێگه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ناچێته‌ ژێر باڵی هیچ حیزب و لایه‌نێکه‌وه‌ ، بۆیه‌ش ئیتر بڕیارماندا واز له‌ مۆڵه‌تی یاسایی کردنی بهێنین له‌ هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ ئێستا ئێمه‌ مۆڵه‌تی یاسایی‌مان هه‌یه‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا که‌ ئه‌مه‌ گرنگترینیانه.

هه‌ر لێره‌وه‌ش جاوی گشت لایه‌کی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین و ئه‌ندامه‌ چالاک و لێهاتوه‌کان ماچ ئه‌که‌م ، به‌ هۆی ئه‌و خزمه‌ته‌ زۆره‌ی ئه‌وانه‌وه‌ کوردژین توانیویه‌تی بگاته‌ ئه‌و به‌رزه‌ فڕی‌یه‌ی ئێستا ، هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه‌ وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین به‌ڵێنتان پێ ئه‌ده‌ین کوردژین هه‌رگیز ده‌سبه‌رنادات له‌ خزمه‌تکردن و دابڕان لێتان.

ڕێزو خۆشه‌ویستی کوردژین بۆ گشت لایه‌ک ، هه‌ربژین بۆ کوردژین.

Kurdzhin
گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌لفێكت به‌سه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ کوردژین ته‌نها بۆ خزمه‌تی تۆیه،،‌،‌
كه‌واته.......((سه‌ربه‌ستی له‌ جوڵانه‌وه‌ ))

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2011-02-13 11:25:53

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ رێکان گیان بۆ به‌شداری کردنت سه‌ر به‌رزت کردین
به‌راستی کاکه‌ رێکان گیان کوردژین قۆناغێکی سه‌ختی بریوه‌ تاکو گه‌یشتۆته‌ ئه‌م راده‌یه‌ی
به‌راستی ده‌ست خۆشیتان لێده‌که‌م وهیوای سه‌ر به‌رزی و سه‌ر فرازیتان بۆ ده‌خوازم
به‌راسیش زۆر به‌داخه‌وه‌م که‌ له‌ کوردستان مۆله‌تیان نه‌داوه‌ته‌ کوردژین ئه‌مه‌ زۆر جێگای داخه‌
زۆریش به‌وه‌ خۆشحالم که‌ مۆله‌تی یاسای وه‌رگرتوه‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌مه‌ هه‌واڵێکی دڵ خۆشکه‌ره‌
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم سوپاسی گشت ئه‌و به‌رێزانه‌ بکه‌م ده‌ست خۆشی خۆمیان ئاراسته‌ بکه‌م
که‌ ته‌نانه‌ت به‌قسه‌یه‌کیش هاوکارو یارمه‌تیده‌ری کوردژین بونه‌ تا ئه‌م قۆناغه‌ی
به‌تایبه‌تی ئه‌ندامه‌ چاڵاک و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئازیز که‌ هه‌میشه‌ شه‌ونخونی ده‌که‌ن له‌ پێناو سه‌رخستنی ئه‌م یانه‌ و مالپه‌ره‌ جوانه‌ .
من لێره‌وه‌ ده‌ستی ماندو بونتان ده‌گوشم هیوام ته‌مه‌ن درێژی و سه‌ر به‌رزی و سه‌ر فرازی گشت لایه‌که‌
هه‌رشادو کامه‌ران و سه‌ر فراز بن .....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2011-02-16 11:42:51

sarbaz1985
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-30
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 53
WindowsVistaOpera

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

دەست خۆش بەرێزم .. لە ڕێگەی کاک hawbirbatasi ئاشنا بوم  و ئەم یانە پێشەنگەم ناسی رێزم هەیە بۆیی ..

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-08fa779e40.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2011-06-23 18:50:24

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsMSIE7

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!


سڵاو منیش حه‌زم کرد له‌م بابه‌ته‌ به‌شدار بم
سه‌ره‌تای ناسینی من ساڵی 2007 بو زۆر کۆنم هههههه جاران مه‌کۆی سایتی جه‌بار شێخانی بو بوم به‌ ئه‌ندام  پاشان بو به‌ کوردژین به‌ڵام که‌ گۆڕا هه‌موو بابه‌ته‌کانی ئه‌ندامان نه‌ما واته‌ په‌یامه‌کانمان سفر بونه‌وه‌ دیاره‌ ئه‌وه‌ بۆ پاک کردنه‌وه‌ی یانه‌و سه‌ر له‌ نوێ دروست بونیه‌وه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌ندامه‌ کۆنه‌کان زۆربه‌یان نایه‌نه‌وه‌ یانه‌ منیش زۆر دابڕام به‌ڵام هه‌ر گه‌ڕامه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شتوانم بابه‌ت بنوسم به‌ دڵنیایه‌وه‌ بابه‌ته‌کان ئه‌خوێنمه‌وه‌ ‌

ده‌ست خۆشی بۆ تۆ بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌و بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ش به‌ گشتی
هه‌ر شاد بن



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2011-06-24 08:14:22

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

سەرەتا دەستخۆشى زۆرم بۆ براى زۆر بەرێزم کاکە بروا باتاسى هیوادارم سەرکەوتو بیت راپرسیەکى جوانە ئەگەر قبوڵ بکەن منیش ئەمەوێت بەژدارببم

من سەرەتا لە گەرانى گوگڵەوە ئێرەم ناسى لە ناخۆشترین کاتەکانما ئەوکاتانەى کە هەموکات لە گوگڵ ئەگەرام بەشکم هەواڵێک هەبێت لەسەر هاتنەوەى نمرەى خوێندکارانى پولى ١٢ واتە سالى پار بوو ئەم یانەیەم بەچاوکەوت سەرەتا نەبووم بەئەندام هەر بابەتەکانم ئەخوێندەوە بەزۆریش بابەتەکانى کاکە موسلیم کەزۆر کاریگەرى هەبوو لەسەرم هەر ئەوەش وایکرد ببم بەئەندام بەم یانە جوانەو بە هاورێ باشانە ئاشنا ببم وەمن لەکاتەى بوم بە ئەندام سەرەتا زۆر نە ئەهاتمە یانە لە دواى مانگى ٣ ى ئەم سالەوە سەردانى ئەکەم وە بەپێى تواناى خۆم  بابەتم داناوە وە زۆر خۆشحالم کە دێمە یانە وە سەبارەت بە پلەش من سوپاسى بەرێوبەران ئەکەم کەپلەکەم لە ئەندام وە بووە بە ئەندامى هەمیشەیى وە پەیامى تایبەتیم بۆ چالاک کراوە زۆر سوپاستان ئەکەم وە هەندێک هاورێى زۆر بەرێزى پێتاساندم  ئەم یانەیە وەک براى بەرێزم کاکە موسلیم وە سێ هاورێى بەرێزى تر واتە من لەدەرەوەى کوردژین ٤هاورێ ئەناسم رێزم هەیە بۆیان وە لەناو یانەش ئەوەى بەپەیامى تایبەتیا قسەم لەگەڵ کردوون وە یارمەتیان یاوم بەرێزان  ( کاکە هێمن زانکۆ وە کاکە بروا باتاسى )  ئەمەوێت زۆر سوپاسیان بکەم وە سەبارەت بە ناوەکەشم هەر ئەستێرە ٩٣ بووە بەس گۆریم بۆ ئەستێرە دواى کردمەوە بە ئەستێرە٩٣ ههههه لەکۆتایدا ئەمەوێت سوپاسى ئەم یانە بەرێزەو بەرێوەبەران وە ئەندامان بکەم وە هیوادام هیچ کات نەبمە هوکارى بێزاربونتان بمبەخشن ئەگەر هەڵەییەکم کردبێت وە ئیتر زۆر سوپاس

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#20 2011-06-24 08:45:26

بێستون
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-07
دواترین سه‌ردان: 2013-08-29
په‌یامه‌كان: 246
WindowsSafari

Re: چۆن کوردژینت ناسی؟!!

من له‌ ساڵی ٢٠٠٩ براكه‌م زۆر حه‌زی له‌كۆمپيوته‌ر بوو دواتر ئينته‌رنێتی كڕی من له‌ كۆمپيوته‌رم هيچ نه‌ئه‌زانی بۆ دواتر براكه‌م چه‌ند مه‌كۆيه‌كی به‌كارئه‌هێنا بۆ زانياری ئه‌و مه‌كۆيه‌كی هه‌ڵبژارد بۆ دواتر من كوردژينم دۆزيه‌وه‌ له‌ڕێگای سێرچی گوگڵه‌وه‌ كه‌ بۆ پرۆگرام ده‌گه‌ڕام بۆ ماوه‌ی مانگێك خه‌ريكی كوردژين بووم پله‌شم زۆر به‌رزبوبۆوه‌ دواتر ئينته‌رنێته‌كه‌ ته‌واو بوو ئيتر نه‌مانكرده‌وه‌ ...دواتر له‌ ئه‌م ساڵ واته‌ ٧ مانگی يه‌ك ئينته‌رنێته‌كه‌مان كرده‌وه‌ يه‌كه‌م جار يه‌كسه‌ر مه‌كۆی كوردژينم كرده‌وه‌ به‌ڵام پاسۆرد و ناوه‌كه‌م هه‌ردووكی له‌بيرچوبۆوه‌ ناوه‌كه‌ ناوی خۆم نه‌بوو ناوێكی دی بوو بۆيی له‌بيربكردبوو بۆيه‌ خۆم تۆماركرد به‌(bestuny sher) دواتر گۆريم بۆ (بێستون) به‌ڵام چالاكيم زۆرنيه‌ له‌مه‌كۆ چونكه‌ زۆر نايه‌مه‌ سه‌ر ئينته‌رنێت چونكه‌ خراپه‌ بۆ ته‌ندروستی ئاڵوده‌بون به‌ ئينته‌رنێت ...ئيتر له‌مه‌ودوا هه‌وڵ ئه‌ده‌م هه‌موو توانايه‌كه‌م بخه‌مه‌ڕوو بۆ ماڵه‌كه‌مان كوردژين ...ته‌واو

Kurdzhin

هه‌موو کات بێده‌نگی جوانی مرۆڤ نییه‌ ،له‌ ناو هه‌موو بێده‌نگیه‌کاندا بێده‌نگی
نه‌زانی ، ژیری ، شه‌رم ،ڕق ، گێژی.....هتد جوانترینیان بێده‌نگی ژیرییه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net