❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڤاكسینی‌ دژی‌ شێر په‌نجه‌ی‌ مه‌مك دۆزرایه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-10 04:00:47

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946
WindowsSafari

ڤاكسینی‌ دژی‌ شێر په‌نجه‌ی‌ مه‌مك دۆزرایه‌وه‌

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-90535c1734.jpg
  زاناكان ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ڤاكسینێكیان هێنانه‌وه‌ته‌ كایه‌وه‌ كه‌له‌ توانایدایه‌ ژنان ڕزگاربكات له‌گه‌شه‌كردنی‌ وه‌ره‌می‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك، وه‌چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و ژنانه‌ش ده‌كات كه‌ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه‌.
له‌م ڕوه‌وه‌ هه‌موو ژنێك كه‌له‌سه‌رو ته‌مه‌نی‌( 40) ساڵیه‌وه‌یه‌ ده‌توانێت ئه‌م ڤاكسینه‌ی‌ لێبرێت بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ توشبوون به‌نه‌خۆشی‌ شێر په‌نجه‌ی‌ مه‌مك.
شایانی‌ باسه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌، له‌ ئه‌م سالًَدا(2010) له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه‌ وه‌ئه‌وه‌یان خستۆته‌ ڕوو كه‌له‌ توانایدایه‌ وه‌ره‌می‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك بوه‌ستێنێت‌و له‌گه‌شه‌كردن  بكه‌وێت، به‌تاییبه‌تی‌ له‌و ژنانه‌ی‌  كه‌له‌ سه‌روته‌مه‌نی‌ 40ساڵیه‌وه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌م ته‌مه‌نه‌دا شێر په‌نجه‌ی‌ مه‌مك زۆربه‌خێرای‌ گه‌شه‌ده‌كات به‌ پێی‌ ڕاپۆرتی‌ (THE TELEOGRAPH ) ئه‌م ڤاكسینه‌ ده‌توانێت70 %ی‌ وه‌ره‌می‌ شێر په‌نجه‌ی‌ مه‌مك تێك بشكێنێت، به‌مه‌ش ده‌توانێت ژیانی‌ 8000 ژن له‌ بریتانیا ڕزگاربكات كه‌توش بوون به‌م نه‌خۆشی یه‌.
به‌ڕای‌ زۆرێك له‌ زاناكان له‌م  بواره‌دا ئه‌م ڤاكسینه‌ ڕێگره‌ له‌ شێر په‌نجه‌ی‌ مه‌مك، وه‌ك ئه‌و ڤاكسینه‌ی‌ كه‌دژی‌ ئیفلیجی‌ به‌كاردێت بۆ ڕێگرتن له‌ ئیفلیجی‌.
بنچینه‌ی‌ ئه‌م ڤاكسینه‌ له‌سه‌ر پرۆتینێكه‌ كه‌پێی‌ ده‌ڵێن: ئه‌لفا-لاكتۆ ئه‌لیومین، كه‌ده‌توانێت په‌لاماری‌ زۆربه‌ی وه‌ره‌مه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك بدات.
ئه‌م ڤاكسینه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مشكانه‌ی‌ كه‌له‌ تاقیگه‌دا شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مكیان تێدا سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌ وله‌ته‌مه‌نی‌( 15)  مانگی‌ دان، ئه‌وه‌ بینراوه‌ كه‌ده‌توانێت ڕزگاریان بكات له‌م وه‌ره‌مه‌ په‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌(the journal nature medincin)مایه‌ی‌ خۆشحاڵیه‌ كه‌ئه‌م ده‌رمانه‌ له‌ ژێر كاریگه‌ری‌ توانستی‌ سیسته‌می‌ به‌رگری‌ له‌له‌شدایه‌، وه‌ ده‌توانێت وه‌ره‌مه‌كه‌ بۆ زیاتر له‌ نیوه‌یه‌ك بچوكتر بكاته‌وه‌، چونه‌وه‌یه‌ك تیایدا ڕوبدات، له‌ م ڕوه‌وه‌ ئه‌م ڤاكسینه‌ زیاتر ٍٍٍوه‌ك چاره‌سه‌ر كردن به‌كاردێت جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ڤاكسینه‌.
كاتلین پالفرام له‌سه‌نته‌ری‌ داهێنانه‌كان له‌بواری‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك ده‌ڵێت:" (ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌توانێت كاریگه‌ری‌ هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌چۆن له‌ ئاینده‌دا بتوانرێت ڕێگری‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك بكرێت، هه‌رچه‌نده‌ قۆناغی‌ زووی‌ توێژینه‌وه‌كه‌یه‌،  پێویسته‌ تێڕوانین هه‌بێت له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ كلینكی‌ ئه‌م ئه‌زمونه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ، ئایا سه‌لامه‌تی‌ تێدایه‌ بۆ ژنان بۆ ئه‌وه‌ی‌ توشی‌ گرفتی‌ ته‌ندروستی‌ دیكه‌ نه‌بن.


و.ئیراد مه‌نوچه‌رسان ئه‌حمه‌د

Kurdzhin
ماڵ ئاوا هاوڕێکانم بۆ هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-10 14:23:34

nima
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هةلةبجة
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-12
دواترین سه‌ردان: 2013-05-06
په‌یامه‌كان: 353
WindowsXPFirefox

Re: ڤاكسینی‌ دژی‌ شێر په‌نجه‌ی‌ مه‌مك دۆزرایه‌وه‌

dast xosh barez ba hewaya anjame bashy habet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-10 23:07:39

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946
WindowsSafari

Re: ڤاكسینی‌ دژی‌ شێر په‌نجه‌ی‌ مه‌مك دۆزرایه‌وه‌

ده‌ستی تۆشخۆشبێت هاورێ گیان منیش به‌و هیوایه‌م11

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net