❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رابورتيكم ئةوى دةربارةى ماسى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-11 17:02:39

pshtewan79
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-26
دواترین سه‌ردان: 2011-08-28
په‌یامه‌كان: 41
WindowsMSIE7

رابورتيكم ئةوى دةربارةى ماسى

سلاو هاورييان جؤنن
بيويستم بة رابؤرتيكة دةربارةى ماسى زؤر زةرورم بؤى.
كة بتوانن يارمةتيم بدةن مةمنوون ئةبم
هاوكاريتان جيكةى سوثاسة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-14 13:41:02

HemN_94
جوانی کوردژین
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-06
دواترین سه‌ردان: 2025-10-30
په‌یامه‌كان: 680
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: رابورتيكم ئةوى دةربارةى ماسى

ماسی به‌شی یه‌ك

          گیانه‌وه‌رى بڕبڕه‌دارن (واته‌ بڕبڕه‌ى پشتیان هه‌یه‌) ،له‌ناوئاودا ده‌ژین،زۆر جۆر ماسى  هه‌یه‌،ژماره‌ى جۆره‌كانى ماسى له‌ ژماره‌ى گشت جۆرى بڕبڕه‌داره‌كانی تر زیاتره‌ كه‌ له‌ناو ئاو هه‌روه‌ها له‌ وشكایى داده‌ژین به‌یه‌كه‌وه‌.جۆره‌كانی ماسی جیاوازن له‌شێوه‌و ڕه‌نگ و قه‌باره‌  له‌به‌رئه‌وه‌ كارێكى ئاسان نبیه‌ جۆره‌كانیان دیارى بكرێت وبزانرێ سه‌ر به‌كام كۆمه‌ڵه‌یه‌. بۆنموونه‌ هه‌ندێك ماسى شێوه‌یان وه‌ك پارچه‌به‌رده‌ ، وه‌هه‌ندێكیان له‌شێوه‌ى كرمدان ،وه‌هه‌ندێكیان له‌شیان كراوه‌یه‌ وه‌ك كه‌ڕوو، وه‌هه‌ندێكیان له‌شیان گه‌وره‌ ده‌بێ وه‌ك باڵۆن.
http://www.rengar.com/fileup/469fish_Page_1_Image_0001.jpg      ماسى به‌هه‌موو ڕه‌نگه‌كانى په‌لكه‌ زێڕینه‌ هه‌یه‌،زۆربه‌یان ڕه‌نگاوڕه‌نگن وه‌ك باڵنده‌ ڕه‌نگى جوانى هه‌یه‌ وه‌ك ڕه‌نگى سوور و زه‌رد و شین و ڕه‌نگاوڕه‌نگ به‌هێل و په‌ڵه‌ى ڕه‌نگین .
       بچووكترین ماسى, ماسى (قۆبیۆن) ه‌ كه‌له‌ فلیپین ده‌ژین و درێژییه‌كه‌ى له‌ (15 ملم) زیاتر نییه‌.گه‌وره‌ترین ماسى, ماسی (قرشی نه‌هه‌نگ) ه‌ كه‌درێژییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (12 م) وكێشه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (15 ته‌ن) . قرشی نه‌هه‌نگ هیچ مه‌ترسییه‌كى نییه‌ له‌سه‌ر ماسى و مرۆڤ. مه‌ترسیدارترین ماسى كێشه‌كه‌ى ته‌نها چه‌ند كیلۆ گرامێكه‌ پێى ده‌ڵێن  ماسى به‌ردین كه‌ده‌تووانێ مرۆڤ بكوژێ له‌ چه‌ند خوله‌كێك به‌هۆى دڕكى ژه‌هراوى.
     خواردنى ماسى بریتییه‌ له‌گوێچكه‌ماسى و كرم و ماسی تر،هه‌ندێكیان ڕووه‌كی ئاوی ده‌خۆن وه‌ك قه‌وزه‌، هه‌ندێكیان ته‌نه‌ مردووه‌كان ده‌خۆن وه‌ك ماسی و گیانه‌وه‌ری مردووی تر، ماسی قرشی نه‌هه‌نگ زینده‌وه‌ری بچووكی سه‌ر ڕووی ده‌ریاكان ده‌خوات.له‌ هه‌ركوێیه‌ك ئاو هه‌بێت ماسی لێ ده‌ژی،ماسی له‌ئاوی جه‌مسه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باكور ده‌ژى كه‌ پله‌ی گه‌رمی نزیكه‌ له‌ پله‌ی به‌ستان،وه‌ هه‌ندێكی تر له‌ ئاوی گه‌رم ده‌ژین كه‌ ده‌گاته‌ پله‌ی كوڵان.هه‌روه‌ها ماسی له‌ زێیه‌كانی توند وخێرای نێو چیاكان و ئاوی هێمنی زێیه‌كانی ژێر زه‌وى ده‌ژی.هه‌ندێك ماسی گه‌شتی دوورو درێژ له‌ ده‌ریاكان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.  هه‌ندێكیان زۆربه‌ی ژیانی له‌ژێر قوم و له‌ قوڵایی ده‌ریاكان ده‌باته‌ سه‌ر،ماسییه‌كان ئاو به‌جێ ناهێڵن،كه‌چی هه‌ندێك ماسی ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌ زیندوویی بمێنێته‌وه‌ له‌ژێر زێیه‌ وشك بووه‌كان.
       ماسی گرینگیه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌ ژیانی مرۆڤ ,زۆر كه‌س حه‌ز له‌ ڕاوه‌ ماسی ده‌كه‌ن وه‌ك وه‌رزشێك ،هه‌ندێ كه‌سیش ماسی له‌ ماڵه‌كانیان به‌خێوده‌كه‌ن بۆ جوانی.هه‌روه‌ها ماسی گرنگه‌ بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی له‌ سروشت،چونكه‌ گیانه‌وه‌ر و ڕووه‌ك ده‌خوات و ده‌بێته‌ خۆراكی گیانه‌وه‌ر و ڕووه‌ك به‌مه‌ش هاوسه‌نگی دروست ده‌كات له‌ ژماره‌ی  گیانه‌وه‌ر و ڕووه‌ك له‌سه‌ر زه‌وى.
  ماسی به‌گشتی دوو سیفه‌تی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ :
1- بڕبڕه‌ى پشتی هه‌یه‌،كه‌واته‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ى بڕبڕه‌داره‌كانن.
2- هه‌ناسه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌رێگای ڕیشووه‌كه‌وانه‌ ده‌بێت.
     ماسی له‌  گیانه‌وه‌ره‌ خوێن سارده‌كانه‌ ،واته‌ پله‌ى گه‌رمی له‌شی ده‌گونجێنێ به‌پێی پله‌ى گه‌رمی ئاوی ده‌وروبه‌ری.هه‌روه‌ها گشت ماسییه‌ك په‌ڕی هه‌یه‌ كه‌ بۆ مه‌له‌وانی به‌كاری دێنێ، گیانه‌وه‌ره‌ ئاوییه‌كانی تر جیاوازن له‌ ماسی به‌لای كه‌م له‌ یه‌كێك له‌م سیفه‌تانه‌، دۆلفین و به‌رازی ده‌ریا و نه‌هه‌نگ وه‌ك ماسی گیانه‌وه‌ری بڕبڕه‌دارن و بڕبڕه‌ى پشت و په‌ڕیان هه‌یه‌ كه‌چی له‌ كۆمه‌ڵه‌ی مه‌مكداره‌كانن (ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ شیر ده‌ده‌نه‌ بێچووه‌كانیان) وه‌ له‌ڕێگای سییه‌كان هه‌ناسه‌ده‌ده‌ن له‌جیاتی كه‌وانه‌ى ڕیشوودار وه‌ گیانه‌وه‌رى خوێن گه‌رمن واته‌ پله‌ی گه‌رمی له‌شیان جێگیره‌و ناگۆڕێ له‌گه‌ڵ پله‌ى گه‌رمی ئاوو هه‌وای ده‌وروبه‌ر.
     هه‌ندێك گیانه‌وه‌ری ئاوی به‌ ماسی ناوده‌برێن كه‌چی ماسی نین،چونكه‌ بڕبڕه‌ى پشتیان نییه‌،ئه‌م گیانه‌وه‌رانه‌ش وه‌ك ئه‌ستێره‌ی ده‌ریاو قه‌ندیلی ده‌ریاو هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی گوێچكه‌ ماسى كه‌ ئه‌م گیانه‌وه‌رانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ (به‌تلینۆس و سه‌ره‌تانی ده‌ریا و كركه‌ند و گوێچكه‌ ماسى و ئسكه‌لوپ (گوێچكه‌ ماسى په‌روانه‌یی و ڕۆبیان) كه‌ گشتیان بڕبڕه‌ى پشتیان نییه‌.
     یه‌كه‌م ماسی له‌ زه‌وى پێش (500 ملیۆن ساڵ) دیاركه‌وت، كه‌ یه‌كه‌م گیانه‌وه‌ری بڕبڕه‌دار بوو له‌سه‌ر زه‌وى .
زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ ئه‌م ماسییانه‌ی ئه‌و كاته‌  به‌ بنچینه‌ی گیانه‌وه‌ری بڕبڕه‌داری تر ده‌ژمێردرێن .
  چه‌ند ڕاستییه‌كی گرینگ ده‌رباره‌ی ماسی :-) بچووكترین ماسى, ماسى (قۆبیۆن) ه‌ كه‌له‌ فلیپین ده‌ژین و درێژییه‌كه‌ى له‌ (15ملم) زیاتر نییه‌ له‌كاتی ته‌واو گه‌شه‌كردنی.-) گه‌وره‌ترین ماسى ,ماسی (قرشی نه‌هه‌نگ)ه‌ كه‌درێژییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (12م) وكێشه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (15 ته‌ن)،كه‌  دوو ئه‌وه‌نده‌ى كێشی فیلی ئه‌فریكیه‌، قرشی نه‌هه‌نگ هیچ مه‌ترسییه‌كى له‌سه‌ر مرۆڤ نییه‌ ،خواردنی بریتییه‌ له‌ ڕووه‌ك و گیانه‌وه‌ری بچووك.
-) ماسی چوارچاو،ماسی ئه‌نابلبه‌س دووچاوی هه‌یه‌ و هه‌ر یه‌كیان ده‌بێته‌ دووبه‌ش، كه‌ ماسی ده‌چێته‌ ژێر ئاو  نیوه‌ى سه‌ره‌وه‌ی هه‌ر چاوێك ده‌توانێ سه‌ر ڕووی ئاو ببینێ و نیوه‌ى خواره‌وه‌ی هه‌ر چاوێك ده‌توانێ ژێر ئاو ببینێ واته‌ له‌ ناو ئاو وه‌ له‌ هه‌وادا ده‌بینێ.
-) ماسی ڕه‌شی قووتده‌ر كه‌ ده‌توانێ ماسییه‌ك قووت بدات كه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ى  قه‌باره‌ی خۆی بێت چونكه‌ ده‌می ماسوولكه‌ى واى هه‌یه‌ كه‌ وای لێ ده‌كات كه‌ به‌گه‌وره‌یی بكرێته‌وه‌ و گه‌ده‌شی ده‌كشێت به‌ چه‌ند جاری قه‌باره‌ی خۆی،هه‌رس كردنی ماسییه‌كه‌ش به‌ هێواشی ده‌بێ.
-) ماسی فڕیوی (به‌لته‌)  یه‌كێكه‌ له‌و ماسییانه‌ی كه‌ ده‌فڕێ ،له‌سه‌ر ڕووی ئاو به‌رزده‌بێته‌وه‌و بۆ دووری سێ مه‌تر ده‌فڕێ،ماسییه‌كه‌ په‌ڕه‌كانی ته‌نیشتی وه‌ك باڵ به‌كاردێنێ.
-) ماسی سه‌لورى گه‌ڕۆك ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌ده‌ره‌وه‌ى ئاو بژی و له‌سه‌ر زه‌وى ده‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ده‌ریاچه‌یه‌ك بچێته‌ ده‌ریاچه‌یه‌كی تر،ئه‌م ماسییه‌ ئه‌ندامی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ هه‌ناسه‌ وه‌رگرتن له‌ هه‌وا وه‌ كلك و په‌ڕی ته‌نیشتی به‌كاردێنێ بۆ خشان له‌سه‌ر زه‌وی .
-) گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵه‌ ماسی بریتییه‌ له‌ ماسی ده‌م (هُلبیه‌) كه‌ ماسی زۆر وردن و له‌ ئاوی سوێر ده‌ژین و ژماره‌یان ده‌گاته‌ ملیاره‌ها ملیار ماسی.
  گرنگی ماسی :
       ماسی زۆر سوودی هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ، چونكه‌ ماسی به‌ خواردنی سه‌ره‌كی دانیشتووانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و یابان و نه‌رویژ داده‌نرێ، له‌ وڵاتانی تر خه‌ڵك ماسی ده‌خۆن وه‌ك ژه‌مێكی زیاده‌و جۆرێكی تر له‌ خواردن.هه‌زاره‌ها ساڵه‌ مرۆڤ ڕاوه‌ماسی وه‌ك وه‌رزشێكی خۆش ئه‌نجام ده‌دات. هه‌ندێ كه‌سیش ماسی له‌ ماڵه‌كانیان به‌خێوده‌كه‌ن بۆ جوانی. ماسی گرنگه‌ بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی له‌ سروشت،چونكه‌ گیانه‌وه‌ر و ڕووه‌ك ده‌خوات و ده‌بێته‌ خۆراكی گیانه‌وه‌ر و ڕووه‌ك به‌مه‌ش هاوسه‌نگی دروست ده‌كات له‌ ژماره‌ی  گیانه‌وه‌ر و ڕووه‌ك له‌سه‌ر زه‌وى.
  ماسی خواردن و  وه‌رزش :
      ماسی له‌و خواردنانه‌ ده‌ژمێردرێ كه‌ به‌هایه‌كی  خۆراكی گه‌وره‌ى هه‌یه‌،هه‌ر ساڵێك ملێۆنه‌ها ته‌ن ماسی ڕاوده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌كی بازرگانی له‌ جۆره‌كانی (قد و ره‌نجه‌ و تونه‌) وه‌ جۆره‌كانی تری ماسی ده‌ریا  وه‌ك خواردن به‌كاردێن . ماسی ڕاوده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌كی بازرگانی له‌ئاوی شیرین وه‌ك ماسی (فه‌رخ و تروته‌) .ئه‌م بابه‌ته‌ پیشه‌سازی ڕاوه‌ماسی و ڕاوه‌ماسی بازرگانی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان و پاراستنی ماسی باس ده‌كات.
        چالاكی بازرگانی وای كرد كه‌ كێڵگه‌ی ماسی دابمه‌زرێ بۆ به‌خێوكردنی جۆری دیاركراو له‌ ماسی بۆ به‌كارهێنانی وه‌ك خۆراك،له‌ هه‌ندێك وڵات له‌ كێڵگه‌ی ماسی به‌خێوكردنی ماسی شه‌بوت و سه‌لور و تروته‌ ئه‌نجام ده‌درێ،ئه‌م ماسیانه‌ له‌ گۆمه‌ئاوی تایبه‌ت به‌خێو ده‌كرێ و ڕێگه‌ی تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆ دانی خواردن پێیان بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌یان گه‌وره‌ببێ به‌ ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له‌ گه‌شه‌ى ئاسایی.
    زۆر كه‌س حه‌ز له‌ ڕاوه‌ ماسی ده‌كه‌ن وه‌ك وه‌رزشێك بۆ خۆشی،كه‌ گه‌ڕان به‌دوای ماسی به‌ وه‌رزش داده‌نێن .ئه‌و ماسییانه‌ی كه‌ بۆ وه‌رزش ڕاوده‌كرێن زۆر فێڵباز و زیره‌كن و هه‌ندێ سیفه‌تی تری هه‌یه‌ كه‌ خۆشیه‌ك ده‌به‌خشێ له‌كاتی ڕاوكردنی،له‌ جۆره‌كانی ئه‌م ماسییانه‌ش ماسی ده‌ریایی گه‌وره‌ى وه‌ك ماسی مه‌رلین و ماسی سه‌یف،له‌ ماسییه‌كانی ئاوی شیرین وه‌ك ماسی (فه‌رخ و تروته‌ و په‌لكه‌ زێڕینه‌) ئه‌م ماسییانه‌ وه‌ك خوارده‌مه‌نی به‌كاردێن.
هه‌ ندێك ماسی ترى به‌سوود   
        هه‌ندێ جۆری ماسی به‌شێوه‌یه‌كی بازرگانی ڕاوده‌كرێن هه‌رچه‌نده‌ وه‌ك خۆراكی مرۆڤ كه‌ڵكیان نییه‌،ئه‌م ماسییانه‌ له‌ پیشه‌سازى غه‌ره‌ و خۆراكی په‌له‌وه‌ر و گیانه‌وه‌ر به‌كاردێن (ورده‌ ماسی و له‌تكه‌ ماسی) و هه‌ندێ به‌رهه‌می تر،نزیكه‌ی چاره‌كێكی به‌رهه‌می جیهانی له‌ پیشه‌سازی ماسی له‌تكه‌ ماسی تێدا به‌كاردێ كه‌ وه‌ك خۆراكێكی گیانه‌وه‌ران و ده‌رهێنانی ڕۆنی ماسی به‌كاردێت.ته‌نها ئه‌وروپا (65 ملیۆن كگم) له‌ (ئه‌نقلیس) ى قوم به‌كاردێنێ بۆ دروستكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ماسی هه‌ر ساڵێك،هه‌روه‌ها ماسی (ئه‌سپیرت) به‌كاردێت،له‌ ئه‌مه‌ریكای باكور به‌رهه‌مه‌كانی ماسی دروست ده‌كرێن له‌ ماسی (لانشوفه‌ و مه‌نهیدین) .ورده‌ ماسی به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌كاردێت له‌ خۆراكی به‌راز و په‌له‌وه‌ر و گیانه‌وه‌ر.
       زاناكان ماسی زێڕین و جۆره‌كانی تری ماسی بچووك به‌كاردێنن له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی پزیشكی،چونكه‌ شوێنێكی زۆر ناگرێ و پێویستی به‌ چاودێری چڕِ نییه‌ وه‌ك گیانه‌وه‌ركانی تر.بۆ نموونه‌ ئه‌و ماده‌ كیمیاویه‌ی كه‌ خڕه‌ ماسی (ماسی گۆیى)ده‌ریده‌كات به‌كاردێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی.خه‌ڵكێكی زۆر ماسی له‌ حه‌وزی بچووكی ناو ماڵ به‌خێو ده‌كه‌ن بۆ جوانی له‌ جۆره‌كانی ئه‌م ماسییه‌ش ( ماسی زێڕین و ماسی جوبی و ماسی ته‌تره‌).
http://www.rengar.com/fileup/474toothed-fish-from-river.jpg  ماسییه‌ زیان به‌خشه‌كان :
     ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ جۆره‌كانی ماسی هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر مرۆڤ، وه‌ك هه‌ندێ جۆری قرش،به‌تایبه‌تی قرشی چه‌كوشدار و ماسی قرشی سپی و ماسی (به‌ركوده‌ و ئه‌نقلیس و مۆرای) .هه‌ندێك جۆری ماسی خوێنخۆره‌ كه‌ شه‌ویلاگه‌كانی ددانی تیژی وه‌ك موسی تێدایه‌،ژماره‌یه‌ك له‌م ماسیانه‌ ده‌توانن گۆشتی مرۆڤ یان هه‌ر گیانه‌وه‌رێكی تر لێ كه‌نه‌وه‌ به‌ چه‌ند خوله‌كێك یان چڕكه‌یه‌ك. هه‌ندێك ماسی وه‌ك (ماسی شه‌فنین ى پێوه‌ده‌ر) و ماسی به‌ردین، دڕكی ژه‌هراویان هه‌یه‌ كه‌ زیان ده‌گه‌یێنێته‌ هه‌رشتێك كه‌ به‌ری كه‌وێ و ده‌یكوژێ .
گۆشتی هه‌ندێك ماسی ژه‌هراویه‌ وه‌ك ماسی قادوح و خڕه‌ ماسی كه‌ خواردنی ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشی یان مردن.
   گواستنه‌وه‌ى هه‌ندێك جۆرى ماسی بۆ هه‌ندێ شوێن ده‌بێته‌ هۆی گیروگرفت ،بۆ نموونه‌ له‌ ئه‌مریكای باكور (جه‌لكی ده‌ریایی) كه‌ هێنراوه‌ته‌ ده‌ریاچه‌ گه‌وره‌كان (البحيرات العظمى) هه‌روه‌ها ماسی سه‌لوری ئاسیایی  كه‌ هێنراوه‌ته‌ ئاوه‌كانی فلۆریدا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ماسییه‌كانی تر ده‌كات كه‌ له‌م ئاوانه‌ ده‌ژین.
ماسی و هاوسه‌نگی له‌ سروشت :
كۆمه‌ڵی ئه‌و ماسییانه‌ی كه‌ له‌ ژینگه‌ی دیار كراوی وه‌ك ده‌ریاچه‌كان یان له‌ به‌شێكی دیاركراوی ده‌ریاكان ده‌ژین ده‌ڵێن كۆمه‌ڵی ماسی ،ماسی له‌ كۆمه‌ڵدا به‌شێكه‌ له‌ سیسته‌مێك كه‌ وزه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ له‌ زینده‌وه‌ران به‌شێوه‌ى خۆراك .گشت زنجیره‌ خۆراكییه‌كان وزه‌ له‌ خۆر وه‌رده‌گرن. ڕووه‌ك ئه‌م وزه‌یه‌ به‌كار دێنێ له‌ دروست كردنی خۆراك .گرینگترین زینده‌وه‌ر له‌ ده‌ریاكان یان ئاوه‌ شیرینه‌كان هه‌ڵواسراوه‌ كانه‌ كه‌بریتییه‌ له‌ بارسته‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌  ڕووه‌ك و گیانه‌وه‌رى ورد له‌ نزیك ڕوی ئاو .هه‌ندێك جۆری ماسی ئه‌م هه‌ڵواسراوه‌ ئاویانه‌ وه‌ك خۆراك به‌كار دێنن و خۆشیان ده‌بنه‌ خۆراك بۆ ماسی تر،له‌وانه‌یه‌ مرۆڤ یان گیانه‌وه‌ر ئه‌و ماسیانه‌ بخۆن و زۆربه‌ی ماسییه‌كان به‌ مردنی سروشتی ده‌مرن،له‌شیان له‌ناو ئاو شی ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته‌ خۆراكی ڕووه‌ك و گیانه‌وه‌ری ئاوى.
       هه‌ر كۆمه‌ڵێكی ماسی به‌شێكه‌ له‌ كۆمه‌له‌ی سروشتی گه‌وره‌تر كه‌ له‌  ڕووه‌ك و گیانه‌وه‌ری له‌ شوێنیكی دیاركراو. كۆمه‌له‌ی سروشتی زۆر زنجیره‌ خۆراكیی به‌خۆوه‌ ده‌گرێ كه‌ هه‌مویان به‌یه‌كه‌وه‌ پێیان ده‌وترێ تۆڕی خۆراك.شێوازی خۆراكی ئاڵۆز ڕێگا ده‌گرێ له‌ زۆر بونی نائاسایی هه‌ر جۆرێك له‌ زینده‌وه‌رانی سه‌ر به‌ تۆڕی خۆراك،به‌مه‌ش هاوسه‌نگی له‌ سروشت ده‌پارێزرێ.
       هاوسه‌نگی هه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ سروشت تێك ده‌چێ ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ جۆرێكی دیاركراو له‌ناوچو.مرۆڤ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی  تێكچوونی هاوسه‌نگی له‌ سروشت به‌ ڕاوكردنی جۆرێكی دیاركراوی ماسی به‌ چڕی،یان مرۆڤ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی  پیس بوونی ئاو به‌مه‌ش جۆری دیاركراو له‌ ڕووه‌ك و گیانه‌وه‌ری ئاوى وه‌ك ماسی ناتوانێ بژی له‌م ژینگه‌یه‌.
جۆره‌كانی ماسی :
          زاناكان هه‌ستان به‌ ناونان و پۆلینكردنی نزیكه‌ی (24000 هه‌زار) جۆر له‌ ماسی، وه‌ به‌رده‌وام زاناكان جۆری نوێ ده‌دۆزنه‌وه‌و به‌مه‌ش ژماره‌یان به‌ به‌رده‌وامی له‌ زیادبوون دایه‌. ماسی  زیاتر له‌ نیوه‌ی گیانه‌وه‌ره‌ بڕبڕه‌داره‌كان پێك دێنێ.
به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ماسی ده‌ووترێ زانستی ماسی . به‌ زاناكانی پسپۆڕ له‌م بواره‌ ده‌گوترێ زانایانی ماسی یان(ماسىناس).
زانایانی ماسی ئه‌م ماسیانه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ن بۆ دوو كۆمه‌ڵ :
1- ماسییه‌ شه‌ویلاكداره‌كان.
2- ماسییه‌ بێ شه‌ویلاكه‌كان.
        زۆربه‌ی ماسییه‌كان شه‌ویلاكیان هه‌یه‌، ماسییه‌ بێ شه‌ویلاكه‌كان ته‌نها بریتین له‌ (ماسی جه‌لكی و ماسی جره‌یس).
     ماسییه‌ شه‌ویلاكداره‌كان ده‌كرێنه‌ دووبه‌ش به‌ پێی په‌یكه‌ری له‌شیان،هه‌ندێكی په‌یكه‌ری له‌شیان له‌ماده‌یه‌كی نیمچه‌ ڕه‌قی نه‌رم پێكدێ كه‌ پێی ده‌ڵێن كڕكڕاگه‌ وه‌ك قرش و شه‌فنین و كه‌میر . هه‌ندێكی تریش په‌یكه‌ری له‌شیان له‌ ئێسك پێك دێ،ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ پێی ده‌ووترێ ماسییه‌ ئێسكداره‌كان و گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵی ماسییه‌ له‌ جیهان.
  به‌شه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ماسی ئه‌مانه‌ن:
1- ماسیه‌ ئێسكداره‌كان.
2- قرش و شه‌فنین و كه‌میر.
3- ماسی جه‌لكی و ماسی جره‌یس.
ماسیه‌ ئێسكداره‌كان :
  ماسیه‌ ئێسكداره‌كان به‌پێی په‌یكه‌ری له‌شیان ده‌كرێته‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ى سه‌ره‌كی :
ڕ‌- كۆمه‌ڵه‌ى ماسی ئێسكدارى نوێ.كه‌ زۆربه‌ی په‌یكه‌ری له‌شیان ئێسكه‌.
ب‌- كۆمه‌ڵه‌ى ماسیه‌ ئێسكداره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان.كه‌ به‌شێكی په‌یكه‌ری له‌شیان ئێسكه‌و ئه‌وی تر كڕكڕاگه‌یه‌.
كۆمه‌ڵه‌ى ماسی ئێسكدارى نوێ:
         ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ زیاتر له‌ (23000 هه‌زار جۆر) ده‌گرێته‌ خۆ، كه‌ بریتییه‌ له‌ (95%)ى جۆره‌كانی ماسی ناسراو، كه‌ به‌شێكیان په‌یكه‌ری له‌شیان ئێسكه‌و پێی ده‌ڵێن (تلیۆ ستات) كه‌ وشه‌یه‌كی گریكیه‌ له‌ دوو بڕگه‌ پێكهاتووه‌ به‌مانای ئێسك و ته‌واو.گشت ماسییه‌كانی وه‌رزش له‌ جۆری تلیۆ ستاته‌ وه‌ك ماسی (قاروس و قود و ره‌نجه‌ و مه‌نووه‌ و فه‌رخ و تروته‌ و تونه‌). هه‌ركۆمه‌ڵێك له‌م كۆمه‌ڵانه‌ زۆر جۆری تێدایه‌، بۆ نموونه‌ ماسی كولی و بلوق كه‌ به‌ ماسی قود ده‌چن به‌ڵام جۆری جیاوازن.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن HemN_94 (2011-02-14 13:42:37)

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/RUm8gz1350399533/wazhw.jpg

ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی هێنانه‌دی ئامانجه‌كه‌مه‌ ، به‌یانی  ...... !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-14 13:44:04

HemN_94
جوانی کوردژین
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-06
دواترین سه‌ردان: 2025-10-30
په‌یامه‌كان: 680
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: رابورتيكم ئةوى دةربارةى ماسى

بەشی دوو


ماسی به‌شی دوو

هه‌زاره‌ها جۆر له‌ تلیۆ ستات تا ئێستا به‌ته‌واوی نه‌ناسراون كه‌ زۆربه‌یان له‌ ڕووبارو كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌رجانی و به‌شێكیشی له‌ قوڵاییی ده‌ریاكان ده‌ژین و مرۆڤ به‌ده‌گمه‌ن ده‌یان بینێ و ژماره‌یان له‌ (150 جۆر) زیاتره‌ كه‌ به‌ ماسی (ڕبو ێناره‌) ده‌ناسرێن ،ئه‌م ماسییانه‌ زۆر بچووكن و شێوه‌ی ترسناكیان هه‌یه‌ ددانی كه‌ڵبه‌یان هه‌یه‌ وئه‌ندامی تیشكیی ڕووناكداریان هه‌یه‌،له‌ قوولایی ده‌ریاكان ده‌ژین و به‌ده‌گمه‌ن دێنه‌ لای سه‌ره‌وه‌ و یان هه‌ر نایه‌نه‌ سه‌ره‌وه‌. ماسییه‌ ئێسكداره‌كان ناوی سه‌یریان هه‌یه‌،هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌كانیان سه‌یرن ،وه‌ك ماسی كه‌نۆمه‌ و ماسی لوتی فیل كه‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی درێژه‌و زۆر له‌ لووتی فیل ده‌چێ و بۆ ده‌ست كه‌وتنی خۆراك به‌كاری دێنێ له‌ ڕووباره‌كان،جۆره‌ ماسییه‌كی سه‌یری تر هه‌یه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن سه‌لوری سه‌ره‌وژوور كه‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌سه‌ر پشت مه‌له‌ ده‌كات.
     ماسی كه‌میر و ماسی جورج نزیكه‌ی (40 جۆر) به‌ خۆوه‌ ده‌گرێ ،ئه‌م جۆره‌ قه‌باره‌یه‌كی ناوه‌نجی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دوو چاوی گه‌وره‌ و كلكێكی درێژ و ده‌مێكی درێژ،له‌ قووڵایی ده‌ریاكان ده‌ژی .
ماسی جه‌لكی و ماسی جره‌یس :
      ماسی جه‌لكی و ماسی جره‌یس له‌ جۆره‌ ماسیه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانن،نزیكه‌ی (40 جۆر ماسی جه‌لكی) و نزیكه‌ی (50 جۆر ماسی جره‌یس) هه‌یه‌.
      ڕێژه‌ی ماسی جه‌لكی كه‌متره‌ له‌ (1%) ى گشت جۆره‌كانی ماسی له‌ ئاوى سوێرو ئاوی شیرین ده‌ژی، كه‌چی جره‌یس ته‌نها له‌ ئاوى سوێر ده‌ژی . له‌شی ماسی جه‌لكی و ماسی جره‌یس لوسه‌ و توێكڵی نییه‌ و شێوه‌ی له‌ له‌شی ئه‌نقلیس (ماری ئاو) ده‌چێ،كه‌چی په‌یوه‌ندیه‌كی وای نییه‌ به‌ ئه‌نقلیس (ماری ئاو) چونكه‌ له‌ ماسییه‌ ئێسكداره‌كان په‌یكه‌ری  ماسی جه‌لكی و ماسی جره‌یس له‌ كڕكڕاگه‌ پێكدێت وه‌ك ماسی قرش ده‌ژمێردرێ.
       شه‌فنین و كه‌میر، ماسی جه‌لكی و ماسی جره‌یس به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ له‌ ماسییه‌كانی تر كه‌ شه‌ویلاكی نییه‌،ده‌می ماسی جه‌لكی بریتییه‌ له‌ ئه‌ندامێكی خڕى مژه‌ر و زمانێكی دداندار. هه‌ندێك جۆری دیاركراو له‌ ماسی جه‌لكی ئه‌ندامی مژه‌ر به‌كاردێنێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به‌ ماسی تر بنووسێنێ،وه‌ زمانی دداندارى به‌كاردێنێ بۆ كونكردنی له‌شى نێچیر كه‌خوێنه‌كه‌ى به‌كاردێنێ  وه‌ك خۆراك .ده‌مى جره‌یس له‌شێوه‌ى درزێكى درێژه‌ كه‌ددانى تیژى تێدایه‌ ،به‌ڵام به‌كارى ناهێنێ وه‌ك ئه‌ندامى مژۆك چونكه‌ ماسییه‌ مردووه‌كان ده‌خوات .
ماسى له‌ كوێ ده‌ژى ؟
      ماسی له‌وشوێنانه‌ ده‌ژى كه‌ئاوى لێیه‌ له‌باشوورى زه‌ریاى هێمن و ئاوى ناوچه‌كانى جه‌مسه‌رى باكور و باشور كه‌ئاوى به‌سته‌ڵه‌كى تێدایه‌ ، هه‌ندێك ماسى له‌به‌رزایى و زێیه‌كانی سه‌ر چیاكان ده‌ژین ، هه‌ندێك ماسى له‌قووڵایى ده‌ریا و زه‌ریاكان ده‌ژین ماسییه‌كان خۆیان ده‌گونجێنن بۆ ژیان  له‌شوێنى سه‌یر وه‌ك ئه‌شكه‌وت ،و گۆمی ئاو له‌ بیابانه‌كان،و زه‌لكاوه‌كان.هه‌ندێ ماسى وه‌ك ماسى سیدارى ئه‌فریكی و ئه‌مه‌ریكاى باشور ده‌توانێ له‌ناو قوڕاو بژى چه‌ند مانگێك.
       ماسى به‌م شێوه‌یه‌ له‌ زۆربه‌ى ژینگه‌كان ده‌ژى ،ئه‌م ژینگانه‌ ده‌كرێته‌ دوو به‌شى سه‌ره‌كى به‌پێى سوێرى ئاو:
1- ژینگه‌ى ئاوى سوێر .
2- ژینگه‌ى ئاوى شیرین .
     هه‌ندێ ماسى ته‌نها له‌ ژینگه‌ى ئاوى سوێر ده‌ژی، هه‌ندێ ماسى ته‌نها له‌ ژینگه‌ى ئاوى شیرین ده‌ژی. جۆری تری ماسی هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاوى سوێرو شیرن ده‌ژی.له‌ به‌شی تایبه‌ت به‌ له‌شی ماسی و چۆنییه‌تی ژیانی ماسی  چۆنییه‌تی خۆگونجاندنی ماسی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه‌ تێیدا ده‌ژی و هه‌ندێك  ژینگه‌ى ئاوى سوێرو ژینگه‌ى ئاوى شیرینی سه‌ره‌كی ،له‌گه‌ڵ شێوه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ماسی كه‌ له‌ ژینگه‌ى جیاجیا ده‌ژین،له‌گه‌ڵ شێوه‌جیاكانی ماسییه‌كان و ناوی زانستییان و گه‌وره‌ترینیان و درێژترینیان  .
ژینگه‌ى ئاوى سوێر :
    له‌ ده‌ریاكان نزیكه‌ی (14,400) جۆر  ماسی ده‌ژین كه‌ ده‌كاته‌ سێ له‌سه‌ر پێنجی جۆره‌كانی ماسی ناسراو.ماسی ژینگه‌ى ئاوى سوێر یان ده‌ریایی له‌ ده‌ریا جیاكان ده‌ژی و خۆی ده‌گونجێنێ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ جیاكان، به‌ڵام ناتوانێ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ دوور له‌ ژینگه‌ی خۆی بژی.
    پله‌ی گه‌رمی هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌ ده‌ست نیشانكردنی شوێنی ژیانی ماسی، ئه‌م پله‌ گه‌رمیه‌ش له‌نێوان پله‌ى به‌ستان له‌ ناوچه‌ی به‌سته‌ڵه‌ك بۆ (30) پله‌ى سه‌دی له‌ ناوچه‌ی ئیستوائی.
     زۆر جۆری ماسی ده‌ریایی له‌ ئاوه‌ گه‌رمه‌كان ده‌ژین ،گه‌رمترین ناوچه‌ له‌ زه‌ریاكان ئاوی ناوچه‌ى ئیستوائییه‌ كه‌ ده‌وره‌دراوه‌ به‌ كۆمه‌ڵگای مه‌رجانی. زیاتر له‌ سێ یه‌كی ماسییه‌كانی ئاوی سوێرى ناسراو له‌ ده‌وری كۆمه‌ڵگای مه‌رجانی ده‌ژین له‌ زه‌ریای هیندی و زه‌ریای هێمن،هه‌ندێ جۆری تریش  له‌ ده‌وری كۆمه‌ڵگای مه‌رجانی ده‌ژین له‌ دوورگه‌كانی هیندی خۆرئاوا. كۆمه‌ڵگای مه‌رجانی پڕه‌ له‌ ماسی فریشته‌یی و زه‌بدی و ماسی به‌به‌غا و هه‌زاران جۆری تر كه‌ شێوه‌ی سه‌یرو ڕه‌نگی جوانیان هه‌یه‌،ماسی به‌ركوده‌ و ماسی قرش و ئه‌نقلیس مواری له‌ ئاوه‌ سازگاره‌كان ده‌ژین و به‌دوای نێچیره‌كانیان ده‌گه‌ڕێن.
     زۆر جۆره‌ ماسی ده‌ریایی تر له‌ ئاوی شله‌تێنی نه‌ساردو نه‌گه‌رم ده‌ژین،ئه‌م جۆره‌  شوێنه‌ مام ناوه‌ندییانه‌ له‌ باكورو باشوری ناوچه‌ی ئیستوائی به‌دی ده‌كرێن كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌ی ڕاوه‌ماسییه‌ .گرنگترین شوێنی  ڕاوه‌ماسی ده‌كه‌وێته‌ باكوری ڕۆژئاوای كه‌ناره‌كانی ئه‌وروپاو باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ناره‌كانی ئه‌مریكاى باكور. ئه‌م ناوچانه‌ به‌رهه‌مێكی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ ماسی قود و ماسی پان و ماسی ره‌نجه‌ وجۆره‌كانی تری ماسی خواردن. شوێنی  ڕاوه‌ماسی گرنگ هه‌یه‌ له‌ ده‌ورى دورگه‌كانی فۆكلاند.زۆربه‌ی ڕاوه‌ماسی له‌ ئوسترالیا و نیوزیله‌ندا له‌ ته‌نكاوه‌كانی كه‌ناری كیشوه‌ری ئه‌نجام ده‌درێ،كه‌ پانه‌ ماسی و (نهاش) و( بوری) و (ئه‌برامیس) ده‌گرێته‌وه‌.
     له‌ ئاوه‌ سارده‌كانی جه‌مسه‌ری باكورو جه‌مسه‌ری باشور جۆرێكی كه‌متر له‌ ماسی ده‌ژی به‌به‌راووردكردن له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ئاوه‌ نیمچه‌ گه‌رمه‌كان له‌وانه‌ش ماسی قودی ڕووباره‌كان، و ئیلبۆت، و وه‌رنه‌ك، و ماسی بێ توێكڵ (پووله‌كه‌) كه‌به‌ قه‌ندیلی ده‌ریا ده‌چن و پێیان ده‌ڵێن (قوقع)ى ده‌ریا.كه‌ ماسی زه‌ریای جه‌مسه‌ری باشور و ئه‌و ماسییه‌ بچووكانه‌ی كه‌ به‌ ماسی فه‌رخ ده‌چێ،ماسی قودی جه‌مسه‌ری باشور و ماسی ئیلبۆت و ماسی سه‌هۆڵی كه‌ خوێنی ڕوونه‌ و سوور نییه‌.
     چه‌ند جۆرێكی ماسی له‌ قوڵایی جیاجیا له‌ ده‌ریاكان ده‌ژین،گه‌وره‌ترین و خێراترین جۆری ماسی له‌ نزیك ڕووی ئاوی ده‌ریاكان ده‌ژین كه‌ له‌ دووری كه‌ناره‌كانن،زۆربه‌یان ئه‌م جۆرانه‌ن:ماسی بینیت وماسی ماكریل و ماسی مه‌رلین و ماسی سه‌یف و ماسی تونه‌ و جۆره‌ جیاوازكان له‌ ماسی قرش.هه‌ندێك له‌و ماسییانه‌ ساڵانه‌ كۆچ ده‌كه‌ن و له‌وانه‌یه‌ له‌ناوچه‌كانی ئیستوائی بگه‌نه‌ ناوچه‌كانی جه‌مسه‌ر.
    زۆر جۆری ماسی له‌ قوڵایی مام ناوه‌ندی و قووڵایی زۆرله‌ ژێر ڕووی ئاو دا ده‌ژین.ژینگه‌ى ئه‌م جۆره‌ ماسییانه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌  ژینگه‌ى ئه‌و ماسییانه‌ كه‌ له‌ نزیك ڕووی ئاو ده‌ژین.تیشكی خۆر ناتوانێ بگاته‌ قووڵایی زۆر دوور،ڕووناكی له‌ قووڵای (180 مه‌تر) له‌نێوان زۆركه‌م و تاریكی ته‌واودایه‌.
     درێژی زۆربه‌ى ئه‌و ماسییانه‌ی كه‌له‌ قوڵایی مام ناوه‌ندی و قووڵایی زۆردا له‌ ژێر ڕووی ئاو ده‌ژین له‌ناو ده‌ریا كه‌متره‌ له‌ (15 سم) ڕه‌نگێكی ڕه‌شی مه‌یله‌و وه‌نه‌وشه‌یی یان سوور یان قاوه‌ییان هه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌یان ئه‌ندامێكی ڕووناكیان هه‌یه‌ كه‌هه‌لده‌بێ و ده‌كوژێته‌وه‌ له‌ تاریكی،وه‌ زۆربه‌یان چاوی گه‌وره‌و ده‌می كراوه‌یان هه‌یه‌.
     زۆربه‌ى ئه‌و ماسییانه‌ى كه‌له‌ قوڵایی مام ناوه‌ندی ده‌ژین په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ ماسی ره‌نجه‌،یه‌كێك له‌م كۆمه‌ڵانه‌ ماسی ده‌م (هلبیه‌) ده‌گرێته‌ خۆ كه‌ زۆر بچووكه‌ ،زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ ژماره‌ى ئه‌م ماسییه‌ ده‌م (هلبیه‌) یانه‌ زیاتره‌ له‌ ژماره‌ی گشت جۆره‌كانی تری ماسی كه‌ ژماره‌یان به‌ ملیاره‌ها ماسی مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێ.
   هه‌ندێك جۆرێكی ماسی له‌بن ده‌ریاكان ده‌ژین،و زۆر جۆری ماسی له‌ئاوی كه‌ناره‌كان ده‌ژین نموونه‌شیان ماسی ئه‌نقلیس و فلاونده‌رى پان و ماسی گۆیی و ئه‌سپی ده‌ریا وماسی موسا. ژماره‌یه‌كی تری ماسی له‌بن ده‌ریاكان دوور له‌ كه‌ناره‌كان ده‌ژین وه‌ك ماسی كلكه‌ جورج و جۆره‌كانی تری ماسی كه‌ سه‌ر و چاوی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ كلكیان درێژو باریكه‌، ماسی كلكه‌ جورج گه‌شه‌ ده‌كات تا درێژی ده‌گاته‌ (30 سم) یان زیاتر.سه‌یرترین ماسی بن زه‌ریاكان ماسی سێ پێ و ماسی جالجالۆكه‌یه‌ ،ئه‌م ماسییه‌ سێ په‌ڕی درێژی هه‌یه‌ كه‌ له‌ پێ ده‌چێ وه‌ك كورسی سێ پێ ،ئه‌م په‌ڕانه‌ به‌كار ده‌هێنێ بۆ چه‌سپاندنی ماسی له‌ بن زه‌ریاكان.
هه‌ندێك جۆرێكی ماسی له‌ ئاوی كه‌م سوێر ده‌ژین، ئه‌م جۆره‌ ئاوه‌ له‌ ڕیژگه‌ی ڕووباره‌كان بۆ ناو ده‌ریاكان به‌دی ده‌كرێ، كه‌ ئاوی سوێر كۆده‌بێته‌وه‌و زه‌لكاو له‌ كه‌ناره‌كان پێكدێنێ یان گۆمه‌كان كه‌ له‌ ئه‌نجامی كشانه‌وه‌ی ئاوی دوورگه‌كان دروست ده‌بێ،ماسییه‌كانی ئاوی كه‌م سوێر جۆری دیاركراون وه‌ك ماسی به‌ركوده‌ و پانه‌ ماسییه‌كان و كۆپیۆن و ره‌نجه‌ و ماسی زیوین و دڕكدار. هه‌ندێك جۆرێكی ماسی ئاوی سوێر ده‌توانن له‌ ئاوی شیرین بژین له‌وانه‌ش زۆر جۆری ماسی ره‌نجه‌ و جه‌لكی و سالمۆن و زیوی و دڕكدار.
ژینگه‌ی ئاوی شیرین :
ماسی له‌ گشت كیشوه‌ره‌كاندا هه‌یه‌ جگه‌ له‌ كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشور ،له‌ زۆربه‌ی ده‌ریاچه‌و ڕووبارو زێیه‌كان و زه‌لكاوه‌كان ماسی هه‌یه‌ ، هه‌ندێكیان له‌ ڕووباره‌كانی ناو ئه‌شكه‌وته‌كان یان له‌ قوڵایی له‌ ژێر زه‌وى ده‌ژین.
زاناكان نزیكه‌ی (9600 جۆر) ماسی پۆلین ده‌كه‌ن به‌ ماسی ئاوی شیرین كه‌ ده‌كاته‌ دوو له‌سه‌ر پێنجی گشت جۆره‌كانی ماسی كه‌ هه‌موویان ماسی ئێسكدارن. ئه‌م ماسییه‌ ئێسكدارانه‌ سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵێكی گه‌وره‌ن كه‌ماسی شه‌بوت (مبروك) وسه‌لور و كرسین و ئه‌نقلیس و له‌تش و (رعاد) و(منوه‌) و ماسی مژۆك،ته‌نها ماسی سه‌لور (2500 جۆر)ى هه‌یه‌.
گه‌وره‌ترین ژماره‌ی ماسی ئاوی شیرین له‌ ناوچه‌ی ئیستوائی له‌ ئه‌فریكا و ئاسیا و ئه‌مه‌ریكاى باشور هه‌یه‌، كه‌ سه‌ده‌ها جۆری ماسی سه‌لور ده‌گرێته‌ خۆ، له‌ ئه‌فریكا ژماره‌یه‌ك له‌ ماسی (البلگیات والانومات) هه‌یه‌ كه‌چی له‌ ئاسیا كۆمه‌ڵه‌ ماسی له‌تش و مه‌نوه‌ ى ڕه‌نگاوڕه‌نگ هه‌یه‌، له‌  ئه‌مه‌ریكاى باشور ماسی ئه‌نقلیس و (رعاد) و به‌رانیه‌ و ته‌تره‌ هه‌یه‌،له‌ ناوچه‌ فێنكه‌كان زۆر جۆری ماسی ئاوی شیرین هه‌یه‌ وه‌ك ماسی قاروس و شه‌بوت و مه‌نوه‌ و فه‌رخ و تروته‌،ماسی (توتوج) و ( كه‌راكی) له‌ ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باكور ده‌ژین.
     هه‌ر جۆرێكی دیاریكراو له‌ ماسی پێویستی به‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی دیاریكراو هه‌یه‌ له‌ ژینگه‌یه‌كی تایبه‌ت.
  زۆر جۆری ماسی وه‌ك گریلینگ و مه‌نوه‌ و تروته‌ له‌ زێیه‌ سارده‌ تیژڕه‌وه‌كان و ئاوه‌ سازگاره‌كان ده‌ژین.جۆره‌كانی شه‌بوت و سه‌لور له‌ ڕووباره‌كانی قوڕاوى گه‌رمی خێرایی له‌سه‌ر خۆ ده‌ژین.ماسی تری وه‌ك شار و تروته‌ و ماسی سپی له‌ ده‌ریاچه‌كان ده‌ژین،ماسی قود له‌ له‌ ڕووباره‌كان و ماسی بونی و قاروسی ده‌م گه‌وره‌ و كه‌راكی باكور و تروته‌ى قه‌زه‌حی و فه‌رخی نیلی و زۆر جۆری تر له‌ ده‌ریاچه‌و ڕووباره‌كان ده‌ژین.
    ماسییه‌كانی ئاوی شیرین وه‌ك ماسییه‌كانی ده‌ریا له‌ قووڵایی جیاجیا ده‌ژین، بۆ نموونه‌ ماسییه‌كانی ئه‌شكه‌وت و زێیه‌كان و زه‌لكاوه‌كان له‌ نزیك ڕووی ئاو ده‌ژین،ماسی (ماسی ده‌نوكدار) و ماسی سپی له‌ قووڵایی مام ناوه‌ندی ده‌ژین،كه‌چی ماسی ئه‌سته‌رگۆن  و زۆر جۆری سه‌لور و ماسی مژه‌ر له‌ قووڵایی زۆر ده‌ژین.
     هه‌ندێك جۆرێكی ماسی ئاوی شیرین له‌ ژینگه‌ی نایاب ده‌ژین، بۆ نموونه‌ له‌ ڕووباره‌كانی ناو چیاكان كه‌ ئاو به‌ خێرایی و به‌ تیژی ده‌ڕوات ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ زینده‌وه‌ران ده‌توانن تێیدا بژین، ماسییه‌كانی ئه‌م شوێنه‌ به‌ ده‌م یان ئه‌ندامی مژه‌ر خۆیان به‌ به‌رده‌كانی ناو ئاو ده‌گرن. هه‌ندێك جۆرێكی ماسی له‌ ئاوی ناو ئه‌شكه‌وت و ژێر زه‌وى ده‌ژین كه‌به‌ هیچ جۆرێك ڕووناكی نابینن. كه‌ زۆربه‌ی زۆریان پێستێكی كاڵ یان سپیان هه‌یه‌ و كوێرن،چه‌ند جۆرێكی كه‌م له‌ ماسی ئاوی شیرین له‌ سه‌رچاوه‌ ئاویه‌ گه‌رمه‌كان ده‌ژین كه‌ پله‌ى گه‌رمی ده‌گاته‌ چل پله‌ی سه‌دی.
كۆچكردنی ماسی :
     ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ ماسییه‌كان ده‌توانن له‌ ئاوی شیرین و ئاوی سوێر بژین، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌را دابنێ. ماسییه‌كانی ئاوی سوێر كه‌ سه‌رده‌كه‌ون بۆ ئاوی شیرین بۆ گه‌را دانان به‌ ماسییه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ناو ده‌برێن،كه‌ ماسی جۆری ئه‌لوایڤ و جه‌لكی ده‌ریایی و ماسی زیوی و زۆربه‌ی جۆره‌كانی سالمۆن و ماسی شابل.وه‌ ماسییه‌كانی ئاوی شیرین كه‌ به‌ره‌و ژێره‌وه‌ ده‌چن بۆ  ئاوی سوێر بۆ گه‌را دانان به‌ ماسییه‌ ژێركه‌ووتوه‌كان ناو ده‌برێن. وه‌ك ماسی ئه‌نقلیس (ماری ئاو) ى ئه‌وروپی و ئه‌مریكای باكور و هه‌ندێ جۆری كۆپیۆن.
     هه‌ندێك جۆرله‌ ماسییه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان كه‌له‌ ده‌ریاكان دێنه‌ ڕووباره‌كان وه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ جۆره‌كانی  ئه‌لوایڤ و جه‌لكی ده‌ریایی سالمۆن و ماسی زیوی ڕێیان لێ ده‌گیرێ و ناتوانن بگه‌رێنه‌وه‌ ده‌ریاكان،له‌جیاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماسی بۆ ژینگه‌ی ئاسایی خۆی له‌ده‌ریاو ئاوی سوێر به‌ ناچارى له‌ ئاوی شیرین ده‌مێننه‌وه‌ ،چونكه‌ بێچووه‌كانی ماسی ناتوانن دووباره‌ كۆچ بكه‌ن بۆ ده‌ریاكان.
      زۆربه‌ی ماسییه‌كانی ئاوی سوێر كۆچ ده‌كه‌ن له‌ شوێنێك بۆ شوێنێكی تر له‌ناو ده‌ریاكان له‌كاتی دیاریكراو له‌ هه‌ر ساڵێك،بۆ نموونه‌ زۆڕجۆرى ماسى ماكریل و هه‌ندێ  جۆرى ترى ماسى كه‌له‌ناو ده‌ریاكان ده‌ژین كۆچ ده‌كه‌ن به‌ره‌و  كه‌ناره‌كان بۆ گه‌را  دانان .گشت هاوینێك ژماره‌یه‌ك له‌ جۆره‌كانى ماسى حه‌دوق و هه‌ندێ  جۆرى ترى ماسى ئاوى سارد له‌ ئاوى كه‌ناره‌كان كۆچ ده‌كه‌ن به‌ره‌و ئاوى ساردتر  هه‌ندێ ماسى ئاوى شیرین به‌هه‌مان شێوه‌ كۆچ ده‌كه‌ن ، بۆنموونه‌ هه‌ندێ  جۆرى ماسى تروته‌ له‌ده‌ریاچه‌كان كۆچ ده‌كه‌ن به‌ره‌و ڕوباره‌كان بۆ گه‌را دانان .
     هه‌ندێ  جۆرى ترى ماسى ده‌ریاچه‌و ڕووباره‌كانى فێنك وه‌ك ماسى قاروس و فه‌رخ  له‌نزیك ڕووى ئاوى گه‌رم ده‌ژین له‌وه‌رزى هاوین ،به‌ڵام ڕووى ئاو ده‌به‌ستێ له‌ وه‌رزى زستان  كه‌چى به‌شى ژێره‌وه‌ى سه‌هۆڵه‌كه‌ كه‌مێك گه‌رمتر ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ ماسییه‌كان كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ژێره‌وه‌ تا گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌رما .
له‌شى ماسى :
     له‌شى ماسى له‌ زۆر لایه‌ن له‌ گیانه‌وه‌ره‌ بڕبڕه‌داره‌كانى تر ده‌چێ بۆنموونه‌ ماسى وه‌ك گیانه‌وه‌ره‌ بڕبڕه‌داره‌كانى تر په‌یكه‌ر و پێستى ده‌ره‌وه‌و ئه‌ندامه‌كانى ناوه‌وه‌ى وه‌ك دڵ و مێَشك و ڕیخۆله‌ى هه‌یه‌، به‌لاَم ماسى جیاوازه‌ له‌ گیانه‌وه‌ره‌ بڕبڕه‌داره‌كانى تر له‌زۆر لایه‌نی تر بۆنموونه‌ ماسى په‌ڕى هه‌یه‌ له‌جیاتى پێ و ڕیشووه‌ كه‌وانه‌ى هه‌یه‌ له‌جیاتى سییه‌كان . جه‌لكی و جره‌یس له‌ گشت گیانه‌وه‌ره‌ بڕبڕه‌داره‌كانى تر جیاوازه‌، له‌زۆر لایه‌نه‌وه‌.له‌ به‌شه‌كانی ڕابردوو باس له‌ سیفه‌ته‌كانی له‌شی جه‌لكی و جره‌یس كرا، له‌م به‌شه‌دا  سیفه‌ته‌ سروشتییه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ نێوان زۆربه‌ی جۆره‌كانی ماسی باس ده‌كرێ.
شیكردنه‌وه‌ی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی له‌شی ماسی:
شێوه‌:
     زۆربه‌ی ماسییه‌كان شێوه‌ی ته‌شیله‌ییان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رێكی نیمچه‌ بازنه‌یی له‌ به‌شی پێشه‌وه‌ و ملی نییه‌ به‌مه‌ش سه‌رو قه‌د چوونه‌ته‌ ناو یه‌ك، قه‌د ته‌سك ده‌بێته‌وه‌ له‌لاى كلك. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ماسییه‌كان شێوه‌ی جۆراوجۆریان هه‌یه‌، ماسی تونه‌ جیا ده‌كرێته‌وه‌ له‌ جۆره‌كانی تری ماسی به‌ خێرایی مه‌له‌ كردنی و شێوه‌ی له‌ تۆربید ده‌چێ.ماسی ره‌نجه‌ وماسی هه‌تاو كه‌ له‌ ئاوی شیرین ده‌ژین وه‌ هه‌ندێ جۆری تری ماسی پانن له‌ هه‌ردوولاوه‌ .له‌شی زۆربه‌ی ئه‌و ماسییانه‌ى كه‌ له‌ بن زه‌ریاكان ده‌ژین وه‌ك پانه‌ ماسی و شه‌فنین له‌لای سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه‌. پانه‌
     زۆربه‌ی ماسییه‌كان شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌یان ده‌گونجێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شته‌كانی ده‌ورو به‌ری بچێ، وه‌ك ماسی (ذات الشێ)و ماسی به‌ردین. ماسی لوله‌یی له‌ گیایی درێژ ده‌چێ. ئه‌م دیارده‌یه‌ش پێی ده‌ڵێن لێكچوونی پاراستن كه‌ یارمه‌تی ماسی ده‌دات بۆ خۆشاردنه‌وه‌ له‌ دوژمن و نێچیره‌كانی.
پێست و ڕه‌نگ:
    زۆربه‌ی ماسییه‌كان پێستێكی توندیان هه‌یه‌ كه‌ مولووله‌ی خوێنی تێدایه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ماره‌كان و(نسیج ڤام) هه‌روه‌ها خانه‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌ كه‌ ماده‌ی لینج ده‌رده‌دات  به‌مه‌ش ماسی لوس ده‌بێ. هه‌ندێك ماسی خانه‌ی ڕه‌نگی تێدایه‌ پێی ده‌ڵێن (خانه‌ى بۆیه‌) كه‌ ڕه‌نگی سوور و زه‌رد و قاوه‌یی ڕه‌ش باوی هه‌یه‌. ئه‌م ڕه‌نگانه‌ یه‌ك ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی تر پێك بهێنن وه‌ك پرته‌قاڵی و سه‌ووز. هه‌ندێك ماسی خانه‌ی بۆیه‌ی به‌ ڕه‌نگی جیاواز تێدایه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی تر جیاوازه‌. یان ڕێكخستنی خانه‌ى بۆیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌بێ. ئه‌م جیاوازییه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌مه‌ڕه‌نگی له‌ نێوان جۆره‌كان. زۆربه‌ی ماسییه‌كان جگه‌ له‌ خانه‌ى بۆیه‌ بۆیه‌ی زیویان هه‌یه‌ له‌ پێست و توێكڵ كه‌ له‌ژێر تیشكی خۆر ڕه‌نگه‌كانی په‌لكه‌زێڕینه‌ دروست ده‌بێ.
    ڕه‌نگی زۆربه‌ی ماسییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی ده‌وروبه‌ری گونجاوه‌، بۆ نموونه‌ زۆربه‌ی ئه‌و ماسییانه‌ى كه‌ له‌ نزیك ڕووی ئاوی ده‌ریا ده‌ژین ڕه‌نگی پشتتیان شینه‌ وه‌ك ڕه‌نگی ڕووی ئاوی ده‌ریا. ئه‌م جۆره‌ خۆ شاردنه‌وه‌یه‌ پێی ده‌ڵێن ڕه‌نگ كردنی خۆپاراستن، هه‌ندێك جۆری ماسی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و ماسی دڕكداری ژه‌هراوی له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر خۆیان ناگونجێنن . ڕه‌نگه‌كان ماسی ده‌پارێزن له‌ دوژمن كه‌ سه‌ری لێ ده‌شێوێنن یان هۆشداریه‌ك ده‌ده‌ن كه‌ ماسییه‌كه‌ دڕكی ژه‌هراوی هه‌یه‌.
زۆربه‌ی ماسییه‌كان ڕه‌نگیان ده‌گۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی ده‌وروبه‌ری بگونجێ . پانه‌ ماسییه‌كان و ماسی تر دوو ڕه‌نگ یان زیاتری هه‌یه‌ و ڕه‌نگی ده‌گۆڕێ. ماسییه‌كان هۆشداری وه‌رده‌گرن له‌ ڕێگه‌ی چاو بۆ ئه‌نجام دانی گۆڕانی پێویست له‌ ڕێگه‌ی سیگناڵی ده‌ماره‌كان، كه‌ سیگناڵی ده‌ماره‌كان له‌ ئه‌نجامی بوونی هۆشداری خانه‌ی بۆیه‌ هان ده‌ده‌ن بۆ ڕێكخستن و خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری نوێ.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-02-14 13:48:21

HemN_94
جوانی کوردژین
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-06
دواترین سه‌ردان: 2025-10-30
په‌یامه‌كان: 680
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: رابورتيكم ئةوى دةربارةى ماسى

بەشی سێیەم


ماسی به‌شی سێ

جۆره‌كانی پووله‌كه‌ى ماسی:
پووله‌كه‌ :
      زۆربه‌ی ماسییه‌ شه‌ویلاكداره‌كان توێكڵێكی پووله‌كه‌ییان هه‌یه‌ بۆ خۆ پاراستن، ماسی تلیوستات پووله‌كه‌ی خڕى هه‌یه‌ له‌ ڕۆخه‌كان. دوو جۆری سه‌ره‌كی پووله‌كه‌ هه‌یه‌:
1- پووله‌كه‌ى ڕۆخ شانه‌یی.
2- پووله‌كه‌ى بازنه‌یی.
پووله‌كه‌ى ڕۆخ شانه‌یی ددانی بچووكی هه‌یه‌ له‌سه‌ری، ئه‌و ماسییانه‌ی كه‌ لوس نین (دڕن) وه‌ك ماسی قاروس و فه‌رخ به‌م جۆره‌ پووله‌كه‌یه‌ داپۆشراوه‌.
پووله‌كه‌ى بازنه‌یی خڕ ڕووی لوسه‌ وه‌ك له‌ ماسی شه‌بوت و سه‌لمۆن ده‌بینرێ.
ماسی وه‌ك زۆربه‌ی گیانه‌وه‌ره‌ بڕبڕه‌داره‌كان سێ جۆر ماسولكه‌ی هه‌یه‌ :
1- ماسولكه‌ی په‌یكه‌ر.
2- ماسولكه‌ی لووس.
3- ماسولكه‌ی دڵ.
        ماسی ماسولكه‌ په‌یكه‌ر به‌كاردێنێ بۆ جووڵاندنى ئیِسك و په‌ڕه‌كان. گۆشتی ماسی هه‌مووی پێك هاتووه‌ له‌ ماسولكه‌ په‌یكه‌ر كه‌ وه‌ك شه‌ریت یه‌ك له‌دوای یه‌ك ڕێكخراوه‌و پێی ده‌ڵێن پارچه‌ ماسولكه‌. به‌ لابردنی پێستی ماسی ئه‌م پارچه‌ ماسولكانه‌ به‌ ئاسانی ده‌بینرێن. هه‌ر پارچه‌ ماسولكه‌یه‌ك ده‌مارێكی تایبه‌ت كۆنتڕۆلی ده‌كات به‌مه‌ش ماسی ده‌توانێ به‌شی پێشه‌وه‌ی له‌شی بۆ لایه‌ك و به‌شی دوواوه‌ی بۆ لایه‌كه‌ی تر بجوولێنێ، زۆربه‌ى زۆرى ماسییه‌كان ئه‌م جووڵانه‌ به‌كاردێنن له‌كاتی مه‌له‌.
     ماسولكه‌ی لووس و  ماسولكه‌ی دڵ له‌ ماسی به‌ شێوه‌ی خۆنه‌ویست كارده‌كه‌ن. ماسولكه‌ی لووس به‌رپرسه‌ له‌ به‌كارخستنی ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ وه‌ك ڕیخۆله‌. ماسولكه‌ی دڵ هه‌ڵده‌ستێ به‌ به‌كارخستنی دڵ.
كۆئه‌ندامه‌كانی له‌ش له‌ ماسی :
   كۆئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ له‌ له‌شى ماسی وه‌ك له‌ گیانه‌وه‌ره‌ بڕبڕه‌داره‌كانى تر، جۆراو جۆره‌ به‌پێی ئه‌و كاره‌ی كه‌ ئه‌نجام ده‌دات، كۆئه‌ندامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی له‌ش له‌ ماسی ئه‌مانه‌ن :
1- كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌.
2- كۆئه‌ندامى هه‌رس.
3- كۆئه‌ندامى سووڕی خوێن.
4- كۆئه‌ندامى ده‌مار.
5- كۆئه‌ندامى زاوزێ.
     ئه‌م كۆئه‌ندامانه‌ زۆربه‌یان له‌یه‌ك ده‌چن له‌گه‌ڵ كۆئه‌ندامه‌كانی گیانه‌وه‌ر بڕبڕه‌داره‌كانى تر، كه‌چی هه‌ندێكیان جیاوازن.
كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ :
    ماسی به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ له‌ گیانه‌وه‌رانی تری زه‌وى كه‌ ئۆكسجینی پێویست له‌ ئاو وه‌رده‌گرێ، ئاو بڕێكی دیاركراو له‌ ئۆكسجینی تواوه‌ی تێدایه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ماسی ئۆكسجینی تواوه‌ی ده‌ست كه‌وێ ئاو قووت ده‌دات له‌ ڕێگه‌ی ده‌م و پاڵی ده‌دات به‌ره‌و ڕیشووه‌كه‌وانه‌، زۆربه‌ی ماسییه‌كان چوار جووت ڕیشووه‌كه‌وانه‌ى هه‌یه‌ كه‌ له‌ناو بۆشایی ڕیشووه‌كه‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌ردوولای سه‌ر .هه‌ر  ڕیشووه‌كه‌وانه‌یه‌ك له‌ دوو ڕیز ته‌لی ماسولكه‌یی پێك دێت كه‌ به‌ كه‌وانه‌ی  ڕیشووه‌كه‌وانه‌وه‌ به‌ستراوه‌، ئاو به‌ ناو  بۆشایی ڕیشووه‌كه‌وانه‌ ده‌ڕوات له‌ ڕێگه‌ی كونه‌كانی  ڕیشووه‌كه‌وانه‌. پارچه‌ ئێسكێك هه‌یه‌ كه‌ ڕیشووه‌كه‌وانه‌ ده‌پارێزێ پێی ده‌ڵێن سه‌رپۆشی ڕیشووه‌كه‌وانه‌.ئه‌م سه‌رپۆشه‌ له‌ ماسی قرش و شه‌فنین نییه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ كونه‌كانی  ڕیشووه‌كه‌وانه‌ دیارن له‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌شیان.
       كرداری هه‌ناسه‌ وه‌رگرتن له‌ ماسیه‌ ئێسكداره‌كان ده‌ست پێده‌كات به‌ داخستنی  سه‌رپۆشی ڕیشووه‌كه‌وانه‌ و ده‌م، له‌ هه‌مان كات،دیواری ده‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌كشێ به‌مه‌ش ئاو دێته‌ ناو ده‌م. پاشان دیواری ده‌م بۆ ناوه‌وه‌ ده‌كشێ به‌مه‌ش ده‌م داده‌خرێ و سه‌رپۆشی ڕیشووه‌كه‌وانه‌ ده‌كرێته‌وه‌ ،به‌م كرداره‌ش ئاوی ناو ده‌م ده‌چێته‌ ناو  بۆشایی ڕیشووه‌كه‌وانه‌ و ئاوه‌كه‌ له‌سه‌ر ته‌لی ماسولكه‌یی ڕیشووه‌كه‌وانه‌ تێده‌په‌ڕێت،ئۆكسجینی تواوه‌ی ناو ئاو له‌لایه‌ن ڕیشووه‌كه‌وانه‌ ده‌مژرێ و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌رده‌درێت له‌ كونه‌كانی ڕیشووه‌كه‌وانه‌ ئاوه‌كه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌شی ماسی و ئه‌م كرداره‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.
كۆئه‌ندامى هه‌رس:
      كاری كۆئه‌ندامى هه‌رس بریتیه‌ له‌ گۆڕینی خوارده‌مه‌نی بۆ جۆرێك خۆراك كه‌ خانه‌كانی له‌ش بتوانن سوودی لێ وه‌رگرن و به‌ هه‌مان ڕێگه‌ له‌ ماده‌ هه‌رس نه‌كراوه‌كان ڕزگاری ده‌بێت. كۆئه‌ندامى هه‌رس له‌ ماسی به‌ ده‌م ده‌ست پێ ده‌كات و به‌ كونی كۆم كۆتایی دێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پێش په‌ڕی كۆم. زۆربه‌ی ماسییه‌كان ده‌میان شه‌ویلاكی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ددان وزمان، ماسی ناتوانێ زمانی بجوولێنێ. ددانی ماسی له‌سه‌ر شه‌ویلاك جێگیر كراوه‌ كه‌ بۆ گرتنی نێچیر و وردكردنی خواردن و پارچه‌ گۆشت به‌كاری دێنێ. هه‌ندێك ماسی ددانه‌كانیان له‌سه‌ر ده‌مه‌ یان له‌سه‌ر زمانه‌، زۆربه‌ی ماسییه‌كان گه‌روویان هه‌یه‌ كه‌ بۆڕیه‌كی كورته‌ له‌دوای ده‌م دایه‌،ماسی ددان به‌كاردێنێ بۆ وردكردنی خوارده‌مه‌نی.
    خۆراك له‌ گه‌روو تێده‌په‌ڕێ بۆ سورێنچك، سورێنچك ئه‌ندامێكی لوله‌ییه‌ كه‌ به‌ئاسانی ده‌كشێته‌وه‌ به‌مه‌ش ماسی ده‌توانێ خواردن به‌ته‌واوی قووت بدات،پاشان خواردن له‌ سورێنچك ده‌چێته‌ گه‌ده‌ و له‌وێ به‌شێكی هه‌رس ده‌كرێ.
  له‌ هه‌ندێ ماسی سورێنچك یان گه‌ده‌ گه‌وره‌ ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی نێچیره‌كه‌ ببێته‌وه‌، خواردن پارچه‌پارچه‌ ده‌كرێت وشی ده‌كرێته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ ڕیخۆله‌كان،كرداری هه‌رس كردن ته‌واو ده‌كرێ له‌ ڕیخۆله‌كان و هه‌ر له‌وێش خۆراكی هه‌رس كراو ده‌مژرێ له‌لایه‌ن ڕیخۆله‌كان بۆ ناو خوێن،پاشماوه‌ی خۆراك و خۆراكی هه‌رس نه‌كراو ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ڕێگای كۆم.
كۆئه‌ندامى سووڕی خوێن :
     خوێنی ماسی به‌هۆی كۆئه‌ندامى سووڕی خوێن دابه‌ش ده‌بێته‌ هه‌موو له‌ش. كۆئه‌ندامى سووڕی خوێن پێك دێ له‌ دڵ و مولوله‌كانی خوێن . دڵی ماسی له‌ دوو ژووری سه‌ره‌كی پێك هاتووه‌:
1- گوێچكۆڵه‌.
2- سكۆڵه‌.
    خوێن له‌ ڕێگه‌ی خوێن هێنه‌ر دێته‌ گوێچكۆڵه‌، پاشان ده‌چێته‌ سكۆڵه‌. ماسولكه‌كانی سكۆڵه‌ خوێن پاڵ ده‌ده‌ن بۆ ڕیشووه‌كه‌وانه‌ به‌هۆی خوێن به‌ری ڕیشووه‌كه‌وانه‌، له‌وێ خوێن ئۆكسجین وه‌رده‌گرێ و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌رده‌كات ،پاشان  خوێن به‌ره‌كان خوێن دابه‌ش ده‌كه‌نه‌ هه‌موو لایه‌كی له‌شی ماسی. هه‌روه‌ها خوێن خۆراكی هه‌رس كراو هه‌ڵده‌گرێ له‌ ڕیخۆله‌كان و ئۆكسجین له‌  ڕیشووه‌كه‌وانه‌كان بۆ گشت خانه‌كانی له‌ش. وه‌ پاشماوه‌كانی خانه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌. گورچیله‌ی ماسی خوێن خاوێن ده‌كات و  خوێنى خاوێن له‌ ڕێگه‌ی خوێن هێنه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دڵ.
كۆئه‌ندامى ده‌مار :
       ماسی كۆئه‌ندامى ده‌مارى هه‌یه‌ وه‌ك گیانه‌وه‌ره‌ بڕبڕه‌داره‌كانى تر، كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ مێشك و دڕكه‌ په‌تك و ده‌مار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆئه‌ندامى ده‌مار له‌ ماسی ئاڵۆز نییه‌ وه‌ك گیانه‌وه‌ره‌ مه‌مكداره‌كان و جۆره‌كانی تری گیانه‌وه‌ره‌ بڕبڕه‌داره‌كان.
دڕكه‌ په‌تك كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ ده‌مارێكی ناسك له‌ مێشك درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ ناو بڕبڕه‌ی پشت. مێشك هه‌ڵئاوساوى به‌شی پێشه‌وه‌ى دڕكه‌ په‌تكه‌ به‌ كه‌لله‌ی سه‌ر ده‌وره‌ دراوه‌ .
       ده‌ماره‌كان له‌ مێشك و دڕكه‌ په‌تك درێژ ده‌بنه‌وه‌ بۆ هه‌موولایه‌كی له‌ش.ئه‌و ده‌مارانه‌ی كه‌ به‌ ده‌ماری هه‌ستكردن ناسراوه‌ نامه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ له‌ ئه‌ندامه‌كانی هه‌ست بۆ  دڕكه‌ په‌تك و مێشك. ئه‌و ده‌مارانه‌ی كه‌ به‌ ده‌ماری جووڵه‌ ناسراون نامه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ له‌ مێشك بۆ ماسولكه‌كان.
     ماسی ده‌توانێ به‌ شێوه‌یه‌كی خۆ ویست كۆنتڕۆڵی ماسولكه‌كان بكات به‌ڵام كۆنتڕۆڵی خۆ ویستى نییه‌ له‌ سه‌ر لووسه‌ ماسولكه‌و ماسولكه‌ى دڵ چونكه‌ ئه‌و ماسولكانه‌ خۆ نه‌ویستن .
كۆئه‌ندامى زاوزێ :
      كۆئه‌ندامى زاوزێ له‌ماسى هه‌روه‌ك گیانه‌وه‌ره‌ بڕبڕه‌داره‌كانى تر پێكدێ  له‌ گون له‌نێره‌ و هێلكه‌دان له‌ مێیه‌.گون خانه‌ى سێكسى نێرینه‌ یان تۆو دروست ده‌كات ،ئه‌و‌ تۆیه‌ له‌ناوشله‌یه‌ك دایه‌ پێى ده‌ڵێن شله‌ى (منوى) . هێلكه‌دان خانه‌ى سێكسى  مێینه‌ دروست ده‌كات كه‌پێى ده‌ڵێن هێلكه‌. كه‌ هێلكه‌ى ماسى پێى ده‌ڵێن (بتاڕخ ) زۆربه‌ى ماسییه‌كان هێلكه‌كان ده‌رده‌ن له‌ كونێكى نزیك كونى كۆم.
    نێره‌كانى هه‌ندێ جۆر له‌ ماسى پێكهاته‌ى تایبه‌تیان هه‌یه‌ بۆگواستنه‌وه‌ى تۆ بۆ  مێیه‌ .بۆ نموونه‌ نێره‌ى ماسى قرش ئه‌م پێكهاته‌ تایبه‌تیه‌ی هه‌یه‌ كه‌پێى ده‌ڵێن گیره‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رپه‌ڕى حه‌وز .دوو گیره‌ به‌كار دێن بۆ گواستنه‌وه‌ی تۆ بۆ له‌شی مێیه‌.
ئه‌ندامه‌كانى تایبه‌ت له‌ ماسى :
   زۆربه‌ى ماسیه‌ ئێسكداره‌كان كیسه‌یه‌كیان هه‌یه‌ پێى ده‌ڵێن میزڵدانى مـــــــه‌له‌  ده‌كه‌وێته‌ ژێر بڕبڕه‌ى پشت  .هه‌روه‌ها پێی ده‌وترێت میزڵدانى هه‌وا كه‌یارمه‌تى  ماسى ده‌دات بۆ سه‌ر ئاو كه‌وتن و مانه‌وه‌ له‌ قووڵایی دیاركراو .  میزڵدانى مه‌له‌ له‌ماسییه‌ سیداره‌كان و هه‌ندێ ماسى تر وه‌ك سی كارده‌كات  بۆهه‌ناسه‌ ، ماسى ترى وه‌ك ماسى سه‌لور میزڵدانى مه‌له‌ به‌كار دێنێ بۆدروست كردنى ده‌نگ هه‌روه‌ها   یارمه‌تى  ماسى ده‌دات بۆ سه‌ر ئاو كه‌وتن ،ماسییه‌كان ئه‌م ده‌نگانه‌ به‌كاردێنن بۆگه‌یشتنه‌یه‌ك .
      له‌وانه‌یه‌ ماسییه‌كان نقوم بنه‌ ژێر ئاو ئه‌گه‌ر میزڵدانى مه‌له‌یان نه‌بێ،ماسییه‌كان سه‌رئاو ده‌كه‌ون به‌پڕكردنی میزڵدانى مه‌له‌ به‌و غازه‌ی كه‌له‌ خوێن وه‌رىده‌گرن، به‌ڵام به‌زیاد بوونى قولاَیى په‌ستان زیاد ده‌بێ،به‌مه‌ش  میزڵدانى مه‌له‌ قه‌باره‌كه‌ی بچووكتر ده‌بێ و توانای سه‌رئاوكه‌وتن كه‌متر ده‌بێ له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ بڕى غاز له‌ میزڵدانى مه‌له‌ زیاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو بمێنێ. ماسى قڕش و شه‌فنین میزڵدانى مه‌له‌یان نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ به‌به‌رده‌وامى مه‌له‌ بكه‌ن تا نقووم نه‌بن، له‌كاتی مه‌له‌نه‌كردن بۆ خواره‌وه‌ی ده‌ریا شۆرده‌بنه‌وه‌ . زۆربه‌ی ماسییه‌كانی قووڵایی میزڵدانى مه‌له‌یان نییه‌.
       زۆربه‌ى ماسىیه‌كان ئه‌ندامێكیان هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی ڕووناكی یان كاره‌با.ئه‌م ئه‌ندامه‌ بریتییه‌ له‌ خۆگونجاندنی پێكهاته‌یه‌ك كه‌ له‌گشت یان زۆربه‌ی ماسییه‌كان هه‌یه‌ ، بۆ نموونه‌ ماسییه‌كانی قووڵایی ئه‌ندامێكیان هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی ڕووناكی، كه‌ دروست بووه‌ له‌ پێست یان كه‌ناڵی هه‌رس. هه‌ندێ جۆری ماسی ئه‌م ئه‌ندامانه‌ به‌كاردێنن بۆ ڕاكێشانی نێچیر بۆ لای خۆیان. له‌وانه‌شه‌ ببێته‌ هۆیه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ماسییه‌كان له‌هه‌مان جۆر. هه‌ندێ جۆری ماسی ئه‌ندامێكیان هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی كاره‌با كه‌ دروست بووه‌ له‌ ماسولكه‌ی چاو، یان ڕیشووه‌كه‌وانه‌، یان كلكی ماسی.ئه‌م ئه‌ندامه‌ به‌كاردێت بۆ كوشتنی نێچیر و دوژمن.
ئه‌ندامه‌كانی هه‌ست له‌ ماسی :
     ماسی وه‌ك گیانه‌وه‌ره‌ بڕبڕه‌داره‌كانى تر، ئه‌ندامی هه‌ستی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ بزانێ چی ڕووده‌دات له‌ده‌وروبه‌ری، به‌هۆی ئه‌م ئه‌ندامانه‌ ماسی ده‌توانێ ببینێ و ببیستێ و بۆن بكات و تام بكات و هه‌ست بكات. زۆربه‌ی ماسییه‌كان ئه‌ندامی هه‌ستی تایبه‌تیان هه‌یه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن ئامێری هێڵی لاوه‌كی كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ست به‌ ته‌نه‌ دووره‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ها ماسییه‌كان ئه‌ندامی هه‌ستی تریان هه‌یه‌ كه‌ یارمه‌تی ماسی ده‌دات بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی باری ژیانی له‌ ژێر ئاو.
بینین :
       چاوى ماسی جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ چاوی گیانه‌وه‌ره‌ بڕبڕه‌داره‌كانى سه‌ر وشكایی له‌ زۆر ڕووه‌وه‌، بۆ نموونه‌ ماسی ئه‌و ته‌نانه‌ ده‌بینێ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ لای ڕاست و لای چه‌پ له‌ هه‌مان كاتدا،ئه‌مه‌ش جێگای نه‌بوونی مل ده‌گرێته‌وه‌ له‌ ماسی چونكه‌ ناتوانێ سه‌ری بسووڕێنێ. ماسی پێڵووی چاوی نییه‌، پێڵووی چاو له‌ گیانه‌وه‌ره‌ بڕبڕه‌داره‌كانى  وشكایی یارمه‌تی شێدار بوون و پاراستنی چاو ده‌دات له‌ تیشكی خۆر.به‌ڵام چاوی ماسی شێداری ده‌پارێزێ به‌ تێپه‌ڕینی ئاو له‌سه‌ری،وه‌ پێویستی به‌ پاراستنی چاو نییه‌ له‌ تیشكی خۆر چونكه‌ به‌ده‌گمه‌ن تیشكی خۆر به‌هێز ده‌بێت له‌ژێر ئاو.له‌ چاوی هه‌ندێ ماسی خۆ گونجاندنی نایاب هه‌یه‌،بۆ نموونه‌ پانه‌ ماسی ته‌واو گه‌شه‌كردوو چاوی له‌ لایه‌كی له‌شی هه‌یه‌ چونكه‌ پانه‌ ماسی زۆربه‌ی ژیانی ده‌باته‌ سه‌ر به‌ پاڵ كه‌وتوویی له‌سه‌ر لایه‌كی له‌بن زه‌ریاكان له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویستی هه‌یه‌ كه‌ چاوی ڕووه‌و سه‌ره‌وه‌ بێت.
هه‌ندێ جۆری ماسی قووڵایی چاو ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌یه‌كی كورت له‌سه‌ر سه‌ری ماسی، ماسی ده‌توانێ ئه‌م به‌شه‌ به‌رزو نزم بكات بۆ ئه‌وه‌ی ماسی لای سه‌ره‌وه‌ی سه‌ر و پێشه‌وه‌و ته‌نیشته‌كان ببینێ.
     هه‌ندێك ماسی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى بوونیان كوێرن،وه‌ك ماسی سه‌لور كه‌ له‌ تاریكی ده‌ژی له‌ ئه‌شكه‌وته‌كان،هه‌روه‌ها ماسی نه‌هه‌نگ  كه‌ له‌ قووڵایی ده‌ریاكان ده‌ژی. هه‌ندێك ماسی چاویان هه‌یه‌ به‌ڵام نابینن ، هه‌ندێك ماسی تر هه‌ر چاویان نییه‌.
بیستن :
    هه‌موو ماسییه‌ك توانای بیستنی ده‌نگه‌كانی ناو ئاوی هه‌یه‌، هه‌وه‌ها ماسییه‌كان توانای بیستنی ده‌نگه‌كانی سه‌ر ئاو و كه‌ناره‌كانی ده‌ریایان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هێزێكی گونجاویان هه‌بێت ، هه‌ندێك ماسی وه‌ك ماسی سه‌لور توانای بیستنی به‌هێزی هه‌یه‌.
ماسی گوێچكۆڵه‌یه‌كی ناوه‌كی هه‌یه‌ كه‌ به‌ ژوورێك ده‌وره‌ دراوه‌ له‌ هه‌ر لایه‌كی سه‌ر. هه‌ر گوێیه‌ك له‌ كۆمه‌ڵێك گیرفان و كه‌ناڵى لوله‌یی و بۆشایی پێك دێت.ماسی گوێی ده‌ره‌وه‌ی نییه‌ هه‌روه‌ها ته‌بله‌ی نییه‌ بۆ وه‌رگرتنی له‌ره‌له‌ره‌كانی ده‌نگ،له‌جیاتی ئه‌مه‌ پێكهاته‌یه‌كی ئێسكی هه‌یه‌ كه‌ له‌ره‌له‌ره‌كانی ده‌نگ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ گوێچكه‌ى ناوه‌وه‌.
بۆن كردن و تام كردن :
      هه‌موو ماسییه‌ك  هه‌ستی بۆنكردنی هه‌یه‌،كه‌ پێكهاته‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه‌ له‌ زۆر جۆر،وه‌ك ماسی سه‌لور و سه‌لمۆن و قڕش.ئه‌ندامی  بۆنكردن له‌ ماسی بریتییه‌ له‌ دوو گیرفان هه‌ر یه‌ك له‌لایه‌كی ماسییه‌كه‌ له‌ نێوانیان پێكهاته‌یه‌كی ده‌مای هه‌یه‌ كه‌ زۆر هه‌ستیاره‌ بۆ بۆنی ته‌نه‌كانی ناو ئاو. كونی لووت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی هه‌ر گیرفانێك ڕێگه‌ ده‌دات به‌ئاو بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر پێكهاته‌ی هه‌ست بڕوات له‌ كونی دواوه‌ی لووت دێته‌ ده‌ره‌وه‌.
   زۆربه‌ی ماسییه‌كان ته‌نۆلكه‌ی تام كردنیان هه‌یه‌ كه‌ بڵاو بۆته‌وه‌ له‌ناو ده‌م ،هه‌ندێ ماسی ته‌نۆلكه‌ی تام كردنیان له‌ به‌شه‌كانی تری له‌ش هه‌یه‌.ماسی سه‌لور و ئه‌سته‌رگۆن و هه‌ندێ ماسی تر زیاده‌یه‌كی هه‌ست كردنیان هه‌یه‌ وه‌ك سمێل وایه‌ له‌ نزیك ده‌میان كه‌بۆ تامكردن و هه‌ستی به‌ركه‌وتن به‌كاردێن.
هه‌ستی به‌ركه‌وتن و ئه‌ندامی هێڵی لاوه‌كی:
    په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌ستی به‌ركه‌وتن و ئه‌ندامی هێڵی لاوه‌كی ، زۆربه‌ی ماسییه‌كان هه‌ستێكی به‌ركه‌وتنی باشیان هه‌یه‌و كۆتایی ده‌ماره‌كان له‌سه‌ر پێست هه‌ست به‌ بچووكترین په‌ستان و گۆڕان له‌ پله‌ی گه‌رمی ده‌كه‌ن. ئه‌ندامی هێڵی لاوه‌كی به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێك هاتووه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵی ورد له‌ ژێر پێست،كه‌چی كه‌ناڵی سه‌ره‌كی به‌ درێژایی هه‌ردوولای له‌ش درێژ ده‌بێته‌وه‌،هه‌روه‌ها لقه‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌ بۆ پێشه‌وه‌ دێن بۆ ناو سه‌ر.ئه‌ندامی هه‌ستی به‌ركه‌وتن هه‌ست به‌ گۆڕان له‌ جووڵه‌ی ئاو ده‌كات، ماسی هه‌ست به‌ جووڵه‌ی ئاوی ده‌وروبه‌ری ده‌كات له‌گه‌ڵ له‌رینه‌وه‌.ئه‌م له‌رینه‌وانه‌ له‌ ڕێگه‌ی كونه‌كان شوێنی هه‌ستیاری دیاركراو چالاك ده‌كه‌ن له‌ هێڵی لاوه‌كی،ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی ته‌ووژمی ئاو گۆڕا ئه‌وا شێوازی له‌ره‌له‌ره‌كانی هه‌ست پێكراو له‌ هێڵی لاوه‌كی ده‌گۆڕێ و ده‌ماره‌كان ئه‌م زانیاریه‌ ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ مێشك. 
گۆڕانی  شێوازی له‌ره‌له‌ره‌كان ماسی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌ نزیك بوونی مه‌ترسی وه‌هه‌روه‌ها شوێنی ته‌نه‌ دووره‌كان دیار ده‌كات كه‌ ناتوانی بیان بینێ.
ئه‌ندامه‌كانى ترى هه‌ستكردن
      ئه‌و ئه‌ندامانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ یارمه‌تى ماسى ده‌ده‌ن  بۆپاراستنى هاو سه‌نگى و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئاوى نه‌گونجاو،گوێی ناوه‌وه‌ یارمه‌تی ماسی ده‌دات بۆپاراستنى هاو سه‌نگى،چونكه‌ گوێی ناوه‌وه‌ شله‌یه‌ك و چه‌ند به‌ردێكی گوێی تێدایه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن ( تۆزی هاوسه‌نگی) كه‌ به‌ ئازادی ده‌جوولێ.هه‌ر كه‌ ماسی مه‌له‌ی كرد له‌ ئاستێكی تر كه‌ ئاستی ڕاست نه‌بێ شله‌كه‌و به‌رده‌كانی گوێ له‌سه‌ر كۆتاییه‌كانی ده‌ماری هه‌ستی گوێ ده‌جوولێن، ده‌مار په‌یام ده‌نێرێته‌ مێشك بۆ ڕاگه‌یاندنی گۆڕانه‌كان له‌ باری له‌ش.ئینجا مێشك فه‌رمان ده‌داته‌ ماسولكه‌كانی په‌ڕ كه‌ ده‌جوولێ و هاو سه‌نگى ده‌گێڕێته‌وه‌. ماسی هه‌ست به‌ گۆڕانی په‌ستان و بڕی سوێری و پله‌ى گه‌رمی ده‌كات به‌مه‌ش دوورده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ ئاوى نه‌گونجاو.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-02-14 13:49:35

HemN_94
جوانی کوردژین
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-06
دواترین سه‌ردان: 2025-10-30
په‌یامه‌كان: 680
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: رابورتيكم ئةوى دةربارةى ماسى

بەشی چوارەم

ماسی چۆن ده‌ژی ؟
     ژیانی ماسی له‌ هێلكه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات، له‌ناو هێلكه‌ ماسی كه‌ هێشتا به‌ته‌واوی گه‌شه‌ی نه‌كردووه‌ و پێی ده‌ڵێن كۆرپه‌له‌ تا گه‌شه‌ی ته‌واو ده‌بێ و له‌ هێلكه‌ ده‌رده‌چێ و پێی ده‌ڵێن كرمۆكه‌ ماسی گه‌شه‌ی ته‌واو ده‌بێ كاتێك كه‌ (امشاج) به‌رهه‌م دێنێ .زۆربه‌ی ماسییه‌ قه‌باره‌ بچووكه‌كان  وه‌ك كۆپیۆن و مه‌نوه‌  به‌ چه‌ند مانگێك گه‌شه‌یان ته‌واو ده‌بێ. به‌ڵام هه‌ندێ جۆری ماسی بچووك له‌ ماوه‌ی چه‌ند خووله‌كێك به‌ته‌واوی گه‌شه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ندێ جۆری ماسی گه‌وره‌ پێویستیان به‌ چه‌ند ساڵێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی گه‌شه‌ بكه‌ن. زۆربه‌ی ماسییه‌كان به‌ چه‌ند قۆناغێك تێده‌په‌ڕن پێش ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی گه‌شه‌ بكه‌ن. زۆربه‌ی ماسییه‌كان به‌رده‌وام گه‌شه‌ ده‌كه‌ن،له‌وانه‌یه‌ قه‌باره‌ی ماسی چه‌ند هه‌زار جار زیاد بكات .
    هه‌ندێك جۆری ماسی ئه‌سته‌رگۆن درێژترین ته‌مه‌نیان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێكیان بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ په‌نجا ساڵ ژیان له‌ حه‌وزه‌كانی ماسی به‌ سه‌رده‌به‌ن.
ماسی چۆن خۆراكی ده‌ست ده‌كه‌وێ ؟
    زۆربه‌ی ماسییه‌كان گۆشت خۆرن، له‌سه‌ر سه‌ده‌ف و نه‌رمه‌ زینده‌وه‌ران و كرمه‌كان ده‌ژین،هه‌روه‌ها ماسی یه‌كتری ده‌خۆن و هه‌ندێ ماسی بێچووی خۆی ده‌خوات .  هه‌ندێك جۆری ماسی ڕووه‌كه‌ ئاوییه‌كان ده‌خوات وه‌ك قه‌وزه‌ و ڕووه‌كى ئاویی تر وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گیانه‌وه‌ری تر ده‌خۆن. هه‌ندێك جۆری ماسی پشت ده‌به‌ستێ به‌ ڕووه‌كه‌ هه‌ڵواسراوه‌ ئاوییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی وه‌ك خۆراك،وه‌ك ماسی ره‌نجه‌ و ماسی (طيار)  گه‌وره‌ترین سێ جۆری ماسی ئه‌مانه‌ن:
1- ماسی قرشی نه‌هه‌نگ.
2- ماسی شه‌فنین شه‌یتانی ده‌ریاى گه‌وره‌.
3- ماسی قرشی هه‌تاوى.
   هه‌ندێك جۆری ماسی له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆ و پاشماوه‌ و جه‌سته‌ی گیانه‌وه‌ری مردووى ناو ئاو ده‌ژین.
   ئه‌ندامی له‌شی زۆربه‌ی ماسییه‌كان وا گونجاوه‌ كه‌ بۆ گرتنی خۆراك بشێ، هه‌ندێك جۆری ماسی نێچیره‌كانیان ڕاده‌كێشن به‌ تیشك یان په‌ڕی پشتیان كه‌ له‌ نزیك ده‌م شۆڕبۆته‌وه‌ و سه‌رنجی نێچیر ڕاده‌كێشێ.ماسی تری وه‌ك ماسی ( ده‌نوكدار) و ماسی (سیف)  شه‌ویلاكیان درێژه‌ وه‌ك ده‌نووك كه‌ به‌كاری دێنێ بۆ گرتن و پارچه‌كردنی نێچیره‌كان.ماسی به‌ركوده‌و به‌رانییه‌ و قرش به‌ ددانه‌ تیژه‌كانیان ناسراون كه‌ وه‌ك موس وایه‌ و گۆشتی نێچیرى پێ ورد ده‌كه‌ن.ماسی ئه‌نقایس و هه‌ندێك جۆری ماسی تر نێچیره‌كان به‌ هۆی كاره‌با ده‌كوژن . زۆربه‌ی ماسییه‌كان ددانی ڕیشوه‌یی وه‌ك شانه‌یان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵواسراوه‌ ئاویه‌كان جیاده‌كاته‌وه‌.
ماسی چۆن مه‌له‌ ده‌كات ؟
      زۆربه‌ی ماسییه‌كان هێزی پاڵنه‌ر دروست ده‌كه‌ن به‌ هۆی په‌ڕه‌كانی كلك و لاركردنه‌وه‌ی له‌ش بۆ لای ڕاست و چه‌پ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك. هه‌ندێك جۆری ماسی وه‌ك مارلین و تونه‌ پشت به‌ كلك ده‌به‌ستن بۆ پاڵ دانیان بۆ پێشه‌وه‌،كه‌چى هه‌ندێك جۆری ترى ماسی وه‌ك ئه‌نقلیس پشت به‌ لاركردنه‌وه‌ی له‌ش بۆ لای ڕاست و چه‌پ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ده‌به‌ستن له‌ جووڵه‌یان.سووڕانه‌وه‌ی ماسی به‌ هۆی په‌ڕه‌كان ده‌بێت ،بۆ نموونه‌ له‌كاتی سووڕانه‌وه‌ بۆ لای ڕاست ماسییه‌كه‌ په‌ڕی ڕاستی سینگی پان ده‌كاته‌وه‌،وه‌ بۆ وه‌ستان هه‌ر دوو په‌ڕی سینگی پان ده‌كاته‌وه‌.
    توانای ماسی بۆ مه‌له‌ به‌نده‌ له‌سه‌ر شێوه‌و شوێنی په‌ڕه‌كان. زۆربه‌ی ماسییه‌ به‌هێزو خێراكان له‌ مه‌له‌ وه‌ك ماسی (السیف) و ماسی تونه‌ په‌ڕی كلكیان هه‌مه‌لایه‌ن و كه‌وانه‌ییه‌،كه‌چی په‌ڕی سینگ وه‌ك داس وایه‌و گشت په‌ڕه‌كان قه‌باره‌یان گه‌وره‌یه‌.
ئه‌و ماسییانه‌ى كه‌ به‌ هێواشی مه‌له‌ ده‌كه‌ن وه‌ك ماسی به‌وفین و قودی ڕووباره‌كان په‌ڕی كلكیان بازنه‌ییه‌ یان چوارگۆشه‌یه‌ و په‌ڕی سینگ بازنه‌ییه‌ .
ماسی چۆن خۆی ده‌پارێزێ ؟
    گشت ماسییه‌كان له‌ مه‌ترسیدا ده‌ژین جگه‌ له‌ ماسییه‌ گه‌وره‌كان، ئه‌و مه‌ترسییه‌ش بریتییه‌ له‌ هێرشی ماسی و گیانه‌وه‌ری تر كه‌ ماسی ده‌خۆن. بۆ ئه‌وه‌ی ماسی به‌زیندوویی بمێنێ پێویسته‌ خۆی بپارێزێ. ئه‌گه‌ر جۆرێكی ماسی ڕێژه‌ى زیادبوونی كه‌متر بوو له‌ ڕێژه‌ى له‌ناوچوونی ئه‌م جۆره‌ ماسییه‌ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بوونی كات له‌ناوده‌چێ و نامێنێ.
   ڕه‌نگ گۆڕین به‌ مه‌به‌ستی خۆپاراستن ڕێگه‌یه‌كی باوه‌ بۆ به‌رگری له‌خۆ كردن له‌ ماسی .ئه‌و ماسییه‌ی ڕه‌نگی خۆى ده‌گونجێنێ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رى زیاتر له‌ دوژمنه‌كانی ڕزگار ده‌بێ به‌ به‌راوورد كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ماسییانه‌ى كه‌ ناتوانن ڕه‌نگیان بگۆڕن. ئه‌و ماسییانه‌ى كه‌ ناتوانن خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر زۆر خێران و توانای جووڵه‌ی فراوانیان هه‌یه‌ بۆ خۆ ڕزگار كردن له‌ دوژمن.
    ماسی هۆكاری تری هه‌یه‌ بۆ خۆپاراستن،بۆنموونه‌ ماسی (ده‌نوكدار) و ماسی لوله‌یی (ڕبو زماره‌) و ئه‌سپی ده‌ریا له‌شیان به‌ چینێكی ئه‌ستوری پووله‌كه‌ یان به‌ پارچه‌ ئێسكی به‌هێز داپۆشراوه‌ ،هه‌ندێ ماسی تر له‌شیان به‌ دڕك داپۆشراوه‌ به‌مه‌ش گیانه‌وه‌ری تر ناتوانێ قووتیان بدات.
     زۆر جۆری ماسی له‌وانه‌ش دوپشكی ئاو ماسی شه‌فنینی پێوه‌ده‌ر وماسی به‌ردین كه‌ دڕكێكی ژه‌هراوی یان زیاتری هه‌یه‌.كه‌ ماسی (الشیهم) ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسی له‌شی پڕده‌كات له‌ هه‌واو ئاو كه‌ ئه‌م له‌شه‌ به‌ دڕكی ژه‌هراوی داپۆشراوه‌ وه‌ شێوه‌ی بالۆن وه‌رده‌گرێ،ئه‌م قه‌باره‌یه‌ گه‌وره‌یه‌ و دڕكه‌كانی سه‌ری ده‌بنه‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م دوژمن.ماسی (المِحلاق) خۆی نقوم ده‌كات له‌ ناو قومی ژێر ئاو . ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ ماسی جۆرێكی تر به‌كاردێنن ئه‌ویش به‌ پاڵ دانی له‌شیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئاو له‌كاتی مه‌ترسی وه‌ك ماسی(الطيار) و ماسی (ڕلابری) .
پشوودانی ماسی :
     ماسی وه‌ك گیانه‌وه‌رانی تر پێویستی به‌ پشوو هه‌یه‌، زۆر جۆری ماسی ماوه‌ی پشوودانی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانین پێی بڵێین نووستن،هه‌ندێ جۆری ترى ماسی ته‌نها خاو ده‌بنه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت .كاتێك كه‌ ماسی له‌پشوو ده‌بێ په‌ڕه‌كانی ده‌جوولێنێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌شوێنی خۆی بمێنێ له‌ناو ئاو.
     ماسی پێڵووی چاوی نییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ چاوی داناخات له‌كاتی نوستن له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ست به‌ هۆشیاركه‌ره‌كانی چاو ناكات له‌كاتی نوستن . ماسی له‌كاتی نوستن له‌سه‌ر سك یان لایه‌كی پاڵ ده‌دات.هه‌ندێك ماسی تر له‌ باری درێژی له‌ناو ئاو ده‌نوێ.ماسی فێڵباز كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ماسییه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌رجانی له‌ ده‌ریای كاریبی له‌ بن ده‌ریا له‌ژێر قوم ده‌نوێ.ماسییه‌كی تر هه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای مه‌رجانی ده‌ژی به‌ناوی ماسی به‌به‌غای خه‌تدار خۆی به‌ ماده‌یه‌كی لینج داده‌پۆشێ كه‌ ڕیشوه‌كه‌وانه‌كانی ده‌ری ده‌كه‌ن پێش نوستن.
       هه‌ندێ ماسی تر هه‌یه‌ كه‌ هه‌وا وه‌رده‌گرن وه‌ك ماسییه‌ سیداره‌كانی ئه‌فریكی و ئه‌مریكای باشور كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاو ده‌خه‌وون بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك. ئه‌م ماسییانه‌ له‌ هه‌ندێ گۆم و ڕووبار ده‌ژین كه‌ له‌ وه‌رزی  وشكایی وشك ده‌بن به‌مه‌ش ماسییه‌كان له‌ژێر قوڕ گیرده‌خۆن تا دووباره‌ باران ده‌بارێ.ئه‌م جۆره‌ خه‌وه‌ دوورو درێژه‌ له‌كاتی وشكایی به‌ سڕبوونی هاوینه‌ ناو ده‌برێ و له‌م ماوه‌یه‌ ماسی زۆر كه‌م هه‌ناسه‌ده‌دات و له‌سه‌ر پڕۆتین و چه‌وری له‌شی ده‌ژی.
ماسی چۆن به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین ؟
      زۆر جۆری ماسی به‌تاك و ته‌نها ده‌ژین وه‌ك ماسییه‌ گۆشت خۆره‌كان بۆ نموونه‌ ماسی قڕش به‌ته‌نها ده‌ژی و به‌ته‌نها ڕاوده‌كات و ناچێته‌ لای قڕشه‌كانی تر ته‌نها له‌كاتی زاوزێ نه‌بێ.
     له‌لایه‌كی تر زۆر جۆری ماسی به‌ پۆل ده‌ژین كه‌له‌وانه‌یه‌ پۆله‌كه‌ ژماره‌یان زۆر یان كه‌م بێت وه‌ك ماسی تونه‌ له‌ پۆلى بیست و پێنج تاك پێك دێت ،كه‌چی پۆلى ماسی ره‌نجه‌ ژماره‌ی ده‌گاته‌ سه‌ده‌ها ملیۆن ماسی . ماسییه‌كانی یه‌ك پۆل هه‌مان قه‌باره‌یان هه‌یه‌ و ماسی بچووكی پێ نه‌گه‌یشتووى تێدا نییه‌.
  به‌ڵام له‌ هه‌ندێ پۆلى ماسی بێچووه‌كان ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ پۆله‌كه‌ و به‌ درێژایی ژیانیان له‌پۆله‌كه‌ جیا نابنه‌وه‌. هه‌ندێ ماسی ته‌نها بێچووه‌كانیان به‌ پۆل ده‌ژین وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاركراو یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پاش تروكانی هێلكه‌. ماسییه‌كان له‌ نزیك یه‌ك له‌پۆلێك ده‌سووڕێنه‌وه‌ بۆ پاراستنی خۆیان به‌ڵام له‌كاتی شه‌و ماسییه‌كان لێك جیا ده‌بنه‌وه‌ بۆ خواردن وه‌ له‌ به‌یانی یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌كاتی مه‌ترسی زۆر زوو یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌.ماسی  شێوه‌ی تری په‌یوه‌ندی دروست ده‌كات بۆ نموونه‌ ماسی قود و ماسی فه‌رخ و جۆری تر كۆده‌بنه‌وه‌ له‌ هه‌مان شوێن بۆ گه‌ڕان به‌دوای خۆراك و پشوودان و هێلكه‌دانان.به‌ڵام ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ توندوتۆڵ نییه‌ وه‌ك یه‌ك پۆل
      هه‌ندێ جۆری ماسی وه‌ك ماسی فریشته‌و ماسی (شفاهی) په‌یوه‌ندی نایابیان هه‌یه‌ به‌ ماسی گه‌وره‌ له‌ جۆری تر،زۆر جار ماسی بچووك ماسیه‌ گه‌وره‌كان ڕزگار ده‌كه‌ن له‌ مشه‌خۆرو پێكهاته‌ی نازیندوو له‌ له‌شی ماسی گه‌وره‌،به‌مه‌ش ماسی بچووك خۆراكی ده‌ست ده‌كه‌وێ و ماسی گه‌وره‌ش خاوێن ده‌بێته‌وه‌.
ماسی چۆن خۆی ده‌گونجێنێ له‌گه‌ڵ گۆڕانه‌كان :
      زۆر جار ماسی پێویستی به‌ خۆگونجاندن هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه‌ له‌ ژینگه‌ ڕووده‌دات ،ئه‌م  گۆڕانانه‌بریتین :
1- گۆڕان له‌ پله‌ی گه‌رمی.
2- گۆڕان له‌ ڕێژه‌ی خوێ له‌ ئاو.
    به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی پله‌ی گه‌رمی له‌شی ماسی یه‌كسانه‌ به‌ پله‌ی گه‌رمی ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ تێیدا ده‌ژی ،ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی به‌رز بوو یان نزم بوو ئه‌وا پله‌ی گه‌رمی له‌شی ماسیش ده‌گۆڕێ. پێویسته‌ گۆڕانى پله‌ى گه‌رمى له‌ناكاو نه‌بێ زۆربه‌ى ماسییه‌كان ده‌توانن خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ گۆڕان له‌پله‌ى گه‌رمى تا هه‌شت پله‌ى سه‌دى ئه‌گه‌رئه‌م گۆڕانه‌ له‌ ناكاو نه‌بێت، گۆڕانى پله‌ى گه‌رمى له‌سه‌ر خۆده‌بێت به‌مه‌ش كاتى پێویست بۆخۆ گونجاندنى ماسییه‌كه‌ ده‌ڕه‌خسێت .هه‌ندێ جار گۆڕانى پله‌ى گه‌رمى له‌ناكاو داده‌به‌زى ئه‌مه‌ش ده‌بێه‌هۆى مردنى زۆربه‌ى ماسییه‌كان.
هه‌روه‌ها ماسى ئاوى شیرین دووچارى پیسبوونى گه‌رمى ده‌بن  له‌و كاته‌ى كه‌ كارگه‌و وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با ئاوى گه‌رم ده‌كه‌نه‌ ناو ڕووبارو و ده‌ریاچه‌كان به‌مه‌ش گۆڕانى پله‌ى گه‌رمى زۆر زیاتره‌ له‌وه‌ى كه‌ ماسى بتوانێ خۆى  له‌گه‌ڵ بگونجێنێت .
      ئاوى شیرین و ئاوى سوێر خوێى جۆراوجۆرى تێدایه‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ ژیانى ماسى ،به‌ڵام ئاوى ده‌ریا سوێرتره‌ له‌ ئاوى ڕووبار له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ ماسییه‌ كۆچ كه‌ره‌كان له‌نێوان ئاوى شیرین و ئاوى سوێر خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانه‌ له‌ بڕی خوێ له‌ ئاو.كه‌ ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ ماسی ده‌توانن ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بده‌ن.
      ماسییه‌كانی ئاوى شیرین و ئاوى سوێر بڕێك خوێی تواوه‌ له‌ له‌شیان هه‌یه‌،به‌ڵام ڕێژه‌ی خوێ له‌له‌شی ماسی كه‌متره‌ له‌ ڕێژه‌ی خوێ له‌ ئاوی ده‌ریا،له‌شوێنی ژیانی ماسی له‌وانه‌یه‌ ئاو بگۆڕێ له‌ گیراوه‌یه‌كی بێ هێز بۆ  گیراوه‌یه‌كی به‌ هێز له‌ باری دیاركراو، ئه‌م كرداره‌ سروشتییه‌ پێی ده‌ڵێن چوونه‌ ناو یه‌ك وه‌ ئه‌م كرداره‌ ڕِووده‌دات له‌كاتی بوونی توێژێكی ته‌نك له‌ نێوان دوو گیراوه‌كه‌ كه‌ ته‌نها ئاو ده‌توانێ بگوازرێته‌وه‌ له‌ نێوانیان. پێست و په‌رده‌ی ڕیشوه‌یی ماسی وه‌ك ئه‌م توێژه‌ وایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ماسی ده‌ریا به‌ به‌رده‌وامی ئاوی له‌شی ون ده‌كات بۆ ناو گیراوه‌ی خوێی به‌هێزى ئاوی ده‌ریا،بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌م ونكردنه‌ ماسی ده‌ریا بڕێكی زۆر ئاو ده‌خواته‌وه‌،به‌ڵام ئه‌م ئاوه‌ بڕێكی زۆر خوێی تێدایه‌ كه‌ له‌ پێویستی ماسی زیاتره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ خوێی زیاد له‌ پێویست ده‌رده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕیشوه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌رس . ماسی ده‌ریا پێویستی به‌و ئاوه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌یخوات،له‌به‌ر ئه‌وه‌ ماسی زۆر كه‌م میز ده‌كات.
ئه‌و ماسییانه‌ى كه‌ له‌ ئاوی شیرین ده‌ژین گیروگرفتی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه‌،چونكه‌ شله‌ی له‌شی ئه‌و ماسیانه‌ زیاتر خوێی تێدایه‌ له‌ ئاوه‌كه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ماسی به‌ به‌رده‌وامی ئاو ده‌مژێ له‌ڕێگه‌ی ڕیشوه‌كان به‌ بڕێكی زۆر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ماسی پێویستی به‌ ئاو خواردنه‌وه‌ نییه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ ماسی ئاوی شیرین ئاوی زیادی له‌شی به‌ڕێگه‌ی میزكردنى زۆر ده‌رده‌كات.
ماسی چۆن زاوزێ ده‌كات ؟
هه‌موو جۆره‌كانی ماسی له‌ ڕێگه‌ی سێكس زۆر ده‌بن كه‌ تۆو و هێلكه‌ یه‌ك ده‌گرن له‌ كرداری پیتێن به‌مه‌ش هێلكه‌ی پیتێنراو ده‌بێته‌ ماسییه‌كی نوێ.نێره‌كان تۆ دروست ده‌كه‌ن و مێیه‌كان هێلكه‌ دروست ده‌كه‌ن له‌ زۆربه‌ی جۆره‌كانی ماسی. له‌ ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ جۆره‌كانی ماسی تۆو هێلكه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ دروست ده‌كه‌ن.
    پیتێنى هێلكه‌ له‌ زۆربه‌ی جۆره‌كانی ماسی له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شی مێیه‌ ده‌بێت،ماسی مێیه‌ هێلكه‌كان ده‌كاته‌ ناو ئاو له‌ هه‌مان كاتدا نێره‌ تۆ ده‌رده‌كات و كرداری پیتێن ڕوو ده‌دات به‌ یه‌كگرتنی تۆو هێلكه‌ به‌م كرداره‌ ده‌ڵێن پیتێنی ده‌ره‌كی، به‌كۆی ئه‌م كرداره‌ به‌ ده‌ركردنی تۆو هێلكه‌ و پیتاندنی هێلكه‌ ده‌ڵێن ده‌ركردنی (امشاج) و زۆربه‌ی جۆره‌كانی ماسی ئێسكدار به‌م شێوه‌یه‌ زۆر ده‌بن.
    زۆر بوونی قرش و شه‌فنین و كه‌میر و ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ ماسی ئیِسكدارى وه‌ك ماسی جوببی و ماسی مێشووله‌ به‌ ڕێگای جیاواز ده‌بێت، پیتێنى هێلكه‌ له‌ناوه‌وه‌ی له‌شی مێیه‌ ده‌بێت   به‌م كرداره‌ ده‌ڵێن پیتێنی ناوه‌كی ، پێویسته‌ نێره‌و مێیه‌ جووت بن بۆ ته‌واو كردنی پیتێنی ناوه‌كی،نێره‌كان ئه‌ندامی تایبه‌تیان هه‌یه‌ بۆ گه‌یاندنی تۆ بۆ ناو له‌شی مێیه‌ و ڕوودانی پیتێن ،هه‌ندێك ماسی هێلكه‌ی پیتێنراو پێش تروكانی ده‌رده‌كاته‌ ئاو، هه‌ندێك ماسی هێلكه‌ی پیتێنراو له‌ له‌شی ده‌مێنێ تا تروكانی هێلكه‌كه‌ و بێچووه‌كان ده‌رده‌كاته‌ ئاو  وه‌ك ماسی قرش و شه‌فنین و جوببی و ماسی ده‌نوكدار و دوپشكی ده‌ریا .       
خۆئاماده‌كردنی ماسی بۆ ده‌ركردنی (امشاج) :
    زوَربه‌ى ماسییه‌كان وه‌رزى تایبه‌تیان هه‌یه‌بۆ دانانى گه‌را له‌ هه‌ر ساڵێك كه‌ ماسى تێیدا چه‌ند جارێك گه‌را داده‌نێ.هه‌ندێك جۆرى ماسى ئیستیوائى به‌ درێژایى ساڵ زۆر ده‌بن .زۆربه‌ى ماسییه‌كان له‌وه‌رزى به‌هار یان سه‌ره‌تایى هاوین گه‌را داده‌نێن،كاتێك كه‌ ئاو گه‌رم ده‌بێ و رۆژ درێژ ده‌بێ.كه‌چی ماسى ئاوى سارد وه‌ك ماسى تروته‌ له‌ پایز یان زستان گه‌را داده‌نێن.
      زوَربه‌ى ماسییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنى زاوزێی خۆیان هه‌موو ساڵێك .ماسىیه‌كانى ئاوى شیرین رێگه‌ى دوروو درێژ ده‌بڕن بۆ گه‌یشتن به‌ شوێنى ده‌ركردنی (امشاج).ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ قوولاَیى رووبار یان ده‌ریاچه‌كان بێت بۆ ته‌نكاوى نزیك كه‌ناره‌كان .هه‌ندێك جۆرى ماسى كۆچ ده‌كه‌ن و رێگه‌ى دوروو درێژ ده‌برن بۆ گه‌یشتن به‌ شوێنى هێلكه‌ كردن،بۆ نموونه‌ ماسى ئه‌نقلیس له‌ ئاوى شیرینى ئه‌وروپا نزیكه‌ى (5000 كم) ده‌برى بۆ گه‌یشتن به‌ شوێنى ده‌ركردنی (امشاج) له‌ رۆژ ئاواى زه‌ریا .
    نێره‌و مێیه‌ى هه‌ندێك جۆرى ماسى به‌ جووته‌ مه‌له‌ ده‌كه‌ن بۆ ناوچه‌كانى زاوزێ وگه‌را دانان. نێره‌و مێیه‌ى هه‌ندێك جۆرى ماسى به‌ كۆمه‌ڵ (امشاج) ده‌رده‌كه‌ن. نێره‌و مێیه‌ یه‌كتری ده‌ناسن به‌ شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌یان،چونكه‌ قه‌باره‌ى مێیه‌كان گه‌وره‌تره‌ له‌ نێره‌كان له‌ هه‌ندێك جۆرى ماسى،
     نێره‌ی هه‌ندێك جۆرى ماسى ڕه‌نگی جوان و نایابیان هه‌یه‌ له‌ وه‌رزی زاوزێ،كه‌چی له‌ كاته‌كانی تری ساڵ نێره‌و مێیه‌ى هه‌مان جۆر زۆر لێك ده‌چن . نێره‌و مێیه‌ى هه‌ندێك جۆرى ماسى زۆر لێك جیاوازن به‌جۆرێك بۆ ساڵانێكی دوورو درێژ زاناكان پێیان وابوو كه‌ سه‌ر به‌ پۆلی جیاوازن. هه‌ندێك جۆرى ماسى تر نێره‌و مێیه‌ى زۆر له‌یه‌ك ده‌چن و كه‌چی به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتیان لێك جیاده‌كرێنه‌وه‌،بۆ نموونه‌ نێره‌كان هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌تیان هه‌یه‌ بۆ ڕاكێشانی مێیه‌ بۆ لاى خۆیان وه‌ك سووڕانه‌وه‌ چه‌ند جارێك له‌ ده‌ورى مێیه‌ و ئه‌نجامدانی جووڵه‌ى تایبه‌ت بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی مێیه‌.
        هه‌ندێك جۆرى ماسى وه‌ك ماسی قود و ماسی سیامی شه‌ڕكه‌ر و هه‌ندێ جۆرى كۆپیۆن و ماسى دڕكدار نێره‌كان ناوچه‌ى تایبه‌ت به‌ خۆیان راده‌گه‌یێنن بۆ  ده‌ركردنی (امشاج)  شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌ر نێره‌یه‌كى تر ده‌كات كه‌ دێته‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌.زوَربه‌ى ماسییه‌كان به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌ ئاوى شیرین ده‌ژین،هێلانه‌ى تایبه‌ت دروست ده‌كه‌ن بۆ دانانی گه‌را.بۆ نموونه‌ ماسی قاروس په‌ڕی كلكی به‌كاردێنێ بۆ دروست كردنی هێلانه‌ له‌بن ده‌ریا و ڕووباره‌كان.
ده‌ركردنی (امشاج)  و چاودێری گه‌را :
    پاش خۆ ئاماده‌كردن نێره‌و مێیه‌ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت جووت ده‌بن و جووڵه‌ی په‌ڕه‌كانیان و له‌شیان به‌ جۆرێكی تایبه‌ت ده‌بێ. مێیه‌ ژماره‌یه‌ك گه‌را داده‌نێت كه‌له‌  هه‌ندێك جۆرى ماسى كه‌مه‌و له‌ هه‌ندێك جۆرى تر زۆره‌و ده‌گاته‌ ملیۆنه‌ها گه‌را و له‌سه‌ر وه‌رزی زاوزێ به‌نده‌، تیره‌ى هێلكه‌ی ماسی نزیكه‌ی (3) ملم یان كه‌متره‌.
       هه‌ندێك جۆرى ماسى وه‌ك ماسی قود و ره‌نجه‌ هێلكه‌كانیان به‌جێ ده‌هێڵن پاش  ده‌ركردنی (امشاج)  مێیه‌ی ماسی قود ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌را داده‌نێت كه‌ ده‌گاته‌ نۆ ملیۆن دانه‌ له‌ یه‌ك وه‌رزی ده‌ركردنی (امشاج) . هێلكه‌ی ماسی قود وه‌ك هێلكه‌ی زۆربه‌ی ماسییه‌كانی ده‌ریا سه‌ر ئاو ده‌كه‌وێ پاش دانانی گه‌را،گیانه‌وه‌ران زۆربه‌ی ئه‌م گه‌رایانه‌ ده‌خۆن یان گه‌راكان ده‌گه‌نه‌ شوێنی زۆرسارد كه‌ بۆ تروكان ناگونجێ، له‌و ملیۆنه‌ها گه‌رایه‌ی كه‌ ماسی قود دایده‌نێ ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م ده‌تروكێن و گه‌وره‌ ده‌بن. مێیه‌ی ماسی ره‌نجه‌ نزیكه‌ی (50000 )گه‌را داده‌نێت له‌ یه‌ك وه‌رز، به‌ڵام گه‌رای ماسی ره‌نجه‌ و ماسی ده‌ریایی تر به‌ره‌و قووڵایی ده‌ریاكان ده‌ڕۆن كه‌ توێكڵێكی لینجی هه‌یه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌نوسێته‌ بنی ده‌ریا به‌مه‌ش زۆربه‌ى گه‌رای ماسی ره‌نجه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی ده‌تروكێن.
     ماسی بیته‌رلینگ به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌را داده‌نێت، مێیه‌ بۆڕیه‌كی درێژ به‌كار دێنێ كه‌پێی ده‌ڵێن هه‌ڵگری هێلكه‌ كه‌ ئه‌ندامێكی تایبه‌ته‌ به‌و ماسییه‌ بۆ گه‌رادانان،ماسییه‌كه‌ به‌هۆی ئه‌م ئه‌ندامه‌ گه‌راكان له‌ له‌شی به‌لحی ده‌ریا یان گوێچكه‌ ماسی تر داده‌نێ.
      ژماره‌یه‌ك له‌ ماسییه‌كان ئاگاداری گه‌راكانیان ده‌بن وه‌ك ماسییه‌كانی ئاوی شیرین كه‌ هێلانه‌ دروست ده‌كه‌ن له‌وانه‌ ماسی قاروس و ماسی سالمۆن هه‌ندێ جۆری ماسی دڕكدار و ماسی تروته‌. مێیه‌ی ئه‌م ماسییانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌متر گه‌را داده‌نێن له‌ ماسی قود و ره‌نجه‌، وه‌ك گه‌رای ره‌نجه‌ گه‌رای زۆربه‌ی ماسییه‌كانی ئاوی شیرین ئه‌وانه‌ی كه‌ هێلانه‌ ده‌كه‌ن بۆ گه‌راكانیان و به‌ سه‌رپۆشێكیكی لینج دایده‌پۆشن، ئه‌گه‌رێكی زیاتر هه‌یه‌ بۆ مانه‌وه‌ چونكه‌ پارێزراوه‌ .
    بڕو جۆری پاراستن ده‌گۆڕێ به‌گوێره‌ی جۆری ماسی، بۆ نموونه‌ ماسی سالمۆن و تروته‌ هێلكه‌ی پیتێنراو به‌ به‌رد داده‌پۆشن و هێلانه‌كه‌ به‌جێده‌هێڵن. كه‌چی نێره‌ی ماسی كۆپیۆن هێلكه‌كان ده‌پارێزێ تا كاتی تروكان.مێیه‌ی ماسی ئه‌سپی ده‌ریا و ماسی لوله‌یی هێلكه‌كانیان له‌ كیسه‌یه‌ك داده‌نێن وه‌ به‌ سكی نێره‌ ده‌نوسێنن و له‌ناو كیسه‌كه‌ ده‌تروكێن ،هه‌ندێك ماسی وه‌ك سه‌لورى ده‌ریایی و ماسی كه‌ڵه‌شێری ده‌ریا هێلكه‌كان له‌ ده‌می خۆی ده‌پارێزێ تا كاتی تروكان. هه‌ندێك جۆری تری ماسی نێره‌كان هێلكه‌كان هه‌ڵده‌گرن و هه‌ندێك جۆری تر مێیه‌كان هێلكه‌كان هه‌ڵده‌گرن.
ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-02-14 17:42:28

pshtewan79
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-26
دواترین سه‌ردان: 2011-08-28
په‌یامه‌كان: 41
WindowsXPFirefox

Re: رابورتيكم ئةوى دةربارةى ماسى

زؤر سوباس هاورِيَيان بؤ هاوكاريتان مةمنونتانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net