ئایا سخورِى ده‌کات 
ووشه‌ى گۆگڵ له‌راستیدا ووشه‌یه‌كه له‌زانستى بیركاریریدا(ماتماتیك )به‌كاردێت و واتاكه‌شى بریتیه له ژماره 1 و 100 سفرى له دوابێت ، زۆر جاریش ئه‌م دووگه‌نجه به شێوه‌یه‌كى گاڵته ئامێز ووتویانه ماناى گۆگڵ برتیه له 1 و 100 سفرى له‌دوا دێت
له ئێستادا ماڵپه‌ره‌كانى ئینته‌رنێت پانتاییه‌كى زۆریان له ژیانى مرۆڤایه‌تى داگیركردوه‌و رِۆژانه هه‌ریه‌ك له ئێمه كاتێكى تایبه‌تى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان كردوه،ئه‌وه‌وى من مه‌به‌ستمه لێره‌دا ئاماژه‌ى پێبده‌م باس كردنه له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ماڵپه‌رى جیهانه و هیچ یه‌كێكیش نیه له ئێمه كه رِۆژانه كارمان به‌و ماڵپه‌ره نهبێبێت و سه‌رانى ئه‌و ماڵپه‌ره نه‌كه‌ین،ئه‌ویش بریته له ماڵپه‌رى گۆگڵ (google)،بابزانین كۆمپانیاى گۆگڵ چیه؟له‌ساڵى چه‌ند دامه‌زرا،كێبون ئه‌وانه‌ى دایانمه‌زراند؟له ئێستادا تووشى چ گرفتێك بۆته‌وه؟وه‌ڵامى ئه‌مانه‌و چه‌ندان پرسیارى تر له‌م راپۆرته‌ى خوارهوهببینه.....


دامهزرێنهراى گۆگڵ كێن؟
ماڵپه‌رى گۆگڵ (google)، له‌لایه‌ن دووگهنجى ئه‌مریكى به‌ناوه‌كانى Lary Page و Sergey brin ه‌وه دروست كراوه،به‌ڵام دروستكهرى راسته‌قینه‌ى ئه‌و ماڵپه‌رى برتیه Lary Page و ئه‌م گه‌نجه له ئه‌مریكا و له‌به‌روارى 26ى 3ى 1973 له‌دایك بوه و له‌هه‌مان كاتدا باوكى پرۆفیسۆر بوه له زانستى كۆمپیوته‌ردا و له زانكۆى ستانفۆرد بروانامه‌ى ماسته‌رى له زانستى كۆمپیوته‌ر به‌ده‌ست هێناوه و هه‌وه‌ها Sergey brin كه بهدوهمین كه‌س داده‌نرێت له دروست كردنى ماڵپه‌رى گۆگڵه ،ئه‌میشیان له خێزانێكى جوله‌كه‌و له‌مۆسكۆ له‌به‌روارى 21 ى 8 ى 1973 له‌دایك بوه‌و پاشان له‌ته‌مه‌نى 6 ساڵیدا بنه‌ماڵه‌كه‌یان بۆ ئه‌مریكا گه‌شتیان كردوه‌و تا ئێستاش هه‌ر له‌وێ نیشته جێن ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ى لارى له زانكۆى ستانفۆرد بروانامه‌ى ماسته‌رى له زانستى كۆمپیوته‌ر به‌ده‌ست هێناوه ،شایه‌نى باسه ئه‌م دوو داهێنه‌ره له‌ته‌مه‌ندا زۆر نزیكن لهیهكهوهو ته‌نها 4مانگ و 25 رِۆژ له Lary Page بچوكتره.

ووشه‌ى گۆگڵ له چیه‌وه هاتوه؟
ووشه‌ى گۆگڵ له‌راستیدا ووشه‌یه‌كه له‌زانستى بیركاریریدا(ماتماتیك )به‌كاردێت و واتاكه‌شى بریتیه له ژماره 1 و 100 سفرى له دوابێت ، زۆر جاریش ئه‌م دووگه‌نجه به شێوه‌یه‌كى گاڵته ئامێز ووتویانه ماناى گۆگڵ برتیه له 1 و 100 سفرى له‌دوا دێت ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ر شتێكت بوێت ده‌توانى له گۆگڵ ده‌سته‌به‌رى بكه‌یت.

چۆن ئه‌م ماڵپه‌ره دامه‌زرا ؟بهرِێكهوت بوو یان .....؟یه‌كه‌م نوسینهگهیان له كوێ بوو؟
وه‌كو پێشووتر ئاماژه‌مان پێكرد كه ئه‌م دوو گه‌نجه هه‌ردوكیان له زانكۆى ستانفۆر برِوانهى ماسته‌ریان له زانستى كۆمپیوته‌ر به‌ده‌ست هێناوه‌و هه‌ر له‌و زانكۆیه‌ش به یه‌كتر ئاشنا بوینه‌و به‌رده‌وامیش ئه‌و دوو هاورێیه جیاواز بوون له بیر‌و بۆچونیان زۆر جاریش باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌و جیاوازیه واى له‌و دوانه كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سهركهتوترین ماڵپه‌رى جیهان دروست بكه‌ن ،له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 1996له ماڵپه‌رى BackRub ده‌ستان به كاركرد،له‌ساڵى 1997 واته دوه‌مین ساڵیان له زانكۆ هه‌ڵسان به دروست كردنى ماڵپه‌رى گۆگڵ و پاشگر(دومهینى)

یان كرِى،سه‌ره‌تا هیچ مه‌به‌ستێكى وایان نه‌بوو كه هه‌ڵبستن به دروست كردنى كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به خۆیان به‌ڵام له‌لایه‌ن هاورێیه‌كیان كه ناوى ده‌یڤد ڤیلۆ بوو كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانى yahoo هاندران بۆدروست كردنى كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به خۆیان، و پاشان گه‌راجێكیان به كرێگرت بۆ بهرِێوهبردنى كاره‌كانیان و برى 100 هه‌زار دۆلاریایشان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته قه‌رز كرد و یه‌كه‌م فه‌رمانبه‌ریش كه له‌و ماڵپه‌ره وه‌رگیرا هاورِێیهكى خۆیان بوو كه له‌زانكۆى ستانفۆرد ده‌خوێند و ناویشى Craig Silverstein بێگومان ئه‌وه‌ش پاش له ساڵێك له دروست كردنى ماڵپه‌ره‌كه بوو واتا ساڵى 1998 ئه‌و هاورِییانهى خۆیان وه‌گرت و بۆ ساڵى داهاتووش ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌و ماڵپه‌ره كاریان ده‌كرد بوونه 10 كه‌س ،واتا هه‌ردوو گه‌نجه داهێنهرهكهو 8 فه‌رمانبه‌ریش و له‌هه‌مان كاتدا نوسینهگهكهیان له گهراجهكهوه بۆ شوێنێكى تر گواسته‌وه ، هۆكارێكى سه‌ره‌كیش بۆ به‌رده‌وام بوون له كاره‌كانیان بریتى بوو له خه‌ڵاتى گۆڤارى PC Magazine كه تایبه‌ته به ماڵپه‌ره سه‌ركه‌وتوه‌كان بۆ ساڵى 2000 و ئه‌م خه‌ڵاته‌ى به‌خشیه گۆگڵ بێگومان ئه‌وه‌ش هانده‌رێكى باش بوو بۆیان ،وه له‌ساڵى 2000 رۆژنامه‌ى تایمز ناوى گۆگڵى له 10 سه‌ركه‌وتوترین ماڵپه‌ره‌كانى جیهانى راگه‌یاند، له ئێستادا ئه‌و ماڵپه‌ره خاوه‌نى سه‌دان نوسینهگهیه له زۆبه‌ى وڵاته‌كانى جیهان و خاوه‌نى 19 هه‌زار فه‌رمانبه‌ریشه.

لهرِیزبهندى جیهانیدا خاوه‌نى چه‌نده‌مینه؟
به پێى ئه‌و رِیز بهندیهى كه ماڵپه‌رى Alixa ئه‌نجامى ده‌دات، ئه‌وا به بێ دوودڵى گۆگڵ له پله‌ى یه‌كه‌م دایه چونكه هیچ كه‌سێك نیه كار به ئینته‌رنێت بكات و سه‌ردانى ئه‌و ماڵپه‌ره نه‌كات ، به‌ڵام له هه‌فته رابردوو به شێوه‌یه‌كى چاوهرِوان نه‌كراو ماڵپه‌رى faceebook كه گه‌وره‌ترین ماڵپه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تی جیهانیه و خاوه‌نى زیاتر له 400 ملیۆن ئه‌ندامه له‌زۆر شوێن پێش گۆگڵى دابۆوه به‌ڵام ئه‌مه‌ى بۆ نه‌چوه سه‌ر و گۆگڵ یه‌كه‌مى گرتۆته‌وه هه‌ر به‌رده‌وامیشه له‌سه‌رى و به نیازیش نیه بۆ هیچ ماڵپه‌رێكى چۆڵ بكات.

ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه گۆگڵ پێشكه‌شى ده‌كات چین؟
بێگومان خزمه‌تگوزاریه‌كانى ئه‌و ماڵپه‌رى له ژماره نایه‌ت و هه‌ریه‌كێكیان گرنگى و تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه له‌وانه :
١- ده‌ستكه‌وتنى مه‌لاین ناونیشانى كتێب به خۆرِایى و شێوه‌یه‌كى ئاسان
٢/ ئه‌رشیف كردنى زیاتر له تریلۆن و 300 ملیار لینك ،بێگومان ئه‌وه‌ش یه‌ك ماڵپه‌ره كه ئه‌و ئه‌رشیفه زۆره تێدابێت.
٣/ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ترسى له‌ده‌ست چوونى رۆژنامه‌كان،بۆیه هه‌ڵسا به ئه‌رشیف كردنى ئه‌و رۆژنامانه،بێگومان ه‌وه‌ش كارێكى ناوازه و سه‌رنج راكێش بوو له ن جیهانى ئینته‌رنێتدا،بۆ نمونه داواى له رِۆژنامهكانى quebec chronicle-telegraph ئه‌مریكى كردوه كه ماوه‌ى 224 ساڵه ده‌رده‌چن كه ئهرشیفهكانى خۆیان بۆ گۆگڵ بنێرن و پێَشووتریش هه‌ریه‌كه له رِۆژنامهكانى واشنتۆن پۆست و نیۆرك تایمزى كردوه.
٤/ به‌رنامه‌ى گفتوگۆى گۆگڵ به‌ناوى Googl Talk
٥/ ئیمهێڵى Gmail بۆ ناردنى په‌یامى ئه‌لیكترۆنى
٦/ خزمه‌تگوزارى weather بۆ زانینى ككهش و هه‌واى سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان
٧/ نه‌خشه‌ى جیهان له رێگاى خزمه‌تگوزارى google map
٨/ پیشاندانى سه‌رجه‌م شوێنه‌كانى سه‌ر رِووى زه‌وى لهرِێگاى خزمه‌تگوزراى به‌ناوبانگى google earth ،به‌م كارهشى گۆگڵ تا ئێستا تووشى چه‌ندین سزادانى یاسایى ره‌خنه هاتۆته‌وه به تایبه‌تى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى پنتاگۆن چونكه ده‌ڵێن گشت بنكه سیخوریهكاكى بۆ نمونه CIA له رێگاى ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌وه پیشانى خه‌ڵك داوه.
٩/ بینینى دیمه‌نى ئاسمان و هه‌ساره‌كان لهرِێگاى خزمه‌تگوزارى google sky
١٠/ بینى به‌شه‌كانى ناو ده‌ریا به‌ناوبانگه‌كانى جیهان لهرِێگاى خزمه‌تگوزارى google sea.
١١/ پیشاندانى سه‌رجه‌م كامیرهكانى جیهان له رێگه‌ى خزمه‌تگوزارى كامیراى گۆگڵه‌وه،به‌م كاره‌ى گۆگڵیش تا ئێستا ده‌یان جار تووشى سزادان و بانگهێشتكردن بۆ دادگا بۆته‌وه‌و دواترینیشى له‌لاه‌ن دادگاى سویسرا تووشى لێپێچینه‌وه‌ى یاسایى بوه‌وه دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵسابوو به نیشاندانى سه‌رجه‌م شته نایاساییه‌كان له رێگه‌ى خزمه‌تگوزارى (Street View) ئه‌م خزمه‌تگوزاریه هه‌ڵده‌ستێت به نیشاندانى هه‌موو دیمه‌نه‌كان واتا له تواناى دایه ناوه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلیش پیشان بدات.
ئه‌مانه‌و سه‌دان خزمه‌تگوزارى تر‌ى ناوازه‌ى تر.........................

ئایا ئه‌و هه‌موو خزمه‌تگوزاریه به خۆراییهى گۆگڵ ، ئه‌ى سووده مادیهكهى له‌كوێیه؟
زۆرجار ئه‌و پرسیاره به خه‌یاڵماندا دێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه ئه‌و هه‌موو خزمه‌تگوزاریه زۆره پێشكه‌ش به به‌كارهێنه‌ران ده‌كه‌ن،ئه‌ى قازانجى مادیان له كوێوه ده‌ست ده‌كه‌وێت ، مه‌به‌ستیان چیه له‌و هه‌موو خزمه‌تگوزاریه خۆراییه؟
وه‌ڵامه‌كه‌شى ئاسانه چونكه هه‌ریه‌ك له‌و كۆمپانیایانه به نمونه‌ش گۆگڵ ده‌یه‌وێت زۆءرترین به‌كارهێنه‌رى ئینته‌رنێت له ده‌ورى خۆى خرِ بكاته‌وه‌و سه‌رنجیان بۆ لاى خۆى رابكێشتێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خزمه‌تگوزارى نوێ و تازه بێبه‌رامبه‌ر پێشكه‌ش ده‌كات،به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا نرخى رِێكلامهبازرگانیهكانى زیاد ده‌كات،له‌دواترین ئه‌نجامیشدا كه ئاشكراى كردوه قازانجى ئه‌و كۆمپانیایه له ماوه‌ى 3 مانگى رابردوودا زیاتر بووه له 143 ملیار دۆلار بێگومان ئه‌و نرخه‌ش خه‌یاڵییه.
دووخهڵاتى ناوازه‌كه‌ى گۆگڵ له‌م ساڵانه‌ى دوایدا بۆچى بوو؟
له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایدا گۆگڵ هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانى دوو پرۆژه‌ى زه‌به‌لاح به‌مه‌ش پاره‌یه‌كى ئێجگار زۆریشى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان كردوه:
1- ده‌زگاى خێرخوازى تایبه‌ت به گۆگڵ له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت بڵاوى كرده‌وه كه برِى زیاتر له 25 ملیۆن دۆلارى دابین كردوه بۆ هاوكاریكردنى پرۆهى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى و له‌و رِێگهیهشهوه ده‌یه‌وێت ده‌ورى باڵاى هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى كاره‌ساته سروشتیه‌كان و ژیانى مرۆڤه‌كان،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندان پسپۆرى زه‌وى ناس(جیۆلۆجى)ى دابین كردوه‌و له‌هه‌مان كاتدا 5 ملیۆن دۆلاریشى بۆ كاره‌ساته لهناكاوهكهن ته‌رخان كردوه بۆ هه‌ریه‌كه له ئه‌فریقاى ناوهرِاست و رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا ، ئه‌م دوو شوێنه‌ش زیاتر رِووبهرِووى كاره‌ساته سروشتیه‌كان ده‌بنه‌وه.
2-خه‌ڵاتى 30 ملیۆن دۆلار ته‌رخان كردوه بۆ په‌ره‌پێدانى خزمه‌تگوزارى ئاسمانى گۆگڵ

له ساڵى 2007 ماڵپه‌رى گۆگڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكراى كردوه كه خه‌ڵاتى 30 ملێۆن دۆلار دهبهخشتێته هه‌ر كۆمپانیایه‌كى ئه‌هلى كه بتوانێت گالیسكه‌یه‌ك بنێرێته بۆشایى ئاسمان و له‌هه‌مان كاتدا بتوانێت دیمه‌نه‌كانى سه‌ر رِووى مانگ بنێرێته‌وه سه‌ر زه‌وى له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و خه‌ڵاته تا ساڵى 2012 به‌رده‌وام ده‌بێت .
شایه‌نى باسه جگه له‌مانه‌ى سه‌ره‌وه كۆمپانیاى گۆگڵ له ساڵى 2010 برِى 2 ملیار دۆلارى ته‌رخانكرد بۆ پاراستنى ژیانى ماڵپه‌رى ویكپیدیا كه تایبه‌ته به زانیاریه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له فه‌وتان رِزگارى بێت......
چۆن زمانى كوردى چۆته نێو ئه‌و ماڵپه‌ره؟راسته به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ى كورده؟
زمانى كوردى به‌هه‌وڵى كوردێك به‌ناوى ئومێدكوردستانى كه جێگرى بهرِێوهبهرى ماڵپه‌رى گۆگڵه و به‌هۆى ئه‌ویشه‌وه زمانى كوردى چۆته نێوزمانه جیهانیه‌كان .

ئه‌ى ئومێد كوردستانى كێیه؟
ئومێد كوردستانى گه‌نجێكى شاره‌زا و پسپۆرِه له‌بوارى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریه‌كان(IT) و له‌ساڵى 1963 له تارانى پایته‌ختى ئیران له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كى كورد له‌دایك بوه‌و له‌ته‌مه‌نى 14 ساڵیدا بۆ ئه‌مریكا كۆچیان كردوه‌و چونه‌ته ناوچه‌ى San Jose له‌كالیفۆرنیا له زانكۆى San Jose State University بروانامه‌ى ئه‌ندازیارى ئه‌لیكترۆنى به‌ده‌ست هێناوه،پاش ته‌واو كردنى خوێندنى زانكۆ له كۆمپانیاى Hewlett Packard كارى كردوه و دواتر له Internet-Pionier Netscape Communications دواتریش له‌به‌شى بازرگانى كۆمپانیاى گۆگڵ كارى كردوه ،وه‌به‌هۆى خه‌باتى بێووچانى ئه‌وه‌و و له‌ساڵى 2005 دا كۆمپانیاى گۆگڵ 6 ملیار دۆلارى قازانج كرد و به‌مه‌ش ئومێد بوه به‌جێگرى سه‌رۆكى وێب سایتى Netscape ،له‌ساڵى 2006 پشكى 88 ملیۆن دۆلارى قازانجى له ماڵپه‌رى گۆگڵ دهسكهتوت و به‌پێى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش كه ئهنجامدراوهله ساڵى 2006 ئومێد یه‌كێكه له100 ده‌وڵه‌مه‌ندرین كه‌سانى بوارى ئینته‌رنێت،وه له‌كۆتاییدا كاریش له ماڵپه‌رى گۆگڵ بریتی‌بوو له‌هه‌ریه‌كه له (جێگرى بهرِێوهبهرى گشتى و گهشهپێَدهرى فرۆشتن و بزنسى جیهانى)،وه‌هه‌وه‌ها به‌هۆى هه‌ندێك كێشه‌و سه‌رقاڵیه‌وه بۆماوه‌ى 3 مانگ بهرِێوهبهرى ماڵپه‌رى گۆگڵ ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئومێد كوردستانى بوه به‌رێوه‌به‌رى گۆگڵ،واش بریار بوو له 1/4/2010 ماوه‌ى بهرِێوهبهرایهتى ته‌واوبێت به‌ڵام تا ئێستا بریار نهدروا كه ماوه‌ى بهرِێوهبهرایهتهكهى درێژ بكرێته‌وه.

ئه‌و دوو ماڵپه‌ر به‌ناوبانگه‌ى جیهان چی بوون كه گۆگڵ كرِى؟
كۆمپانیاى گۆگڵ سه‌ركه‌وتوبوو له كرِینى دوو گه‌وه‌ترین ماڵپه‌رى جیهان،یه‌كمیان برتیى له ماڵپه‌رى youtube كه له‌ساڵى 2005 دامه‌زراوه،
دواتر له لایه‌ن گۆگڵ كرِایهوه كه رِۆژانه زیاتر له 1 ملیار بینه‌رى هه‌یه،دوهمینیان بریتى بوو له ماڵپه‌رى blogger كهپاشگرى(domain) ئینته‌رنێت به شێوه‌ى بیبه‌رامبه‌ر به‌به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت ده‌به‌خشێت.
بۆچى گۆگڵ خه‌ریكه ناوبانگى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات؟
رِۆژ له‌داوى رۆژ كێشه‌كانى گۆگڵ په‌ره ده‌سێنێت و تاوانبار ده‌كرێت به ئه‌نجامدانى كارى نایاسى ،به‌هۆى ئه‌وه‌شه خه‌ریكه متمانه له‌ده‌ست ده‌دات،گرنگترین ئه‌و سهرپێچانهى كه كردبووى له‌م ساڵدا بریتی‌بوو له

-دادگایكردنى له‌لایه‌ن داگاى سویسرى به‌هۆى به‌كارهێنانى خزمه‌تگوزارى (ستریت ڤی‌و) به شێوه‌یه‌كى نایاسایى.
2-دادگایى كردنى له‌لایه‌ن دادگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵسا بوو به‌بڵاو كردنه‌وه‌ى هه‌زاران كتێب بێئه‌وه‌ى پرس به خاوه‌نه‌كانیان بكات.
3-دادگایى كردن له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى ئه‌مریكا به هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ندان شوێنى فهدهغهكراوى له خزمه‌تگوزارى google earth بڵاو كردبۆوه.
4- دادگایى كردنى له‌لایه‌ن دادگاى فه‌ره‌نسى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچى له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامدابوو.
ئه‌مانه‌و ده‌یان سزا‌و دادگایى تر‌ى ئه‌و كۆمپانیایه له وڵاته جیا جیاكانى جیهان....
كێشه‌كانى گۆگڵ له گه‌ڵ كێیه‌و له چیه‌وه په‌ره‌ى سه‌ند ؟بۆچى گۆگڵ زه‌برێكى كوشنده له رِكابهرهكهى ده‌دات؟
گۆگڵ له ئێستادا تووشى دوو كێشه‌ى سه‌ره‌كى بۆته‌وه،یه‌كه‌میان گه‌روه كۆمپانیاى ركابهریهتى كه ئه‌ویش مایكرۆسۆفته و ئه‌وى تریان حكومه‌تى چینه،سه‌رتاى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و كێشه‌یه‌ش بۆ مانگى رِابردوو ده‌گه‌رێته‌وه كاتێك هێرشێكى به‌رفراوانى هاك كرایه سه‌ر كۆمارى چین و به‌تایبه‌ت دام ده‌زگاكانى حكومى و له‌و نێوه‌شدا وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رگى و ده‌زگاى سیخورى وڵاتى چین به‌ته‌واوى هاككرا و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تى چینى برِیاریدا كه نه‌هێلێت ته‌واوى به‌شه‌كانى گۆگڵ بكرێته‌وه له‌م وڵات‌دا،
له كاردانهوهشى گۆگڵ هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانى راگرتنى خزمه‌تگوزاریه‌كانى خۆى له internet explorer 6 كه مایكرۆسۆفت خاوه‌نیه‌تى ، گۆگڵیش به‌هانه‌ى بۆ راگرتنى خزمه‌تگوزاریه‌كانى خۆى له ئیكسپلۆرهرى 6 ئهوهوبوو كه ووتى : رِاسته له رِێگاى گۆگڵه‌وه ئه‌م كاره ئه‌نجامدراوه به‌ڵام هۆكارى سه‌ره‌كیش هه‌ڵه‌ى به‌رنامه‌كه‌ى مایكرۆسۆفت بوو چونكه ئه‌وان ده‌روازه‌یه‌ك بوون بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌وكاره،شایه‌نى باسه به پێى راپرسیهكیش كه تۆرِى Stat Counter تایبه‌ت به وێبگهرِهكانى ئینته‌رنێت ئه‌نجامى داوه ئه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه 45% خه‌ڵكى ئه‌وروپا ئینته‌رنێت ئیكسپلۆره‌ر به كارئههێنن و له‌به‌رامبه‌ردا 40% فایه‌ر فۆكس و ئه‌وانى تریش به‌و رێژه‌ى كه ده‌مێنێته‌و،دواى ئه‌و هه‌واڵانه‌ش گۆگڵ داواى له‌به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت كرد كه وێبگه‌رى google chrom بهكاربهیِنن.


دواى ماوه‌یه‌كى بێده‌نگ بوون مایكرۆسۆفت هاته‌وه نێو گۆرِهپانى ململانێ‌و له هه‌واڵێكى چاوه‌روان نهكراواد internet explprer 9 راگه‌یاند و به‌مه‌ش جیهانى ئینته‌رنێتى تووشى شۆك كرد و هاته‌وه پێشه‌وه‌ى رِكابهرهكان.
شایه‌نى باس دواى ئه‌م كێشه‌یه حكومه‌تى چینى ماڵپه‌رێكى نوێى به ناوى جۆجى دروست كرد و لۆگۆكهشى به هه‌مان شێوه‌ى لۆگى گۆگڵه و هه‌مان كارى ئه‌ویش ئه‌نجام ده‌دات،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گۆگڵ داوایه‌كى یاسایى له‌سه‌ر جۆجى تۆماركردوه ووتى ئه‌و كۆمپانیا چینه مافى ئه‌وى پێشێل كردوه‌و هه‌ڵساوه به‌له‌به‌ر گرتنه‌وه(كۆپى كردن)ى لۆگهكهى ئه‌و و وه خه‌ڵكیش جیاوازى نێوان ئه‌و دوو ماڵپه‌ره ناكه‌ن.

حكومه‌تى ئهمریكاو حكومه‌تى چینى هه‌ڵوێستیان چى ده‌بێت؟
له ئێستادا كێشه‌كانى نێوان گۆگڵ و چین له‌په‌ره‌سه‌ندن دایه‌و به پێى چاودێرانى سیاسى وا چاوه‌روان ده‌كرێت كه ئه‌م كێشه‌یه ببێته سیاسى و ته‌نگه‌ژه‌ى ئابوورى له نێوان ئه‌مریكا و كۆمارى چین سه‌رهه‌ڵبدات ئه‌مه‌ش دواى لێدوانه دژ به‌یه‌كه‌كانى نێوان هه‌ردوو لاهات،پاش ئه‌م بریاره‌ى چین له ووته‌یه‌كدا وه‌زیرى بازرگانى ئه‌مریكى بۆ كه‌ناڵى CNN ووتى : پێویسته له‌سه‌ر وڵاتى چین كه ژینگه‌یه‌كى له‌بارى بازرگانى له سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت بۆ ماڵپه‌رى گۆگڵ دابین بكات و له‌هه‌مان كاتدا ناره‌زایى حكومه‌تى واشتنۆشى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ى حكومه‌تى چینى رایگه‌یاند و ئاماژه‌شى به‌وه‌دا حكومه‌تى چینى ده‌یویست ماڵپه‌رى گۆگڵ بهتهواى دابخات و ماڵپه‌رى جۆجى تایبه‌ت به خۆى بخاته گهرِ ، هێواش هێواش ئه‌م كێشه‌یه په‌ره‌ده‌سه‌نێت و تاواى لێهات باراك ئۆباماى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا له لێدوانێكى ته‌له‌فزیۆنى بۆ كه‌ناڵى CNN ووتى : (من له‌وه ده‌ترسم كه په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان حكومه‌تى ئه‌مریكا و چین به‌روه خراپى بچێت،گه‌ر بێت كێشه‌ى گۆگڵ له‌و وڵاته‌دا چاره‌سه‌رنه‌كرێت،ووتیشى بێگومان داخستنى ماڵپه‌رى گۆگڵ له چین زیانێكى گه‌وره له سه‌رمایه‌و ئابوورى ئهمریبكا ده‌دات له چین.
دواى لێدوانه‌كه‌ى ئۆباما خاتوو هیلارى كلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ووتى : ئێمه وه‌كو وڵاته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا سزاى توند به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌سه‌پێنین كه هێرش بكه‌نه سه‌ر پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كان)بێگومان ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى ئه‌مریكا بوو به‌رامبه‌ر گۆگڵ.
شایه‌نى باسه گۆگڵ ئه‌وه‌ى ره‌ت كردوه كه حكومه‌تى چینى فلته‌ر بخاته سه‌ر هه‌ندێك به‌شى ئه‌و ماڵپه‌ره بۆیه به‌ته‌واوى كاره‌كانى له چین كشانده‌وه‌و ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌رى توره‌یى گۆگڵ و ئه‌مریكایه به‌رامبه‌ر چین.
له‌لایه‌ن خۆشیهوهرژنامهى (گڵۆباڵتایمزى)به‌ناوبانگ كه له چین ده‌رده‌چێت و له دوا ژماره‌ى خۆیدا گرنگى به‌م بابه‌ته دواوه‌و نوسیویهتى(كێشانه‌وه‌ى كاره‌كانى گۆگڵ له‌و وڵاته‌دا زیانێكى زۆرى مادى به‌هه‌ردوو لا ده‌گه‌یه‌نێنێت چونكه یه‌ك له‌سه‌ر سێى كاره‌كانى گه‌رانى ئینته‌رنێت له وڵاتى چین به‌هۆى ماڵپه‌رى گۆگڵهیهو نزكهى 340 ملیۆن كه‌سیش له چین ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن.


مه‌ترسى گۆگڵ بۆسه‌ر به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت چیه؟
ماڵپه‌رى گۆگڵ به‌رده‌وام تاوانبار ده‌كرێت به‌وه‌ى سیخورِى ده‌كات به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانى و ت?
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ته‌نکه (2011-02-11 20:51:34)