❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆشەویستی تا هەتایی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-15 09:03:32

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

خۆشەویستی تا هەتایی


خۆشەویستی تا هەتایی

ئەو چیرۆكە، ئەمڕۆ لە رۆژنامەی هەولێر، لەلایەن خانم د.چنار سەعد، بڵاوكراوەتەوە
ئەو چیرۆكە راستەقینە، باس لە دایكێكی پۆڵەندایی دەكات، كە چۆن نامەیەك بە بەرۆكی مەلۆتكەكەیەوە دەنێت و بۆ دواجار رادەستی قەدەری دەكات و خۆشی چاوەڕێی مەرگ دەكات
تێكستێكی زۆر سەرنجڕاكێشە، من چێژێكی تایبەتیم لێ وەرگرت و هیوادارم ئێوەش بیخوێننەوە
...

ئازیزەكەم (مێرلی)، من لەوە زیاتر ناژیم، تەنیا یەك شەوم لەگەڵ تۆدا ماوە بۆ ئەوەی شتە جوانەكانی تەمەنی خۆشەویستیی خۆمت بۆ بئاخنمە ناو ئەو نامەیەوە.
بەیانیی سەعات (4)، ئەگەر ئەو كاتە بەیانی بێت، من جێت دەهێڵم. تۆ بە حەوشی پشتەوەدا دەبەم و ڕادەستی (هارمەن)ـی سەوزەفرۆشە ئازایەكەت دەكەم. لەوێ 32 منداڵی دیكەی خوار تەمەنی سێ ‌ساڵیی ڕزگاربوو، چاوەڕوانی تۆن، پاشان دەرزیی هێوركەرەوەتان لێ دەدەن و هەمووتان بە بێ ‌گریان دەخەون. باوەڕم پێ بكە كە ژیانی من و خۆشەویستیی من بۆ تۆ، ناچێتە نێو خانەی ئەو بەربەرییەتەوە.
(مێرلی)، ئێمە ناچارین ئەوە بكەین. هەرچەندە ناتوانم باوەڕ بەوە بكەم كە تاقە كۆرپەكەمان بە جێ دەهێڵین و ڕەنگە هەر نەیشیبینینەوە. بە گوێرەی زانیارییەكان بەیانی سەربازەكان دێنە دوای ئافرەت و پیاو و منداڵەكان، دەمانبەن بۆ كەمپەكانی مردن. من تۆم لەگەڵ خۆم دەبرد، بەڵام (هارمەن) دەڵێ‌ منداڵەكان لەوێ‌ حاڵیان زۆر پەرێشان دەبێت و مانگێك ناخایەنێت دەمرن، بۆیە داوای لێ كردم كەتۆ لە لای ئەوان لەگەڵ منداڵەكانی دیكەدا بە جێ بهێڵم. هەر بۆیە (مێرلی) ئێمە تۆ لەگەڵ خۆماندا نابەین، ئەو نامەیە بە جلی ژێرەوەتەوە دەدوورم، لە پەروەردگار دەپاڕێمەوە كە لە لات هەر بمێنێتەوە، تاوەكوو كە گەورە بووی، بیخوێنیتەوە. ئەو كاتە تێدەگەی كە ئێمە تۆمان خۆش دەوێت، تۆ دەبێ‌ بزانی بۆ تەنیا و بێ‌ دایك و باوكی، لەبەر ئەوە نییە كە تۆمان خۆش نەویستبێت، بەڵكوو لەبەر خۆشەویستیمان بووە بۆ تۆ.
هەستێكی ترسناك دامدەگرێت كە بیر لەوە دەكەمەوە كاتێك ئەو نامەیە دەخوێنیتەوە، ڕەنگە من مردبم. ئەوە ئەو كارەساتەیە كە (هارمەن) پێشبینیی دەكات. بە هۆی نەبوونی خواردن و بارودۆخێكی زۆر خراپی كەمپەكانەوە، هەندێك لە ڕێگەدا و بەشێك لە خەڵكی دوو هەفتە نابات گیان دەسپێرن. كچە بچكۆلەكەم، من ناتوانم ژیانی زەلیلی قبووڵ بكەم. گەر بزانم تۆم هێناوەتە سەر ئەو جیهانە و تۆ بە سانایی دەژیت و ڕزگارت دەبێ‌، گەورە و بەهێز و خۆشبەخت دەبی، ئەوە بۆ من بەسە. (مێرلی)، تۆ دەتوانی بە خۆشبەختی بژی، چونكە ئێمە تۆمان خۆش دەوێت.
ئەوەی كە جیاوازی لە نێوان ژیانی مرۆڤەكاندا دروست دەكات، ڕەنگە بەسەربردنی ژیانێكی ئاسوودەی منداڵی، پشكداربوون لە ئاساییش و خۆشەویستییەكی زۆر بێت. تۆ تا ئەمڕۆ ئەم ژیانەت هەبووە، تۆ ئەوەت دەبێ‌ تاكوو سەعات (4)، بەڵام دوای ئەوە كۆتایی پێ دێت، كێ‌ دەزانێت پاش ئەوە كێ‌ چاودێرییت دەكات؟ ڕەنگە لەبری ئەو پارەیەی كە(هارمەن) دەیدات، هەندێك خێزان هەبن كە تۆ بگرنە خۆیان، بەڵام بایەخی زیاتری ئەوان بە پارەكەیە نەك بە تۆ. وا خەریكە تووڕەیی تێكەڵی ئازارەكانم دەبێت، من لە هەر ئاژەڵێك تووڕە دەبم كە ببێتە هۆی گریانی تۆ، من لەوێ‌ نیم كە ژیرت بكەمەوە. بەڵام تۆ ئەو نامەیەت لە لا دەبێت، ئەگەر پەروەردگار نزاكانم قبووڵ بكات، ئەو نامەیە تۆ دەپارێزێت، تۆ ئێمەت هەیە (مێرلی) هەرچەندە نەیشمانبینی، ئێمە لەگەڵ تۆدا دەبین، ئێمە تەماشات دەكەین و دوعات بۆ دەكەین. گەر تووشی كێشە ببیت، ئێمە هەمیشە پەنا بۆ دەرگەی خوداوەند دەبەین و لەبەری دەپاڕێینەوە كە میهرەبانیی خۆی بەسەر(مێرلی)ـی ئێمەدا ببارێنێت، ئینجا خودا داواكەمان قبووڵ دەكات. ئێمە لەسەر داواكاری و پاڕانەوەمان لەبەر خودا بەردەوام دەبین، تا ئەو كاتەی ڕەزامەندی دەدات لەسەر ئەوەی كە تۆ شایەنی سەلامەتی و خۆشەویستی و خۆشبەختییت.
كچی خۆم (مێرلی)، دڵنیام كە حەز دەكەی بزانیت دوو ساڵە شێوەی ژیانی تۆ چۆن بووە؟ هیوای ئەوەیش دەخوازیت كە ئەو ڕۆژانەت بێتەوە یاد، لێم گەڕێ‌ با من بە وردی هەندێكت لەسەر ئەو كاغەزە بچووكە بۆ باس بكەم.
تۆ لە بەیانیاندا زۆر حەزت لە سیریەل و شیر و شەكری گەرمە، هەرچەندە ئێستا ئەوە لە هەموو شارەكەدا بە دەست ناكەوێت، بەڵام هەرچۆنێك بێت من بۆتی ئامادە دەكەم، تۆیش هەموو ژەمەكان بە چێژ و زەردەخەنەوە دەخۆیت. پاش پاككردنەوەت، دەتخەمە ناو جۆلانەكەت و لەبەر تیشكی هەتاودا دەتهەژێنم تا خەوت لێ‌ دەكەوێت پاشان دەتبەمە سەر جێگەی خۆم، تۆ لەوێ‌ زۆر باش دەخەوی، چونكە زۆر حەزت لە بۆنی منە. ئازیزەكەم سبەی شەو تۆ بۆنی چی دەكەیت؟ بێشك كەسیش نییە ڕاتهەژێنێت، تەنانەت لەبەر سێبەریش. ئای خودایە گیان من چیی دیكە ناتوانم ئەوەت بۆ بكەم.
(مێرلی)، تكات لێ‌ دەكەم كە گەورە بووی و كابووسی شەڕ كۆتایی پێ‌ هات، داوایەكم هەیە و بۆم جێبەجێ‌ بكە. من دڵنیام ئەو كاتە ئەوانەی كە ئەمڕۆ هۆكاری ڕوودانی ئەو تراژیدیایەن، دەڵێن (شەڕ هەر شەڕە) و (ئەوە تەنیا شەڕێك بوو). (مێرلی)، باسی ئەو برینە ناسۆرە بكە، پێیان بڵێی كە چەندە هەستت بە ئاسوودەیی و ئارامی دەكرد كاتێك لەبەر تیشكی هەتاو لە ناو جۆلانەدا ڕامدەهەژاندی، پێیان بڵێ‌ كە چۆن ساڵی پێشوو كە نەخۆش كەوتی، باوكت لە شەقامەكاندا بە دوای دەرمان بۆتۆدا ڕای دەكرد تاكوو كەمێك لە ئازارەكانت كەم بكاتەوە، هەرچەندە هاتوچۆیش قەدەغە بوو، كەچی ژیانی خۆی بۆ تۆ خستە مەترسییەوە، ئێستاكەیش تەنیا بە هۆی شەڕەوە، هەرسێكمان لە یەكتر دابڕاوین.
ئەی خودایە سەعات ( 2)ـە تەنیا دوو سەعاتم ماوە تا لەگەڵ خۆشەویستەكەم، كۆرپە شیرینەكەم، ژیانی من، (مێرلی)ـی خۆم بمێنمەوە، ئێستا بۆ دوو سەعات لە باوەشی خۆمت دەگرم. من و باوكت پاشان هەڵتدەستێنین و شیرت پێ دەدەم و پێت دەڵێین كە تاهەتایە خۆشمان دەوێی. ئازیزەكەم (مێرلی)، تۆ ئێستا نزیكەی دووساڵانی، هەرچەندە دەزانم كە چارەنووسێكی ناخۆش چاوەڕوانت دەكات، بەڵام تەنیا بیر لەو كاتانە بكەوە كە لە باوەشی مندا بووی، ئەو كاتانەی كە لەبەر تیشكی هەتاو دەمهەژاندی، تا خەوت لێ دەكەوت. ئەو تیشكە هەمیشە لە ناو دڵی خۆتدا بپارێزە. من خۆشم دەوێی، باوكیشت تۆی خۆش دەوێ‌. خودایە بگە فریامان.
ئەو چیرۆكە تراژیدییە، ناوەڕۆكی نامەی دایكێكی پۆڵەنداییە، كە لە كاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا بە هۆی ڕەشبگیریی نازییەكانەوە ناچار دەبێت كۆرپە تەمەن دووساڵانەكەی خۆی بە جێ‌ بهێڵێت و پاشان لە یەكێك لە كوورەكانی ئادەمكوشتن، خۆی و هاوسەرەكەی لەگەڵ هەزارانی دیكەدا دەسوتێندرێن.
گومان لەوەدا نییە كە ئازار و مەینەتییەكانی دایكی كورد لە كاتی ڕووداوەكانی كارەساتی ئەنفال و كۆمەڵكوژیی كوردستاندا، لە هیی میللەتانی دیكە كەمتر نەبووە، هەر بۆیە دڵنیام لەوەی گەر زۆربەی دایكانی ئێمەیش خوێندەوار بوونایە، بە هەزاران نامەی پڕ لە سۆز و خۆشەویستییان بۆ منداڵەكانیان بە جێ‌ دەهێڵا.
كەواتە پێتان وایە كەسێك هەبێت لە دایك زیاتر ئەشق و خۆشەویستی بە مرۆڤ ببەخشێت؟

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن marko zangana (2011-02-15 09:04:23)

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-15 09:11:36

دلۆڤان
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2013-01-01
په‌یامه‌كان: 466
WindowsSafari

Re: خۆشەویستی تا هەتایی

دةست خؤش marko zangana كيان
بةسر هاتيكي زؤر سور هيةرة زؤر بةسودة

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13048796011.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-17 11:29:53

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: خۆشەویستی تا هەتایی

ده ست  خوش  به ريزم  سوباس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net