.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















تێڕوانينی كچێكی ته‌مه‌ن ( ١٥ ) ساڵ بۆ ژيان
ته‌مه‌نی (١٥) ساڵ بوو ئهيهويست گرێكانی ژيان بكاته‌وه ..
كچێك بوو حه‌زی به به‌خته‌وه‌ربوون ئه‌كرد له‌گه‌ڵ ماناكانی گه‌نجێتی دا
ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی بوو بگات به‌و لوتكهيهی سه‌ركه‌وتنی بۆ دهستئهخست ...
ڕۆژێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی چوون بۆ گه‌شت ، هه‌ريه‌كه‌يان شتێكی به ئاره‌زووی خۆی
كڕی تا نوقڵێك له به‌خته‌وه‌ری بكاته‌وه ، ته‌نها ئه‌و نه‌بێ .. كتێبێكی كڕی تا فێری
خۆشيه‌كانی ژيانی بكات ، شه‌و كتێبه‌كه‌ی هێناو لێكيكردهوه ، بينی له يه‌كه‌م دێڕی
نوسراوه (( ئه‌م كتێبه سه‌ره‌تاكه‌ی تاڵه تا خۆشيه‌كانی ژيانت نيشان بدات ))
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچه‌كه حه‌زی به بيستن و بينينی وشه‌ی ( تاڵ )ی نه‌ئه‌كرد ، بۆيه
په‌شيمان بوويه‌وه له كڕينی .. بيری كرده‌وه ئاخۆ بۆچی به‌ر له‌وه‌ی بيكڕێ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی
نه‌خوێندۆته‌وه ؟! هه‌ر له‌به‌ر شۆخی نوسينی سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی چنگی خست..!
داينا و نهيخوێندهوه ، هه‌ر به‌و بيركردنه‌وه‌وه خه‌و برديه‌وه ....
بۆ به‌يانی .. له پڕێكا به باوكی وت : ژيان چۆنه ؟!
باوكی سه‌ری سوڕما !!! به‌ڵام خۆشحاڵ بوو له دڵه‌وه به بيركردنه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی
بۆيه پێی وت : كچه‌كه‌م ، ژيان جوانه به شاره‌زا بوون له ئه‌زموونی گه‌وره‌كان...
كچه‌كه ئه‌مه‌ی بيست و هه‌ر ئه‌وكات چووه ماڵی باپيره‌ی كه لێيانه‌وه نزيك بوو..
چووه لای دانيشت و پێی وت : بابه گه‌وره : ناخی ژيان چی تيايه ؟!
له وه‌ڵامدا وتی : كچی خۆم ، ژيان بريتييه له خۆشی و ناخۆشی ، مرۆڤيش
له‌و كاته‌يا سپی ئه‌بينێ كه بزانێ ڕه‌ش هه‌يه ، ياخود ڕه‌ش ئه‌بينێ كه بزانێ
سپی هه‌يه ...
كچه‌كه له وه‌ڵامه‌كه تێگه‌يشت و گه‌ڕايه‌وه بۆ ماڵ و كتێبه‌كه‌ی هێناو ديسان
لێكيكردهوه .. دوا چه‌ند ڕۆژێك له خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه بوويه‌وه و هه‌ستی
به‌وه كرد كه كتێبه‌كه سه‌ره‌تاكه‌ی تاڵ بوو و دواتر كه‌وته ناو وشه ئومێد به‌خشه‌كان
له لايه‌كی تريش هه‌ستی كرد كه له ژيان و مرۆڤ بوون تێگه‌يشتووه تا به‌خته‌وه‌ری
به ده‌ست بێنێت ، كاتێكيش له دوا لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كه نوسراوێكی بينی زياتر كه‌وته
دڵنيايی كه نوسرا بوو :
نهمديووه تاڵ و شيرين له‌گه‌ڵ يه‌ك ، چا نه‌بێ
هه‌ر كه‌سێ هه‌م نشينی چا نه‌بێ ، پێت چا نه‌بێ
كوردماكس


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش ماریا گیان
زۆر جوان و په‌ند ئامێزه
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زؤر زؤر سوباس هاورئ خؤ شه ويسته ئازيزه كه م
له‌سه‌ر هێڵ نییه