❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئامۆژگاری زێڕین بۆ خوشك و برایانی مسوڵمان ؟؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-17 11:54:12

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

ئامۆژگاری زێڕین بۆ خوشك و برایانی مسوڵمان ؟؟؟

ئامۆژگاری زێڕین بۆ خوشك و برایانی مسوڵمان ؟؟؟

--------------------------------------------------------------------------------

ئامۆژگاری زێرین بۆخوشك و برایانی سه‌نگینخوشك و برای موسوڵمان ، ئه‌م چه‌ند ئامۆژگاری یه‌ دیاریه‌ بۆ به‌رِێزت بوچیه‌ پێویسته‌ كه‌ تۆش رِچاوی بكه‌یت و له‌ كرده‌وه‌ی رِۆژانه‌تدا كاریان پێ بكه‌ی ، وه‌بشزانه‌ به‌ ئه‌نجام دانی ئه‌م چه‌پكه‌ ئامۆژگاریه‌ ژیانت له‌ سه‌ر پێچی و ناخۆشی و دڵ ته‌نگیه‌وه‌ گه‌گۆرِێت بۆ ژیانێكی ئاسووده‌و ئارام و به‌خته‌وه‌ر ، بۆیه‌ هیوا خوازم كه‌ سوودی هه‌بێ بۆت فه‌رموو:
1- ئاگادارو وشیاربه‌ نه‌كه‌ی ته‌وبه‌ دوابخه‌یت ، به‌ڵكو به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر گه‌رِانه‌وه‌ بۆلای خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆنازانی كه‌ی ده‌مریت وه‌بشزانه‌ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ نه‌كه‌یت و نه‌گه‌رِێیته‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌چیته‌ رِیزی سته‌م كارانه‌وه‌ وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : [ وَمَن لَّمْ يَتُبْ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ] الحجرات /11 واته‌ / ئه‌وانه‌ی كه‌ ته‌وبه‌ ناكه‌ن و ناگه‌رِێنه‌وه‌ بۆلای خوا به‌رِاستی ئه‌وانه‌ له‌رِیزی سته‌م كارانن ، وه‌بشزانه‌ زانایان ( رِه‌حمه‌تی خوایان لێبێت ) كۆرِان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌وبه‌ واجبه‌ .
2- ئاگادار به‌ فریو نه‌خۆی و هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێی به‌چه‌ند شتێكی كاتی و شوێن كه‌وتن و لاسایی كردنه‌وه‌ ی تاوان باران ، چونكه‌ بزانه‌ كه‌تۆ زۆر گه‌وره‌و به‌رِێزی وه‌ زۆر له‌وه‌ش گه‌وره‌تری كه‌ بچیته‌ رِیزی ئاژه‌ڵانه‌وه‌ ،هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :[إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا ] الفرقان /44 واته‌/ئه‌وانه‌ وه‌ك ئاژه‌ڵ وان به‌ڵكو له‌ ئاژه‌ڵیش خراپترو گومرِاترن .
3- هه‌وڵ بده‌ له‌زۆربه‌ی ووته‌و كرده‌وه‌كانتدا شوێن سوننه‌ت بكه‌ویت دوور بكه‌وه‌وه‌ له‌ و شتانه‌ی كه‌ زیانیان بۆ دینت هه‌یه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمویت :[ وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ] الحشر /7 واته‌ /ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)" ئه‌نجامی داوه‌ و كردوویه‌تی تۆش ئه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ووه‌ری بگره‌

مه‌كۆی /چوارقوڕنه‌

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net