.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











وشەی (سكیزۆفرینا)، یاخود(شیزۆفرینیا) بۆیەكەمجار لەلایەن پزیشكێكی دەروونی سویسری بەناوی"بوگن بلولیر"لەسەدەی 19 دا بەكارهێنرا كە خودی ئەو پزیشكەش بەدەست ئەم نەخۆشییە درێَژخایەنە دەیناڵاند.
وشەی سكیزۆفرینیا پێكهاتووە لەدووبەش:"سكیز" كە مانای جیابوونەوە دەداو"فرینیا"مانای مێشك. لەزمانی لاتینی كۆندا واتە وشەی سكیزۆفرینیا بەگشتی مانای (جیابوونەوەی مێشك) دەگەیەنێت.
"بلولیر"، كە ئەم ناوەی بەكارهێنا(سكیزۆفرینیا) بەمانای (جیابوونەوەی مێشك) مەبەستی ئەوە نەبوو كە مێشك جیادەبێتەوە لەناو خۆیدا. یاخود كە چۆن باوە لەناو خەڵكیدا كە گوایە كەسایەتی ئەو نەخۆشە جودا دەبێتەوە لەیەك. بگرە زۆرجار دەبینین لێماندەپرسن (دكتۆر نەخۆشی شیزۆفرینیا زیاتر لە كەسایەتییەكی هەیە؟!)
وەڵامی ئەم پرسیارەش بەدڵنیاییەوە نەخێرە. وشەی شیزۆفرینیا بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بەمانای (كەسایەتی)ـیەوە نییە لەڕووی زمانەوە.
بەڵام بلولیر، مەبەستی لە وشەی شیزۆفرینیا ئەوە بوو كە كارە جیاوازییەكانی مێشك جیادەبنەوە لەیەك. چونكە وەك لای پسپۆڕانی ئەو بوارە ئاشكرایە بگرە لەلای زۆربەی خەڵكی روونە، مێشكی ئادەمیزاد بەرپرسە لەسەدەها كاری (كۆمپلیكسی) وەك (بیركردنەوە، لێكدانەوەی هەستەكان، سۆز،.. هتد). لەهەمانكاتدا بەشێوەیەكی (تەواوكاری). ئەوەی لە(شیزۆفرینیا)دا روودەدات لەروانگەی بلولیرەوە ئەوەیە كە بەشێكی مێشك یان هەمووی بەشێوەیەكی(جیاكاری) كاردەكەن و گرنگترین فاكتەرەكانی كە فاكتەری (تەواو كار)یە لەدەستدەدات.
كە واتە بەكورتی دەتوانین پێناسەی شیزۆفرینیا بەوە بكەین، بریتیەلە: نەخۆشییەكی دەروونی درێژخایەن كە تێیدا بیركردنەوەی ئەو تاكە دەشڵەژێت و دەبێتە دیلی چەند وەهمێك، یان چەند بیروباوەڕێكی چەوت. بۆ نموونە لەوانەیە نەخۆش واهەستبكات كە دەوروپشتی كەسانی نزیكی وەك دایك، باوك، خوشك وبرا... هتد، بوون بەدوژمنی و دەیانەوێ ئەو ئازاربدەن یا خود وابڕوابكات كە چەند كەسانێك هەن سیخوڕی دەكەن بەسەرییەوە یان خەڵك باسی دەكەن و تەڵەی بۆ دادەنێن. لەهەمانكاتدا لێكدانەوەی هەستەكان لەلایەن مێشكەوە سەقامگیر نابێت و زۆرجار مێشك هەستەكان دروستدەكات كە پێیدەگوترێت(وڕێنە). بۆ نموونە هەندێكجار كەسی تووشبوو واهەستدەكات كە گوێی لەدەنگێك دەبێت كە گوایە قسەی لەگەڵ دەكات، یاخود شتی سەیر دەچێتە پێشچاوی كەلە واقیعدا رووینەداوە، بەڵام ئەو هەستیپێدەكات زۆرجار نەخۆش بۆ دەورو پشتەكەشی چەند هەڵسووكەوتێكی نالەبارو سەرسووڕهێنەر ئەنجامدەدا.
دەشێت جێی سەرسوڕمان بێت گەر خوێنەر بزانێت رێژەی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە لەناو هەموو كومەڵگایەكدا لە(1%) واتا لەسەد تاكدا، تاكێك دەبێت ئەم نەخۆشییەی هەبێت.
شیزۆفرینیا، بەیەكسانی بڵاو دەبێتەوە لەناو نێر ومێدا. ساڵانە 15تاك بۆ هەر100000تاك تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن و لەسەرانسەری جیهاندا،ساڵانە (2)ملیۆن حاڵەتی نوێ پەیدادەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی جێی داخە، لەكۆمەڵگای كوردستاندا، تائێستا رێژەیەكی زۆركەم ئەم نەخۆشانە دێنە بەرچاوی پزیشكی دەروونی، تەنانەت لەوانەیە لەنێوان كەسووكارەكانیان بەوشەی (شێت)، یاخود (دێوانە) عەیبداریان بكەن و بگرە لەوانەیە سەردانی شیخ و مەلایان پێبكرێت بۆ ئەوەی (جنۆكە) بهێندرێتە دەرەوە لەجەستەیاندا، كە لەراستیدا ئەم باوەڕە زۆر دوورە لە بنەما زانستی و پزیشكییەكانەوە.
هۆكاری درووستبوونی شیزۆفرینیا چییە؟
تا ئەم سەردەمەی ئەمڕۆ زانست نەیتوانیوە هۆكارێكی سەرەكی بدۆزێتەوە بۆ نەخۆشی شیزۆفرینیا، بەڵام چەندین هۆكار هەن كە لەوانە هیچكام لەو هۆكارانە بەتەنیا توانای ئەوەیان نەبێت نەخۆشییەكە دروستبكەن، بەڵام پێكەوەبوونیان لەو تاكەدا دەبێتە هۆكار بۆ سەرهەڵدانی نەخۆشییەكە. هۆكارەكانیش ئەمانەن:
1.هۆكاری بایۆلۆژی: وەك هۆكاری بۆماوەیی، لێكدانەوە زانستییەكان پیشانیانداوە رێژەی ئەو نەخۆشییە زۆر زیاد دەكات، ئەگەر تاكێك یان زیاتر لەخێزانێك هەمان نەخۆشی هەبێت.
2.هۆكاری سایكۆلۆژی: توێژینەوە زانستییەكان ئاشكرایانكردووە، نەخۆشی شیزۆفرینیا لەناو ئەو تاكانەی كە پێش تووشبوونیان بەنەخۆشییەكە بڵاوە كە كەسایەتییان شەرمنە، یاخود خۆیان دوورەپەرێز دەگرن لە كۆمەڵگاو زۆر تێكەڵ بەكۆمەڵگە نابن، یاخود ئەوكەسانەی كە وەكو فاكتەرێكی (فكری) زیاتر تاموچێژ لەبواری نادیاری رۆشنبیری و زانست دەبینن، وەك بواری فەلسەفە، سایكۆلۆژیا، پاراسایكۆلۆژی، یاخود بواری رۆمانسی و ئایین.
3.هۆكاری كۆمەڵایەتی: نەخۆشی شیزۆفرینیا بەشێوەیەكی گشتی لەناو شارە گەورەو قەرەباڵغەكاندا بڵاوترە وەك لەدەرەوەی شارو گوندەكان، ئەمەش دەشێت بگەڕێتەوە بۆ هۆكاری ئەوەی كەتاك لە گوندەكاندا بەتەنیا نییەو هەمیشە كۆمەڵگا زاڵە بەسەر ویستی تاكەكاندا، بەڵام تاك لەناو شاری گەورەدا، دووچاری زۆر كێشە دەبێتەوە، وەك قورسی ژیان و بێكاری و كەمدەرامەتی و بارگرانی پارە پەیداكردن، وێرای ئەوەی كە كێشەی كۆمەڵایەتی بەشێوەیەكی گشتی لەناو شاری گەورەدا بڵاوترە وەك لەدەرەوەی شار.
هەروەها ئەو نەخۆشییە زیاتر بڵاوە لەناو ئەو تاكانەی كە بەتەنیا دەژین و بوونی ژیانێكی كۆمەڵایەتی و خێزانی دەوڵەمەند فاكتەرێكی گرنگە لەرێگرتن لەو نەخۆشییە.
چارەسەر چییە؟
دەشێت لەم بوارە كەمەدا گونجاو نەبێت كەیەكە یەكە باسی دەرمانەكان یاخود رێگای چارەسەری پزیشكی بۆ ئەو نەخۆشییە بخرێتەڕوو. بەڵام بەخوینەری بەڕێز رادەگەیەنم كە ئەگەر هەستتانكرد كە تاكێكی نزیك لێتانەوە نیشانەكانی ئەو نەخۆشییەی تێدابێت، ئەوا رێنماییتان دەكەم بەهیچ شێوەیەك گاڵتەی پێنەكرێت و عەیبدار نەكرێت، هەروەها پێوست ناكات سەردانی شێخ و مەلا بكات، چونكە ئەو حاڵەتە نەخۆشییە وەك هەر نەخۆشیەكی دیكە باشتر وایە بەزووترین كات راوێژ لەگەڵ پزیشكێكی دەروونی بكەن بۆ چارەسەركردنی بەپەلەی، چونكە چەند زووتر ئەو نەخۆشە چارەسەر وەربگرێت ئەگەری پێشبینییەكان بۆ چارەسەركردن باشتر دەبن، هەروەها ئەو نەخۆشانە هەرچۆنێك بن پێویستە دەرمانی تایبەت وەربگرن بۆ چارەسەركردنیان، هیچ جۆرە چارەسەركردنێك نییە بۆ ئەم حاڵەتە بەبێ دەرمان.
سةرجاوة
له سايتى وارڤين وةرگيراوة
د. توانا عەبدولڕەحمان

لهسهر هێڵ نییه








dest xosh dktor gyan babateky ba swda
لهسهر هێڵ نییه






کاکه د.كامةران گیان
دهستهکانت خۆش بێت بهڕێز
بابهتێکی زۆر به سوده، به هیوای بهردهوام بون
تهمهن درێژ بیت ئازیزم
لهسهر هێڵ نییه





زۆر سوپاستان دهكهم به پهیامهكانتان خۆشحال بووم
ببورن كه ردهنگ وهلامم دانهوه لهبهر ئهوهی ئهو ماوهیه لهگهل كۆلیژ زۆر ماندووم،
خۆشحال دهبم ئهگهر بابهتێكم سوود به بهرێزتان بگهیهنێت
لهسهر هێڵ نییه