.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

[چیرۆكەكانى پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) و پەندو ئامۆژگارى وەرگرتن لێیان]
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) عَنْ النَّبِيّ(صلى الله عليه وسلم) قَالَ: (أُرْسِلَ مَلَكُ الْمَوْتِ إِلَى مُوسَى (عليه السلام) فَلَمَّا جَاءَهُ صَكَّهُ فَفَقَأَ عَيْنَهُ فَرَجَعَ إِلَى رَبِّهِ، فَقَالَ أَرْسَلْتَنِى إِلَى عَبْدٍ لاَ يُڕيدُ الْمَوْتَ، قَالَ: فَرَدَّ اللَّهُ إِلَيْهِ عَيْنَهُ وَقَالَ: ارْجِعْ إِلَيْهِ فَقُلْ لَهُ: يَضَعُ يَدَهُ عَلَى مَتْنِ ثَوْرٍ، فَلَهُ بِمَا غَطَّتْ يَدُهُ بِكُلِّ شَعْرَةٍ سَنَةٌ، قَالَ: أَىْ رَبِّ ثُمَّ مَهْ قَالَ: ثُمَّ الْمَوْتُ، قَالَ: فَالآنَ فَسَأَلَ اللَّهَ أَنْ يُدْنِيَهُ مِنَ الأَرْضِ الْمُقَدَّسَةِ رَمْيَةً بِحَجَرٍ، فَقَالَ: رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) « فَلَوْ كُنْتُ ثَمَّ لأَرَيْتُكُمْ قَبْرَهُ إِلَى جَانِبِ الطَّڕيقِ تَحْتَ الْكَثِيبِ الأَحْمَڕ »أَخْرَجَه الْبُخَاڕيُّ (3407)، ومُسْلِمٌ، (6101)
هاوەڵى خۆشەویست أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: مەلائیكەى گیان كێشان نێردرا بۆلاى موسا (عليه السلام) كاتێك مەلائیكەتەكە (لەسەر شێوەى مرۆڤ) هات بۆلاى زلەیەكى لێدا چاوى كوێر كرد، مەلائیكەتەكە گەڕایەوە بۆلاى پەروەردگارو فەرمووى: منت ناردووە بۆلاى بەندەیەك مردنى ناوێت، پەروەردگار چاوى چاككردەوەو فەرمووى: بگەڕێرەوە بۆلاى و پێى بڵێ: دەست بخەسەر پشتى گایەك، چەند تاڵ موو كەوتە ژێر دەستیەوە ئەوەندە ساڵ دەژیت، ئەویش فەرمووى: ئەى دواى ئەوەندە ساڵە؟ فەرمووى: دواى ئەوە دەمریت، پێغەمبەر موسا(عليه السلام) فەرمووى: دەى ئێستا بابمرم داوابكە لەپەروەردگار نزیكم بكاتەوە لەخاكى پیرۆز بەئەندازەى بەرد هاوێژێك، وە پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: ئەگەر لەلاى ئەو بوایەم ئەوا قەبرەكەیم پێنیشان دەدان وا لە كەنارى ڕێگەكەدا لەژێر كۆمەڵە لمێكى سوردایە.
[چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا]
(1) مەلائیكە لەسەر شێوەى مرۆڤەكان دێن بۆ سەر زەوى بۆلاى مرۆڤەكان.
(2) مردن ڕێگەیەكى حەتمیە، بۆ هەموو مرۆڤێك، وە هەموو نەفسێك دەبێت بمرێت.
(3) مرۆڤەكان حەز بەمردن ناكەن و مردنیان پێ ناخۆشە، وە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى:(اثْنَتَانِ يَكْرَهُهُمَا ابْنُ آدَمَ: الْمَوْتُ وَالْمَوْتُ خَيْرٌ لِلْمُؤْمِنِ مِنَ الْفِتْنَةِ...)صَحيح: أَخْرَجَه أَحْمَد وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (139) واتە: ئادەمیزاد دوو شتى پێ ناخۆشە: مردنى پێ ناخۆشەو حەزى پێناكات بەڵام مردن باشترە بۆى لە توش بوون بە فیتنەو گومڕایى و تاوان و گوناه.
(4) پێغەمبەران لە كاتى مردنیاندا موخەیەر دەكرێن، لە نیوان مردن و ژیاندا، (مَا مِنْ نَبِىٍّ يَمْرَضُ إِلاَّ خُيِّرَ بَيْنَ الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ)صَحيح: أَخْرَجَه ابن مَاجَه وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (5791) واتە: هیچ پێغەمبەرێك نییە كە كاتى مردنى بێتە پێش ئیللا ئازادە بۆ هەڵبژاردن لە نێوان مردن و ژیانى دونیادا.
(5) فەزڵ و گەورەیى ناشتن لە خاكى پیرۆز (الأَرْضِ الْمُقَدَّسَةِ).
[رِونكردنەوەیەك]
هەنێك لەبیدەعەچى و گومڕاكان دەڵێن: چۆن دەبێت پێغەمبەر موسا (عليه السلام) چاوى مەلائیكەى ڕۆح كێشان كوێر بكات؟ بۆ وەڵامى ئەم شوبهەیەو ڕەت دانەوەى دەچینە لاى پێشەوا(النَّوَوِيّ) (ڕەحمەتى خواى لێبێت) كە ووتەى زانایانى ترمان پێ ڕادەگەێنێت و دەفەرمووێت: زانایان وەڵامى ئەم شوبهەیان داوەتەوە بە چەند وەڵامێ، لەوانە:
یەكەم: هیچ ڕێگرییەك نییە كە خواى گەورە ڕێگەى پێدابێت بەوەى كە چاوى كوێربكات، وە دەگونجێت تاقیكردنەوەیەكیش بێت بۆ مەلائیكەى ڕۆح كێشان (مَڵكُ الْمَوْتِ)، وە خواى گەورە ویستى چۆن بێت دەبێت ئەوە ببێت، وە تاقیشیان دەكاتەوە چۆنى بوێت.
دووەم: پێغەمبەر موسا (عليه السلام) نەیزانى كە ئەو مەلائیكەى گیان كێشانەو لەلاى پەروەردگارەوە نێردراوە، واى زانى كە پیاوێكى بێگانەیەو بۆ زیان پێگەیاندنى هاتووە، بۆیە ئەویش بەرگرى لە خۆى كردووە، وە نەیشى ویستووە كە كوێرى بكات، چونكە (زلە یان شەپازلەیەكى لێداوه (صَكَّهُ: أي لَطَمهُ)، ئەمە بۆچوونى ئیمامى (أَبِي بَكْر بْن خُزَيْمَةَ)و جگە لەوانیشە، هەروەها (الْمَازِڕيّ وَالْقَاضِي عِيَاض) یش دەفەرموون: هیچ بەڵگەیەك نییە كە پێغەمبەر موسا (عليه السلام) بە ئەنقەست چاوى كوێر كردبێت، وە ئەگەر بشووترێت: ئەى جارى دووەم پێغەمبەر موسا (عليه السلام) دانى پیانا كە ئەو مەلائیكەى ڕۆح كێشانە؟ وەڵامى دەدەینەوە بەوەى كە جارى دووەم هاتەوە بۆلاى نیشانەى پێى بوو كە دەناسرایەوە كە مەلائیكەى ڕۆح كێشانە، بۆیە خۆى دایە دەستى و تەسلیم بوو، خواى گەورەش لە هەموو كەس زاناترە.
وە پێشەوا(اِبْن حَجَرٍ) (ڕەحمەتى خواى لێبێت) زانیارییەكى ترمان دەداتێ بەوەى كە دەفەرمووێت: دەڵێت: پێغەمبەران لە كاتى مردنیاندا موخەیەر دەكرێن، لە نیوان مردن و ژیاندا، ئەمیش ئاگادار نەكراوەتەوە پێش مردنى، بۆیە جارى دووەم كە ئاگادار كرایەوەو موخەیەر كراو مەلائیكەتەكە خۆى ناساند ئەمیش خۆى دایە دەستى و تەسلیم بوو، وەئەم ووتەیە لە هەموویان بەهێزترەو نزیكترە لە ڕاستیەوە، خواى گەورەش لە هەموو كەس زاناتره. شَرْح النَّوَوِيّ عَلى مُسْلِمٌ (8/103/4374)

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
