❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچى ده‌ژیت و چاوه‌رِێی بگه‌ى به‌كام جێگا ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-18 07:07:35

★شـــوان★
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سؤران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2014-01-31
په‌یامه‌كان: 379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

بۆچى ده‌ژیت و چاوه‌رِێی بگه‌ى به‌كام جێگا ؟

خوشك و برایانم له‌وه‌یه‌ ئه‌م پرسیاره‌تان پێسه‌یر بێت !! وه‌ بڵێن ئه‌م پرسیاره‌ بۆ ؟!! به‌ڵام تۆ پرسیارێ له‌خۆت بكه‌ى ، ئایا بۆچى ده‌ژیت ؟ ئه‌و جا وه‌ڵامى خۆت بده‌ره‌وه‌ بزان نه‌فست چیت پێده‌ڵێت ئه‌وسا له‌گه‌ڵ ئه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ى خۆت دا به‌راوردى بكه‌ بزان كامیان هه‌ڵده‌بژێرى له‌وه‌یه‌ له‌نه‌فست پرسیار بكه‌ى پێت بڵێت : ژیان : ئه‌بێ بخۆیت و بخه‌ویت وكام جله‌ جوانه‌ له‌به‌ركه‌ى و ئیتر گرنگ نیه‌ چۆن بێت گرنگ نیه‌ تورِه‌ بونى په‌روه‌ردگارتى پێوه‌ بێ یان نه‌ ، یان گرنگ ئه‌وه‌یه‌ مۆبایلێك به‌ده‌سته‌وه‌ بگرى گرنگ نیه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ كێ ده‌كه‌ى گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئاره‌زۆكانت به‌جێ بێنى !!! به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌كو كه‌سێكى ژیر دابنیشێت و به‌ئه‌قڵ و ژیریه‌وه‌ پرسیارێ له‌خۆت بكه‌ى بۆچى ده‌ژیت ؟! له‌گه‌ڵ بیرى خۆتدا كه‌وتیته‌ گفتوگۆ ئه‌وكات ده‌تگه‌یه‌نێته‌ كۆتا و تاك رِێگا ، ده‌ڵێیت : ئه‌وه‌ ئه‌م ژیانه‌ى دونیایه‌ كه‌ بۆى تێده‌كۆشى ئه‌وجا كرده‌وه‌ و كاره‌كانى خۆت دابه‌ش بكه‌ به‌چاك و خراپ ـ له‌و رِۆژانه‌ى به‌سه‌رى ده‌به‌ى ـ بزانه‌ كارى چاكه‌ت زۆره‌ یا سه‌رپێچى په‌روه‌ردگار ؟ ئه‌گه‌ر چاكه‌ت زۆر بوو ؟ ئه‌وا ده‌تگه‌یه‌نێت به‌ به‌هه‌شتى به‌رین . خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى و خراپه‌ت زۆر بوو ئه‌وا به‌ره‌و سزاى خوات ده‌بات ، خوا په‌نامان بدات ، بۆیه‌ ئه‌بێ ئێمه‌ى مرۆڤ خۆمان نه‌ده‌ینه‌ ده‌ست هه‌واو ئاره‌زۆكانمان ، وه‌ ئه‌بێ به‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كى ژیرانه‌و په‌سه‌ند بیر بكه‌یته‌وه‌ ، كه‌ هه‌ر ده‌بێ بگه‌رِیته‌وه‌ بۆ لاى په‌روه‌ردگار ، ئیتر هه‌ر سات و كاتێ مردن رِێگه‌ى پێ گرتى هه‌روه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێ : [ كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ]        ( سورة العنكبوت : 57 )

Kurdzhin
چـــێــژ لــه‌ ژیــانــی خـۆت بـبـینـه‌ ،، بـــێ ئـــه‌وه‌ی بیـــر لـه‌ ژیـانـی كـه‌سـێكـی دی بـكـه‌یـتـه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net