❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بابه‌تی هه‌مه‌ره‌نگی زۆر به‌سوود

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-18 12:04:20

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

بابه‌تی هه‌مه‌ره‌نگی زۆر به‌سوود

سه‌ره‌تا:- خۆشه‌ویستی
خۆشه‌ویستی هاورێکانتان که‌م ده‌کاته‌وه‌ !
ئایا هاورێیان ئێوه‌ ده‌زانن که‌ خۆشه‌ویستی کارده‌کاته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ هاورێیه‌تیه‌کان ... لێکۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌کان ده‌ریان خستوه‌ که‌ ئاده‌میزات
له‌گه‌ڵ عاشقبوونی دا دوو هاورێی نزیکی خۆی له‌ ده‌ست ده‌دات .... وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریان خستوه‌ که‌ سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستی بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز وه‌ک یه‌ک وایه‌ .
بۆیه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ ده‌ست چونی هاورییه‌تی وه‌کو جاران به‌ هۆی نه‌مانی ئه‌و کاته‌ی که‌‌ پێشان هه‌بوو واته‌ (کاتت که‌م ده‌بێته‌وه‌ ) له‌ کاتی خۆشه‌ویستی .
بۆیه‌ ده‌ڵێن ژماره‌ی هاورێیان له‌ کاتی خۆشه‌ویستی که‌م ده‌بێته‌وه‌ .

&......&.....&

مـــــێروو
ئه‌گه‌ر مێروو سیه‌کانیان نه‌بێ ئه‌ی چۆن هه‌ناسه‌ ده‌ده‌ن ؟
سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ره‌ زیندوه‌کان له‌ هه‌ناسه‌داندا پێویستیان به‌ ئۆکسجین هه‌یه‌
چونکه‌ یارمه‌تی زینده‌وه‌ران ده‌دا بۆ پرۆسه‌ی مژینی خواردن وه‌زه‌ وه‌ربگرن
بۆیه‌ گشت بربره‌ داره‌کان سیه‌کانیان به‌کاردێنن ... به‌ڵام جومگه‌ داره‌کان له‌ مێرووله‌وه‌ تا ده‌گاته‌ جاڵجاڵۆکه‌کان نیانه‌ ... بۆیه ‌رێگای ئه‌وان جیاوازه‌
ئه‌وانه‌ی که‌ وه‌کو مێرووله‌ له‌سه‌ر وشکانی ده‌ژین له‌ رێگای چه‌ند لوله‌یه‌کی زۆر ورد هه‌ناسه‌ ده‌ده‌ن که‌ له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی له‌شیان دایه‌ له‌ رێگای ئه‌و درزه‌ ووردانه‌وه‌ هه‌وا ده‌گاته‌ خوێنی مێرووله‌کان ... بۆیه‌ زاناکان ده‌ڵێن ئه‌م شێوازه‌ هه‌ناسه‌دانه‌ی مێرووله‌کان رێگای له‌ مێرووله‌کان گرتووه‌ که‌ چه‌شنی گیانله‌به‌رانی تر نشو نما بکه‌ن و گه‌وره‌تربن و قه‌باره‌که‌یان زیاتر بێت .


&...&...&

نووستـــــــن
له‌به‌ر چی هه‌ندێک که‌س ده‌توانن له‌ شوێنی پر ژاوه‌ژاویش بخه‌ون
هه‌ندێک که‌س له‌ تاوانایان داهه‌یه‌ که‌ له‌ شوێنی زۆر ژاوه‌ ژاویش و جه‌نجاڵیش خه‌ویان لێ بکه‌وێت و ئه‌وانه‌ی تریش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌م توانایه‌یان نیه‌ .
جا به‌م مه‌به‌سته‌وه‌ چه‌ند توێژه‌رێک له‌ زانکۆی هارڤارد په‌رده‌یان له‌سه‌ر ئه‌م نهێنیه‌ لاداو بۆیان ده‌رکه‌وت که‌وا شه‌پۆڵه‌کانی مێشک رۆڵێکی گرینگیان هه‌یه‌ له‌ سه‌قام گیری نووستن . بۆیه‌ بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌وانه‌ی ده‌توانن له‌ شوێنی ژاوه‌ ژاوو جه‌نجاڵ بنوون شه‌پۆڵه‌کانی مێشکیان زۆر زیاتره‌ له‌ وانه‌ی تر ئه‌مه‌ش واده‌کات پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان رابگرێ .

&...&...&

27 ده‌ربه‌ند له‌ کوردوستاندا
ناوی هه‌ندێک له‌ ده‌ربه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌کانی کوردستان
کوردستان وڵاتێکی شاخاویه‌ ، گه‌لێک ده‌ربه‌ندو گه‌لی دژوارو سه‌ختی تێدایه‌
له‌کاتی هێرشی دووژمناندا هه‌رده‌م ئه‌م ده‌ربه‌ندانه‌ حه‌شارگه‌یه‌ک بوونه‌ بۆ خۆپاراستن .
1. ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان
2. ده‌به‌ندی کۆرێ
3. ده‌ربه‌ندی شه‌قڵاوه‌ی
4. ده‌ربه‌ندی رایات
5. ده‌ربه‌ندی بازرگای له‌ چیای قه‌ره‌چوخه‌
6. ده‌ربه‌ندی ره‌مکان یان (ده‌ربه‌دی رانیه‌)
7. ده‌ربه‌ندی سه‌ید ته‌های
8. ده‌ربه‌ندیخان
9. ده‌ربه‌ندی دواوان
10. ده‌ربه‌ندی بازیان
11. ده‌ربه‌ندی کونه‌ کۆتر
12. ده‌ربه‌ندی گاور له‌ چیای سه‌رگرمه‌
13. ده‌ربه‌ندی فه‌قه‌ر
14. ده‌ربه‌ندی کافران
15. ده‌ربه‌ندی باسه‌ر
16. ده‌ربه‌ندی بێلووله‌ ده‌که‌وێته‌ چیای به‌مۆ
17. ده‌ربه‌ندی خۆرنه‌وه‌زان
18. ده‌ربه‌ندی شولستان له‌ لورستان
19. ده‌ربه‌ندی قۆتۆر
20. ده‌ربه‌ندی دزڵی
21. ده‌ربه‌ندی کول له‌ لورستان
22. ده‌ربه‌ندی ده‌رته‌نگ
23. ده‌ربه‌ندی کۆچه‌ر
24. ده‌ربه‌ندی قووتو
25. ده‌ربه‌ندی پێشکات
26. ده‌ربه‌ندی مه‌نده‌لی
27. ده‌ربه‌ندی گامێشان

&...&...&

پێناســـــه‌
چه‌ند پێناسه‌یه‌کی نوێ
راستگۆیی : کیشوه‌رێکه‌ جارێ نه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌
په‌ند : پوخته‌ ئه‌زموونێکه‌ له‌ دژی نادیارێک تۆمارکراوه‌
ته‌ڵاقدان : کۆمپانیایه‌که‌ دوای نه‌مانی ره‌سیده‌که‌ی له‌ سۆز و خۆشه‌ویستی مایه‌ پوچ بووه‌
ئاره‌زوو : کانزایه‌کی ده‌گمه‌نه‌ به‌ گه‌رمی لێک ده‌کێشرێته‌وه‌ و به‌ ساردیش ده‌چێته‌وه‌ پاڵ یه‌ک
بێده‌نگی : جوانترین وته‌ی نێوان دۆستانه‌
مرۆڤ : بوونه‌وه‌رێکه‌ له‌ خاک ده‌چووه‌ و له‌سه‌ر خاک ژیاوه‌ و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خاک کردوه‌ و بۆ خاکیش ده‌گه‌رێته‌وه‌
زه‌رده‌خه‌نه‌ : تاکه‌ زمانێکه‌ که‌ هه‌موو میله‌تان به‌بێ ته‌رجومان تێی ده‌گه‌ن

&...&...&


چــــــای
خورادنه‌وه‌ی چا
زێدی ره‌سه‌نی چا وڵاتی سینه‌ ، له‌ کاتی ئاماده‌ کردنی چا نابێت کاتی ده‌م کێشانی
له‌ 30 سانیه‌ که‌متر بێت و له‌ پێنج ده‌قه‌ش زیاتر بێت ، چونکه‌ دوای ئه‌م ماوه‌یه‌ (تانین) ی بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و (کافۆیین) ناتوانێ رۆڵی خۆی بگێرێت وه‌ له‌م حاڵه‌ته‌ش دا چا تامی تاڵ ده‌بێت . سوودی چا بۆ مرۆڤ
چا کۆمه‌ڵێک سودی باش ده‌به‌خشێت به‌ڵام گرینگترینیان له‌م سوودانه‌ی
ئه‌وه‌یه‌ که‌ رێگری له‌ بۆن ناخۆشی ده‌م و هه‌ناسه‌ ده‌کات و وه‌ مێشک ئارام ده‌کاته‌وه‌و وه‌ ئه‌و زیانانه‌ی که‌ له‌ رێگای جگه‌ره‌وه‌ توشی ده‌بیت که‌می ده‌کاته‌وه‌
وه‌ نیشانه‌کانی پیری دوا ده‌خات و وه‌ دووریشت ده‌کاته‌وه‌ له‌ جه‌ڵته‌ی ده‌ماخ و
وه‌ خوێنیش پاک ده‌کاته‌وه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین سوودی تریش .

&...&...&

که‌سایه‌تی کـــچ
له‌ رێگه‌ی گوڵه‌که‌یه‌وه‌ بناسه‌
گوڵی یاسه‌مین : ئه‌و کچه‌ی که‌ گوڵی یاسه‌مین په‌سه‌ند ده‌کات نیگه‌رانی زۆر له‌ ژیانی دا هه‌یه‌ و چاوه‌رێ شتی نادیار ده‌کات .
گوڵی وه‌نه‌وشه‌ : ئه‌و کچه‌ی ئه‌و گوڵه‌ی لا په‌سنده‌ به‌ ئاسانی غه‌مگینی له‌ چاوه‌کانی دا ببینن ، هه‌ست و سۆزی خۆی نا شارێته‌وه‌ و حه‌ز به‌ وێنه‌ کێشان
ده‌کات و هیچ نهێنیه‌ک ناشارێته‌وه‌ له‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی .
گوڵی سور : ئه‌و کچه‌ی که‌ ئه‌و گوڵه‌ی لا په‌سنده‌ ئه‌وه‌ زۆر باوه‌ری به‌ خۆیه‌تی و بیرورای خه‌ڵکی زۆر لا گرینگ نیه‌ و حه‌ز به‌ وشه‌ی ناسک له‌سه‌ر خۆ ده‌کات .
گوڵی نێرگز : ئه‌م جۆره‌یان هه‌میشه‌ پشت به‌ خۆیان ده‌به‌ستن و ده‌توانرێت له‌ کاتی ته‌نه‌دا پشتیان پێ ببسترێت و هه‌ڵوێستیان لێ وه‌ربگیرێت به‌ڵام هه‌ندێ جا له‌ وه‌سفی خۆیان زیاده‌ رۆی ده‌که‌ن .
گوڵی گاردینا : ئه‌و ئافره‌ته‌ی حه‌ز له‌م جۆره‌ گوڵه‌ ده‌کات ئه‌وه زۆر غیره‌ی هه‌یه‌ و به‌ڵام زیره‌کی زۆری هه‌یه‌ و هه‌ستی شه‌شه‌می به‌هێزه‌ و مه‌زه‌نده‌ی هه‌ڵه‌ ناکات
وه‌ ئاگاداربه‌ درۆکردن له‌ گه‌ڵی دا مه‌حاڵه‌ چونکه‌ ئاشکرای ده‌کات به‌ ئاسانی .
گوڵی زه‌نبه‌ق : دڵیان پاک و لێبورده‌یه‌ متمانه‌یان به‌ که‌س نیه‌و رازی کردنیان ئاسان نیه‌ .
گوڵی فول (رازقی) : ئه‌و ئافره‌ته‌ی ئه‌و گوڵه‌ی لا په‌سنده‌ رووخۆش و حه‌ز به‌ نوکته‌و پێکنین و قسه‌ی خۆش ده‌کات حه‌ز به‌ به‌خته‌وه‌ری که‌سانی ده‌ورو پشتی ده‌کات ، وه‌ له‌ که‌مترین هه‌ڵوێست فرمێسک ده‌بارێنێت . وه‌ ره‌خنه‌شی پێخۆش نیه‌ .
گوڵه‌ مێخه‌ک : ئه‌و ئافره‌ته‌ی که‌ ئه‌م گوڵه‌ی لا په‌سه‌نده‌ مگێزێکی گۆراوی هه‌یه‌ و له‌سه‌ر یه‌ک بیرو رانامێنێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو دڵیه‌شی دا که‌ بریاره‌کی دا جێ به‌جێی ده‌کات زۆر به‌ وردی .
گوڵی جبسۆفیلیا : ئه‌م ئافره‌ته‌ی ئه‌م گوڵه‌ بیانیه‌ی لا په‌سنده‌ ، به‌ هره‌و هه‌ستێکی هوونه‌ری و جوانی هه‌یه‌ و ئاشقی ره‌نگه‌کانه‌ به‌ڵام کێشه‌ی ئه‌وه‌یه‌ زوو زوو متمانه‌ی به‌ خۆی نامێنێت .
گوڵی ئه‌سته‌ر : ئه‌م ئافره‌ته‌ی ئه‌م گوڵه‌ی لاپه‌سنده‌ تا راده‌یه‌کی زۆر حه‌ز به‌ جوانی خۆی ده‌کات وه‌ له‌ پێشوه‌چونی ته‌مه‌نی ده‌ترسێت ئاشقی ئامرازه‌کانی ئامێری جوان کاریه‌ هه‌ر که‌سه‌ک حه‌زی پێ نه‌کات و تووره‌ی بکات به‌ گورچی په‌لاماری ده‌دات .

&...&...&


باڵنده‌ و فریــــــــــــــن
له‌به‌ر چی هه‌ندێک باڵنده‌ توانای فرینیان له‌ده‌ست داوه‌ ؟
له‌ ده‌ست دانی فرین هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ده‌بێت چونکه‌ باڵه‌کان و فرین پێویستیان به‌ برێکی زۆری وه‌زه‌ و خواردن هه‌یه‌ ، بۆیه‌ کاتێک ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م تێچوه‌ زۆره‌ نایه‌ت له‌ ئه‌رکی فرین رزگاری ده‌بێت . به‌ مه‌ش زۆر جار ده‌بێت له‌ دوورگه‌یه‌ک بنیشێت که‌ هیچ جۆره‌ زینده‌وه‌رێکی لێ نه‌بێت راویان بکات ، له‌وه‌ش باڵنده‌کان سه‌رچاوه‌ی که‌متر وه‌رده‌گرن و باڵیان بچووکتر ده‌بێته‌وه‌و توانای فرینیان نامێنێت . به‌مه‌ش ئێستا 40 خۆره‌ باڵنده‌ هه‌ن که‌ توانای فرینیان نیه‌ وه‌کو (نه‌عامه‌) وه‌ زۆری تریش . هه‌ندێک باڵنده‌ی تریش هه‌بوون جاران که‌ قه‌باره‌یان زیاتر بوو به‌ڵام له‌ لایان ئاده‌میزاده‌وه‌ قر کراون وه‌کو باڵنده‌ی ئه‌لدۆدۆ که‌ له‌ دوورگه‌کانی ئۆقیانوسی هیندیا ژیاوه‌ له‌ کۆتای سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه‌ قر کراوه‌ .

&...&...&

مـــــــــــــــنداڵ
زۆرترین منداڵ له‌ دایکێک
زۆرترین منداڵ بووبێت له‌ دایکێک که‌ تۆمار کرابێت به‌ رسمی ، ئه‌وه‌ له‌ ژنی پیاوێکی جووتیاری (رووس ڤیۆدۆر فازیلیاف) ناو بووه‌ له‌ نێوان ساڵانی 1707 – 1782 دا ژیاوه‌ ، له‌ کێڵگه‌یه‌کی نزیک شاری مۆسکۆ ، سه‌رجه‌م منداڵه‌کانی 69 منداڵ بووه‌ .

&...&...&


بــــــــــرایانی رایت
ئه‌و داهێنانه‌ی که‌ رووی مێژووی گۆری

له‌وانه‌یه‌ فرین به‌ ئاسمانه‌کاندا خه‌ونێک بووبێت هه‌موو که‌س ئاواتی هاتنه‌ دی بۆی هه‌بووبێت ، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌م خه‌ونه‌ بۆته‌ راستی ته‌نها به‌ برینی یه‌ک بلیتی فرۆکه‌ ده‌توانی به‌ ئاسماندا بفریت ، به‌ڵام ( 110 ) له‌مه‌و پێش ئاسان نه‌بوو ئه‌م کاره‌
(110) له‌مه‌و پێش یه‌که‌م گه‌شتی فرۆکه‌‌ کرا که‌ ته‌نها (12) چرکه‌ی خایاند و له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ر دوو برا ئۆرۆیل و بلیۆر رایت هاتــــــــــه‌دی .

&...&...&

مێزی بازنه‌ی
مێزی بازنه‌ی دانووستان

ناوی مێزی بازنه‌ی له‌ رووداوێکی مێژووی یا ئه‌فسانه‌یه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئارسه‌ری پاشای ئینگلیزیه‌وه‌ هه‌یه‌ ، چونکه‌ ئه‌م پادشایه‌ مێزێک ئاماده‌ ده‌کات تا (100) سوار چاکه‌که‌ی له‌ ده‌وری خۆی دانیشێنێت به‌بێ جیاوازی له‌ رووی دانیشتن تاک و کۆبونه‌وه‌یان پێ بکات بۆ ئه‌وه‌ی کێبرکێی نێوانیان که‌م ببێته‌وه‌ . به‌م جۆره‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژوو باس کرا له‌ سه‌ده‌کانی ناوه‌راست .

&...&...&

شایی
جۆره‌کانی شایی کوردی

1- چۆپه‌یی
2- سێ پێی
3- هه‌ڵپه‌رین
4- سووسکه‌ی
5- شێخانی
6- رۆین
7- ئایشۆکێ
8- ته‌مبۆری ( ته‌مبۆڵی _ ته‌مبۆرا)

&...&...&

عبدولکریم قاسم
ئافره‌ت له‌ژیانی عبدولکریم قاسم

قسه‌و قسه‌ڵۆک زۆرن له‌سه‌ری له‌ باره‌ی ژندا . به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ژیانی عبدولکریم قاسم دا هه‌رگیز به‌دره‌وشتی نه‌بووه‌ وه‌ک هه‌ندێ که‌س وای بۆ ده‌چن
له‌ ژیانی دا به‌ر له‌ شۆرش کچێک له‌ ژیانی دا هه‌بوو به‌ڵام دووای شۆرش هه‌رگیز نه‌دیته‌وه‌ . زۆر جا پرسیاری ژن هێنانیان ئاراسته‌ کردوه‌ به‌ڵام له‌ وه‌ڵامدا وه‌تویه‌تی من 4 ملیۆن خوشکی عێراقیم هه‌یه‌ ده‌بێت پارێزگاری له‌ مان بکه‌م
چۆن ده‌بێت پرسیاری ژنم لێ بکه‌ن .
چه‌ندین ده‌ستکه‌وتووی گرینگ له‌ ژیانی دا بۆ ئافره‌تی هێنایه‌ دی

1– رێپێدان به‌ ئافره‌تی عێراقی بۆ پێکهێنانی رێکخراوێک تایبه‌ت به‌ خۆی .
2- ده‌رفه‌ت و بوارێکی فراوانی بۆ ئافره‌ت ره‌خساند تاک و له‌ دام و ده‌زگاکان دابمه‌رزێن.
3- له‌ کارو باره‌کانی خۆیدا بۆ یه‌که‌م جار یاسای ماف یه‌کسانی نێوان ژن و پیاوی ده‌رکرد که‌ له‌ کاروباره‌کانیان یه‌کسانن .
4- له‌ تاریخی خۆیدا بۆ یه‌که‌م جار نه‌ک له‌ عێراقدا له‌ هه‌موو شه‌رقڵ ئه‌وسه‌د
ژنێک بوو به‌ وه‌زیری شاره‌وانی .

&...&...&


قه‌قنه‌س (ده‌یناسور)
ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه‌

ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه‌ قه‌قنه‌س ده‌ماو ده‌م ده‌گێردرێته‌وه‌ ، باڵنده‌یه‌کی سه‌روئاسایه‌ که‌ (500) ساڵ ده‌ژیت ئه‌و ده‌مه‌ی که‌ کۆتایی به‌ ژیانی دێت گه‌ره‌دارێک بۆ سوتاندنی خۆی له‌سه‌ر یه‌ک داده‌نێ و خۆی هه‌ڵ ده‌داته‌ ناو بڵێسه‌کانی ئاگره‌که‌ی ئه‌و کاته‌ش که‌ ده‌سوتێ دوو باره‌ له‌ خۆڵه‌مێشه‌که‌ دروست ده‌بێته‌وه‌ هه‌ر جاره‌ش له‌ ناوخه‌ڵوزه‌که‌ی دا هێلکه‌یه‌ک ده‌کات که‌ پاش تروکانی قه‌قنه‌سه‌یه‌کی تر دێته‌ دنیاوه‌ وه‌ سوری ژیانی درێژه‌ی پێ ده‌درێت . وه‌ له‌هه‌ر سه‌رده‌مێکیش دا یه‌ک قه‌قنه‌س ده‌ژیت . له‌ ئه‌فسانه‌کانی یۆنانی و رۆمانیدا قه‌قنه‌س به‌ مانای نه‌مری ژیانه‌ .

&...&...&

راو
راوی سیپه‌

سیپه‌ ژوورێکه‌ زۆر بچوک و نزمه‌ ته‌نها جێگای یه‌ک که‌سی له‌ ناو ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر گۆل و گوێی رووباره‌کان به‌مه‌به‌ستی راوی باڵنده‌ کۆچه‌ریه‌ ئاویه‌کان دروستی ده‌که‌ن به‌ شێوه‌یه‌کی گژوگیا به‌له‌م و چیمه‌ن دای ده‌پۆشن که‌ نه‌ک هه‌ر باڵنده‌ هه‌ستی پێناکات ته‌نانه‌ت مرۆڤیش تا نه‌چێته‌ سه‌ری نایبێنێ .

&...&...&

ماوه‌ی ئاگاداری
ماوه‌ی ئاگاداریی و هۆشیاری منداڵ وهه‌رزه‌کار له‌ ناو پۆلدا

منداڵ به‌ر له‌ ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی دا ناتوانێ له‌ 10 خوله‌ک تا 15 خوله‌ک به‌ ته‌وای ئاگادار بێ له‌ وه‌رگرتنی زانیاری نوێ به‌ڵام که‌ ته‌مه‌نی گه‌وره‌تر بوو ئه‌وا ده‌توانێ رۆژانه‌ له‌ قوتابخانه‌که‌ی دا 40 خوله‌ک ئاگادار و هوشیار بێ له‌ وه‌رگرتنی زانیاری و وانه‌کانی .

&...&...&

قات
قات رووه‌کێکی بێهۆشکه‌ره‌

داری قات له‌ یه‌مه‌ن وسۆماڵ و ئه‌سیوبیا و کینا ده‌چێندرێت
گیایه‌کی سه‌وزه‌ یا تاریکه‌ سه‌وزه‌ ده‌گرێت پێی ده‌ڵێن قات (القات)
ئه‌و گیایه‌ له‌ ناو لایه‌کی ده‌م کۆده‌کرێته‌وه‌ و وه‌کو بنیشت ده‌جوورێت و ئاوه‌که‌ی هه‌ڵ ده‌مژرێت . که‌ وه‌کو ماده‌ بێ هۆشکه‌ره‌کان به‌ کار دێت بۆ کاری جنسیش به‌ هێزه‌ له‌ یه‌مه‌ن وه‌کو ئاهه‌نگێک کۆمه‌ڵه‌ پیاوێک ده‌ده‌نیشن و ئه‌م گیایه‌ له‌ پێش خۆیان داده‌نێن و ده‌ی جوون وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ش ژنه‌کانیش . ئه‌م گیایه‌ ئێستا رۆژ به‌ رۆژ له‌ گران بوونه‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ ، ئێستا قات بۆته‌ یه‌کێک له‌ کاره‌ساته‌کانی ژیان بۆ تێکچوونی کۆمه‌ڵگا .

&...&...&

خه‌و
خه‌و چیه‌ ؟

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مرۆڤ نزیکه‌ی سێیه‌کی ته‌مه‌نی به‌ نووستن ده‌باته‌ سه‌ر به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان شتێکی ئه‌و تۆی لێ نازانن ، زۆر که‌س باوه‌ریان وایه‌ که‌ خه‌وتن بریتیه‌ له‌ خاوبوونه‌وه‌ی و ستبوونی کاره‌کانی جه‌سته‌ و هۆش . که‌ چی له‌راستیدا وانیه‌ که‌ وای بۆ ده‌چن چونکه‌ ئه‌وه‌ی زانست سه‌لماندوویه‌تی ده‌ڵێت له‌کاتی نووستندا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ چالاکییه‌ ئاڵۆزانه‌ له‌سه‌ر مێشک و جه‌سته‌ ئه‌نجام ده‌درێن که‌ نیشانه‌ی قۆناغێکی چالاکن و بگره‌ هه‌ندێک له‌ کرداره‌ فیزیۆلۆجیه‌کانی ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌ له‌ کاتی نووسندا زۆر چالاکترن و هه‌ندێ نه‌خۆشیش ته‌نیا له‌ کاتی نووستندا په‌یدا ده‌بن و وه‌له‌ کاتی به‌ ئاگابوون نامێنن .

&...&...&

سه‌ماوه‌ر
Comobap

هه‌ندێک ئامێر و که‌لوپه‌لی له‌ ده‌ورو به‌ری مرۆڤ به‌ر چاو ده‌که‌ون که‌ له‌ پێویسته‌کانی ژیانی رۆژانه دێنه‌ هه‌ژمارو مرۆڤیش به‌رده‌وام سوودیان لێ وه‌رده‌گرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژێک له‌ رۆژان لێمان بپرسن ئه‌م ئامێره‌ له‌ کوێوه‌ هاتوه‌ سه‌باره‌ت به‌ مێژوه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مان بدوێن ده‌سته‌وه‌ست ده‌مێنین وه‌ هیچ وه‌ڵامێکمان پێنیه‌ . ئه‌و ئامێره‌ی که‌ وا ئێستا مه‌به‌ستمانه‌ به‌ وردی باسی ده‌که‌ین،
سه‌ماوه‌ر (comobap) وشه‌یه‌کی روسیه‌ به‌ مانای (خۆکوڵ = بۆ خۆی ده‌کوڵێت) به‌کار دێت . ئه‌م ئامێره‌ له‌ راستیدا به‌ ته‌واوه‌تی هی رووسیانیه‌ به‌ پێی زانیاریه‌کان مه‌ڵبه‌ندی سه‌ماوه‌ر خوراسانی گه‌وره‌ له‌ وڵاتی ئێران بووه‌ .
ئه‌م ئامێره‌ له‌سه‌ره‌تا دا که‌ دروست کرا بۆ کوڵانی گیا له‌ گیاده‌رماندا به‌ کارده‌هات
سه‌ره‌تا شێوه‌که‌ی ئاسای بوو به‌ڵام دوواتر زۆر شێوه‌ی لێ کرا وه‌کو
( کوپه‌ی ، خر ، هێلکه‌ی ، ده‌فر ، گوڵدان ، ... هتد ) .

&...&...&

له‌که‌و ماک
بۆلابردنی ماک و بۆیاغی ره‌قبوو

بۆ لابردنی ماک و بۆیاغی ره‌قبوو له‌سه‌ر جام و په‌نجه‌ره‌ شوێنه‌که‌ به‌ پارچه‌ په‌رۆیه‌ک له‌ شله‌ی ته‌نه‌ر هه‌ڵکێشرابێ بۆ چه‌ند جارێ خاوێنی بکه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر لێنه‌چوو چه‌قۆیه‌ک یان شه‌فره‌یه‌ک تیژ دیرنێ ئینجا به‌ په‌رۆ به‌ ته‌نه‌ره‌که‌ جوان ده‌یسریته‌وه‌ .

&...&...&

قوڵته‌
مه‌ردار و شوانه‌کان به‌کاری دێنن

له‌ به‌هاران به‌ تایبه‌تی له‌ شوێن و له‌وه‌رگایانه‌ی داری به‌روویان زۆره‌ مه‌ردار و شوانه‌که‌ره‌کان ده‌چن چڵو ده‌برن وه‌ له‌سه‌ر یه‌ک هه‌ڵی ده‌چنن له‌ ده‌ره‌وی ئاوای به‌ جێی دێڵن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جیاتی کاو جۆ زستانان بیده‌ن به‌ مه‌ره‌کانیان .

&...&...&





كوردكليك

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-18 15:18:53

دلۆڤان
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2013-01-01
په‌یامه‌كان: 466
WindowsSafari

Re: بابه‌تی هه‌مه‌ره‌نگی زۆر به‌سوود

شایی
جۆره‌کانی شایی کوردی

1- چۆپه‌یی
2- سێ پێی
3- هه‌ڵپه‌رین
4- سووسکه‌ی
5- شێخانی
6- رۆین
7- ئایشۆکێ
8- ته‌مبۆری ( ته‌مبۆڵی _ ته‌مبۆرا)

دةست خؤش ماريا كيان ئةمة خؤشة

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13048796011.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-19 10:06:49

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: بابه‌تی هه‌مه‌ره‌نگی زۆر به‌سوود

ههه زؤر سوباس هاورئ ئازيزه ه م ده ستى تؤ ش خؤشبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-02-19 10:20:16

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: بابه‌تی هه‌مه‌ره‌نگی زۆر به‌سوود

ده‌سته‌كانت خۆشبیت ماریاگیان بابه‌تێكی پڕ زانیاریه‌ سوودم لێی بینی هه‌ربژیت3

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-02-19 10:26:26

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: بابه‌تی هه‌مه‌ره‌نگی زۆر به‌سوود

زؤؤؤؤر سوباس هاورئ خؤشه ويسته كه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net