.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















[center]مانەوەی مرۆڤ و بەردەوامبوونی لە ژیاندا هەلێكی زێڕینە بۆ ئەزموونكردن و دۆزینەوەی (خود) لەلایەك و(ئەوانیدی) لەلایەكی دیكەوە, گەڕانی مرۆڤ بەدوای خودی خۆی و دۆزینەوەی خۆیدا پێویستی بە تێگەیشتن و دۆزینەوەو ئەزمونكردن هەیە, پێویستی بە زانینی توانا سنووردارەكانی خۆی و ئەو توانا بێسنوورانەش هەیە كە تا ئیستا نەیدۆزیوەتەوە یاخود پەی پێنەبردوە.
كەواتە با ئامانجت ئەوە بێت لەپێشدا بەباشی لە خۆت تێبگەی, خۆت خاوكەرەوەو هەوڵبدە بۆ ناسینی خۆت و كەسێتی و كێشەو ترس ونەخۆشییەكانت، چونكە تۆی مرۆڤ خاوەنی ڕۆحێكی كە پڕییەتی لە ڕووناكی و وزەو خۆشەویستی و هێزێكی تێدایە كەوا دەكات بژیت، ژیانێك بەهەموو ماناو ئامانجەكانییەوە.
تۆی مرۆڤ پێویستیت بەوە هەیە كە لەهەموو قۆناغەكانی تەمەن و لەهەموو كاتەكانی ژیاندا خۆتت خۆشبوێت، لە منداڵی، لە هەرزەكاری، لە گەنجی و لە بەساڵاچوونیشدا، لە ڕابوردوو، لە ئێستا، لە داهاتوودا، لەكاتی ئازارو ناخۆشییەكاندا، لەكاتی خۆشی و شادییەكاندا، بەڵام نەكەیت خۆت لەبیر بكەیت.
ڕابوردووی تۆ پڕییەتی لە ڕووداو كارو چالاكی، لەهەندێكیاندا سەركەوتوو بوویت و لە هەندێكیتردا شكستت خواردووە، بەڵام ئەمانە هەمووی بەشێكن لە تۆ و گرنگن، پێویستە خۆشتبوێن بەجۆرێك سەركەوتنەكانت هاندەرت بن و شكستەكانیشت مامۆستا… ئەمە هەنگاوی سەركەوتنی تۆیە..
ئەگەر نەتكردووە ئەوا لەئێستاوە پەیوەندی لەگەڵ خۆت ببەستە چونكە ئەو پەیوەندییەی كە هەتاهەتایە كۆتایی نایەت تەنیا پەیوەندی بەستنە لەگەڵ خۆتدا، كەواتە هاوڕێی خۆت بە، بەوەفابە بەرامبەر جەستەو عەقڵ و دەروونت و هەندێك لەكاتت ببەخشە بە پەیوەندی بەستن لەگەڵ خۆتدا… ئەمە هەنگاوێكە بۆ ناسینی خۆت..
خۆت بناسەو پەیوەندی لەگەڵ خۆتدا ببەستە لەپێناوی خۆشویستنی خۆتدا، چونكە خۆشەویستی تۆ بۆ خۆت فێرت دەكات كەسانیترو شتەكانی چواردەورت و ژیانیشت خۆشبوێت، وا دەكات ژینگەو كەرەستەكانی ماڵ و كۆمەڵگاكەت خۆشبوێت، خۆشەویستی تۆ بۆ خۆت فێرت دەكات پەیوەندییە مرۆییەكانت بارگاوی بكەیت بە بیری مرۆڤانەو وات لێدەكات لەدەمارگیری دوور بكەویتەوەو هەموو تاكێكیت خۆشبوێت لە هەر ئاست و لە هەر ڕەنگ و سەر بە هەر نەتەوەو ئایینێك بێت، ئەمە ڕاستی و بنەچەی خودی تۆیە.
تۆی مرۆڤ خاوەن وزەیەكی زۆریت، هەوڵبدە ئەو وزەیە بەكاربهێنە بۆ خۆشەویستی و هەست بكە ئەو خۆشەویستییە بە هەموو خانەو ئەندامەكانی لەشتدا بڵاودەبێتەوە، چونكە ئەگەر لە پەنجەكانتدا هەستت بە خۆشەویستی كرد ئەوا بە خۆشەویستییەوە بەكاریان دێنیت، ئەگەر لە زمان یاخود لە هەر ئەندامێكی تری لەشتدا هەستت پێكرد ئەوا بەخۆشەویستانەوە ڕەفتاریان پێوە دەكەیت… كەواتە خۆتت خۆشبوێت هەتا ژیان و كەسانی تریشت خۆشبوێت.[/center]زوان نيت


لهسهر هێڵ نییه



دهست خۆش گیان بابهتیكی زۆرجوانه
لهسهر هێڵ نییه









زؤر سوباس هاورئ كيان
لهسهر هێڵ نییه









دهست خۆش بێت باوانم ههر بژیت

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش ماریا گیان بابهتیكی بهسووده


لهسهر هێڵ نییه









زؤر زؤر سوباستان ئه كه م هاورئ ئازيزه كانم
ده ستى ئيوه ش خؤشبيت
لهسهر هێڵ نییه