.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










...ئه‌گه‌ر كه‌سێك بهرِاستی یه‌كێكی تری خۆش‌بووێت ئه‌وا له هه‌موو شتێ ئه‌و پێش خۆی ده‌خات ورازیبوونی ئه‌و پێش ده‌خات،ئه‌گینا رِاستگۆ نابێت له خۆشویستنیدا،به‌لكو ته‌نها قسه‌یه وهیچی تر.ئه‌وكه‌سه‌ی بهرِاستی پێغه‌مبه‌ر ی خۆش‌بووێت ئه‌وا ده‌بێ نیشانه‌كانی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی تیادا ده‌ركه‌وێت:
عبدالعزیز هه‌ركی
1-به‌ر لهههمووشتێك ده‌بێ شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و بێت،وسوننه‌ته‌كانی پیاده‌بكات، وگوێرِایهلی گوفتارو كرداری بێت،وهدووركهوێتهوه له وشتانه‌ی كه‌نه‌هی لێكردووه،وهههمووكاتێك له‌سه‌ر خوورِهوشتی ئه‌و بێت له خۆشی و ناخۆشیدا،له‌تاڵی وشیرینیدا،وهبهلگهش له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌و ئایه‌ته‌یه: قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللّهَ فَاتَّبِعُونِی یُحْبِبْكُمُ اللّهُ..واته : ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆشده‌وێت بهرِاستی ئه‌وا وه‌رن شوێنكه‌وته‌ی من بكه‌ن خوا ئێوه‌ی خۆشده‌وێت.
هه‌روه‌ها ده‌بێت قسه‌و گوفتاره‌كانی ئه‌و پێشی هه‌واو ئاره‌زووی خۆمان بخه‌ین خوای گه‌وره دهفهرمویِ: وَاڵّژذینَ تَبَوَّۆُوا الدَّارَ وَالْإِیمَانَ مِن قَبْلِهِمْ یُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِڵیْهِمْ وَڵا ێجِدُونَ فِی صدُورِهِمْ حَاجَهً مِّمَّا اوتُوا وَیُۆْثرُونَ عَڵى انفُسِهِمْ وَڵوْ كَانَ بِهِمْ خَصاصهٌ وَمَن یُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَاوْڵئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ }الحشر9 واته: ئه‌وانه‌ی كهواخهلكی مه‌دینه‌ن و باوهرِیان هێناوهبهرله كۆچكه‌ره‌كان ووهكۆچكهرهكانیان خۆشده‌وێت و به‌مالی خۆیان یارمه‌تیان ده‌ده‌ن وهیچ حه‌سوودی به مهاجرین نابه‌ن كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌مالی فهیئیان پێده‌دات هه‌روه‌ها مهاجیره پێویسته‌كان له‌هه‌موو شتێ پێش خۆیان ده‌خه‌ن ئه‌گه‌رچی به‌خۆشیان پێویست بن وه‌هه‌ر كه‌سێك خۆی له رِزیلی وداواكردنی مالی زیاده بپارێزێت ئه‌وا بهرِاستی ئه‌وانه كه‌سانی سه‌رفرازن.
2-هه‌وه‌ها ده‌بێ مرۆڤ له‌پێناو رِهزامهندی خوادا گوێ نه‌دات بهرِازیی بوونی خه‌لك:
ئه‌نه‌سی كورٍی مالك خوای لێ رِازی بێت ده‌لێت :پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووی: ئه‌ی رِۆلهی شیرینم ئه‌گه‌ر ویستت له‌خه‌و هه‌ستی وبه‌شه‌و بخه‌ویت دڵه‌كه‌ت به‌رامبه‌ر كه‌س خلت وخاشی تیا نه‌بێت ئهوابیكه.ئینجا فه‌رمووی: ئه‌ی رِۆلهی شیرینم ،ئه‌وه سوننه‌تی منه، وه‌هه‌ركه‌سێك سوننه‌تی من زیندو بكاته‌وه ئه‌وا منی خۆش ده‌وێت ،وه‌هه‌ركه‌سێك منی خۆش بوێت ئه‌وا له‌گه‌ل من له‌به‌هه‌شته.
ئینجا هه‌ركه‌سێك ئه‌و سیفه‌ته‌ی هه‌بێت ئه‌وا به‌ته‌واوی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خۆشده‌وێت،وه‌هه‌ركه‌سێك پێچه‌وانه‌ی بكات له‌هه‌ر یه‌كێ له‌م سیفه‌تانه ئه‌وا كهمو كورتی هه‌یه له خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر،به‌لام به‌ناو له خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌رناچێت،به‌پێی ئه‌م به‌لگه‌یه كه‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم جارێكیان كه‌سێكی جه‌لد ده‌كرد له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ئه‌وبوو یوكێك له هاوه‌ڵان ووتی به‌نه‌فره‌ت بێت ئه‌و كابرایه ئه‌وه‌چه‌ندین جاره ئه‌م شته دووباره ده‌كاته‌وه ، به‌لام پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووی: نه‌فرتی لێ مه‌كه ، ئه‌و خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خۆش ده‌وێت.
3-نیشانه‌یه‌كی تری خۆشویتنی پێغه‌مبه‌ر، صلى الله علیه وسلم ئه‌وه‌یه زۆر باسی بكه‌یت،چونكه كاتێك مرۆڤ یه‌كێكی خۆش‌بووێت زۆر باسی ده‌كات.
4-هه‌روه‌ها زۆر تامه‌زرۆ بێت بۆ دیتنی ئه‌م زاته پاكه، چونكه هه‌ر عاشقێك تامه‌زرۆی بینینی خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی.
هه‌روه‌كو له فه‌رمووده‌ی ئه‌شعه‌ریه‌كان هاتوه كاتێ هاتن بۆ مه‌دینه بۆ بینینی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئه‌م ووته‌یان ددوباره ده‌كرده‌وه: غدا نلقی الاحبه محمدا وصحبه. واته : سبه‌ینێ ده‌گه‌ین به‌دیداری خۆشه‌ویستان محمد وهاوه‌لان.
هه‌روه‌ها بیلال هه‌مان ووته‌ی دوباره ده‌كرده‌وه له‌سه‌ره مهرگداو عه‌مار به‌هه‌مان شێوه ئه‌و ووته‌یه‌ی ده‌گوته‌وه به‌ر له كوژرانی.
5-هه‌روه‌ها نیشانه‌یه‌كی تری خۆشویستن پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم له‌گه‌ل باسكردنی دا زۆر رِیزی لێبگری وخۆت ملكه‌چ نیشان بده‌ی له‌كاتی باسكردنی وه‌خۆت به‌كه‌م بزانی له‌ئاستی ووتهكانیداولهكاتی ناوهێنانی،اسحاق التجیبی ده‌لێت :هه‌ركاتێك هاوه‌لان باسی پێغه‌مبه‌ریان كردبا ئه‌وا ملكه‌چ ده‌بوون وپێستیان گرژ ده‌بوو ده‌گریان.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی تابعیه‌كان كاتی باسی پێغه‌مبه‌ر ده‌كرا له‌لایان یان له خۆشه‌ویستی و تامه‌زرۆیی پێغه‌مبه‌ردا ملكه‌چ ده‌بوون یانیش له به‌رێز و هه‌یبه‌تی ئه‌م زاته پیرۆزه.
6- نیشانه‌یه‌كی تری خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئهوهیهكهئهوكهسهت خۆش بووێت كه ئه‌و خۆشی ویستووه ،وه‌ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌وه خۆشمان ده‌وێن وه‌كو مال و خێزان وهاوه‌لان له مهاجیرو ئه‌نصار ،وه‌دژایه‌تی كردنی دوچمنانی ئه‌وان، وه رقبونه‌وه له‌وانه‌ی كه ئه‌وان رِقیان لێیه‌تی ،وه بوغزتندنی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌وان ده‌بوغزێنن و جنێویان پێده‌ده‌ن، چونكه كاتێك مرۆڤ یه‌كێكی خۆش بووێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشده‌وێت كه‌ئه‌و خۆشی ده‌وێت،
\\\"پێغه‌مبه‌ردرودى خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێ ده‌رباره‌ی حسن وحسین :خوایه ئه‌وانه‌ی كه خۆشیان ده‌وێن خۆشیانت بوێن .له رِیوایهتێكی تردا ده‌فه‌رمووێ: خوایه‌من خۆشم ده‌وێن تۆش ئه‌وانه‌ت خۆش‌بووێت كومن خۆشم ده‌وێن.
وه‌ده‌فه‌رمووێ: هه‌ركه‌سێ ئه‌وانی خۆش بووێت ئه‌وا منی خۆش ده‌وێت ،وه‌هه‌ر كه‌سێ منی خۆش‌بووێت ئه‌وا خوای خۆش ده‌وێت ،وه‌هه‌ركه‌سێك رِقی له‌وان بێت ئه‌وا رِقی له‌منه،وه‌ئه‌و كه‌سه‌ش كهرِقی له من بێت ئه‌وا رِقی له خوایه.
وه‌ده‌فه‌رمووێ: الله الله له هاوهلهكانم ، له‌دوای من نه‌یان كه‌ن به ئارمانج وقسه‌یان پێ بلێن ،هه‌ركه‌سێ ئه‌وانی خۆش‌بووێت ئه‌وامن ئه‌وانم خۆش ده‌وێن، وه‌هه‌ركه‌سێ رِقی له‌وان بێت ئه‌وامن رِقم له‌وان ده‌بێته‌وه ،وه‌هه‌ر كه‌سێك تانه له‌وان بدات ئه‌وا تانه‌ی له من داوه ،وهههركهسیك تانه له من بدات ئه‌وا تانه‌ی له خوا داوه،وه‌هه‌ر كه‌سێك تانه له خوا بدات ئه‌وا به‌زووترین كات له‌ناوی ده‌بات.
وه‌ده‌رباره‌ی فاطمه رضی الله عنها ده‌فه‌رمووێ: \\\"ئه‌و پارچه‌یه‌كه له من ئه‌و شته‌ی ئه‌و تورِه ده‌كات منیش تورِه ده‌كات.
هه‌وره‌ها به عائیشه رضی الله عنها ی فه‌رموو ده‌رباره‌ی اسامهی كورِی زه‌ید:تۆ خۆشت بوێت چونكه منیش خۆشم ده‌وێت.
هه‌روه‌ها ده فه‌ر مووێ:نیشانه‌ی باوهرِ خۆشویتنی ئه نێار ونیشانه‌ی دوورِوویی رِق بوونه‌وه‌یه له ئه نصار.
ئه‌وه‌ش سیره‌ی ژیانی پێشینانه ده‌رباره‌ی شته رێپێدراوه‌كان و ئاره‌زووه‌كان نه‌فسیان
-كاتێك ئه‌نه‌س بینی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به دوای كوله‌كه ده‌گه‌رێت بۆ خواردنی له ناوچێشتدا ،ووتی :من له‌و رِۆژهوه حه‌ز له كوله‌كه ده‌كه‌م.
-جارێكیان حسن كورِی علی و عبدالله كورِی عباس وابن جعفر هاتن بۆلای سه‌لمى ووتیان ئه‌م خواردنه‌مان بۆ دروست كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم زۆر حه‌زی لێ‌بوو.
س:به‌خته‌وه‌ری
-ابن عمر نهعالی سه‌بتی له پێ ده‌ركرد، وهبهزهرد بۆیه‌ی ده‌كرد چونكه بینی بووی پێغه‌مبه‌ر و صلى الله علیه وسلم وای ده‌كرد.
7-هه‌وه‌ها نیشانه‌یه‌كی تری خۆشویستنی بریتیه له دژایه‌تی كردنی دوژمنانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر،وجه‌نگان له دژیان، وه‌دوور كه‌وتنه‌وه له‌وانه‌ی كه‌وا بیدعه‌ت ده‌كه‌ن وله‌سه‌ر سوونه‌تی ئه‌ون نارِۆن،وه هه‌رشتێك پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئه‌و بێت تۆ به‌خراپی بزانیت خوای گه‌روه دوفه‌رمووێ: ڵا تَجِدُ قَوْماً یُۆْمِنُونَ بِالڵّهِ وَالْێوْمِ الْآخِرِ یُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ الڵّهَ وَرَسُوڵهُ..المجادله \\\\22
واته: هیچ كه‌سێ نابینی كه باوهرِی به خوا‌و رِۆژی دوایی هه بێت ئه‌و كه‌سانه‌یان خۆش‌بووێت كه دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن.
-ئه‌وانه هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ربوون كه‌وا خۆشه‌ویتانی خۆیان ده‌كوشتن و باوك وكورِ ی خۆیان ده‌كوشت بۆ رِازیبوون ئه‌و.
- عبدالله كورِی عبدالله كورِی ئوبه‌ی ووتی بهپێغهمبهرصلى الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر رِازی بیت سه‌ری باوكم دهبرِم (چونكه دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ر ی دهكردو دوورِبوو)
8-هه‌وره‌ها خۆشویستنی ئه‌م قورئانهپیرۆزهیه كه هاتووه بۆپێغهمبهرێلى الله علیه وسلم ئه‌میش له‌سه‌ری رِۆیشتووهو به ئه‌خلاقی ئه‌م قورئانه خۆی رِازاندۆتهوه ،هه‌روه‌كو عائیشه خوای لێ رِازی بێت ده‌لێت: كان خلقه القرا‌ن.واته: خوورِهوشتی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم قورئان بوو.،وهقورئانمان خۆش بووێت وهبهكردهوه له‌سه‌ری برۆین و لێی تێبگه‌ین.
9-نیشانهیوكی تری خۆویستنی پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم بریتیه له خۆشویتنی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رصلى الله علیه وسلم ،وه لاندان لێی،
سه‌هلی كورِی عبدالله ده‌لێت: نیشانه‌ی خۆشویستنی خوا خۆشویتنی قورئانه،وه‌نیشانه‌ی خۆشویستنی قورئان خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ره درودی خوای له‌سه‌ر بێت،وه‌نیشانه‌ی خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم خۆشویستنی سوننه‌تیه‌تی ،وه‌نیشانه‌ی خۆشویستنی سووننهت خۆشویستنی دوارِۆژه وه‌نیشانه‌ی خۆشویستنی دوارِۆژ دونیا نه‌ویستیه،وه‌نیشانه‌ی دونیا نه‌ویستیش كه‌هیچ گل نه‌داته‌وه جگه له توێششویهك نه‌بێت كه بۆ دوارِۆژ دادی بدات.
-ابن مسعود ده‌لێت:هیچ با پرسیار له خۆی نه‌كات ته‌نها ده‌رباره قورئان نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر قورئانی خۆش بووێت ئه‌وا خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خۆش ده‌وێت.
10- نیشانه‌یه‌كی تری خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئه‌وه‌یه كه تۆ ئوممه‌تی ئه‌وت خۆشبوێت ،وه‌ئامۆژگاریان بكات ،وه‌هه‌ول بدات بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی موسلمانان ،وهههلگرتنی ناره‌حه‌تی له‌سه‌ریان ،هه‌روه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌گه‌ل مه‌سلمانان بهسۆزوبهزهیی بووه.
11-وهنیشانهیهكی تری خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بریتی یه له بێنیازبوون له‌م دونیایه‌و،وهخۆشویستنی هه‌ژاری ،وه‌خۆ نواندن به‌م سیفاته.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووی به ابوسعیدی خوددری:\\\"فه‌قیری بۆ شوێنكه‌وتووانم دێت هه‌روه‌كو چۆن جۆگه‌ی ئاو له سه‌ر لوتكه‌ی چیا به‌ره‌و خوار دێت.\\\"
هه‌روه‌ها عبدالله ابن مغفل دهگێرِێتهوه:\\\"جارێكیان پیاوێك ووتی به‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،من تۆم خۆش ده‌وێت.پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووێ:بیر بكه‌وه له‌و ووته‌ی ده‌یلێیت .پیاوه‌كه ووتی:به‌خوا من تۆم خۆش ده‌وێت-سێ جار-.\\\"پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموی: ئه‌گه‌ر تۆمنت خۆش ده‌وێت ئه‌وا خۆت بۆ هه‌ژار بوون ئاماده بكه.
س:به‌خته‌وه‌ری


له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet haure gian sarkautuby
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌سته‌کانت خۆش هه‌وری گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زؤر سوباستان ئه كه م هاورئ به ريزه كانم ده ستى ئيوه ش خؤشبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
