❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هایاما یوشکی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-12-13 17:32:28

شوان
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-06
دواترین سه‌ردان: 2008-01-27
په‌یامه‌كان: 59

هایاما یوشکی

هایاما یوشکی


هایاما یوشکی ساڵێ (1894) له‌ شاری (کیوشوو) له‌دایک بووه‌ یه‌کێ له‌ به‌رچاوترین نوێنه‌رانی ئه‌ده‌بیاتی کرێکاری نوێی ژاپۆن دێته‌ ئه‌ژمار . زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و له‌ کاتێکدا نوسراون که‌ ده‌وڵه‌تی ژاپۆن ته‌وژم و گوشاری قوڕس و بێبه‌زه‌ییانه‌ی به‌سه‌ر کرێکاران و وه‌رزێران دا ده‌سه‌پاند و ده‌یویست هه‌رچی زووتر به‌ره‌و ڕه‌وه‌ندی بناغه‌سازی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌نعه‌تیکردنی ئابوری وڵاتی ژاپۆن هه‌نگاو هه‌ڵگرێ . ئه‌و کوڕی کابرایه‌کی موچه‌خۆری ده‌وڵه‌ت بوو هه‌ر له‌ته‌مه‌نی مێردمنداڵیه‌وه‌ له‌ کاره‌وه‌ پێچرا  و له‌نزیکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژیانی کرێکاران ئاشنا بووه‌له‌ڕاستیدا سوژه‌ی زۆربه‌ی چیڕۆکه‌کانی به‌ ڕۆح و گیان هه‌ست پێکردوه‌ .  هایاما دوای ده‌رکرانی له‌ زانکۆی (واسادا) ساڵانێکی زۆر له‌گه‌ڵ گه‌میه‌ی توجاڕی و لوتکه‌ی ڕاگوێستنی زوو خاڵ سه‌نگ (خه‌ڵوز) وه‌کو مه‌له‌وان و کرێکار خه‌ریکی ئاره‌ق ڕشتن بووه‌ که‌ کوڵ و کۆی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی ئه‌و له‌وبواره‌دا له‌ ڕۆمانه‌ به‌ناوبانگه‌که‌ی  به‌ ناوی (ئه‌و پیاوانه‌ی له‌ ده‌ریادا ئه‌ژین) که‌ ساڵی (1928) بڵاویکرده‌وه‌ ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ .
ئه‌و له‌ ساڵی (1929)چوه‌ ڕیزی بزوتنه‌وه‌ی کرێکارانی ژاپۆنه‌وه‌ و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا که‌وته‌ به‌ندیخانه‌ . له‌وه‌وبه‌دوا ژیانی ئه‌و هه‌موو له‌ڕیزی بزوته‌وه‌ی کرێکاری و به‌ندیخانه‌دا تێپه‌ڕی و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی له‌ به‌ندیخانه‌ نوسیوه‌ .
یه‌کێ له‌ سه‌ره‌کیترین شێوه‌ی به‌رهه‌می هایاما یوشکی پارێزگاریکردن له‌ بزواندنی ئێحساساتی ڕاسته‌قینه‌ و ڕووتی ژیانی دژواری کرێکارییه‌ و ئه‌و نایه‌وێ به‌زه‌یی خوێنه‌ر وه‌خه‌به‌ر بێنێ . ئه‌و هه‌وڵده‌دا به‌ په‌خشانێکی توندو تۆڵ و کورت خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ و ڕوداوی ڕآسته‌قینه‌ بجوڵێنێ . بیخاته‌ گێژاوی بیرکردنه‌وه‌ نه‌ک ئه‌و وه‌به‌زه‌یی بێنێ ته‌نانه‌ت له‌و چیڕۆکانه‌دا که‌ هه‌وێنی  سه‌ره‌کی وشیارانه‌  و هه‌ڵگری په‌یام  و خواستێکی ئاشکرایه‌ . هایاما یوشکی له‌ ساڵی (1945) له‌وپه‌ڕی هه‌ژاری و ده‌سته‌نگیدا ماڵئاوایی له‌ ژیان کرد .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-01-05 19:30:06

taben
جوانی کوردژین
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-08
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 118

Re: هایاما یوشکی

dast xosh bet bo aw babatat hewadarm sarkawtw bet

Kurdzhin
توخوا گو‌ڵم ئه‌گه‌ر مردم
مه‌مخه‌ره‌ قه‌برێ تاریک بێ
له‌سه‌ر سنگی خۆت بمنێژه‌
قه‌ینا روم له‌ قیبله‌ش نه‌بێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-01-06 16:18:31

شوان
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-06
دواترین سه‌ردان: 2008-01-27
په‌یامه‌كان: 59

Re: هایاما یوشکی

سوپاس به‌ڕێزم بۆ ده‌ست خۆشیه‌که‌ت سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net