.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















کۆنفڕانس: گێژبوونى که‌سێک، جارانى ژماره‌ى هه‌موو ئاماده‌بووان.
ژوورى کۆنفڕانس: بریتییه له شوێنێک که هه‌موو تێیدا قسه ده‌که‌ن, که‌س گوێ له که‌س ناگرێت و له کۆتایی هه‌موو دژى یه‌کترین.
رێککه‌وتن: بریتییه له هونه‌رى دابه‌شکردنى کێکێک، به شێوه‌یه‌ک که هه‌ریه‌ک له لایه‌نه‌کان له‌و بڕوایه دابن که به‌شه زۆره‌که به‌ر ئه‌و که‌وتووه.
کیتابى کلاسیک: کیتابێکه که هه‌موو خه‌ڵک رێزى لێ ده‌گرن، به‌ڵام که‌س نایخوێنێته‌وه.
جگه‌ره: بریتیه له پارچه کاغه‌زێک، که به ده‌ورى بڕه نیکۆتینێک لوول دراوه‌و سه‌رێکى ئاگره‌و سه‌ره‌که‌یترى مەرگ.
بزه: بریتییه له خوارییه‌ک، که ده‌توانێت زۆر له خوارییه‌کان راست کاته‌وه.
نووسینگه‌ى کارى به‌رپرس: شوێنێکه بۆ حه‌سانه‌وه‌ى ناوبراو له‌و ماندووبوونه‌ى له ماڵه‌وه تووشى هاتووه.
به‌رپرس: که‌سێکه که زوو دێت ئه‌و کاته‌ى تۆ دره‌نگ دێى، نایێت ئه‌و کاته‌ى که تۆ زوو دێی.
باوێشکه: ته‌نیا به‌و کاته ده‌ڵێن که هه‌ندێ له کارمه‌ندان له هه‌مبه‌ر به‌رپرسه‌که‌یان و هه‌ندێ پیاویش له هه‌مبه‌ر هاوسه‌ره‌کانیان، زاریان ده‌که‌نه‌وه.
...هتد: بریتییه له هێمایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکیتر بڕوا بکه‌ن، که تۆ له‌و شتانه‌ى که باست کردووه، زیاتر ده‌زانیت.
لێژنه: ژماره که‌سێکن که ناتوانن کارێک به ته‌نیایی ئه‌نجام بده‌ن و کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که به چه‌ند که‌سێک پێکه‌وه، هیچ کارێک جێبه‌جێ ناکرێت.
ته‌جروبه(ئه‌زموون): ناوێکه خه‌ڵک له‌سه‌ر شکسته‌کانیان داده‌نێن.
ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌تۆمى: رووداوێکه له پێناو کۆتایی هێنان به هه‌موو رووداوه‌کان.
ره‌شبین: به که‌سێک ده‌ڵێن که له جیاتى ئه‌وه‌ى بڵێت جوان به (ج) ده‌ست پێده‌کات، ده‌ڵێت: (ج) دووا پیتى (ره‌نج)ه.
خۆشبین: به که‌سێک ده‌ڵێن که ئه‌گه‌ر له تاوه‌رێک به‌ربێته‌وه، له نیوه‌ى رێ هاوار ده‌کات: شوکر بریندار نه‌بوومه.
چکووس(خه‌سیس): به که‌سێک ده‌ڵێن که به هه‌ژارى ده‌ژیێت، بۆ ئه‌وه‌ى به ده‌وڵه‌مه‌ندى بمرێت.
تاوانبار: که‌سێکه که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکێکى زۆر هیچ جیاوازییه‌کى نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، که هه‌ندێک له‌و(خه‌ڵکه زۆره) ئه‌ویان گرتووه.
كوردماكس


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆشبێت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








هههههههههههههههههههههه
ده‌ست خۆش ناسکه خان جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زؤر سوباستان ئه كه م هاورئ خؤ شه ويسته كانم
له‌سه‌ر هێڵ نییه