.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






هەمو مانگێك قژت 0,6-1,2 سم درێژ دەبێت. یەكێ لەو هۆكارە گرنگانەی كە تەندروستی و ڕەونەقی ئەو تاڵە موە تازانە دیاری دەكات، بریتییە لە خۆراكی تەندروست... بۆیە ئەگەر دەتەوێ قژێكت هەبێت كە خەونی پێوە دەبینی، ناكرێ هەر بیر لە شامپۆ و موكەیەف و كرێم بكەیتەوە. بەڵكو دەبێت لە هەڵبژاردنی خۆراكەكانتدا بیرێك لەو ڕەگەزە خۆراكیانەش بكەیتەوە كە زۆر لە كرێم و شامپۆ گرنگترین لە ڕێگای بەدیهاتنی خەونەكەتدا. ئەمانە ئەو خۆراكانەن كە وادەكەن قژی ئاییندەت تەندروستتر و جوانتر بێت:
1-ماسی سەلەمۆن: سەرچاوەیەكی گرنگی ئۆمێگا-3 و ئاسن و ڤیتامین بی 12 كەمیی ئۆمێگا-3 وادەكات پێٍستی سەرت وشك بێت و قژت درەوشاوە دیارنەبێت.
2-سەوزە تۆخەكان: وەكو سپیناخ و برۆكلی، كە بە ڤیتامین سی و ئەی دەوڵەمەندن و گەلێ گرنگن بۆ تەندروستی چەورییە ڕژێنەكان كە موكویفێكی سروشتین بۆ تاڵەموەكان.
3-پاقلەمەنی: ئەوانەی لە گورچیلە دەچن وەك فاسۆلیا، هەروەها نیسك و نۆك تەنها پرۆتینی پێویست نادەن بە قژ، بەڵكو بە ماددەی زینك و بایۆتینیش دەوڵەمەندە. كەمیی بایۆتین دەبێتە هۆی كەمبونەوەی چڕیی مو و بە ئاسانی هەڵكێشرانی.
4-چەرەس و بادەم: ئەگەر دەتەوێ تاڵەموەكانت ئەستور و درەوشاوە بن تكایە بادەم و هاوشێوەكانی زۆر بخۆ. ئەمانە ترشە چەورییە دەگمەنە پێویستەكان و بڕێكی زۆری زینكیان تێدایە.
5-گۆشتی پەلەوەر: گۆشتی مریشك و قەل، پرۆتینێكیان تێدایە كە گەلێ نایابە بۆ گەشەی تاڵە موەكان.كەمی ئەو پرۆتینە، نەك هەر قژ لاواز دەكات، بەڵكو ڕەنگەكەشی تێكدەدات.
6-هێلكە: بە كوڵاوی یاخود هێلكەوڕۆن یتن هەر جۆرێكی تر، هێلكە سەرچاوەیەكی پرۆتینە بۆ تاڵە موەكان.
7-دانەوێڵەكان: خواردنی نانی بۆر سەرچاوەیەكی گرنگی پرۆتین و بیۆتین و زینك و ئاسنە.
8-گوێچكەماسی: سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی زینكە، كە بۆ جوانی و درەوشاوەیی مو گرنگە.
9-شیر و بەرهەمەكانی: شیر و ماست و دۆ سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی كالیسیۆمن. ئەمە جگە لەوەی كازاین و جۆرێكی تایبەتی پرۆتینی پێویستیشیان تێدایە
10-گێزەر: سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڤیتامین ئهی كە بۆ تەندروستی پێستی سەر گەلێ گرنگە.
بەگشتی گرنگە خۆراكەكانت ڕەنگاوڕەنگ بن، هەتاوەكو ببیتە خاوەنی پێستەسەرێكی تەندروست، تاَڵەموی ئەستور و پتەو و چڕ و پڕ و درەوشاوە و سەرەنجام قژێكی جوان و سەرنجڕاكێش.
bakrajo


لهسهر هێڵ نییه




ده ستت خۆش بێت leya بۆ ئه و زانیارییانه

لهسهر هێڵ نییه








بابەتێکی بە سوود بوو
دەست خۆش گیان
لهسهر هێڵ نییه





Dast Xosh Bet Sar kawtwbit
لهسهر هێڵ نییه






ده ستت خۆش بێت leya خان بۆ ئه و زانیاریه زۆر پێویسته
هیوام سهركهوتنه بۆ تۆ


لهسهر هێڵ نییه