❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ شه‌ڕو كێشه‌ی هاوسه‌ره‌ به‌ریتانییه‌كانی ئاشكرا كردووه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-24 16:42:34

hane2010
خونچەی نوێ
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-23
په‌یامه‌كان: 58
WindowsXPSafari

تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ شه‌ڕو كێشه‌ی هاوسه‌ره‌ به‌ریتانییه‌كانی ئاشكرا كردووه‌

به‌پێی تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌ی ناكۆكی و مشتومڕی خانه‌واده‌ به‌ریتانییه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌نێوان ژن و مێرده‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پاك نه‌كردنه‌وه‌ی ناو ماڵ و گه‌رماو زۆرترین ده‌مه‌قاڵێی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و چێشتخانه‌ش بۆته‌ به‌ره‌كانی جه‌نگی نێوان هاوسه‌ره‌كان.

رۆژنامه‌ی (ده‌یلی ئێكسپرێس)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ 3 هه‌زار هاوسه‌ری به‌ریتانیایی به‌شدارییان تێداكردبوو، ده‌ركه‌وتووه‌، هاوسه‌ره‌ به‌ریتانیاییه‌كان به‌ هۆی كاروباره‌كانی ناو ماڵ لایه‌نی كه‌م رۆژانه‌ جارێك دووچاری مشتومڕ و ده‌مه‌قاڵێ ده‌بنه‌وه‌ كه‌ ساڵانه‌ ده‌گاته‌ 312 جار.
توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌، ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ زیاتر ده‌بنه‌ هۆی دروستبوونی ده‌مه‌قاڵێ و ناكۆكی له‌نێوان هاوسه‌راندا، بریتیه‌ له‌: "پاك نه‌كردنه‌وه‌ی ناوماڵ، گه‌رماو دوای خۆشوشتن، به‌جێهێشتنی كوپی چا یان قاوه‌ خواردنه‌وه‌ له‌ جێگه‌ی جیاجیا، گۆڕینی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، هه‌روه‌ها به‌فیڕۆدانی كاتێكی زۆر بۆ خۆئاماده‌كردن پێش ده‌رچوون له‌ ماڵ".
رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تی، له‌به‌شێكی دیكه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و شوێنه‌ی زیاتر ده‌بێته‌ مه‌یدانی ناكۆكی و ده‌مه‌قاڵێكانی هاوسه‌رانی به‌ریتانیایی، ژووری چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه‌نیانه‌ و له‌ رۆژه‌كانی هه‌فته‌ش زیاتر پێنجشه‌ممان و دوای خواردنی نانی ئێواران، هاوسه‌ره‌كان دووچاری ده‌مه‌قاڵێ ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام به‌گشتی زیاتر له‌ 10 خوله‌ك ناخایه‌نێت و بارودۆخیان وه‌ك پێشتر ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌یداوه‌، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاواندا، ئافره‌تان زۆرتر بێزار ده‌بن، كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌یان له‌ دوای رۆشتنی بۆ سه‌ر كار جل و كه‌لوپه‌له‌كانی فڕێدابێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پیاوان له‌م حاڵه‌تانه‌دا زۆر گرنگی به‌م گله‌ییانه‌ ناده‌ن، به‌ڵام كاتێك داوایان لێده‌كرێت به‌ ئه‌نجام دانی كاروبارێكی ناوماڵ توشی نیگه‌رانی ده‌بنه‌وه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، پێنج له‌ كۆی 10 هاوسه‌ر به‌هۆی هه‌ندێك خوی بێزاركاره‌وه‌ بیریان له‌ كۆتایی هێنان به‌ ژیانی هاسه‌ری كردۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها 8 له‌ كۆی 10 هاوسه‌ر ، دانیانناوه‌ كه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ جێبه‌جێ كردنی كاری پاككردنه‌وه‌ی ناوماڵ له‌ پێناو دروست نه‌بوونی ناخۆشی و ده‌مه‌قاڵێ.

lezan.net

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net