❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یارمه‌تی که‌سێک ئه‌ده‌یت، بڕیاری له‌سه‌رمه‌ده‌!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-24 20:17:09

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

یارمه‌تی که‌سێک ئه‌ده‌یت، بڕیاری له‌سه‌رمه‌ده‌!!!

بیرمه‌ که‌ گه‌نج بوم ، شه‌وێک له‌گه‌ڵ باوکم له‌ ڕیزی بلیت فرۆشتنی سێرک وه‌ستابووین .
له‌ پێش ئێمه‌وه‌ خێزانێکی قه‌ره‌باڵغ وه‌ستابوون ، له‌وه‌ ئه‌چوو باری داراییان باش نه‌بێت و پاره‌ی ته‌واویان پێ نه‌بێت .
شه‌ش منداڵ که‌ هه‌موویان ته‌مه‌نیان که‌متر له‌ 12 ساڵ ئه‌بوو ، جله‌کانیان کۆنه‌ به‌ڵام پاک و خاوێن  له‌به‌ریاندا بوو.
منداڵه‌کان هه‌موویان به‌ ئه‌ده‌ب بون  ، دوو دوو له‌ پشت دایک و باوکیانه‌وه‌ ده‌ستی یه‌کیان گرتبوو به‌دڵخۆشیه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بینین و بۆچونه‌کانیان له‌سه‌ر یاری سێرک که‌ به‌ ته‌مابوون تا چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌کی تر بیبینن قسه‌یان ئه‌کرد ،
دایکیان قۆڵی مێرده‌که‌ی گرتبوو به‌ عه‌شقه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ریا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی جوانی کرد.
کاتێک گه‌شته‌ لای بلیت فرۆشه‌که‌ ،...
بلیت فرۆش وتی :" چه‌ند بلیتتان بۆ ببڕم "؟
باوکیان وه‌ڵامی دایه‌وه‌ : " ئه‌رک نه‌بێت شه‌ش بلیت بۆ منداڵ و 2 بلیت بۆ گه‌وره‌ .
بلیت فرۆشه‌که‌ نرخی بلیته‌کانی پێ وت .
باوکه‌که‌ له‌ بلیت فرۆشه‌که‌ نزیک بویه‌وه‌و به‌ ئه‌سپایی لێی پرسی :" ببوره‌ ، وتت چه‌ند ئه‌کات ؟!!
بلیت فرۆشه‌که‌ دیسانه‌وه‌ نرخی بلیته‌کانی دوباره‌ کرده‌وه‌ .
باوک و دایکی منداڵه‌کان به‌ بێتاقه‌تیه‌وه‌ ورته‌ ورتێکیان کرد .
دیار بوو پاره‌ی ته‌واویان پێ نه‌بوو بۆ بلیته‌کان ، به‌ دڵنیایه‌وه‌ بیریان له‌وه‌ ئه‌کرده‌وه‌ چ وه‌ڵامێکیان هه‌بێت بۆ منداڵه‌کانیان ؟
له‌ ناکاو باوکم ده‌ستی کرده‌ گیرفانی و 20 دۆلاری ده‌رهێناو خستیه‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی!
ئیجا دانه‌ویه‌وه‌و 20 دۆلاره‌که‌ی هه‌ڵگرته‌وه‌ ،
ده‌ستی دا له‌ شانی باوکی منداڵه‌کان وتی :" ببوره‌ کاکه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ گیرفانی تۆ که‌وته‌ خواره‌وه‌"!
پیاوه‌که‌ که‌ هه‌ستی کرد و له‌ ڕاستیه‌که‌ی تێگه‌یشت ، هه‌رئاوا فرمێسک له‌ چاوانیا قه‌تیس مابوو ، پاره‌که‌ی وه‌رگرت و وتی زۆر سوپاسته‌که‌م.
پیاوێکی شه‌ریف بوو به‌ڵام له‌و کاته‌یا بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی منداڵه‌کانیا ته‌ڕیق نه‌بێته‌وه‌ ، یارمه‌تیه‌که‌ی باوکمی قبوڵ کرد ،، له‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ منداڵه‌کان چونه‌ ژوری سێرکه‌که‌وه‌ ، من و باوکم له‌ ڕیزه‌که‌ چوینه‌ ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ که‌وتینه‌ ڕێ .
بڕیاڕ بده‌ن !!!
به‌ڵام ئێمه‌ چی ئه‌زانین ؟ کاتێک ئه‌مانه‌وێت یارمه‌تی هه‌ژارێک بده‌ین .. سه‌رتاپای ئه‌خه‌ینه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ ، له‌ ناو دڵماندا دونیایه‌ک قسه‌ دروست ئه‌که‌ین تا دڵمان ڕه‌حمێک دروست بکات ، یان باشتر بڵێم بڕیارێک بدات که‌ سودی هه‌ژاره‌که‌ی تێدا بێت !
ئینجا له‌وانه‌یه‌ ڕێگایه‌ک هه‌بێت تا ده‌ستی موباره‌کمان بکه‌ینه‌ گیرفانمان 250 دینار بده‌ین به‌ هه‌ژاره‌که‌ ، ئینجا زۆر دڵمان خۆش ئه‌بێت وای چه‌ند مرۆڤێکی باشم و خێرم کردووه‌ !!!!!
ئه‌گه‌ریش ده‌موچاوی هه‌ژاره‌که‌مان به‌ دڵ نه‌بێت ، یان گه‌نج بێت ، ئه‌ڵێین " ملقه‌وی ، بۆ ناچی ئیش بکه‌یت ، سواڵ بۆ؟ ؟
ئینجا خۆمان زۆر به‌ حه‌ق دا ئه‌نێین و به‌جێی ئه‌هێڵین ، زۆر جوان بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌ده‌ین بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها بۆ ساتێکیش خۆمان بخه‌ینه‌ جێگه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ !! ئایا ئێمه‌ توانای ئه‌و کاره‌مان هه‌یه‌و نایکه‌ین ، یان هه‌ر ئه‌توانین خۆمان بخه‌ینه‌ جێگه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌..........

خوایه‌ گیان ئه‌ی تۆ نه‌تفه‌رمووه‌ که‌ من بڵێم و تێبگه‌م و باوه‌ڕ بکه‌م  و ایمان بێنم ، مالک الیوم دین ( مالکی رۆژی دوایی ) ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ بڕیاره‌ تۆ ڵێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ بکه‌یت ، وانیه‌ ؟؟ ده‌سا خوایه‌ یارمه‌تیم بده‌ تا بتوانم له‌باره‌ی هیچ که‌سێکه‌وه‌ بڕیار نه‌ده‌م ، امین یا رب العالمین
********************
وه‌رگێڕانی ؛؛ خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی ؛؛
تێبینی / ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ماڵپه‌ڕی کوردژین بڵاو کراوه‌ته‌وه‌

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net