.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

ئیدێن دزیـكــۆ:ده‌تــوانم بــاشــتــر یـــاری بـكــه‌م
هێڕشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی توانی دوو گۆڵ له یاری دوێنێ شه‌و به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئارێس سالۆنیكا تۆمار بكات له قۆناغی 32ـی خوولی یۆڕۆپالیگ.
سیتی توانی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو كۆنتڕۆلی یارییه‌كه بكات و له ماوه‌ی ته‌نها 12 خووله‌ك دزیكۆ توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.
دزیكۆ پێی وایه ده‌توانێت ئاستی خۆی زیاتر به‌ره‌و پێش ببات دوای پێشكه‌ش كردنی یارییه‌كی باش دوێنێ شه‌و.
دزیكۆ له لێدوانێكی له‌گه‌ڵ ESPN ـدا ووتی…”پێم وایه ده‌توانم باشتر یاری بكه‌م،له توانامدا هه‌بوو گۆڵێكی تر تۆمار بكه‌م له دوا خووله‌كی گێمی یه‌كه‌م بۆیه نیگه‌رانم كه‌وا نه‌متوانی گۆڵ تۆمار بكه‌م،ئه‌مه‌ش بۆ جاری دووه‌م له دوو یاری ڕابردوو”.
دزیكۆ دڵخۆشه به گۆڵ تۆمار كردنی له دووه‌م یاریدا دوای گواستنه‌وه‌ی له مانگی یه‌ناییری ڕابردوو له یانه‌ی ۆڵڤسبۆڕگ بۆ سیتی و له یاری ڕابردوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی نۆتس كاونتی توانی گۆڵێك تۆمار بكات.
دزیكۆ درێژه‌ی به ووته‌كانیدا و ووتی…”من زۆر دڵخۆشم به تۆمار كردنی دوو گۆڵ له گێمی یه‌كه‌م بۆ مانچسته‌ر سیتی و گه‌یاندنی بۆ قۆناغی داهاتوو”.
“شتێكی زۆر گرنگ بوو كه‌وا له خووله‌كی یه‌كه‌م ده‌ستمان به هێڕش كردن كرد وه دوو گۆڵی خێرامان تۆمار كرد له‌م یارییه گرنگه”.
یاریگا


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
