.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










بهختهوهریــــــی (كتێب)
به‌خته‌وه‌ریی وشه‌یه‌كی ماناههڵگره هه‌موو دڵخۆشیی و سوكنایی و ئاسوودهیییهك ده‌گرێته‌وه. به‌خته‌وه‌ری ڕاسته‌قینه‌ش له دڵه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌وه‌ی له دڵه‌وه‌ش به‌خته‌وه‌ر بێت له كه‌ین و به‌ینی ڕۆژگاریشیدا به‌خته‌وه‌رو سه‌رفراز ده‌بێت.. باكی به فه‌قیری و به‌ڵاو نه‌هامه‌تی و بێ جێی و بێ ڕێی ناكه‌وێ، له زیندانبێ یا له ده‌ر.. هه‌بوو بێ یا نه‌دار، له‌شساغ بێ یاكوو ساغ.. هه‌ر به‌خته‌وه‌رو سه‌روه‌ره، دڵخۆش و به‌خته‌وه‌ره.. هه‌ر ئه‌مه‌شه ژیانی پیاوچاكان و خواناسانی سه‌رده‌می زوو.. ژیانیان له زیندانیش بوو هه‌ر به‌خته‌وه‌رو ئاسووده بوون. وه‌ك "ئیبڕاهیمی كوڕی ئه‌دهه‌م " (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌ڵێت: (نحن في عيش لو علموا بنا الملوك لجالدونا بالسيوف) ئێمه له ژیانێكداین؛ ئه‌گه‌ر پاداشاكان به‌م ژیانه‌ی ئێمه‌یان بزانیایه به شمشێر لێیان ئه‌داین و لێیان ده‌سه‌ندین. یاخود "شێخولئیسلام ئیبنووتهیمییه " (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌یگوت: (إنه ليمرُّ بالقلبِ حالٌ ، أقولُ : إن كان أهلُ الجنةِ في مثلِ حالِنا إنهم في عيشٍ طيبٍ) . واته: هه‌ندێ حاڵه‌ت به‌سه‌ر دڵه‌كاندا ده‌بوورێن، ئه‌گه‌ر ئه‌هلی به‌هه‌شت ئه‌م شێوه حاڵه‌ی ئێمه‌یان بوایه، ئه‌وه به‌ڕاستی ژیانێكی شایه‌سته‌و پڕ به‌هه‌قی خۆیان ده‌به‌نه‌سه‌ر. بۆیه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) كاتێك كه خرابووه كونجی زیندان و ده‌رگاكانیان تووند به‌سه‌ر قاییم كردبوو، به‌رده‌وام ئه‌م ئایه‌ته‌ی دووپات ده‌كرده‌وه كه ده‌فه‌رموێت: فَضُرِبَ بَيْنَهُم بِسُورٍ لَّهُ بَابٌ بَاطِنُهُ فِيهِ الرَّحْمَةُ وَظَاهِرُهُ مِن قِبَلِهِ الْعَذَابُ (الحدید: 13). واته: یه‌كسه‌ر شوورایه‌ك ده‌كێشرێ له نێوانیاندا كه ده‌رگایه‌كی تێدایه ڕووی ناوه‌وه‌ی ڕه‌حمه‌تی تیایه ده‌ره‌وه‌یشی ڕووی له سزایه. (مه‌به‌سه‌تی ئه‌و زیندانة بوو كه بۆخۆی به ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی ده‌زانی) به‌ڵام ئه‌و دیو زیندان كه دونیای زاڵمان و سته‌مكاران بوو به عه‌زاب و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌زانی، چونكه ئه‌و به‌خته‌وه‌ریی و ئاسوده‌یی له دڵی خۆیادا بوو بۆ كێ بچوایه هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی بوو!! بۆیه‌ش هه‌ر له زیندان ده‌یفه‌رموو: (ماذا يفعلُ أعدائي بي ؟! أنا جنتي وبستاني في صدري ، أنَّى سرْتُ فهي معي ، إنَّ قتلي شهادةٌ ، وإخراجي من بلدي سياحةٌ وسجني خلوةٌ) . واته: دوژمنانم چی‌یان لێم ده‌وێ، ئه‌وه‌تا به‌هه‌شت و بێستانی خۆم له سینه‌ی خۆمدایه، بۆ كێ بچم له گه‌ڵمایه، بێگومان كوشتنم شه‌هاده‌ته، ده‌رچوونم له وڵات گه‌شتوگوزارو سیاحه‌ته، زیندان و بهندبوونیشم خه‌لوه‌ته! هه‌ڵبه‌ت هه‌ر ئه‌م حاڵه‌تی دهروونهیهشه كه له زۆرێك له پیاوانی ئه‌م دینه به‌رده‌وام دووپات و دووباره ده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌و كاته‌ی كه "كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده " (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له زیندانه تاكه‌كه‌سییه تاریكه‌كانی ئێران هاویشترابوو، كاتێ قوتابییه‌كانی ده‌چوونه لای و به‌زه‌ییان بۆ ئهنواندو به‌سه‌ریدا ده‌گریان، ئه‌ویش چاوی میهره‌بانی تێ ئه‌بڕین و به‌زه‌یی پیایاندا ده‌هاته‌وه، پێی ده‌گوتن: بۆچی ده‌گرین؟!! خۆ ئه‌گه‌ر ده‌روونێك به خته‌وه‌ر بێت، هه‌موو دونیای بۆ بكه‌نه زیندان و ناڕه‌حه‌تی ئه‌وه هه‌ر ئازادوو به‌خته‌وه‌رو به‌سه‌نگه، ئه‌گه‌ریش په‌ست و ئازاد نه‌بوو، هه‌موو دونیای بۆ بكه‌نه به‌هه‌شت و باخ و گوڵزار ئه‌وه هه‌ر په‌ست و ناڕه‌حه‌ت و ته‌نگه!! ئه‌مه‌ی له كاتێكدا ده‌فه‌رموو، كه له هه‌موو ئه‌و ماوه‌ی كه له زیندان بوو ته‌نها 35 كیلۆی مابووه‌وه، به‌ومه‌رجه كه خرایه زیندان كێشی 75 كیلۆ بوو!!
له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه ئه‌م كتێبه دابگره
به‌رێز : دانانی لینکی مالپهر و یانه‌ی کوردی رێگه پێدراو نیه به پێی رێنمایی و یاسا گشتیه‌کانی یانه .. له‌گه‌ل رێزماندا
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش هاوری


له‌سه‌ر هێڵ نییه




zor sopas bo to
له‌سه‌ر هێڵ نییه