.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







ترشانی گه‌ده (Hyperacidity )
هه‌ندێ جار ( به دڵه‌کزێ ) ناو ئه‌برێت له لایه‌ن ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ست به‌م حاڵه‌ته ئه‌کات.
ترشانی گه‌ده واته دڵه‌کزێ حاڵه‌تێکی بڵاوه و نزیکه‌ی 25% ی خه‌ڵك توشی ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌بن و به زۆرێش ئه‌وانه خه‌ڵکی شاره‌کانن، واته ئاستی شارستانیان به‌رزتره و عاده‌تی خواردن لایان به شێوه‌یه‌کی ڕێك و پێك نییه له‌باره‌ی کاتی ژه‌مه‌کان و جۆری خواردن و خواردنه‌وه‌کانیان.
ئه‌م حاڵه‌ته به کورتی بریتیه له زیاد بونی بڕی ترشه‌ڵۆك ( ئه‌سید – Acid ) له گه‌ده دا.
گه‌ده‌ی مرۆڤ ترشه‌ڵۆکی هایدرۆکلۆریك ئه‌سید ئه‌ڕێژێت ( Hydrochloric Acid ) که پێویسته بۆ هه‌رس کردنی خۆراك، ئه‌و بڕه‌ی ئهیڕێژێت هاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ بڕی ئه‌و خۆراکه‌ی له‌ناو گه‌ده دایه، به‌ڵام کاتێ ئه‌و هاوسه‌نگیه تێك بچێت به هۆی هه‌ر یه‌کێك له‌و هۆکارانه‌ی که له خواره‌وه باسیان ئه‌که‌ین ئه‌وا گه‌ده بڕێکی زیاتر ترشه‌ڵۆك ئه‌ڕێژێت له بڕی پێویست بۆ هه‌رس کردنی خۆراکه‌که به واتایه‌کی تر کاتێ که گه‌ده بڕێکی زۆر هایدرۆکلۆریك ئه‌سیدی تیا بێت ( زیاتر له پێویست بۆ هه‌رس کردنی خۆراك ) ئه‌و کاته ترشانی گه‌ده و ناڕه‌حه‌تی ڕوئه‌دات.
هۆکاره‌کانی ترشانی گه‌ده بریتین له : --
• سوتانه‌وه‌ی په‌رده‌ی ناوپۆشی گه‌ده و ناسۆری گه‌ده ( قرحة المعدة - Peptic Ulcer ).
• گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆکی هایدرۆکلۆریك بۆ ناو سورێنچك ( المریء ) له حهنجامی باش کارنه‌کردنی زمانه‌ی نێوان گه‌ده و سورێنچك ( Acid Reflux Diseases ) ، کاتێ ئه‌مه‌ش ڕوئه‌دات ڕێژه‌ی ئه‌سیده‌که له گه‌ده دا زیاد ئه‌کات و ترشانی گه‌ده ڕوئه‌دات.
• شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده ( ئه‌م حاڵه‌ته که‌م و ده‌گمه‌نه ).
ترشانی گه‌ده خراپتر و زیاتر ئه‌بێت به : --
• خواردنی زۆر چه‌ور، به‌هارات و خواردنی سوێر.
• زۆر خواردنی خۆراکی ترش واته ئه‌و خواردنانه‌ی ڕێژه‌یه‌کی زۆر ترشه‌ڵۆکیان تیایه.
• وه‌رزش نه‌کردن و که‌م ئه‌نجامدانی چالاکیه جه‌سته‌ییه‌کان.
• زوو خه‌وتن دوای خواردنی ژه‌مێکی قورس.
• دڵه‌ڕاوکێ و خه‌مۆکی و ناڕه‌حه‌تی مێشك ( Mental Stress ) و فشاری ده‌رونی.
• زۆر هیلاك بونی مێشك به کار و سه‌رقاڵیه‌کانی ژیانه‌وه.
• خواردنه‌وه‌ی بڕی زۆر ئه‌لکهول ( Alcoholisms ).
• جگه‌ره‌کێشان و به‌کارهێنان و ڕاهاتن له‌سه‌ر ده‌رمان و ماده هۆشبه‌ره‌کان.
• زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه.
• زۆر به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کان بۆ نمونه حه‌بی ئه‌سپرین ( Aspirin ).
• نه‌خۆش که‌وتنی ئۆرگانه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌رس وه‌ك گه‌ده، په‌نکریاس، ڕیخۆڵه و کیسی زراو.
ترشانی گه‌ده دوای دوو کاژێر له خواردنی ژه‌مه‌کان ڕو ئه‌دات، واته کاتێ که خواردنه‌که هه‌رس ئه‌بێت به‌ڵام هێشتا بڕێکی زۆر له ئه‌سید له ناو گه‌ده دا ئه‌مێنێته‌وه و له‌و باره‌شدا ئه‌و که‌سه هه‌ست به‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه ئه‌کات : --
• ناڕه‌حه‌تی له گه‌ده دا.
• هه‌ندێ جار هێڵنج دان یان ڕشانه‌وه.
• قرقێنه‌ی ترش و هه‌ست کردن به تامی ئه‌و خواردنه‌ی پێشتر له ژه‌مه‌که دا خواردویه‌تی.
• کرژ بونی گه‌ده.
• ئاره‌زو نه‌مان بۆ خواردنی هه‌ر خۆراکێکی تر.
• هه‌رس نه‌کردنی خۆراك و هه‌ندێ جاریش قه‌بزی.
ماکه‌کانی ( المظاعفات – Complications ) : --
• هه‌و کردنی گه‌ده‌ی درێژخایه‌ن.
• نه‌مانی ئیشتیها بۆ خواردنه‌کان.
• لاواز بون و دابه‌زینی کێشی له‌ش.
• قرقێنه دانه‌وه‌ی ترش که ئه‌و که‌سه زۆر ناڕه‌حه‌ت ئه‌کات.
• ئازاری گه‌ده دوای خۆراك خواردن، به تایبه‌تی ژه‌می قورس.
• هه‌رس نه‌کردنی خۆراك به باشی که ئه‌مه‌ش خۆی له قه‌بزی دا ئه‌نوێنێت.
• هێڵنج دان و ڕشانه‌وه.
ترشانی گه‌ده به گشتی حاڵه‌تێکی سوکه و به ئاسانی له به‌ین ئه‌چێت به به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمانی سوك وه‌ك ئه‌نتی ئه‌سیده‌کان( Antacids ) نمونه مه‌گنیسیۆم کاربۆنه‌یت و ئه‌لۆمنیۆم هایدرۆکساید (aluminum hydroxide & magnesium carbonate )، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێ که‌سی دیاری کراو دا ئه‌م حاڵه‌ته ئاڵۆز تر ئه‌بێت.
ترشانی گه‌ده ترسناکه له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه دا : -
• ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ته‌مه‌نی سه‌رو په‌نجا ساڵ بێت.
• ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه هه‌وڵی کێش دابه‌زاندن بدات بۆ خوار کێشی ئاسایی.
• ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ئیشتهای نه‌مابێت بۆ خۆراك خواردن.
• ئه‌گه‌ر ترشانی گه‌ده‌ی به‌رده‌وام بوو بۆ زیاتر له دوو هه‌فته.
• ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه هه‌ستی کرد گرێیه‌ك له گه‌ده‌یدا هه‌یه.
پێشگیری له ترشانی گه‌ده و دڵه‌کزێ : --
• په‌یڕه‌وی کردنی ڕژێمێکی خۆراکی ته‌ندروست و پڕ به‌های خۆراکی.
• خۆ پاراستن له ژه‌می خۆراکی قورس و چه‌ور و به‌هارات و ئه‌و خۆراکانه‌ی ئاسان هه‌رس ناکرێن.
• خۆپاراستن له خۆراکه ترشه‌کان که خۆیان ئه‌سیدیان تیایه وه‌ك لیمۆ که ستریك ئه‌سید ( Citric Acid ) ی تیایه یان ماستی ترش که لاکتیك ئه‌سید ( Lactic Acid ) ی تیایه و ئه‌بنه هۆی زیاد کردنی ترشی گه‌ده.
• که‌م خواردنی پاقله‌مه‌نیه‌کان ( فاسۆلیا، ماش ، پاقله، نۆك ...هتد ) چونکه بۆ هه‌رس ئاسان نین ئه‌گه‌ر زۆر باش نهکوڵابن و گه‌ده گه‌رمتر ئه‌که‌ن.
• خواردنی سه‌وزه و زه‌ڵاته له‌گه‌ڵ ژه‌مه ژه‌مه خۆراکه‌کان.
• پێویسته خۆراکه‌کان باش کوڵابن ( زۆر تر له حه‌دی خۆشی نه‌بێت ) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رس کردنیان ئاسان بێت.
• وه‌رزش کردنێکی سوك یان هه‌ندێ ڕۆیشتن به پێ دوای ژه‌مه خۆراکه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ کالۆری بسوتێنێ.
• زۆر گرنگه ئه‌و که‌سه به ته‌واوی واز له جگه‌ره کێشان و خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول بێنێت.
• پێویسته مێشكی ساف و ئازاد و دور له هه‌موو فشارێكی ده‌رونی بێت له کاتی خواردنی ژه‌مه‌کانی خۆراك دا.
تایبه‌ت به کوردژین
نوسین و ئاماده کردنی باپیره
سود وه‌رگیراوه له کتێبی
Current Medical Diagnosis And Treatment
وێنه‌کان به گه‌ڕان له گۆگڵه‌وه وه‌رگیراون
تێبیبی هه‌مان بابه‌ت وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ پرسیاری کاکه سیروان خۆشناو نوسراوه له ( کلینیکی کوردژین ) دا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا باپیره گیان بۆ بابه‌ته به سود و پڕ زانیاریه‌کانت،
سه‌رکه‌وتوو و ته‌مه‌ن درێژبیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌ڕێز SoZi گیان
ده‌سته‌کانی تۆی به‌ڕێزیش خۆش بێت ئازیزه‌که‌ی باپیره
سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت
شادمان بوم که به دڵی کچه باشه‌که‌ی خۆم بوو SoZi گیان
به‌ڕێزم هان دانی ئێوه‌ی به‌ڕێز و په‌یامه جوانه‌کانتان پاڵنه‌رێکی مه‌زنه بۆ پێشه‌نگ تر بونی ( کوردژین ) ی خۆشه‌ویست
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بیت کچه ماندوو نه‌ناسه‌که‌ی ( کوردژین ).
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده ستت خۆش بێت به ڕاستی بابه تێکی به پێزه

له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌ڕێز کاکه swrkew گیان
ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت ئازیزه‌که‌م
زۆر سوپاس بۆ یهیامه جوانه‌که‌ت
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
