❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زیپکه‌ی لاوێتی ( حب الشباب - Acne )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-27 20:46:44

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

زیپکه‌ی لاوێتی ( حب الشباب - Acne )


زیپکه‌ی لاوێتی‌ ( حب الشباب - Acne ) : --
زیپکه‌ی لاوێتی‌ یه‌کێکه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ بڵاوه‌کانی پێست به‌ تایبه‌تی له‌ گه‌نجاندا و بریتیه‌ له‌ دروست بونی به‌رزبونه‌وه‌ له‌سه‌ر پێستی ده‌م و چاو، سنگ و پشت، کاتێ ڕو ئه‌دات که‌ کونه‌کانی پێست پڕ ئه‌بن له‌ چه‌وری، خانه‌ی مردوی پێست، و به‌کتیریا و له‌ ئه‌نجامدا ئه‌گیرێن.
زیپکه‌ بریتیه‌ له‌ هه‌وکردنی پێست له‌ ئه‌نجامی زۆر چالاك کارکردنی ( Overactivity ) چه‌وریه‌ گلانده‌کان که‌ به‌ بنکه‌ی مووه‌کانه‌وه‌ نوساون ( ‌Hair Follicles ).
ئه‌مه‌ش‌ کاتێ ڕوئه‌دات که چه‌وریه‌ ‌ گلانده‌کان ( Oil glands – Sebaceous ) ده‌ست ئه‌که‌ن به‌ چالاکی له‌ ده‌وروبه‌ری باڵق بوون دا، واته‌ کاتێك که‌ ئه‌و گلاندانه‌ هان ئه‌درێن له‌ لایه‌ن هۆرمۆنی نێرینه‌وه‌ که‌ له‌ گلاندی ئه‌درینالینه‌وه‌ ( Adrenal Gland ) که‌ له‌سه‌ر گورچیله‌کاانی هه‌ردو ڕه‌گه‌ز ( کوڕ و کچ )‌ ده‌رئه‌درێن. ‌ ‌
کاتێ چه‌وره‌ گلانده‌کان زۆر چالاك ئه‌بن ده‌ردراوێکی چه‌ور ده‌رئه‌ده‌ن بۆ ناو پێست، به‌ تایبه‌تی گلانده‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ زیپکه‌یان هه‌یه‌ زۆر هه‌ستیارن بۆ ڕێژه‌ی هۆرمۆنێك که‌ به‌ شێوه‌ی سروشتی له‌ خوێنی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که‌دا هه‌یه (‌ پیاو و ژن ) و به‌  تێستۆستیرۆن ( Testosterone ) ناسراوه‌.
هۆکاره‌کانی زیپکه‌ی گه‌وه‌ره‌ ساڵان و لاوان به‌ گشتی بریتین له‌ فاکته‌ری هۆرمۆنی، خواردن، بایۆلۆجی و ده‌وروبه‌ر، که‌می ڤیتامینی له‌ش، فشاری ده‌رونی ...هتد، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌توانین بڵێین که‌ هۆکاره‌کان بریتین له‌ تێکه‌ڵێك له‌م فاکته‌رانه‌ و ته‌نها نین.

نیشانه‌کانی زیپکه‌ی لاوێتی : --
نیشانه‌ بڵاوه‌کانی زیپکه‌ی لاوێتی بریتین له‌ بونی خاڵی سور یان ئاوساوی له‌سه‌ر پێست که‌ نامێنن به‌ڵام سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌نه‌وه‌ له‌ بواری پزیشکی دا به‌ پپیمپڵ ناو ده‌برێن ( Pimples ).
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-6556359160.jpg
نیشانه‌یه‌کی تری بریتیه‌ له‌ ده‌رکه‌وتنی خاڵی تۆخ یان ڕه‌ش که‌ کونی بچوکی کراوه‌ی تیایه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی دا و به‌ سه‌ر ڕه‌ش ( Blackheads ) ناو ده‌برێن.
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-cddcb8a4ee.jpg
ئاوساوی له‌ ژێر پێست دا به‌ بێ ئه‌وه‌ی کونی کراوه‌ی هه‌بێت بۆ سه‌ر پێست به‌ سه‌ر سپی ( Whiteheads ) ناو ده‌برێن، ئاوسان و سوربونه‌وه‌ی پێست و دروست بونی گرێ که‌ پڕه‌ له‌ جه‌راعه‌ت به‌ دومه‌ڵی بچوك ( Pustules ) ناو ده‌برێن.
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-0884da219b.jpg
یه‌کێکی تر له‌ نیشانه‌کانی زیپکه‌ی لاوان بریتیه‌ له‌ هه‌و کردن و سوربونه‌وه‌ و دروست بونی گرێیه‌کی پڕ له‌ شله‌ له‌ ژێر پێست دا به‌  کیس ( Cyst )‌ ناو ده‌برێت و هه‌ندێ جار ئه‌م کیسانه‌ تیره‌که‌یان‌ یه‌ك ئینج ئه‌بێت.
زیپکه‌ به‌ زۆری له‌ ده‌موچاو، مل، شان و پشت ده‌ر ئه‌که‌ون و له‌وانه‌یه‌ سوك بن یان زۆر زۆر به‌ قورسی ده‌ربکه‌وان (Sever Mild To ) له‌وانه‌یه‌ چه‌ند مانگێکی که‌م بخایه‌نێ، یان چه‌ند ساڵێك یان ته‌واوی ژیان هه‌ر بمێنێت.
زیپکه‌ ئه‌گه‌ر به‌ سوکی ده‌رکه‌وێت ئه‌وا ته‌نها سه‌ری سپی و سه‌ری ڕه‌ش ( Whiteheads & Blackheads ) دروست ئه‌کات، به‌ڵام له‌ هه‌مان کات دا له‌وانه‌یه‌ ئه‌مانه‌ هه‌و بکه‌ن به‌ به‌کتیریا له‌ ڕێی کونه‌کانی پێسته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجام دا پیمپڵ ( Pimples ) دروست بکه‌ن.
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-a2cbd019e8.jpg
گلانده‌ چه‌وریه‌کان که ڕاسته‌وخۆ ئه‌که‌ونه‌ ژێر پێسته‌وه‌، به‌رده‌وام چه‌وری دروست ئه‌که‌ن و ده‌ری ئه‌ده‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ڕێگای کونه‌کانی پێسته‌وه. ئه‌م چه‌وریه‌ پێست چه‌ور ئه‌کات و ئه‌یپارێزێت، به‌ڵام له‌ هه‌ندێ باری تایبه‌تی دا ئه‌و خانانه‌ی پێست که‌ نزیکن له‌ له‌ ده‌می کونه‌کانی کرانه‌وه‌ی چه‌وریه‌ گلانده‌کانه‌وه‌ کونه‌کان بلۆك ئه‌که‌ن و ئه‌یانگرن و له‌ ئه‌نجامدا چه‌وری کۆئه‌بێته‌وه‌ له‌ ژێر پێست دا.‌‌
به‌کتیریا که‌ له‌سه‌ر پێستی هه‌موو که‌سێك ئه‌ژی به‌ خێرایی کاری خۆیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر چه‌وریه‌ کۆبوه‌وه‌که‌ و به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر گه‌شه‌ ئه‌که‌ن و زیاد ئه‌بن و له‌ ئه‌نجام دا ئه‌بنه‌ هۆی هه‌و کردنی شانه‌کانی ده‌وروبه‌ر و به‌مه‌ش زیپکه‌ دروست ئه‌بێت.
ئه‌گه‌ر هه‌و کردنه‌که‌ ڕاستوخۆ نزیك پێست بێت ئه‌وا جه‌راعه‌تی تیا دروست ئه‌بێت و به‌ شێوه‌ی دومه‌ڵی زۆر بچوك ده‌رئه‌که‌ون ( Pustules )، ئه‌گه‌ر قوڵتر بوون گرێی بچوك که‌ به‌ پاپیوڵ یان پیمپڵ ( Papules Or Pimples ) ناوده‌برێن، ئه‌گه‌ر قوڵتریش بوون ئه‌وا کیس ( Cyst ) دروست ئه‌بێت.
ئه‌گه‌ر چه‌وریه‌که‌ ڕێگای هه‌بێت بۆ سه‌ر پێست و ده‌رچوه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وا سه‌ری سپی ( Whiteheads ) دروست ئه‌بێت، له‌ کاتێکدا ئه‌گه‌ر چه‌وریه‌که‌‌ کارلێکی کرد له‌گه‌ڵ ئۆکسجینی هه‌وا دا و ئۆکسا ( Oxidized ) له‌و کاته‌ دا چه‌وریه‌که‌ ڕه‌نگه‌که‌ی له‌ سپیه‌وه‌ ئه‌گۆڕێت بۆ ڕه‌ش و له‌ ئه‌نجام دا سه‌ری ڕه‌ش ( Blackheads ) دروست ئه‌بێت.

چاره‌سه‌ی زیپکه‌ی لاوێتی : --
له‌م ڕۆژگاره‌دا هه‌موو جۆرێکی زیپکه‌ی لاوێتی ئه‌توانرێت چاره‌سه‌ر بکرێت.
کلیلی چاره‌سه‌ر و پێشگیری له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی زیپکه‌ی لاوێتی خۆی ئه‌بینێته‌وه‌ له‌ زانینی ئه‌وه‌ی که‌ : --
چاره‌سه‌ری زیپکه‌ پێك دێت له‌ که‌م کردنه‌وه‌ی دروست کردنی چه‌وری، لابردنی شانه‌ مردوه‌کانی پێست، له‌ناوبردن و کوشتنی به‌کتیریا به‌هۆی ده‌رمانه‌وه‌ چ له‌سه‌ر پێست یان له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنیان له‌ ده‌مه‌وه‌.
چاره‌سه‌ره‌که‌ش پشت ئه‌به‌ستێت به‌وه‌ی که‌ زیپکه‌کان سوكن، مام ناوه‌ندین یان به‌ قورسی ده‌رکه‌وتون ( Mild, Moderate, Sever ).         
پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بزانین که‌ چاره‌سه‌ره‌که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ : --
•    جوان خاوێن کردنه‌وه‌ی پێست به‌ جۆرێك وای لێ بکرێت پێست دور بێت له‌ چه‌وری.
•    خواردنی خۆراکی هاوسه‌نگ که‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ و ڕیشاڵی فایبه‌ری تیا بێت.
•    خواردنی خۆراکی خاو ( گه‌رم نه‌کراو ) و ئه‌و خوراكانه‌ی‌ ماده‌ی زینک ( Zink ) یان تیایه‌.
•    دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی ئه‌لکهول و توتن و کافاین.
•    دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌کانی شیره‌مه‌نیه‌کان.
•    دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی شیرینیه‌کان.
•    دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی که‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر ئایۆدین ( Iodine ) یان تیایه‌ وه‌ك خوێ یۆدداره‌کان.

چاره‌سه‌ری زیپکه‌ی لاوێتی
به‌ سه‌دان ده‌رمانی چاره‌سه‌ری زیپکه‌ له‌ ده‌رمانخانه‌کان دا به‌رچاو ئه‌که‌وێت، به‌ڵام پرسیاره‌که‌ لێره‌دایه‌ که‌ کام له‌و ده‌رمانانه‌ گونجاوترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ جۆری پێستی تۆ ؟.
که‌واته‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ هه‌ڵبژێره‌ که‌ گونجاوترین و باشترینه‌ بۆ چاره‌سه‌ری جۆر و باری پێستت.
له‌ ئێستا دا زۆرترین ده‌رمان که‌ به‌کار ئه‌هێنرێن بریتین له‌ :--
* ئێکسپۆسد ( Exposed )
   به‌کاردێت بۆ پێستی ئاسایی و حه‌ساس و زیپکه‌ی سوك، ئه‌م جۆره‌ به‌کاردێت بۆ ده‌م وچاو و مل واته‌ ئه‌و
   شوێنانه‌ی که‌ به‌ده‌ره‌وه‌ن و ئه‌توانێت خانه‌کانی پێست نوێ بکاته‌وه و کونه‌کانی پێست ناگرێت و زیپکه‌کان
   ناهێڵێت و سوربونه‌وه‌ی پێست که‌م ئه‌کاته‌وه‌.‌
* دێرماجێست ( Dermagist )
   به‌کاردێت بۆ چاره‌سه‌ری زیپکه‌ی قورس که‌ به‌ خێرایی ده‌رئه‌که‌ون و ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ یه‌کێکه‌ له‌ باشترین
   ده‌رمان که‌ پاڵپشتیه‌کی زانستی زۆری هه‌یه‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا.
*زینمید ( Zenmed )
  ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ هاوکات به‌کاریش دێت بۆ پێستی چه‌ور بۆ پشت، سنگ و زیپکه‌ی له‌ش، هه‌رچۆن بۆ ده‌م وچاویش به‌کاردێت.
به‌ شۆڕشێك له‌ چاره‌سه‌ی زیپکه‌ی لاوی ئه‌ژمێرێت و به‌ جۆرێك دروست کراوه‌ که‌ ئه‌توانێت چاره‌سه‌ری زیپکه‌کان بکات له‌ ڕه‌گه‌وه‌، به‌ مانایه‌کی تر ئه‌توانێت چاره‌سه‌ری هه‌وکردن بکات له‌ سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه‌ چونکه‌ ڕاسه‌وخۆ ئه‌گاته‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌وکردنه‌که‌ له‌ پێست دا، هۆرمۆنه‌کان ڕێك ئه‌خات و هاوسه‌نگیان ئه‌کات، و پێست خاوێن ئه‌کاته‌وه‌ و له‌ هه‌مان کات دا کاره‌که‌ی بۆ ماوه‌ی 24 کاژێر ئه‌مێنێته‌وه‌.

تایبه‌ت به‌ کوردژین
نوسین و ئاماده‌کردنی باپیره‌
سود وه‌رگیراوه‌ له‌ کتێبی
Rook's Textbook of Dermatology
وێنه‌کان به‌ گه‌ڕان له‌ گۆگڵه‌وه‌ وه‌رگیراون
تێبینی هه‌مان بابه‌ت وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ پرسیاری ئه‌ندامێکی به‌ڕێزی ( کوردژین ) کاکه‌ muhands له‌ کلینیکی ( کوردژین ) دا نوسراوه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-27 22:58:12

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaFirefox

Re: زیپکه‌ی لاوێتی ( حب الشباب - Acne )

Bapira gyan  mandu nabit Dast Xosh

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-28 16:42:42

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: زیپکه‌ی لاوێتی ( حب الشباب - Acne )

به‌ڕێز Kurdish_Girl گیان
ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت ئازیزه‌که‌ی بایره‌
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت
شادمان بوم که‌ به‌ دڵی به‌ڕێزت بوو
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-03-02 18:50:33

LaNa HawLery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-10
دواترین سه‌ردان: 2012-05-03
په‌یامه‌كان: 282
WindowsXPSafari

Re: زیپکه‌ی لاوێتی ( حب الشباب - Acne )

Dastakant Xosh bet bapira  swpas bo mandwbwnt zor baswd bw

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-03-02 18:54:31

دلۆڤان
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2013-01-01
په‌یامه‌كان: 466
WindowsSafari

Re: زیپکه‌ی لاوێتی ( حب الشباب - Acne )

ده‌ست خۆش زۆر به‌سووده‌
مامه‌ غه‌مه‌ گیان یاخوا هه‌ر بۆمان بمینێ

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13048796011.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-03-03 15:19:57

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: زیپکه‌ی لاوێتی ( حب الشباب - Acne )

به‌ڕێزان LaNoKa گیان، dlovan41 گیان ده‌سته‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان
شادمان بوم که‌ به‌ دڵی ئێوه‌ی ئازیز بوو
هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-03-18 19:17:41

bahoz
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-05-04
په‌یامه‌كان: 377
WindowsXPFirefox

Re: زیپکه‌ی لاوێتی ( حب الشباب - Acne )

ده‌ست خۆشباپیره‌ گیان

به‌ڕاستی زۆر به‌سوده‌

هیوادارم به‌رده‌وام بیت

Kurdzhin
ویســــــــــــتم ژیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم
چۆنـــــــــــــــم بوێ وا خۆم بژیێنم
که‌چی ژیان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تـــــــاندم
چۆنی ویســــــــــــت ئاوای ژیاندم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-03-19 06:51:22

leza
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-04-04
په‌یامه‌كان: 47
WindowsXPFirefox

Re: زیپکه‌ی لاوێتی ( حب الشباب - Acne )

dastakant xosh bet baswda

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-03-22 19:30:27

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: زیپکه‌ی لاوێتی ( حب الشباب - Acne )

به‌ڕێزان bahoz گیان، leza گیان
ده‌سته‌کانی ئێوه‌ش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان ئازیزه‌کانم
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بن بۆ ( کوردژین ) و باپیره‌ی خۆتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-05-04 13:18:11

فریشته‌
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-04
دواترین سه‌ردان: 2011-06-27
په‌یامه‌كان: 114
WindowsXPFirefox

Re: زیپکه‌ی لاوێتی ( حب الشباب - Acne )

ده‌ستت خۆش بێت به‌ڕاستی زۆر به‌سوده‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-05-04 14:31:59

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: زیپکه‌ی لاوێتی ( حب الشباب - Acne )

هەربژى باپیرە گیان یاخوا دەستەکانت خۆشبێت

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-05-04 14:54:19

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: زیپکه‌ی لاوێتی ( حب الشباب - Acne )

به‌ڕێزان  helin.koye گیان، ئه‌ستێره‌ گیان
ده‌سته‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بن بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆتان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net