.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ده‌توانرێت له‌ڕێی تیشكی ڕووناكیه‌وه په‌نجه مۆر بناسرێته‌وه
وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر به‌شێوازه باوه كۆنه‌كه بریتی بوو له پیسكردنی په‌نجه به‌هۆی ئه‌و مهرهكهبهوه كه تێی هه‌ڵده‌كێشرا، به‌ڵام به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیاوه له‌حاڵی ئێستادا په‌ره‌یان به ته‌كنیكی وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر داوه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی خستنه سه‌ری... ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی مۆره‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت بۆ سه‌ر شاشه‌یه‌كی ڕووناكی تایبه‌ت به‌و كاره، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌كه به‌ر شاشه‌كه بكه‌وێت له دوورییه‌كی نزیكه‌وه كاره‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌م دواییه‌دا كۆمپانیایه‌ك نموونه‌یه‌كی په‌ره پێداوه كه ده‌توانێت له دووری دوو مه‌تره‌وه ڕووماڵی هێڵه‌كانی په‌نجه بكات، ئه‌م هه‌وڵه‌ش به‌رهه‌می خۆی ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش له گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگ و ناوچه بارگرژه‌كان. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه كۆمپانیای (ئه‌دڤانسد ئۆبتیكاڵ سیسته‌مس) (AOS) ئامێرێكیان په‌ره‌پێداوه كه به (ئایر پرنت) (AIR PRINT) ناوده‌برێت.
ئه‌م ئامێره‌ش هه‌ڵده‌ستێت به گه‌ڕان به‌دوای مۆره هێڵه‌كانی په‌نجه‌دا ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ئاڕاسته‌كردنی ڕووناكیه‌كی جهمسهرگیراوهوه بۆ سه‌ر ڕووكاری په‌نجه‌كه و شیكردنه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ی (شكانه‌وه‌ی) ڕووناكییه ئاڕاستهكراوهكهی سه‌ر په‌نجه‌كه له‌ڕێی به‌كارهێنانی دوو كامێراوه كه ئاڵ‌وگۆڕیان پێده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی جه‌مسه‌رگیریی جیاواز.
ناسینه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆر له دووره‌وه
(گۆیل بیرشام) به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كانی كۆمپانیاكه له شاری (هانتسفیل)ی ویلایه‌تی ئالاباما له ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئایر پرنت یاریده‌ی ئه‌وه ده‌دات كه پرۆسه‌ی پێدانی مۆڵه‌ت له زۆربه‌ی ڕێكخستنه‌كاندا چالاكییه‌كی به‌رچاو به‌خۆوه ببینێت.
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كلیك له ئایكۆنێك بكه‌یت له‌سه‌ر كیبۆرده‌كه، یاخود په‌نجه‌كه بخه‌یته سه‌ر تیشكۆی ڕووناكیه‌كه، ئه‌وا كه‌سه‌كان ده‌توانن په‌نجه‌یان له‌دوورییه‌كی دیاریكراوه‌وه به‌رزبكه‌نه‌وه ڕووه و ئه‌و كونهی كه تیشكهكهی لێوه ئاڕاسته ده‌كرێت، له‌و كاته‌دا ئامێره‌كه پێناسه‌كانیان ده‌رده‌خات.
ئێمه لێره‌دا به‌شوێن ئه‌و جێگه و پێگانه‌دا ده‌گه‌ڕێین كه شێوازه ته‌قلیدیه (باوه) كۆنه بێزاركه‌ره‌كانی تیادا به‌كاردێت، بۆ نموونه ده‌توانیت ئه‌م ئامێری (ئایر پرنت)ه په‌یوه‌ست بكه‌یت به‌و كارتی كات دیاریكردنانهوه كه كرێكاره‌كان و فه‌رمانبه‌ره‌كان له‌كاتی چوونه ناوه‌وه و هاتنه ده‌ره‌وه‌یان له سه‌ره‌تای ده‌وام و كۆتایی ده‌وامی ڕۆژانه‌یاندا له‌كارگه‌كاندا به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا).
ئه‌م ئامێره‌ش له قه‌باره‌ی پاكه‌تی ده‌سته‌سڕی دهستسڕین (كلینكس) بچووكتره و دوو كامێرای 1.3 میگاپێكسڵی له‌خۆگرتووه و ڕووناكیه‌كی جه‌مسه‌رگیراو ئاڕاسته ده‌كات. یه‌كێك له كامێرا‌كان تیشكی ڕووناكی جه‌مسه‌رگیراوی ئاسۆیی و ئه‌وی دیكه‌یان ڕووناكی جه‌مسه‌رگیراوی ستوونی وه‌رده‌گرێت.
له‌كاتی گه‌یشتنی ڕووناكیه‌كه‌ش بۆ ڕووی په‌نجه، قه‌راغی مۆری په‌نجه هه‌ڵده‌ستێت بهپێچهوانهكردنهوهی یه‌كێك له جهمسهرگیراوهكانی ڕووناكی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه نزماییه‌كانی په‌نجه هه‌ڵده‌ستێت بهپێچهوانهكردنهوهی جهمسهرگیراوه ڕووناكیه‌كه‌ی دیكه. بیرشام له گفتوگۆیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (ته‌كنۆلۆژی ریڤیۆ)ی ئه‌مریكیدا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: (نهێنییه‌كه لێره‌دا خۆی حه‌شارداوه، ئه‌گه‌ر سه‌یری وێنه‌كه بكه‌یت بێ هیچ جهمسهرگیرییهك، چه‌ند ڕوویه‌كی پهنجهمۆرهكه ده‌بینیت، به‌ڵام به‌و ڕوونیه گه‌وره‌یه نییه، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو جه‌مسه‌رگیرییه ستوونی و ئاسۆییهكهوه له‌یه‌كدی، ئه‌وا ئامێره‌كه ده‌توانێت ئه‌م وێنه‌یه پێكبهێنێت و له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بیانگونجێنێت، بۆ به‌ده‌ستكه‌وتنی په‌نجه‌مۆرێكی ڕاسته‌قینه‌ش ده‌توانیت بیخه‌یته ناو كۆمپیوته‌ره‌وه بۆ دڵنیابوون له ڕاستی و دروستی پهنجهمۆرهكه).
ئه‌م نموونه‌یه سه‌ره‌تاییه و له توانایدایه كه پهنجهمۆرهكه كه‌شف بكات و ده‌ریبخات له‌ماوه‌ی 0.1 چركه‌دا و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌ماوه‌ی 4 چركه‌دا زانیارییه‌كان له‌باره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، له‌هه‌مانكاتیشدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌نیا یه‌ك په‌نجه‌دا ده‌كرێت. هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی كه بۆ ناسینه‌وه‌ی مۆره‌كه‌ی به‌كارده‌هێنرێت له دوورییه‌كی دیاریكراوه‌وه له ئامێره‌كه جێگیربكرێت، به‌ڵام بیرشام له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه له نیسانی داهاتوودا ئه‌م ئامێره په‌ره‌سه‌ندنێكی ته‌واو و به‌رچاو به‌خۆوه ببینێت.
له‌و كاته‌دا ده‌توانیت پێنج په‌نجه به‌یه‌كه‌وه و له‌یه‌ككاتدا ڕووماڵ (مسح) (سكان) بكه‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به ئاڕاسته‌ی دوو كامێراكهشهوه جوڵه‌ی كرد یان لێیان دووركه‌وته‌وه، به‌جۆرێك كه ماوه‌ی ئه‌نجامدانی كاره‌كه له چركه‌یه‌ك یان كه‌متر ده‌خایه‌نێت. بیرشام به هیوایه كه له سه‌ره‌تای چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌م به‌رهه‌مه بخه‌نه بازاڕه‌وه.
دیاره ئه‌م ئامێره گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ فه‌رمانگه‌كانی سه‌ربازی كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ دووری دیاریكراوه زیندووه‌كاندا مامه‌ڵه ده‌كات. ئه‌م ئامێره ده‌توانرێت له پشت به‌ربه‌ست و دیواری دژه ته‌قینه‌وه له‌ڕێی وایه‌ری كێبڵه‌وه جێگیربكرێت، ئه‌و كاته‌ش یه‌كه سه‌ربازییه‌كان ده‌توانن له ئارامیه‌كی ته‌واودا په‌نجه‌مۆره‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنن. له‌ڕاستیدا به‌دیهێنانی ئه‌م كاره له دووری دوو مه‌تره‌وه پێشكه‌وتنێكی ته‌كنۆلۆژیا بۆ ئه‌م ئامێره (ئایر پرنت).
دیاره ئاواتی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازرێت هه‌روه‌ك كه جێرمی پاول له (دامه‌زراوه‌ی ده‌ریاوانی ئه‌مریكی) ده‌ڵێت كه هیواداره گۆڕانكاری زۆر زیاتر به‌سه‌ر ئه‌م ئامێره‌دا بێت تا بتوانرێت مه‌ودای دوورییه‌كه‌ی زیاتر بكرێت
س:ج زانيارى


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش هاوری گیان به‌سووده


له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوباسبه ريزمdlovan41
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌سته‌كانت خۆشبیت به‌سوده
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوباس براکەم بۆ زانیاریە بەسودەکەت

ژیان پاڵمان پێوەدەنێ کە پرسیار دەربارەى حەقیقەت و درۆ و جوانى و ناشیرینى و هەڵە و ڕاستى بکەین.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەستخۆش برا بەڕێزەکەم بابەتێکی زۆر گرنگە سەرکەوتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زورسوباستان ده كه م به ريزه كان ئيوه ش سه ركه وتوبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوباس براکەم بۆ زانیاریە بەسودەکەت


له‌سه‌ر هێڵ نییه





hawbirbatasi
سوباس بوتوش هاوريى ئازيزم سه ركه وتوبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه