❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا دوعاکردن له‌ دوایی نوێژ هه‌یه‌ ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-04 21:18:10

ONE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-13
دواترین سه‌ردان: 2012-08-17
په‌یامه‌كان: 198
WindowsXPOpera

ئایا دوعاکردن له‌ دوایی نوێژ هه‌یه‌ ؟

ئیمامی بوخاری كه‌ زانایه‌كی پایه‌به‌رزی پێشه‌وایانی سه‌له‌فه له‌ كتێبه‌ دروسته‌كه‌ی خۆیا باسێكی نووسیوه‌ به‌ناوی باسی دوعاكردن له‌دوای نوێژه‌وه، شێخی ئیبنو حه‌جه‌ریش ده‌فه‌رموێ: ئه‌م ناونیشانه‌ی بوخاری بۆ ئه‌م باسه‌ په‌رچێكی پته‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی پێان وایه‌ كه‌ دوعاكردن له‌دوای نوێژه‌وه‌ دروست نییه‌، و له‌م بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌یه‌شیاندا به‌ڵگه‌ به‌و فه‌رمووده‌یه‌ دێننه‌وه‌ كه‌ ئیمامی موسلیم له‌ كتێبه‌ دروسته‌كه‌یا له‌ عائیشه‌وه‌ ریوایه‌تی كردووه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: ” كان النبي صلى الله عليه وسلم إذا سلم لا يثبت الا قدر ما يقول: اللهّم أنْتَ السّلاَمُ ومِنْكَ السّلاَمُ تَبَارَكْتَ يا ذا الجْلاَلِ والإكْرَامِ “. له‌دوای نوێژ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كه‌ سه‌لامی داوه‌ته‌وه‌ دانه‌نیشتووه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌نه‌بێ كه فه‌رموویه‌تی: ” اللهّم أنْتَ السّلاَمُ ومِنْكَ السّلاَمُ تَبَارَكْتَ يا ذا الجْلاَلِ والإكْرَامِ “(1)

شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر له‌وه‌ڵامی ئه‌و بۆچونه‌یاندا ده‌فه‌رموێ: مه‌به‌ست له‌و نه‌فیه‌ ناوبراوه‌دا ئه‌وه‌یه‌: كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌ دانیشتنه‌ی پێش سه‌لامدانه‌وه‌یدا به‌رده‌وام نه‌بووه‌، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و دوعایه‌ نه‌بێت. چونكه‌ به‌سه‌نه‌دی دروست و سه‌حیح هاتووه‌ كه‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم پاش ئه‌وه‌ كه‌ سه‌لامی داوه‌ته‌وه‌ رووی كردۆته‌ هاوه‌ڵه‌كانی و ئه‌و دوعایانه‌ی خوێندووه‌.

هاوه‌ڵه‌كانی و ئه‌و دوعایانه‌ی خوێندووه‌.
ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌م بۆ چوونانه‌یان هه‌یه‌ قسه‌كه‌ی ئیبنو قه‌یيم ده‌كه‌نه‌ ده‌لیل و به‌ڵگه‌، كه‌ له‌ كتێبی {زاد المعاد – هه‌دیی نه‌به‌وی}دا ده‌ڵێت:” رووه‌و قیبله‌ دوعاكردن پاش سه‌لامدانه‌وه‌ له‌نوێژ سه‌نه‌دێكی دروست، ته‌نانه‌ت حه‌سه‌نیشی نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بنه‌مایه‌كی له‌ سوننه‌تدا نییه‌، جا ئه‌وكه‌سه‌ ئیمام بێت یا مه‌ئموم یابه‌ ‌ته‌نیابێت، و هه‌ندێكیش تایبه‌تیان كردووه‌ به‌ نوێژی به‌یانی و نوێژی عه‌سره‌وه‌، ئه‌م كاره‌ش نه‌ پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم كردوویه‌تی ونه‌ خه‌لیفه‌كانی پاش خۆی، و ئۆمه‌ته‌كه‌یشی بۆ شتی وا رێنوێنی نه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ ته‌نیا كارێك بووه‌ هه‌ندێ كه‌س پێیان باش بووه‌ بیكه‌نه‌ بریتی سوونه‌ت ” پاشان ده‌ڵێت: “هه‌موو ئه‌و دوعایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌نوێژه‌وه‌ هه‌یه‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌ناو نوێژا ئه‌نجامی داون، و فه‌رمانی كردووه‌ له‌ناو نوێژا ئه‌نجام بدرێت.

شێخی ئیبنو حه‌جه‌ریش به‌ره‌حمه‌ت بێ ده‌فه‌رموێ: ” ئه‌و ئیددیعایه‌ی ئه‌و كه‌ به‌وشێوه‌ ره‌هایه‌ نه‌فی ده‌كات وه‌رناگیرێ، چونكه‌ ئه‌بوداود و نه‌سسائی له‌موعازی كوڕی جه‌به‌له‌وه‌ ریوایه‌تیان كردووه‌ كه‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی به‌موعاز: من وه‌ڵڵاهی خۆشم ده‌ویت، له‌دوای هه‌موو نوێژێكه‌وه‌ واز نه‌هێنیت و بڵێ: ” اللهُمَّ أعِنِّي عَلى ذِكركَ وشُكركَ وحُسْنِ عِبادتكَ “، ئیبنو حیببان و حاكمیش به‌ دروستیان داناوه‌

اللهُمَّ أعِنِّي عَلى ذِكركَ وشُكركَ وحُسْنِ عِبادتكَ “، ئیبنو حیببان و حاكمیش به‌ دروستیان داناوه‌.(3).
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د و تیرمزی و نه‌سسائی له‌ ئه‌بی به‌كره‌وه‌ ریوایه‌تیان كردووه‌ كه‌ پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم له‌دوای هه‌موو نوێژێكه‌وه‌ ئه‌م دوعایه‌ی كردووه‌ ” اللهم اني أعوذ بك من الكفر والفقر وعذاب القبر ” حاكمیش به‌دروستی داناوه‌..{ هه‌روه‌ها ئیبن جه‌ریری ته‌به‌ریش ریوایه‌تی كردووه‌ و به‌ دروستی داناوه‌

هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ سه‌عد ریوایه‌تی ده‌كات له‌ باره‌ی په‌نا به‌خوا گرتنی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌ به‌خیلی و چاو چنۆكی. ئیمامی بوخاری له‌چه‌ند شوێنێكا له‌ سه‌حیحه‌كه‌یا ریوایه‌تی كردووه‌:

2667 – حدثنا موسى بن إسماعيل: حدثا أبو عوانة: حدثنا عبد الملك بن عمير: سمعت عمرو بن ميمون الأودي قال: ” كان سعد يعلم بنيه هؤلاء الكلمات، كما يعلم المعلم الغلمان الكتابة، ويقول: إن رسول الله صلى الله عليه وسلم كان يتعوذ منهن دبر الصلاة: اللهم إني أعوذ بك من الجبن، وأعوذ بك أن أرد إلى أرذل العمر، وأعوذ بك من فتنة الدنيا، وأعوذ بك من عذاب القبر”. فحدثت به مصعبا فصدقه.(5)
وفی كتاب الأطعمة‌/باب: الحَیْسِ، برقم: 5109، و عن مصعب بن سعد، عن سعد بن أبي وقاص رضي الله عنه كان يأمر بهؤلاء الخمس ويحدثهن عن النبي صلى الله علیه وسلم: ( ” اللهم إنی أعوذ بك من الجبن وأعوذ بك من البخل و أعوذ بك من أن أرد إلى أرذل العمر‏,‏ وأعوذ بك من فتنة‌ الدنیا وأعوذ بك من عذاب). فی كتاب الدعوات/ باب: التعوذ من البخل، برقم: 6009.” وعن سعد أنه كان یعلم بنیه هؤلاء الكلمات‏,‏ ویقول ‏:‏ ‏( ‏إن رسول الله صلى الله علیه وسلم- كان یتعوذ بهن دبر كل صلاة: ” اللهم إنی أعوذ بك من الجبن وأعوذ بك من البخل و أعوذ بك من أن أرد إلى أرذل العمر‏,‏ وأعوذ بك من فتنة‌ الدنیا وعذاب القبر‏‏”

هه‌روه‌ها ئه‌بوداود و نه‌سائی له‌ زه‌یدی كوڕی ئه‌رقه‌مه‌وه‌ ریوایه‌تیان كردووه‌ كه‌ گوێی لێبووه‌ پێغه‌مه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌دوای هه‌موو نوێژێكه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی: ” كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول في دبر صلاته: اللهم ربنا ورب كل شيء أنا شهيد أنك أنت الرب وحدك لا شريك لك اللهم ربنا ورب كل شيء أنا شهيد أن محمدا عبدك ورسولك اللهم ربنا ورب كل شيء أنا شهيد أن العباد كلهم إخوة اللهم ربنا ورب كل شيء اجعلني مخلصا لك وأهلي في كل ساعة في الدنيا والآخرة يا ذا الجلال والإكرام اسمع واستجب الله أكبر الأكبر اللهم نور السماوات والأرض قال سليمان بن داود رب السماوات والأرض الله أكبر الأكبر حسبي الله ونعم الوكيل الله أكبر الأكبر.” وعن زيد بن أرقم قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يدعو في دبر الصلاة، يقول….” (7).

هه‌روه‌ها نه‌سسائی له‌ ئوم سه‌له‌مه‌وه‌ ریوایه‌تی كردووه‌ كه‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌پاش نوێژی به‌یانییه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی: “: اللهم اني أسألك علما نافعا، وعملا متقبلا، ورزقا طيبا

هه‌روه‌ها نه‌سسائی له‌ حاریسی كوڕی موسلیمه‌وه‌ ریوایه‌تی ده‌كات كه‌ پێغه‌مه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی پێی: ئه‌گه‌ر نوێژی به‌یانیت كرد پێش ئه‌وه‌ی قسه‌بكه‌یت حه‌وت جار بڵێ: خوایه‌ په‌نام بده‌ی له‌ ئاگری جه‌هه‌ننه‌م، ئه‌گه‌ر له‌و رۆژه‌دا مردیت خوای باڵاده‌ست پارێزگاریت له‌ ئاگر بۆ ده‌نووسێت. ئه‌گه‌ر نوێژی مه‌غریبت كرد پێش ئه‌وه‌ی قسه‌بكه‌یت حه‌وت جار بڵێ: خوایه‌ په‌نام بده‌ی له‌ ئاگری جه‌هه‌ننه‌م، ئه‌گه‌ر له‌و شه‌وه‌دا مردیت خوای باڵاده‌ست پارێزگاریت له‌ ئاگر بۆ ده‌نووسێت.: قال لي النبي صلى الله عليه وسلم إذا صليت الصبح فقل قبل أن تتكلم: اللهم أجرني من النار، سبع مرات، فإنك ان مت من يومك ذلك كتب الله لك جِوارا من النار، فإذا صليت المغرب فقل قبل ان تتكلم: اللهم أجرني من النار سبع مرات، فإنك ان مت من ليلتك كتب الله لك جوارا من النار “. (9)

هه‌روه‌ها نه‌سسائی له‌ سوهه‌یبه‌وه‌ ریوایه‌تی كردووه‌و ئیبنو حیببانیش به‌ سه‌حیحی داناوه‌ كه‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كاتێ له‌نوێژ بوه‌ته‌وه‌ ئه‌م دوعایه‌ی حه‌زره‌تی داودی كردووه‌، كه‌عب سوێند به‌وزاتی ئه‌ڵڵایه‌ ده‌خوات كه‌ ده‌ریای بۆ مووسا له‌ت كرد حه‌زره‌تی داود كاتێ له‌نوێژ ببوایه‌ته‌وه‌ ئه‌م دوعایه‌ی ده‌كرد: ” اللهم أصلح لي ديني الذي جعلته لي عصمة، وأصلح لي دنياي الذي جعلت فيها معاشي، اللهم اني أعوذ برضاك من سخطك، وأعوذ ثم ذكر كلمة معناها بعفوك من نقمتك، وأعوذ بك منك، لا مانع لما أعطيت، ولا معطي لما منعت، ولا ينفع ذا الجد منك الجد.. قال: وحدثني كعب أن صهيبا حدثه أن محمدا صلى الله عليه وسلم كان يقولهن عند انصرافه من صلاته “.(10) ده‌فه‌رموێ: كه‌عب بۆی باسكردم كه‌ ئه‌ویش سوهه‌یب بۆی باسكردوه‌: پێغه‌ممه‌ریش صلى الله علیه وسلم له‌ دوای ته‌واو بوونی نوێژه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌یخوێندن.

ئايا له‌كۆتایی ته‌حیاتا خوێندوویه‌تی؟ :

له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێ كه‌س بڵێن: مه‌به‌ست له‌دوای هه‌موو نوێژێكه‌وه‌ نزیكی كۆتایی هاتنی نوێژه‌كه‌بووه‌ واته‌: له‌كۆتایی ته‌حیاتا خوێندوویه‌تی..
شێخی ئیبنوحه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێ: ئێمه‌ش ده‌ڵێین: مه‌به‌ست له‌دوای هه‌موو نوێژك {دوای سه‌لامدانه‌وه‌ بووه‌} به‌ ئیجماع.. ئه‌مه‌ش به‌وشێوه‌یه‌ تا پێچه‌وانه‌كه‌ی سابت ده‌بێت..
هه‌روه‌ها ترمزی به‌سه‌نه‌دێكی حه‌سه‌ن له‌ ئه‌بو ئومامه‌وه‌ ریوایه‌تی كردووه‌ كه‌ عه‌رزی پێغه‌ممه‌ریان كرد: قوربان! چ دوعایه‌ك بیستراوتره‌؟ فه‌رمووی: دوعای ده‌مه‌و كۆتایی شه‌و، و دوعای پاش نوێژه‌ فه‌رزه‌كان.. (11)

شێخ له‌ فه‌تحا ده‌فه‌رموێ: هه‌روه‌ها ته‌به‌ری له‌ جه‌عفه‌ری سادقه‌وه‌ ریوایه‌تی كردووه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: دوعا له‌پاش نوێژه‌ فه‌رزه‌كانه‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌دوعای پاش نوێژه‌ سوونه‌ته‌كانه‌وه‌. به‌قه‌د گه‌وره‌یی نوێژی فه‌رز به‌سه‌ر نوێژی سوننه‌تا..
پاشان شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێ: زۆرێك له‌و حه‌نبه‌لییانه‌ی ئێمه‌ بینیومانن له‌مه‌به‌ستی ئیبنو قه‌ییم واتێگه‌یشتوون كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها فه‌رموویه‌تی دوعا له‌دوای نوێژه‌وه‌ نییه‌.. به‌ڵام قسه‌كه‌ی ئیبنو قه‌ییم واناگه‌یه‌نێ، پاڵفته‌ی قسه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ دوعاكردن له‌دوای نوێژه‌وه‌ له‌كاتی رووه‌و قیبله‌ بووندا نییه‌.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر رووی له‌ قیبله‌ نه‌بوو، یا دوعاكه‌ی له‌ پاش زیكره‌وه‌ كرد ئه‌وه‌ مه‌نع نییه‌..


لێره‌ روون بوویه‌وه‌ که‌ دوعاکردن دوایی نوێژ زۆر ئاساییه‌
هیوادارم سودی هه‌بێ بۆتان

به‌سود وه‌رگرتن له‌ وه‌لامی یه‌کێک له‌ مامۆستاکان و ده‌ستکاری کردنی خۆم one

Kurdzhin
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-05 05:56:08

Danger~Boy
جوانی کوردژین
شوێن: دەربەندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-02
دواترین سه‌ردان: 2011-08-30
په‌یامه‌كان: 742
WindowsFirefox

Re: ئایا دوعاکردن له‌ دوایی نوێژ هه‌یه‌ ؟

دەستخۆش براکەم بۆ ئەو زانیاریە بەسوودە سەرکەوتووبیت

Kurdzhin


http://www.kurdup.com/uploads/e2729f0949.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-03-05 08:01:41

AKAM_22
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-02
دواترین سه‌ردان: 2011-05-24
په‌یامه‌كان: 150
WindowsXPFirefox

Re: ئایا دوعاکردن له‌ دوایی نوێژ هه‌یه‌ ؟

ده‌ست خۆش خوای گه‌وره‌پاداشتی به‌خیرت باته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net