.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














وریاى تەلەفۆن بە
لەم ڕۆژگارەدا كچانى ئیسلام لەكوێن؟! ئایا كۆدەبنەوە بۆ فێربوونى قورئان؟! زۆربەیان كۆدەبنەوە بۆ گاڵتەكردن و شتى هیچ و پووچ.. یان شەو نەخەوتنە بەدیار تەلەفزوێن و سەتەلایت و ئینتەرنێتەوە.. یان گوێ گرتنە لە گۆرانى یە بەرەڵایە ڕووخێنەرەكان.. یان دانیشتنە بۆ سەیركردنى ڤیدیۆ كلیپەكان.. زۆربەى كات كاریان قسەكردنە لەگەل پیاوانێك كەهیچ ڕەوشت و سیفەتێكى ئایینى تێیاندا بەدى ناكرێت جگە لەباسى خۆشەویستى درۆ و عەشق نەبێت..
كچان وازیان لە نوێژ هێناوە و بەدەم چوونەوەى بانگەوازەكانیان بیرچووەتەوە.. قورئانیان پشت گوێ خستووە و پەیوەست بوون بەژیانى دونیایى كۆتاى پێ هاتوو..
تەلەفۆن كردنیان بۆ پرسیار كردن لەدەنگ و باسى خزم و كەس و كاریان نى یە، بەڵكو بۆ بێزاركردنى خەڵك و دۆزینەوەى هاوسەرى داهاتوویانە، كە هەرگیز بەو شێوەیە بۆیان ناڕەخسێت..(هةلبةتة هةموو كجيك نا ئةوانة خويان ئةزانن كة ئةو كارانة دةكةن)
چەند ڕۆژێك لەمەوپێش بەسەرهاتى كچێكیان بۆ گێڕامەوە، كەبەهۆى خراپى بەكارهێنانى تەلەفۆن ژیانى خۆى لەدەستدا و لەناوى برد...
ئەمە چیرۆكێكى ڕاستى یە نەك خەیاڵى، هەزارەها ڕووداوى هاوشێوەى ئەمە ڕوویان داوە و ڕۆژانە ڕوودەدەنەوە..
كچە داماوەكە دەڵێت:
لەڕێگاى تەلەفۆنەوە گەنجێكم ناسى، كە بۆ پرسیارى ماڵێك تەلەفۆنى كردبوو، پێم ووت: ژمارەكە هەڵەیە و دەنگم نەرم و ناسك كردەوە و بەشێوەیەكى ڕێك و جوان قسەم لەگەڵى كرد..
[پەروەردگار دەفەرمووێ: [...... فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَّعْرُوفًا ] (سورة الأحزاب: 32).]
واتە:... لە كاتى قسەكردندا ناز مەكەن بەناسكى قسە مەكەن، بۆ ئەوەى كەسانى دل نەخۆش تەماحتان تێنەكەن، با ووتەكانیشتان ووتەى چاك بێت.
وریابن بەناسكى و نەرمى قسەكردن لەگەڵ پیاوان بزان چى لەدڵیان دروست دەكات:
دەڵێت: پاش ئەو تەلەفۆنە چەند جارێكى تر تەلەفۆنى كردەوە.. پەیوەندى نێوانمان وردە وردە پەرەى سەند، وام هەست دەكرد كەماوەى دە ساڵە یەكتر دەناسین. شەیتانیش وەسوەسەى خستە دڵمەوە..
هەر لەسەرەتاوە واى دەردەخست كەخۆشى دەوێم، دەیوت:ـ سۆز و ئەوینم ڕاست و پاكە و ئامانجم پێكهێنانى ژیانى هاوسەرێتى یە لەگەڵتا، لەكاتێكدا هێشتا یەكتریشمان نەبینیبوو..
(ئاى چ كچێكى داماو و گێلە، بەو ووشە خۆشانە هەڵخەڵەتا، شەیتانیش هاندەرى بوو و كردەوەى ناشایستەى بۆى جوان و پرشنگدار كرد..). لەڕێگاى نامە و تەلەفۆنەوە كاتێكمان دیارى كرد بۆ یەكتر بینین.. چەند جارێك بێ پرسى ماڵەوە و بەنهێنى یەوە پێكەوە ڕۆشتینە دەرەوە، (ئەو فەرموودەیەم بیر چوو كە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموآ: " لا يخلون رجل بأمرأة إلا كان الشيطان ثالثها "(صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة: 1 / 792، برقم: 430)
واتە: هەرگیز پیاوێك لە گەل ئافرەتێكدا بە تەنها نابن، ئیللا شەیتان سێیەمیان دەبێت.
بەلى لەلاى خێزانەكەم درۆم دەكرد و دەموت بۆ لاى كچێكى دیندارى هاوڕێم دەڕۆم كەزۆر خۆشم دەوێت. لە چاوپێكەوتنەكانماندا خۆشەویستى و پاكى پیشاندەدا و دەیوت: چركەیەك بەبێ تۆ ناژیم و ناتوانم لێت دووربم، ژیانم دۆزەخ و ژەهراوى یە ئەگەر لەگەڵت نەبم.. چەندەها جار پێكەوە وێنەمان گرت، و چەند وێنەیەكمى برد..
پاش بەسەرچوونى چوار ساڵ لەپەیوەندى نێوانمان داواى كارى خراپە (زینا)ى لىَ كردم، وتى هیچ گرنگ نى یە ئەم كارە ئێستا ئەنجامى بدەین یان كاتێكى دى، چونكە دەبیت بەخێزانم لە داهاتوودا.. لێرەدا بیرم لەووتەكانى كردەوە و ترسێكى گەورە داى گرتم.. چى بكەم؟! ڕیشاڵەكانى باوەڕ كەچەندەها ساڵە پشت گوێم خستووە لەناخمدا دەستى كرد بەجووڵان.. ئەو ویژدانەى ماوەیەكى زۆرە نووستووە ڕاچڵەكایەوە و بەئاگا هاتەوە بەڵام دواى چى؟؟ پاش ئەو هەموو بێ ئاگایى یە.. دەستم كرد بە لەخۆپرسینەوە، كوا هاوسەرێتى؟! لەكوێ یە ئایین، كەس و كار، داوێن و شەرەف، خەڵك و ئاگر، كچێتى. ئەمە ئابڕووچوونێكە دەربازبوونى نیە.
پێم ووت:
هەرگیز ئەوە ڕوونادات پێش ژیانى هاوسەرێتى كەپەیمانت پێم داوە..وتى: ئەى داماو گەر ئێستا قایل نەبیت، لاى هەموو خەڵك و خێزانەكەت ئابڕووت دەبەم.. وێنەكانت، گفتوگۆكانت لەگەڵمدا بەتەلەفۆن هەموویم تۆمار كردووە، ئابڕووى خۆت و بنەماڵەكەت لەژێر دەستمدایە..
ئەو ساتە بوو بەدۆزەخێك وەسف ناكرێت، هەڵە و تاوانى خۆم بوو هێنامە سەر خۆم، چ سوودێكم دەست كەوت لەو تەلەفۆنانە؟؟ لەو پەیوەندى یە ناشەرعى و ڕێ پێ نەدراوە؟؟
كچەكە بەچى گەڕایەوە؟ ئەو گورگە ناچارى كرد و توانى زەبرى پێ ببات بەهۆى ئەو داوەى كە ئەمە چەند ساڵێكە ئارامى گرتووە لەسەرى تا نێچیرەكەى دەست بكەوێت..
بە نائومێدى و سەرشۆڕى هاتەوە.. بێ هاوسەر، بێ زەماوەند، بێ نیشان و مارەیى.. ئەمە تەنها ئابڕووچوون و گیرۆدە بوون و سەرشۆڕى یە، خەم و خەفەتێكى هەتا هەتایى یە..
چۆن ڕووبەڕووى بنەماڵەكەى ببێتەوە؟؟ براكانى كە متمانەیان پێ هەبووە و شانازى بەخوشكەكەیانەوە دەكەن.. ئەو تەمەنەى ماویەتى بە چ جۆرێك لەگەڵیان تەواوى بكات و بیباتە سەر؟؟
دەڵێت: خوایە ئەم هەموو شەرمەزارى و بێ ئابڕوویى یە بەخۆمم كرد تەنها لەبەر یەك ووتە بوو..
خوشكەكەم دواى خوێندنەوەى ئەم چیرۆكە پڕ ئازارە، وریابە نەك تۆش ڕووداوى لەو جۆرەى ئەم كچەت بەسەر بێت و خۆت و دەوروبەرەكەت لەناوبەرى و بەهاترین شت كە هەتە لەدەستى بدەى، ئەو شەرەف و پاكێتى یەى كەشانازى پێوە دەكەیت و ژیانت لەسەرى بەندە..
چەند ووتەیەك
یەكەم:ـ ئەمە یەكێكە لەچیرۆكە ڕاستى یەكان، كە كەسانى موسڵمانیش لەژیانى ڕۆژانەیاندا تووشى ڕووداوى لەم شێوەیە دەبن.. ئەم كچەش یەكەمین و دوایین قوربانى نى یە، بەڵكو چەندەها كچى تریش لەبنەماڵە موسڵمانەكان وەك ئەم كچە دەبن بەقوربانى..
ڕاستە لەسەرەتادا هەڵەى كرد بەڵام كاتێك زانى ئەو گورگە نییەتى خراپە، دەبوایە ڕێگاى بۆ خۆش نەكردایە و بەئاسانى ئاڵاى سپى بۆ هەلڕ نەكردایە و خۆى نەدایە بەدەستەوە. ئەگەر ئارامى بگردایە و سزا و ئەشكەنجەدانى باوك و براكانى هەڵبژاردایە باشتر بوو لەوەى كەخۆى بكات بەنێچیرى ئەو گورگە دڕندەیە..
پێویست بوو ڕاستى بدركاندایە بۆ كەسێك كەمتمانەى پێ یەتى وەكو دایكى، تا ڕێگاى ڕاستى پیشان بدایە و یارمەتى بدایە. پاشان تەوبەى بكردایە و پەناى بۆ خوا ببردایە بۆ ئەوەى بیپارێزێ لەو بەڵا كوشندەیە. بەو خوایە كە هیچ پەرستراوێك نى یە جگە لەخۆى، ئەو كاتە ئەو سزایەى كە چاوەڕوانێتى لەلایەن كەس و كارى، خواى گەورە ئاسان و سووكى دەكرد بۆى.
بەتایبەتى كاتێك بزانن كارى خراپەى نەكردووە وە هێشتا كچە.. وە پەیمانى هاوسەرێتى پێ داوە بۆیە قسەى لەگەڵى كردووە. بەڵام كاتێك بۆى دەركەوتووە كە بۆ تێركردنى ئارەزووە پیسەكانى دەیەوێت، خۆى دەرباز كردووە لەدەستى، و ئێستاش پەشیمان و تەوبەكارە..
دووەم:ـ پێویستە كچ هەول نەدات بۆ وەڵام دانەوەى زەنگى تەلەفۆن گەر كەسێكى ناسراو نەبوو، كەناچار بوو وەڵامى دایەوە، بەپێی پێویست و بەگوێرەى پرسیار وەڵام بداتەوە، ڕێگا نەدات تا بكەوێتە دەمە تەقێ كردن لەگەڵى و ئەویش سەرنجى بەلاى خۆیدا ڕابكێشێ و قسەى خۆشى بۆ بكات. دڵنیابە درۆ دەكات، چونكە گەر ڕاست بكات وە تۆى بوێت ئەوا دێت بۆ لاى بنەماڵەكەت بۆ خوازبێنیت، نەوەك گەنجێكى تر پێشى بكەوێ و تۆى لەدەست دەرچێت.. قسەكردن بەدزیى یەوە لەگەڵت مەبەستى تەنها هەڵخەڵەتاندنە نەك هاوسەرێتى..
لەم بۆنەیەدا چیرۆكى كچێكى ژیرى دراوسێمان دێتەوە یاد:
بیست سال لەمەو پێش ئەم كچە لە تەمەنى گەنجى دا بوو، مامۆستا بوو لە دواناوەندى یەكى كچان..
خوا دەزانێت زۆر دڵخۆش دەبم بەكچانى موسڵمان كە ئەوەندە ووشیار و پاك و ڕەوشت بەرزن و بەغیرەتانە ڕووبەڕووى كوڕە گورگەكان دەبنەوە..
كورتى چیرۆكەكە: لەكاتى گەڕانەوەى كچە مامۆستاكە لەدەوام، گەنجێكى ناسراوى خەڵكى گەڕەكەكەى خۆیان ڕێى پێ دەگرێت و دەڵێت: تۆ جوانى و من تۆم خۆش دەوێت و موعجیبم بەتۆ.. ئایا وەڵامى چى بێت؟
قسەى سووك و ناخۆشى پێ كرد؟ یان بێ دەنگ بوو و بیرى لەقسەكانى دەكردەوە، كە ئایا ڕاست كات یا درۆ؟
لەڕۆشنایى ڕۆژدا و لەكاتێكدا كە خەڵك شەرم لەیەكترى دەكەن و لەبەرچاوى هەموو خەڵك ڕووى تێ كرد و ووتى: ئەى فڵان كەس، ووتت منت خۆش دەوێت، باشە من ڕازیم كەببى بە هاوسەرم.. بە مەرجێك، باوك و كەس و كارت بێنیت بۆ خواز بێنیم، ئەو كات منیش دەڵێم تۆم دەوێت و خێزانەكەم ڕازى دەكەم. لەوێدا كوڕەكە كە زانى كچەكە بە درۆ و فێڵەكەى زانیوە، هەڵهات و ئیتر نەیوێرا لابكات بە دواوە و پەندێكى وەرگرت كە هەرگیز لەگەڵ كچدا نەدوێت..
دواى چەند ساڵێك گەنجەكە كچێكى تر مارە دەكات و كچەكەش مێرد بە كوڕێكى دى دەكات..
دە تۆش وەها بە غیرەت و لێهاتووبە.. هەر كەس ویستى خراپەت لەگەڵ ئەنجام بدات، بەرەنگارى ببەوە تا سەر شۆڕ و ڕیسوا ببێت و بە نەهامەتى بگەڕێتەوە، نەكەى قەت گوێ شل بكەى بۆ درۆ و بەڵێنەكانى، واى پیشان نەدەى كە تۆى بە ئاسانى دەست دەكەوێت.. بەو خوایە هەر گەنجێك مەبەستى پاك بێت و ڕاست بكات و بیەوێت ژن بهێنێت، ئەوا خوا خۆى یارمەتى دەدات و ئاسانى دەكات بۆى... سةرجاوة (سايتى بةهةشت)
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن ئةستيرة93 (2011-03-05 14:01:59)

لهسهر هێڵ نییه




دهستهكانت خۆشبیت ئهستیره
لهسهر هێڵ نییه






دهستهكانت خۆشبیت ئهستیره خان
بابهتیكی زۆر بهسووده و زۆر دل تهزینه هیوادارم
كچان سودی لێوه ببینن


لهسهر هێڵ نییه





دهست خۆش هاوڕێ بۆ بابهتهکهت ، بهڵام بۆ ههموو خهته هی کچان بێت ئهی بۆ گورگه چاو برسیهکان به خۆیانه ناچنهوه بڵن تا کهی ئهم بێ رهوشتیه. باشه خۆیان خوشک و دایکیان نیه یان ههندێکیان خاوهن خێزان و مندالیشن ههر به دوای کاری خراپه ئهگهرێین وگهڵته به کچی خهڵکی دهکهن.


لهسهر هێڵ نییه








دةستان خوشبيت هاورييانى بةريزم [size=16](AKAM_22 و dlovan41 و تهنکه )[/size]سوباس بو بةيامة جوانةكانتان هيوادارم سودى هةبوبيت بوتان وة سوباس بو تو تةنكة كيان قسةكةى توش تةواوة واية بةلام ئةكةر ئيمة لةكةل ئةو جورة كةسانةدا(كوران) هيجمان بى نةكرى ئةوا خو ئةبى لةكةل خوماندا( كجان) بيمان بكرى ئةتوانن خويانى لى بةدوور بكرن بةبرواى من هةموو كاريك بةدةستى خوتة كجان ئةتوانن خويان بةدوور بكرن ئيتر كة تو جوابت نةدانةوة خويان بيزار ئةبن و واز ئةهينن راستة دائم كجان زولم لى كراون بةلام خةتاى خويانة هةندى جار . وة من ريز لة بوجونةكةى تو ئةكرم دةستت خوش بةريز
لهسهر هێڵ نییه







لهسهر هێڵ نییه








ده سه كانت خوشبى هاورى ى كيان بابه ته كه زور به سود بوو خوا يارمه تى و بشتوانت بى
به هه مو كجيك ئه ليم خوشه ويستى درويه ئه وخوشه ويستيه راسته كه ئه ويش دوا ى زه واجه

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم کهسێک پـێـی بـهخشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژهکانـی ژیانـم پـێشکـهشی کـرد.
لهسهر هێڵ نییه








زور زور سوباس بو ئيوة هاورييان (sivan muhamad و ليوزة )ى بةريز دةستتان خوشبيت سوباس بو بةيامة جوانةكانتان هيوام واية سودى هةبوبيت سةركةوتوبن وة دةستت خوش ليوزة ى بةريز بو ئةو ئامزكارية بو كجان بةراستى بة تةواوةتى راستة دةست خوش دوبارة.
لهسهر هێڵ نییه