.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




ژیان بریتیە لە کشانەوى وێنەکان نەک کۆکردنەوەى ژمارەکان. (رۆبینس)
ژیان زۆر ناخۆش دەبوو ئەگەر ئاگادارى ڕووداوەکان دەبووین پێش لە روودانیان! (رۆبینس)
بایەخەکانى ژیان بگۆڕن تا ژیانتان هەم بگۆڕدرێت. (رۆبینس)
هەرکاتێک لە بڕیاردان دا تووشى گرفت هاتن بزانن کە بایەخەکانى ژیانتان بۆ ڕوون نەبۆتەوە. (رۆبینس)
مردن, چرکەیەکە و ژیان تەمەنێک, کەواتە بەخۆشى بژى و لەترسى مردن, ژیان خەسار مەکە. (هاوار بازیان)
کوورتى ژیان, کاتێک جوان هەست پێدەکرێت کە بیر لە ڕابردوو بکەینەوە. (هاوار بازیان)
مەرگى ژیان و جەستە لە بەرامبەر مەرگى عەشقێک یان خۆشەویستێک, زۆرکەم بایەخە. (ولتر)
ژیان خەوە و مەرگ هەڵسانى ئەم ئەم خەوە. هەم گازندە لە کورتبوونى دەکەین و هەم هەول دەدەین کورت تر بیتەوە. (دێکارت)
ژیان ڕێپێوانێکە بەرەو بارەگاى مەرگ تا بەیەکجارى و بۆ هەمیشە بژین. (نیکول)
کاتێک ئێمە لەژیان نەگەین کەوا تێیدا دەژین, چۆن لە شتێکى نادیارى وەک مەرگ و مردن دەگەین! (؟)
گەورەترین نیعمەتەکانى ژیان, ئاسایش و ئارامى رووحە. (؟)
ژین و ژیان شتێکى خوادایی یە و ئەوینیش خەیاڵاتى ئەوە. (ئاڵفرێد دۆموسە)
بیر لە ژیان بکەرەوە بەڵام خەمى بۆ مەخۆ. (دیل کارنگى)
ژیان, بریتیە لە گەڕان و سوڕانى هەمیشەیى. (لامارتین)
ناخۆشی یەکانى ژیان لەبیر خۆت ببەوە و بە ئامێزێکى کراوە بەرەو بە ئامێزێکى کراوە بەرەو پیری ژیان بڕۆ. (شکسپیر)
ئومێد لە ژیان دا بۆ مرۆڤ وەکو باڵ وایە بۆ باڵدار. (ڤیکتۆر هۆگۆ)
ژیان هەمیشە دڵخواز نییە و تەنها بە پشوو درێژى دەتوانرێ بەسەر ناهەمواریەکان دا زاڵ بیت. (برنارد شۆ)
لە ژیاندا , سۆزو میهرەبانى سەرمایە یە و خۆپەسەندى و خۆبەزل زانین, هەژارى و بێ کەسی یە. (ڤیتە)
کەم بژى , بەڵام جوان و پڕمانا بژى. (هۆلارو)
خۆشى ژیان لە هەر سێ چەمکى.........کردەوەى چاک, ئاخافتنى چاک و هزرى چاک دایە. (زەردەشت)
کارکردن بوکى ژیانە و ئەگەر بتوانى ببیتە هاوسەرى ئەو بوکە بێگومان منداڵەکانتان بریتى دەبن لە بەختەوەرى. (فرانکلین)
ژیان گوڵێکە خۆشەویستى شیلەی گوڵەکەیە. (هۆگۆ)
هونەر شیلەى ژیانە. (پل ڤارلى)
ژیان لەگەڵ سروشتدا, ئەوپەڕى بەختەوەریە. (تولستۆی)
ئەگەر ژیانت خۆشدەوێت کات بەفیڕۆ مەدە, چونکە ژیان خۆى لە خۆیدا لە کات دروست بووە. (بروسلى)
ئەگەر دەتەوێت ژیان بناسى ,سەرەتا خۆت بناسە. (سوقرات)
ژیانى ئێمەو هەڵقوڵاوى ئەندێشەو هزرى ئێمەیە. (ئۆرل)
لە ژیاندا نابێت لە هیچ بترسین بەڵکو دەبێت لێى تێبگەین. (مارى کورى)
ژیان, بەدیهێنانى بەرهەمى نەمرە. (ڤینە)
ژیانى ڕاستەقینە کاتێکە کە کۆرانگارىیەکى بچووک روودەدات. (تولستۆى)
ژیان وەک سەمفۆنیایەک وایە, هەرکەسە ئەبێت ئاهەنگەکەى خۆی بەوردى و گونجاوى لێبدات, نە ئارام نە بەرز.
ژیان نرخى نیە, بەڵام هیچ شتێکیش وەک ژیان بە نرخ نیە. (ئەندرێ مالرۆ)
ژیان وەک نەخش و نیگارى فەرشى ئێرانى وایە , جوانە, بەڵام تێگەشتنى ماناکەى زەحمەتە. (ئەلدۆس هاکلسى)
ژیان وەک منداڵ وایە, ئەگەر بتەوێت نەنوێت دەبێت سەرقالیکەیت. (ڤۆڵتێر)
ماناى ڕاستەقینەى ژیان لە گیانێکى بەئاگا و دڵێکى زیندوودایە. (إیمامى عەلى(خ.ل))
سەیرو سەمەرەى ژیان لەوەدایە, مەرگ کاتێک دێتە وێزەمان کە خۆمان بۆ ژیانێکى خۆشتر ئامادەکردووە. (جۆرج برنارد شۆ)
ژیان مەرگێکە کە سات بە سات دوائەخرێت. (شۆپنهاوەر)
ژیان لەوە بچوکترە کە بچوک و کەم بەها دابنرێت. (دیل کارنگى)
سەرچاوە ----(ئەندێشە و ڕەفتار +پەیامى گەورە پیاوانى فەلسەفە+وتەى ناوداران)
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن جوانى مرؤف (2011-03-06 12:53:11)

ژیان پاڵمان پێوەدەنێ کە پرسیار دەربارەى حەقیقەت و درۆ و جوانى و ناشیرینى و هەڵە و ڕاستى بکەین.
لهسهر هێڵ نییه



DASTT XOSH ZOR JWANN WTAKANT SAR KAW TWBET
لهسهر هێڵ نییه







لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
