❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تكاية پێویستم به‌ راپۆرتی ئابوریه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-07 18:21:34

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE7

تكاية پێویستم به‌ راپۆرتی ئابوریه‌

سڵاو هاورێیان پێویستم به‌ راپۆرته‌كی ئابوریه‌ بۆ براده‌ره‌كمه‌ جا هیوادارم یارمه‌تیم بده‌ن
كوردی بێت یا عه‌ره‌بی زۆر باشه‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-07 20:25:44

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsFirefox

Re: تكاية پێویستم به‌ راپۆرتی ئابوریه‌

ئـــابووری جیهــان له‌2010دا ‌


سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندوه‌: ئابووری جیهان خێراتر له‌وه‌ی كه‌پێشتر چاوه‌ڕوانی لێده‌كرا ده‌بووژێته‌وه‌، به‌وته‌ی (دۆمینگ شتراوس كان) سه‌رۆكی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی: سوودی ئابووری جیهانی له‌ساڵی 2010 له‌وانه‌یه‌ پتر له‌3% به‌رزببێته‌وه‌، به‌مه‌ش ئاسۆی دوارۆژ به‌تایبه‌ت بۆ ولاتانی نیوه‌ پێشكه‌وتوو دڵخۆشكه‌ره‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ باشبوونی دۆخی ئابووری ولاته‌ پیشه‌ییه‌ پێشكه‌وتووه‌كان خاوتر ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌و به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌پلانی ده‌وڵه‌ته‌كانیانه‌وه‌، به‌راورده‌ پۆزه‌تیڤه‌ ئابوورییه‌كان به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ئیتالیایی (ئاسنا) سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یه‌وێ رێژه‌ی پێشبینیكراوی ئابووری جیهان له‌مساڵدا له‌3/1% به‌رز بكاته‌وه‌ بۆ 3/9، هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتی دێرشپیگڵ ئۆنلاین، له‌مساڵدا به‌رهه‌می ناپۆخته‌ی گشتی (نیشتمانی) له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ی 2/7% و له‌چین %5 به‌رزبۆته‌وه‌، سسندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كات ئابووری جیهان بۆ ئه‌مساڵ4/2 % به‌رزببێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی خه‌ملاندنی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئابووری جیهان به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، به‌پێی راپۆرتی ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ پاش قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابووری جیهان له‌كۆتایی ساڵی 2008 و 2009 ئێستا له‌زۆربه‌ی ولاتانی جیهاندا دۆخی ئابووری به‌ره‌و باشی رۆیشتۆته‌وه‌و پێیانوایه‌ به‌رهه‌می ناپوخته‌ی گشتی له‌و ولاتانه‌دا جارێكیتر به‌رزبۆته‌وه‌، به‌مه‌ش بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رهه‌می پیشه‌یی ولاتانی جیهان ورده‌ ورده‌ گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌هه‌موو ولاته‌كاندا وه‌ك یه‌ك نییه‌و ئێستا هه‌لومه‌رجه‌كه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌گۆڕ زۆر سست و له‌رزۆكه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نووسه‌رانی ئه‌و راپۆرته‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌به‌رهه‌م و ده‌سكه‌وتی ئابووری جیهان به‌ڕێژه‌ی 4/2%  بۆ ساڵی 2010 به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی هێور به‌خۆوه‌ ده‌گرێت، له‌ساڵی 2009ئابووری جیهان بۆ یه‌كه‌مجار له‌شه‌ڕی دووه‌می جیهانی به‌دواوه‌ داته‌پینێكی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ دیوه‌، به‌پێی ئه‌و به‌راوردانه‌ی ده‌كرێن رێژه‌ی ئه‌و داده‌پینه‌ ده‌گاته‌ 2/2% ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه‌ له‌پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانه‌وه‌.
گه‌شه‌ی ئابووری ناڕێك
ئێستا له‌ولاتانی پێشكه‌وتووی پیشه‌سازی، گه‌شه‌ی ئابووری ئارامتر له‌ولاتانی روو له‌گه‌شه‌ و هه‌ندێك ولاتی نیوه‌ پێشكه‌وتوو پێش ده‌ڕوات، به‌پێی داده‌پینی ئابووری له‌ساڵی رابردودا به‌كاربه‌رانی رۆژئاوا به‌هۆی زیادبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری بێكاران له‌ئه‌مریكا رۆژئاوایه‌كان نزیك به‌دووقاتی رابردوو خۆیان بواردووه‌ له‌به‌كاربردن و سه‌رمایه‌گوزاری، زۆركه‌سیشیان هه‌وڵیانداوه‌ ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ له‌ئاكامی دابه‌زینی نرخی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبووندا توشیان بووه‌ به‌پاشه‌كه‌وتكردنی زۆری دارایه‌كانیان قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه‌، به‌پێی به‌راوردی پسپۆڕانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناپوخته‌ی گشتی  ولاته‌ پیشه‌ییه‌ پێشكه‌وتووه‌كان به‌ئه‌گه‌ری زۆر به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندی ده‌گاته‌  1/3%، به‌مه‌ش له‌چاو ولاتانی روو له‌گه‌شه‌ به‌شێوه‌ی ناوه‌نجی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ 2009دا 3/5%  گه‌شه‌یكردووه‌ له‌كاتێكدا ولاتانی نیوه‌پێشكه‌وتوو به‌شێوه‌ی ناوه‌نجی له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا1/6%گه‌شه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

وه‌رگیراوه‌ .

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-03-08 16:02:41

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE7

Re: تكاية پێویستم به‌ راپۆرتی ئابوریه‌

dast xosh bet balam awa kama xalat gian

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net