❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هۆكاره‌كانی‌ كه‌چه‌ڵبوونی‌ پیاو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-08 10:53:09

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

هۆكاره‌كانی‌ كه‌چه‌ڵبوونی‌ پیاو

هۆكاره‌كانی‌ كه‌چه‌ڵبوونی‌ پیاو



كه‌چه‌ڵی‌ زیاتر له‌ ناو پیاواندا به‌ربڵاوتره‌ وه‌ك له‌ ناو ژناندا، ئاشكراشه‌ كه‌چه‌ڵبوون به‌هۆی‌ چه‌ند هۆكارێكی‌ جیاوازه‌وه‌یه‌، به‌هیوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هۆكاره‌كانی‌ بخه‌ینه‌ بار باس‌و چاره‌سه‌ركردن بۆ ئه‌وه‌ی‌ زانیارییه‌كی‌ باش بخه‌ینه‌ به‌ر دیده‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ تو‌وشی بوون‌و بۆئه‌وه‌ی‌ بتوانین باشتر له‌م كێشه‌ تێبگه‌ین و ڕووبه‌ڕووی‌ ببینه‌وه‌.

كه‌چه‌ڵبوون له‌ ئه‌نجامی‌ زۆر هه‌ڵوه‌رینی‌ قژه‌وه‌یه‌، كه‌چه‌ڵی‌ چییه‌؟ نه‌بوونی‌ قژ له‌ سه‌ر ته‌وقه‌سه‌ر یان پێشی‌ سه‌ر، به‌م شێوه‌یه‌ نیشانه‌ و كاره‌كته‌رایز كراوه‌. هه‌روه‌ها كه‌چه‌ڵی‌ ده‌كرێت له‌ ئه‌نجامی‌ چه‌ندین نه‌خۆشی‌ جیاوازیشه‌وه‌ ڕووبدات، به‌ڵام به‌ زۆری‌ له‌ زگماكه‌وه‌ واته‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ جینه‌كانه‌وه‌ له‌ دایك و باوكه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كان، هه‌روه‌ها ناهاوسه‌نگی‌ هۆرمۆناته‌كانیش هۆكارێكن بۆ كه‌چه‌ڵی‌، ئه‌گه‌ر بیر له‌ كه‌چه‌ڵی‌ زگماكی‌ بكه‌یته‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ من ده‌ڵێم ڕاسته‌، به‌ڵام زگماكی‌ ته‌نها هۆكار نیه‌ بۆ كه‌چه‌ڵی‌، چه‌ندین هۆكاری‌ تر ئاماده‌گیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ قژه‌كان به‌ سه‌ره‌وه‌ بڕوتێنن‌و به‌ره‌و كه‌چه‌ڵییان به‌رن، كه‌ رۆڵێكی‌ زۆر كاریگه‌ر ده‌گێڕن بۆ ڕووتانه‌وه‌ی‌ قژ.
هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ كه‌چه‌ڵبوونی‌ پیاو سه‌رڕووتانه‌وه‌یه‌، لاوازی‌ قژ و كه‌چه‌ڵبوون هه‌میشه‌ به‌هۆی‌ كاریگه‌ریی‌ هۆرمۆنی‌ دایدرۆتێستۆسته‌رۆنه‌وه‌� �ه‌،جۆرێكه‌ له‌ هۆرمۆناتی‌ نێرینه‌. كونه‌كانی‌ موو یان قژ له‌ هه‌ندێ‌ كه‌سدا به‌ ئاسانی‌ لاواز ده‌بێت و له‌ بار ده‌بێت بۆ كه‌چه‌ڵبوون، دواتریش به‌ئاسانی‌ لاواز و بچووك ده‌بنه‌وه‌ به‌ هۆی‌ ئه‌م هۆرمۆناته‌وه‌.
سه‌رڕووتانه‌وه‌ی‌ كاتی و هه‌میشه‌یمان هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ كه‌سێك توشی‌ نه‌خۆشی‌ سه‌رڕووتانه‌وه‌ ده‌بێت له‌وانه‌یه‌ بواری‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌مابێت، چونكه‌ سه‌ڕرووتانه‌وه‌ی‌ وامان هه‌یه‌ بوار ده‌دات قژ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌، هه‌روه‌ها نه‌خۆشی‌ واش هه‌یه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بوار نادات قژ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌، جگه‌ له‌ مانه‌ش چه‌ندین هۆكاریتر بوونیان هه‌یه‌ بۆ كه‌چه‌ڵبوون، له‌وانه‌ش كڕێشكی‌ سه‌ر، ده‌رمانه‌ كیمیاوییه‌كان، چاره‌سه‌ركردن له‌ ڕێگه‌ی‌ تیشكه‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ندێ‌ نه‌خۆشیش ده‌بێته‌ هۆكاری‌، وه‌كو نه‌خۆشی‌ سووره‌تا، گرانه‌تا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانین له‌ هۆكارێكیتر هه‌ڵبێین ئه‌ویش زگماكییه‌ كه‌ ده‌وری‌ زۆر كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌سه‌كان كه‌ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ باوك و دایك و خاڵه‌وه‌، هۆكارێكیتر ناهاوسه‌نگی‌ خواردنه‌ له‌ جه‌سته‌دا.
بێگومان ده‌زانین كه‌چه‌ڵی‌ و سه‌رڕووتانه‌وه‌ كێشه‌یه‌كه‌ زۆر به‌ زوویی‌ گه‌شه‌ ده‌كات له‌ جیهاندا. كاریگه‌رییه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر پیاو، زۆرجاریش ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌ی‌ هه‌ندێكیان، به‌ڵام چاره‌سه‌ری‌ سه‌رڕووتانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش حه‌پی‌ نه‌هێشتنی‌ سه‌رڕووتانه‌وه‌یه‌ كه‌ چاره‌سه‌رێكی‌ باش و سه‌ركه‌وتووه‌، بۆیه‌ ده‌توانین شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشه‌یه‌دا بكه‌ین و براوه‌ش بین.
كه‌چه‌ڵیش ده‌كرێت له‌ ڕێگه‌ی‌ چاندنه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.
كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ قژ و به‌ره‌و كه‌چه‌ڵبوون به‌ زۆری‌ له‌ دوای‌ ته‌مه‌نی‌ بیست ساڵیه‌وه‌ گه‌نجان توشی‌ ده‌بن، به‌ زۆری‌ توشی‌ جۆره‌ كه‌چه‌ڵی‌ و سه‌رڕووتانه‌وه‌یه‌ك ده‌بن، ئه‌ویش نه‌مانی‌ لاكانی‌ قژه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ جۆره‌ هه‌ره‌بڵاوه‌كه‌ی‌ كه‌چه‌ڵی‌ و سه‌رڕووتانه‌وه‌ له‌ توێژی‌ گه‌نجاندا.
ئه‌م كێشه‌یه‌ ناكرێت خۆمان چاره‌سه‌ری‌ بۆ بكه‌ین له‌ ماڵه‌وه‌، وه‌كو هه‌ندێ‌ كه‌س له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ چاكی‌ بكاته‌وه‌ یان خۆی‌ ڕزگار بكات له‌و كێشه‌یه‌ خراپتری‌ ده‌كات. به‌ به‌كاربهێنانی‌ سیر‌و چه‌ندین مادده‌ی‌ زیانبه‌خش و كیمیاوی‌. ده‌بێت سوود له‌ سه‌ردان و ئامۆژگاری‌ پزیشكان وه‌ربگرین، چونكه‌ قژ یه‌كێكه‌ له‌ جوانترین دیمه‌نه‌كانی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ نابێت به‌ هه‌ڕه‌مه‌كی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.

سه‌رڕووتانه‌وه‌ و كه‌چه‌ڵی‌ دیارده‌یه‌كی‌ هه‌ره‌بڵاوه‌ له‌ ناو پیاواندا، ئه‌وان زیاتر قوربانی‌ ئه‌م دیارده‌ و نه‌خۆشییه‌ن به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ژناندا ده‌كرێت هه‌نگاوێكی‌ باش بنێین بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ یان كه‌مێك به‌ره‌و باشتربردنی‌ قژ، ئه‌وه‌ش به‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌ند ڤیتامینێك له‌ خواردنه‌كانماندا كه‌ گه‌شه‌ به‌ قژده‌ده‌ن و شه‌ڕ ده‌كه‌ن دژ به‌ كێشه‌كانی‌ قژ ئه‌و ڤیتامینانه‌ی‌ كه‌ گه‌شه‌ به‌ قژ ده‌ده‌ن و تاڵه‌كانی‌ و كونه‌كانی‌ به‌هێز ده‌كه‌ن‌و هیچ گومانێكی‌ تێدا نیه‌ كه‌ ته‌ندروست و به‌هێزیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها قژ به‌ دوور ده‌گرن له‌ ڕووتانه‌وه‌ و وه‌ ده‌تپارێزن له‌م دیارده‌ و كێشه‌ و نه‌خۆشیه‌ یه‌ك له‌و ڤیتامینانه‌ی‌ كه‌ گه‌شه‌ به‌ قژ ده‌دات،فیتامین(B)،(B1)،(B2)،(B3) ،(B5)،(B6)،(B7)،(B9)،(B12) ئه‌م ڤیتامینه‌ یه‌كده‌گرێت له‌گه‌ڵ ترشی‌ ئه‌مینیدا ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی‌ باشه‌ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی‌ مووی‌ نوێ‌،بۆیه‌ پێویسته‌ خواردنه‌كانمان ده‌وڵه‌مه‌ند بێت له‌م جۆره‌ ڤیتامینه‌.
ڤیتامین(E)،سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ پێست گرنگه‌ به‌ڵام ڤیتامینێكی‌ زۆر كاریگه‌ره‌ بۆ گه‌شه‌ی‌ قژ، هاتووچۆكردنی‌ خوێن زۆر به‌هێز و ته‌ندروست ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی‌ زۆر باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ قژ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست گه‌شه‌ بكات. یه‌كێكیتر له‌و ڤیتامینانه‌ی‌ كه‌ ڕێگه‌ده‌گرێت له‌ وه‌رینی‌ قژ و زۆر گرنگه‌ له‌ گه‌شه‌كردنی‌ قژ ئه‌ویش فیتامین(C)ه‌.هه‌روه‌ها بره‌و به‌ هاتووچوَكردنی‌ خوێن له‌ سه‌ردا ده‌دات كه‌ ئه‌مه‌ش زۆر پێویسته‌ چونكه‌ جۆری‌ زه‌وی‌ زۆر گرنگه‌ له‌ به‌رهه‌مێنان و جۆری‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌.
ڤیتامین( A)یه‌كێكیتر له‌و ڤیتامینانه‌ی‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ قژ، ئه‌م ڤیامینه‌ كونه‌ خراپبووكانی‌ مووی‌ قژ باش ده‌كات و چه‌وریان ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یانپارێزێت له‌ وشكی‌. فیتامین A ته‌نها بره‌و به‌ گه‌شه‌كردنی‌ قژێكی‌ ته‌ندروست نادات به‌ڵكو به‌رده‌وامی‌ ده‌دات به‌ پێست و چاوه‌كان و نینۆكه‌كان كه‌ به‌ ته‌ندروست بمێننه‌وه‌

س. خه‌ندان

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-08 11:03:35

Danger~Boy
جوانی کوردژین
شوێن: دەربەندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-02
دواترین سه‌ردان: 2011-08-30
په‌یامه‌كان: 742
WindowsFirefox

Re: هۆكاره‌كانی‌ كه‌چه‌ڵبوونی‌ پیاو

دەستخۆش ئەزیزم سەرکەوتوو بیت

Kurdzhin


http://www.kurdup.com/uploads/e2729f0949.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-03-08 11:42:40

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: هۆكاره‌كانی‌ كه‌چه‌ڵبوونی‌ پیاو

زؤر سوباس هاورئ به ريزه كه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-03-08 16:15:48

swrkew
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-20
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 140
WindowsXPMSIE7

Re: هۆكاره‌كانی‌ كه‌چه‌ڵبوونی‌ پیاو

ده ستت خۆش ناسکه خان بۆ زانیا رییه کانت

Kurdzhin
له ناو كولا شه وم به سه ربـــــرد        كه كولم دواند خه وم زه ره ر كرد
باخه وان زانى كولم خوش ئه ويت        هه زاران دركى به باسه وان كرد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-03-09 10:46:53

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: هۆكاره‌كانی‌ كه‌چه‌ڵبوونی‌ پیاو

زؤر سوباس بؤتؤى به ريزيش ده ستى تؤش خؤشبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net