❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ بژی ،، چونكه‌ ژیان خۆی پڕه‌ له‌ ئومێد..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-08 22:27:20

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ بژی ،، چونكه‌ ژیان خۆی پڕه‌ له‌ ئومێد..

هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ بژی ،، چونكه‌ ژیان خۆی پڕه‌ له‌  ئومێد...



ئاره‌زوو
ڕاسته‌ زۆر جار خه‌یاڵه‌و هه‌ر له‌چوار چیوه‌ی خه‌یاله‌كاندا ئه‌مینیته‌وه‌،، به‌لام له‌هه‌مان كاتتدا ئومێده‌،، ئومید به‌و هیوایه‌ی كه هه‌میشه‌ له‌ چاوه‌روانی شتیكی دیاریكراودا ،، یان چاوه‌روانی ئه‌وه‌ین كه‌ بیرمان لێكردۆته‌وه‌ و ئاره‌زوومان كردووه‌ و خه‌یاله‌كانی داگیركردووین ،بیته‌ دی ،، ئه‌و چاوه‌روانیه‌ تاڵترین ماوه‌ی ژیانی هه‌موو تاكیكه‌ كه‌ به‌درێژی ماوه‌ی هاتنه‌ دی یان نه‌هاتنه‌ دی له‌گه‌ل كه‌سه‌كه‌دا ئه‌بێته‌ هاوڕێ و ژیانی ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌كات به‌دوو به‌شی تایبه‌ته‌وه‌ كه‌ بگره‌ زۆرجار پشكی شێری ئه‌و ژیانه‌ بۆ خۆی ئه‌بات ...

پشكی شێر له‌ ژیانی هه‌موو كه‌سێكدا ،، بریتیه‌ له‌ ناخۆشی ئاواتی نه‌هاتووه‌ته‌ دی بیركردنه‌وه‌ی قول و به‌ئامانج نه‌گه‌شتن یان زۆرجار خه‌یاله‌ چاوه‌روان نه‌كراوه‌كانی ته‌مه‌نیكی دیاری كراو كه‌ به‌درێژی ته‌مه‌ن له‌گه‌ل كه‌سه‌كاندا هاوڕێن..

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_12996227462.jpg

مرۆڤ زۆرجار له‌وه‌ ئه‌چیت نه‌توانیت ئاره‌زووه‌كانی بۆ كه‌سانی ده‌ورووبه‌ر بخاته‌ ڕوو یان رووبكاته‌وه‌ ،، به‌ڵام خۆ ئه‌توانیت له‌گه‌ل خۆی و له‌دنیای خه‌یاڵی خۆیدا باس بكات ،، وه‌ك ئه‌ڵین و زۆریش راسته‌..
(ئایا ئه‌زانیت ،، كه‌ نووسینه‌وه‌ی هه‌سته‌كان زۆر ئاسانتره‌ له‌ ده‌ربڕینیان بۆ به‌رامبه‌ر )

نووسینه‌وه‌ی هه‌سته‌كان بۆ..؟؟

هه‌ست كردن
بریتیه‌ له‌ داگیركه‌رێكی زۆر به‌توانا كه‌زۆر به‌ ئاسانی ئه‌توانێت ژیانی هه‌ر تاكیك داگیربكات،،به‌لام خۆ ڕزگار كردن له‌و داگیركه‌ره‌ پێش ئه‌وه‌ی ولاتی ژیانت له‌ناو بدات ،، نووسینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستانه‌یه‌...

نوسینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستانه‌ ئه‌بیته‌ خاڵیكردنه‌وه‌یه‌كی ڕۆحی ده‌روونی به‌رجه‌سته‌ی له‌هه‌موو خۆشی و ناخۆشیه‌كان ،،له‌هه‌مووئه‌و ئاوات و بیركردنه‌وه‌ و خۆزگه‌و خه‌یالانه‌ كه‌ به‌درێژی ته‌مه‌ن هاوریت بوون و ژیانی له‌گه‌ل كردووین به‌دوو به‌شه‌وه‌ ،،، هه‌ڵبه‌ت ئیمه‌ زۆر جار هه‌ست به‌و داگیركارییه‌ ناكه‌ین ،،، چونكه‌ به‌رووكه‌ش خۆمان له‌و داگیركارییه‌ به‌دوورگرتووه‌ ...
له‌راستیدا ئه‌م ژیانه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ئافه‌رینراوه‌ كه‌ شته‌كان به‌رده‌وام له‌ پڕبوون و خاڵیبوونه‌وه‌دان .. هه‌مووشتیك تا ئاستیكی دیاری كراو پڕ ئه‌بیت و ناتوانیت له‌وه‌ زیاتر خۆراگربیت كه‌ زایاتر بێت له‌ پڕبوون ... ..
.
ده‌رببڕه‌ بڵێ بنووسه‌وه‌ .............................

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_12996227451.jpg

له‌ كۆتاییدا من ئه‌ڵێم
: ئاره‌زووه‌كان خه‌یاڵه‌كان ئه‌مانه‌ دنیای گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی بوون و به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هاتنه‌ دیان ئه‌سته‌مه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌ك مێژوویه‌ك بۆ داهاتوو به‌جیی بێڵین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌هاته‌ دی و نه‌توانرا بگاته‌ ئامانج سبه‌ی حه‌تمه‌ن ده‌گاته‌ ئامانج  و ڕێگای تایبه‌تی خۆی ئه‌دۆزیته‌وه‌................


هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ بژی ،، چونكه‌ ژیان خۆی پڕه‌ له‌  ئومێد...

نووسینی // مریوان باوه‌نوری
تایبه‌ت به‌ كوردژین


Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-09 09:49:41

Danger~Boy
جوانی کوردژین
شوێن: دەربەندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-02
دواترین سه‌ردان: 2011-08-30
په‌یامه‌كان: 742
WindowsFirefox

Re: هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ بژی ،، چونكه‌ ژیان خۆی پڕه‌ له‌ ئومێد..

دەستەکانت خۆشبێت براکەم سەرکەوتوو بیت

Kurdzhin


http://www.kurdup.com/uploads/e2729f0949.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-03-09 09:58:03

پــــــرژه‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-28
دواترین سه‌ردان: 2013-09-04
په‌یامه‌كان: 731
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ بژی ،، چونكه‌ ژیان خۆی پڕه‌ له‌ ئومێد..

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاک مه‌ریوان سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
http://i43.tinypic.com/3hkx2.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-03-09 10:10:20

نازیله‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: Germany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-23
دواترین سه‌ردان: 2011-08-11
په‌یامه‌كان: 516
WindowsSafari

Re: هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ بژی ،، چونكه‌ ژیان خۆی پڕه‌ له‌ ئومێد..

به‌راستی نوسراوه‌که‌ت گه‌لێک جوانه‌ هاوڕێ گیان


ده‌سته‌کانت خۆشبێت سه‌رکه‌وتووبیت هه‌رده‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-03-12 11:53:37

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ بژی ،، چونكه‌ ژیان خۆی پڕه‌ له‌ ئومێد..

مرۆڤی سەرکەوتو ئەو مرۆڤەیە کە لەگەڵ بەدیهاتنی ئومێدێکی،، ئومێدێکی تری لەدایک ببێت،،
دەگێڕنەوە دەڵێن پیاوێک ئاواتی ئەوەبوو هەموو دنیا ببینێت،
کاتێک هەموو دنیای بینی خۆی کوشت چونکە وتی ئیتر من هیچ ئومێدێکم نەماوە بۆچی بژیم!!
دەستەکانت خۆس بێت کاک مەریوان بابەتێکی جوانە..
تەمەن درێژ بیت،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-04-20 20:43:24

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ بژی ،، چونكه‌ ژیان خۆی پڕه‌ له‌ ئومێد..

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هاوڕییان خۆشحاڵم بابه‌ته‌كه‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندیتان بووه‌
هیوادارم هه‌موو ئومیده‌كانتان بێته‌ دی ...............به‌س خۆتان نه‌كوژن ههههه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-04-20 20:59:47

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ بژی ،، چونكه‌ ژیان خۆی پڕه‌ له‌ ئومێد..

هههههههههه باش بوو ئه‌م په‌یامه‌ی ئاخیرم بینی ئه‌گین خۆم ئه‌کوشت هههه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ مه‌ریوان گیان
ده‌مێک بوو له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت مه‌حرومت کردبووین
به‌ڵام دیسانه‌وه‌ به‌ بابه‌تێکی جوانت چاوت گه‌شاندینه‌وه‌و ڕۆحت ئارام کردین
به‌و ئومێده‌ی هه‌میشه‌ له‌ پێشکه‌وتندا بتبینم ، سه‌ربه‌رز بیت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-04-23 18:54:36

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ بژی ،، چونكه‌ ژیان خۆی پڕه‌ له‌ ئومێد..

ده سته كانت خوشبيست ياخوا مه ره ى برام بابه تيكى كه ليك جوانه
ئوميد جوانترين شته له زيانا به مه رجيك بتوانيت باوه ر به خوو بينيت كه هه وبى
دوباره ده سته كانت خوشبيت   به قوربان هه ربزيت

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-05-19 23:11:16

سروش
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: پــــایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-18
دواترین سه‌ردان: 2013-08-05
په‌یامه‌كان: 302
WindowsXPOpera

Re: هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ بژی ،، چونكه‌ ژیان خۆی پڕه‌ له‌ ئومێد..

بیر له‌ ژیان بكه‌وه‌ به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو

Kurdzhin

لای نابینا ئه‌ڵماس و شوشه‌ وه‌ک یه‌که‌ ،
که‌واته‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک نرخی تۆی نه‌زانی تۆ بێ نرخ نیت ئه‌و نابینایه
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-3a174adfa9.gif‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-05-19 23:15:47

سروش
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: پــــایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-18
دواترین سه‌ردان: 2013-08-05
په‌یامه‌كان: 302
WindowsXPOpera

Re: هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ بژی ،، چونكه‌ ژیان خۆی پڕه‌ له‌ ئومێد..

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13058468821.jpg


هه‌ر خۆم پاڵه‌وانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-05-19 23:42:31

cena
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 46
WindowsFirefox

Re: هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ بژی ،، چونكه‌ ژیان خۆی پڕه‌ له‌ ئومێد..

هه‌ربژیت 3

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-06-28 15:43:36

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ بژی ،، چونكه‌ ژیان خۆی پڕه‌ له‌ ئومێد..

دةستةكانت خوش بيت
نووسينيكى زور جوانه جونكه به دليكى بةئوميدةوه نووسراوه
سةركةوتوو بيت انشاء الله

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net