❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كچێكی دوو مانگی لە باوەشی دایكی دەردەهێنرێ و دەدرێتە بەر گوللە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-05 18:25:44

KURE_KOYE
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-26
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1236
ویبگه‌
WindowsMSIE7

كچێكی دوو مانگی لە باوەشی دایكی دەردەهێنرێ و دەدرێتە بەر گوللە

كچێكی دوو مانگی لە باوەشی دایكی دەردەهێنرێ و دەدرێتە بەر گوللە
دیمەن بورهان
رووداو - سلێمانی
مەردان شەوانە (تەمەن)ی كچی دەگرتە باوەش و قسەی لەگەڵ دەكرد، زۆر خۆشیدەویست، چاوی لە تەمەنێكی درێژبوو بۆی . بەڵام ئەو رۆژەی ئەو بە رووداوێكی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدەدات، رێك 10 رۆژ دوای ئەوە زەنگی كۆتایی هێنان بە ژیانی تەمەن لێدەدرێ. كەوسەری هاوسەری مەردان دەڵێ “ خۆم دا بەسەر قاچەكانی باوكمداو لێیپاڕامەوە، توخوا باوكە، توخوا مەیكوژن”. خاڵی تەمەنی دوو مانگ ، دەبات و دەیداتە بەر گوللە.
لە یەكێك لە خانەكانی داڵدەدانی ژنان، ژنێك بە رووخسارێكی تێكشكاوەوە دانیشتووەو شتێك نەماوە لە ژیانیدا چاوەڕێی بكات، چونكە خۆشەویستی هەموو شتێكی لێسەندووەو منداڵە تەمەن دوو مانگەكەشی بە بەرچاوی خۆیەوە لەلایەن برایەكەیەوە بردراو كوژرا.
خۆشەویستییەكەی نێوان كەوسەر م. س (تەمەن 24 ساڵ) و مەردان شەفیق ، چوار ساڵ درێژەی كێشا، باس و خواسی هاوسەرگیری هەموو ژووانەكانی دادەپۆشین “بەڵام هەردووكیشمان دەمانزانی كە ئاسنی سارد دەكوتین، چونكە ماڵی باوكم رازی نەدەبوون شوو بە مەردان بكەم”.
كە مەردان چووەتە خوازبێنی كەوسەر ، باوكی كەوسەر بە تووڕەیی پێیگوتوە “كچی خۆم نادەمە كوڕێكی كرێكار ژیانی تاڵ بكات”.
ئەو دوو خۆشەویستە بەو وەڵامە كۆڵنادەن “ مەردان پێیگوتم دەڵێی چی بڕۆین، منیش رازیبووم”، ئەوان لە 6/9/2007 لە خانەقینەوە هەڵدێن بەرەو كۆمەڵگەی پیرەمەگروون لە نزیك سلێمانی، تاوەكو لەوێ پێكەوە بژین “لە دادگا هەرچۆنێك بوو مارەی كردم، خانوویەكمان بەكرێ گرت و پێكەوە دەژیاین، ژیانمان زۆر خۆشبوو”.
مەردان، تەمەن 28 ساڵ، كرێكاری دەكرد، وەك كەوسەر دەڵێت “تەنیا شەوێك جێینەدەهێشتم و لەماڵ نەدەچووە دەرەوە، هاوڕێی لەو شارۆچكەیە نەبوون كە لێی دەژیاین”.
لە ژیانی هەڵاتوویاندا كەوسەر و مەردان دەبنە خاوەنی كچێك “مەردان زۆر زۆری خۆشدەویست، هەمیشە دەیدواند”.
بەڵام جارێكیتر سێبەری تارماییەكانی نەگبەتی لە ژیانیان دەئاڵێتەوە. كەوسەر بە یادگارییە تاڵەكانیدا دەچێتە خوارەوەو دەڵێ “ ئێوارەیەك تا درەنگ مەردان نەهاتەوە، زۆر چاوەڕوانی بووم، هەمیشە بەترسەوە لە كچەكەم دەڕوانی”. چاوەڕوانیكردنی مەردان لەلایەن كەوسەرەوە بێ هودە بووە”دواتر هەواڵم بیست كە مەردان لە رووداوێكی ئۆتۆمبێلدا گیانی لەدەستداوەو لە مەیتخانەیە”.
كەوسەر ناچار دەبێ كچەكەی بگرێتە باوەشی و بەرەو مەیتخانە بچێ كە دڵنیابووە “هاتمە مەیتخانە، لەوێ دایك و باوكی خۆم بینی، كە ئەوانم بینی، تووند كچەكەم بە باوەشمەوە نووساند، دەمزانی ئیتر ژیانی خۆم و كچەكەشم لەمەترسیدایە”.
بەدرێژایی گێڕانەوەی ئەو چیرۆكە، بارانی فرمێسك لە چاوەكانی كەوسەردا خۆشی نەكردەوە، بەڵام لەوێدا دایە پڕمەی گریانێكی بەكوڵ، كاتێك گوێی لە بەرنامەی باوك و براكانی بووە”بەرنامەی ئەوەیان دادەنا، چۆن خۆم و كچەكەم بكوژن”. بەڵام گوێشی لێبووە كە یەكێك لە مامەكانی گوتوویەتی “جارێ با كەوسەر نەكوژین، چونكە دراوسێكانمان پێماندەزانن و لای پۆلیس شكاتمان لێدەكەن”.
كەوسەر لە بارێكی شێواوی دەروونیدایە و هەمیشە بەدەست دڵەراوكێوە دەناڵێنێ، بەردەوام لە چاوەكانیدا دڵشكان و نائومێدی هەڵدەقوڵێ.
ئەو دەڵی “باوكم بە براكەمی گوت : ئەو منداڵە ببە بیكوژە”. كەوسەر دڵی دادەخورپێ و وەك شێتێك هاوار دەكات و لێیان دەپاڕێتەوە “خۆم دا بەسەر قاچەكانی باوكمداو لێیپاڕامەوە، توخوا باوكە، توخوا مەیكوژن”. كەوسەر ئەوەی چاوەڕێ كردبوو “زۆر پەست دەبووم كاتێك ئەوان بە منداڵەكەمیان دەگوت ئەوە زۆڵە، دەبێ بكوژرێ”.
دوای ئەوەی پاڕانەوە دادی كەوسەری نەدا، دیواری دوا ئومێدی بەمل یەكدا دەڕووخێ، بەگریانێكی بە كوڵەوە ئەو چركەساتانە دەگێڕێتەوە كە جگەرگۆشەكەی دەبەن “درەنگێكی شەو منداڵەكەیان لە باوەشم دەرهێنا، هەر چەند هەوڵمدا نەیبەن، بردیان، براكەم بردی و بە فیشەك كوشتی”.
رێكەوتی كوشتنی تەمەنی كچی وەك نەخشی سەر دڵ لە مێشكی كەوسەردا وەك ناخۆشترین رووداوی ژیانی نەخشاوە “ دە رۆژ دوای گیان لەدەستدانی مێردەكەم ، لە 27/11/2009 تەمەنیان كوشت”. بەڵام ئێستاش نازانێ براكەی ئەو تاوانە دڕاندەیەی لێ ئاشكرابووە یان نا، ئایا لەلایەن پۆلیسەوە گیراوە یان نا.
بەهەر دەردەسەرییەك بێت، كەوسەر لەدوای لەدەستدانی مێردەكەی و منداڵەكەی، خۆی دەگەیێنێتە لانەیەكی تایبەت بە داڵدەدانی ژنان، لەوێ دەژی، بەڵام هیچ هیوایەكی نەماوە “ هەموو شتێكم رۆیشت، تەمەن رۆیشت، مەردانیش رۆیشت”.

Kurdzhin
كرفتارم بة عة شقى تؤ سالانيكة كرفتارم   مة حالة بتوانم بئ تؤ  من بة بئ تؤ نية جارم

تؤش هة ر جاريك هة ست بة م ئازاري من ناكة ى  جاريك نالى ئة م ئازارة تا كة ي
ئاخر دلى من بؤ  وابيت(A)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-09 20:53:25

shvan.kurdi
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-26
دواترین سه‌ردان: 2012-04-28
په‌یامه‌كان: 52
WindowsXPMSIE

Re: كچێكی دوو مانگی لە باوەشی دایكی دەردەهێنرێ و دەدرێتە بەر گوللە

خه مى هه مو دونيامه به لام خه م له م جياوازه
                                               خه مى ئه وزاروكه زى كه وته سه رشانم
                                              هيج له دواروزى دايكى زى نازانم
                                              خوزكه هه مو كه س مافى زييان و خوشه ويستى
                                                زا ني بايه دنيا زور زور خوشتر ده بو ؟؟؟؟ ئاى ئاى
                                            بو مرو فى سوزى خوشه ويستى نه بيت
                                               ده بيت ئه وزى هه رنه بيت

Kurdzhin
هه مو كرداره كانت باشبن ؟؟؟ باشى ديته ريى تو ؟؟؟؟
دلت باك بيت ؟ خه فه فه ت له كه س نا خويت ؟؟؟
  دلى كه س مه شكينه ؟؟؟ دلى تو ش ناشكيت ؟؟؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-03-09 22:44:06

Danger~Boy
جوانی کوردژین
شوێن: دەربەندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-02
دواترین سه‌ردان: 2011-08-30
په‌یامه‌كان: 742
WindowsFirefox

Re: كچێكی دوو مانگی لە باوەشی دایكی دەردەهێنرێ و دەدرێتە بەر گوللە

دەستەکانت خۆشبێت هاوڕێ گیان هەر بژیت

Kurdzhin


http://www.kurdup.com/uploads/e2729f0949.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net