❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تــه‌نـهـا بـه‌ عـه‌شـقـه‌وه‌ بـیـخـوێــننه‌وه‌....!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-11-12 17:13:17

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

تــه‌نـهـا بـه‌ عـه‌شـقـه‌وه‌ بـیـخـوێــننه‌وه‌....!!

ته‌نها به‌عه‌شقه‌وه‌ بیخوێننه‌وه‌.........



بۆیه‌ ئه‌م سه‌ردێڕه‌م وه‌ها نووسیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی هاكازایی نه‌كه‌یت و به‌سه‌ریا تێپه‌ڕی ،چوونكه‌ به‌بڕوای خۆم ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌شتێك بكۆڵێنه‌وه‌ ته‌نها عه‌شق پێویسته‌ ،، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م دێڕ به‌عه‌شقه‌وه‌ بخوێنیته‌وه‌ ،،،دوای ئه‌وه‌ی چاوه‌كانیشت دابخه‌ی دووهێنده‌و سێ هینده‌ی ئه‌م ووشانه‌ی لێره‌ ئه‌بینرین له‌مێشكتدا هاتوو چۆ ئه‌كات،،،چونكه‌ تایبه‌ته‌ به‌و سه‌رده‌مه‌ی هه‌میشه‌ له‌بیرنه‌كراوه‌،،،مناڵی یانی سه‌رده‌می زێڕین ...................
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-43f623d0a8.png
تكام وایه‌ عه‌شق بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان به‌كار بهێنن........



مناڵ بووین چه‌ند دڵێكی گه‌وره‌مان هه‌بوو...
ئێستا گه‌وره‌ین چه‌ند دڵمان بچووك بووه‌ته‌وه‌...........
خۆزگه‌ دڵمان به‌گه‌وره‌یی مناڵیمان ئه‌بوو،،،
خۆزگه‌ ئه‌و مناڵه‌ ئه‌بووین كه‌ قسه‌كانی له‌ نیگایه‌وه‌ دیار بوو
ڕازی نیگای ئه‌خوێنرایه‌و
خۆزگه‌ بۆ وتن و ده‌ربڕین پێویستمان به‌قسه‌كردن نه‌ئه‌بوو...
خۆزگه‌ بۆ قسه‌كردن ته‌نها ته‌ماشاكردن و نیگا كردن به‌س بوایه‌...
خۆزگه‌ دڵ له‌ ڕووخساردا بوایه‌...
به‌ڵام ئێسته‌ش ئه‌گه‌ر هاواربكه‌ین كه‌س تیناگات،،،
وه‌ دڵی خۆمان به‌وه‌‌ خۆش كردووه‌ كه‌ بێده‌نگین ..
بێده‌نگی پڕ  له‌ هاواری چۆڵی تۆیه‌....


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c90f14ed1b.jpg

بێده‌نگیه‌ك كه‌ كه‌سێك تێی بگات
باشتره‌ له‌و هاواره‌ی كه‌ هیچ كه‌سێك گوێی لێ نیه‌ و تێی ناگات...
بێده‌نگیه‌ك كه‌ پڕه‌ له‌ نه‌ووتن
ئه‌و نه‌ووتراوانه‌ی ،،،كه‌ وتنیان ده‌ردێكه‌و نه‌وتنیان هه‌زاران ده‌رد.......
ئاخ دنیا....
بزانه‌و ببینه‌ دنیا چۆنه‌..........!

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-500051e842.jpg

مناڵ بووین،،،
باران له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئه‌باری............!
گه‌وره‌ بوین...
باران له‌ چاوانمانه‌ ئه‌باریت........
مناڵ بووین ...
هه‌موو ڕووخساری ته‌ڕی پڕ فرمێسك و گریانیان ئه‌بینین...
گه‌وره‌ بووین...
كه‌س ئه‌وه‌ نابینیت...
مناڵ بووین...
له‌كۆمه‌ڵدا ئه‌گریاین...
گه‌وره‌ بووین..
له‌ ته‌نیایی و خه‌ڵوه‌تا ئه‌گرین..
مناڵ بووین...
دڵمان به‌ئاسانی نه‌ئه‌شكا...
گه‌وره‌ بوین..
به‌ئاسانی ئه‌شكێت....
مناڵ بووین..
هه‌موو كه‌س هاوڕێمان بوو.........
ئێسته‌ هاوڕێیه‌تیمان له‌بیركردووه‌...

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-39debba280.jpg

هه‌ندێك كه‌م و هه‌ندێكمان له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر خۆش ئه‌وێ
مناڵ بووین جیاوازیمان نه‌ئه‌كرد له‌ نێوان شته‌كان هه‌مووی یه‌كسان بوو...
گه‌وره‌ بووین جیاوازییه‌كان ڕاست و هه‌ڵه‌ ده‌ستی پێكرد به‌ئه‌ندازه‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌گۆڕێت...
خۆزگه‌ هێشتا به‌ئه‌ندازه‌ی مناڵی هاوڕێیه‌تیمان بكردایه‌ ئه‌وه‌ هه‌مووه‌ هاوڕێمانه‌ بوایه‌ ئای چ چێژێكی هه‌بوو ئه‌و هه‌موو هاوڕێیه‌....
مناڵ بووین....شه‌ڕمان ئه‌كرد و كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ ئاشتی...
كه‌ گه‌وره‌بووین ....بچووكترین ووشه‌ هه‌رگیز له‌یادمان ناچێت...
مناڵ بوون ،،، به‌پارچه‌ ده‌زوویه‌ك سه‌رگه‌رم ئه‌بوون،،،یاریمان ئه‌كرد...
كه‌گه‌وره‌ بووین ،،،به‌هیچ شتێك سه‌رگه‌رم نابین و یاریكردنمان بیرچووته‌وه‌،،،
مناڵبووین،،، گه‌وره‌ترین ئاره‌زوومان هه‌بوونی بچووكترین شت بوو....
كه‌گه‌وره‌بووین،،،بچووكترین ئاره‌زوومان هه‌بوونی گه‌وره‌ترین شته‌....
مناڵ بووین ،،، ئاره‌زووی گه‌وره‌بوونمان ئه‌كرد...
كه‌گه‌وره‌بووین ،،، ئه‌فسووس و حه‌سره‌تی مناڵێمان ئه‌خۆین ،،،،،،ئاخ...
مناڵ بووین هه‌میشه‌ له‌یارییه‌كاندا خۆمان گه‌وره‌ نیشان ئه‌دا...
كه‌گه‌وره‌ بووین ،،هه‌میشه‌ له‌خه‌یاڵماندا ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ مناڵیمان...
مناڵ بووین ،،ده‌رده‌ دڵه‌كانمان به‌هه‌زار ناڵه‌ ئه‌وت و هه‌موو تێئه‌گه‌شتن..
كه‌گه‌وره‌ بووین،،،ده‌رده‌دڵه‌كانمان به‌هه‌زار زمان به‌خه‌ڵك ئه‌ڵێین كه‌س تێمان ناگات...
مناڵ بوون ،،،(تـــــــــــا) له‌ هاوڕێیه‌تیماندا نه‌بوو.........
كه‌گه‌وره‌بووین...هاوڕێیه‌تیمان به‌ (تـــــــــــــــــــــــا) ده‌ست پێده‌كات....


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-1e9c4a8a0b.jpg

سه‌یره‌ مناڵ بووین ئه‌وه‌ مناڵی بوو...
گه‌وره‌ بووین،،،ته‌نها مناڵیمان تێپه‌ڕاند هیچ ته‌نها مناڵه‌كه‌ی جاران نین ئه‌گینا ژیانه‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ی جارانه‌،،،
خۆزگه‌ هه‌رگیز گه‌وره‌ نه‌ ئه‌بووین،،،
وه‌ هه‌میشه‌ مناڵ ئه‌بووین....




ئێسته‌ بزانم ئه‌وانه‌ی لێره‌ وتراوه‌ وایه‌ یان نا؟ ئایا ئێوه‌ بیری مناڵیتان ناكه‌نه‌وه‌،،،،؟ من كه‌ هه‌میشه‌ نووقمی ئه‌و خه‌یاڵه‌ بووم ،،هه‌میشه‌ فرمێسك بۆ یادگاره‌كانی دوێنێی مناڵیم ئه‌رژم،،، هه‌میشه‌ بیرله‌ دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ئه‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ چی لێ هات ؟بۆ كوێ ڕۆیشت؟ ئایا ئێوه‌ ئه‌و دڵه‌ گه‌وره‌یه‌تان ماوه‌ ،،،،،؟ ئه‌گه‌ر ماوه‌ بۆ ئاوه‌هان؟ ئه‌گه‌ره‌ نه‌ماوه‌ بۆ له‌ دووی ناگه‌ڕێن،،،ئاخۆ ئه‌م ژیانه‌ به‌تایبه‌ت مناڵی بۆ وا خێرا تیپه‌ڕی ..........................................................................................................

خۆزگه‌م به‌ مناڵی خۆم كه‌ خاكێكی ساده‌ هه‌میشه‌ جێگای یاری كردنم بووووو...



ئــامــاده‌كــردنــی //مـریـوان بـاوه‌نــوری
تـایـبـه‌ت بـه‌كـوردژیـن

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-11-12 19:25:55

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: تــه‌نـهـا بـه‌ عـه‌شـقـه‌وه‌ بـیـخـوێــننه‌وه‌....!!

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ مه‌ریوان گیان بابه‌تێکی هه‌ر زۆر زۆر جوانت ئاماده‌کردوه‌
به‌ ڕاستی جێگای ئه‌وه‌یه‌ سوپاست بکه‌م بۆ بابه‌ته‌که‌ت برا جوانه‌که‌م
به‌ڵێ به‌ دڵنیایه‌وه‌ وایه‌ هه‌موو وشه‌کان یه‌ک له‌ یه‌ک راستترن
ئێمه‌ به‌ مناڵی له‌ کۆڵانه‌ خۆڵه‌کاندا یاریمان ده‌کرد و تۆپێکی باغه‌مان هه‌بوو بۆ 11 مناڵ و  هه‌موو گیانمان ده‌بوو به‌ قوڕ و ته‌پوتۆز به‌ڵام زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوانمان دڵی دایک و باوکیشمانی شاد ده‌کرد
ئێستا ساحه‌کانمان تاتانه‌و تۆپه‌کانمان چه‌رم و و باشه‌ به‌ڵام نیگاکانمان تاڵ و ترشه‌ و دایک و باوکمان که‌ ئه‌مانبینین خه‌مبار ده‌بن
************
به‌ مناڵی که‌ دائه‌نیشتین له‌سه‌ر سفره‌یه‌کی بچوک و له‌سه‌ر عه‌رز خواردنه‌ ساده‌کانمان خۆشترین تامیان هه‌بوو
ئێستاش له‌سه‌ر مێز و جوانترین خواردنه‌کان ئه‌خۆین ، به‌ڵام تامه‌که‌و دانیشتنه‌که‌ی ناگاته‌ ئه‌و ساتانا
***********
به‌ مناڵی خواخوامان بوو جه‌ژن دابێت جه‌ژنانه‌ وه‌رگرین و یاری بکه‌ین
ئێستا که‌ جه‌ژن دێت خۆمان سه‌رقاڵ ده‌که‌ین و هیچ خۆشی لێ نابینین
**********
به‌ مناڵی حه‌زمان ئه‌کرد رۆژ بێته‌وه‌ راکه‌ینه‌ لای هاورێکانمان و یاری بکه‌ین
ئێستاش خواخوامانه‌ زو شه‌و دابێت بۆ ئه‌وه‌ی چاو لێک بنێین و خۆمان له‌ رۆژگار دوربخه‌ینه‌وه‌
************
ده‌ستو چاوه‌گه‌شه‌کانت خۆش بێت کاکه‌ مه‌ریوان گیان به‌ راستی بابه‌ته‌که‌ت جوانه‌و زۆری تر هه‌ڵده‌گرێت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-11-13 03:12:18

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: تــه‌نـهـا بـه‌ عـه‌شـقـه‌وه‌ بـیـخـوێــننه‌وه‌....!!

یاخوا ده‌ستو  چاوت خۆش بێت بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌
به‌راستی هه‌ر یه‌ک له‌ ووشه‌کان هه‌ریه‌ک له‌و رستانه‌ منیان برده‌وه‌ بۆ ئه‌و دنیایه جوان و پاکه‌
ئه‌توانم بڵێم به‌راستی به‌هره‌مه‌ندوو  داهێنه‌ری له‌ بابه‌ت ئاماده‌کردن هیچ ووشه‌و پێناسه‌و
ته‌عبیرێک شك نابه‌م له‌ ئاستی وه‌سف کردنی بابه‌ته‌کانت دا بێت
ته‌نها ئه‌ڵێم ته‌مه‌ن درێژ بیت هه‌رچی ئاواتێک هه‌ته‌ له‌ دنیادا بۆت بێته‌ دی چونکه‌
شایسته‌ی هه‌موو شتێکی جوانی ،

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-12-23 19:07:12

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: تــه‌نـهـا بـه‌ عـه‌شـقـه‌وه‌ بـیـخـوێــننه‌وه‌....!!

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان به‌ڕێز( خه‌مه‌ ،له‌نیا) خۆشحاڵم بابه‌ته‌كه‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندیتان بووه‌

سوپاس بۆ تۆ كاكه‌ خه‌مه‌ گیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی بابه‌ته‌كه‌ به‌ تیشك و سه‌رنج و بیركردنه‌وه‌ جوانه‌كانت .......
ده‌ستی به‌ڕێزیشت خۆش بێت له‌نیاگیان سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-12-24 19:41:56

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: تــه‌نـهـا بـه‌ عـه‌شـقـه‌وه‌ بـیـخـوێــننه‌وه‌....!!

ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا کاکه‌ مه‌ریوان  گیان
به‌راستی بابه‌تێکی تابلێی جوان و سه‌رنج راکێشه‌
هه‌ر سه‌ر که‌وتو بیت ته‌مه‌ن درێژ بیت...

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-01-04 18:27:16

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: تــه‌نـهـا بـه‌ عـه‌شـقـه‌وه‌ بـیـخـوێــننه‌وه‌....!!

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاكه‌ بڕوا گیان
خۆشحاڵم بابه‌ته‌كه‌ت به‌دڵ بووه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-01-04 19:39:45

ليوزة
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-23
دواترین سه‌ردان: 2013-09-02
په‌یامه‌كان: 1074
WindowsMSIE7

Re: تــه‌نـهـا بـه‌ عـه‌شـقـه‌وه‌ بـیـخـوێــننه‌وه‌....!!

dasknt xosh be kaka marewan

wala hamw kat axwzm bbmawa ba mnlkae jar ka gwem la hech shtek nabw


xozga axwzm gar ba grean agremawa bo mnle da aneshtm bas agrem ta byabnm akrd ba darya


tak aw dasnt har xosh be bo am babta jwana xwa lasht sax bka


hardm dlxoshe dnya w qemtt bka na umeddt nka

Kurdzhin

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه‌ " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-59036817f0.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-01-17 16:46:53

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: تــه‌نـهـا بـه‌ عـه‌شـقـه‌وه‌ بـیـخـوێــننه‌وه‌....!!

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت به‌ڕێز لێوژه‌
خۆشحاڵم بابه‌ته‌كه‌ت به‌دڵ بووه‌
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-01-20 21:46:59

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsMSIE7

Re: تــه‌نـهـا بـه‌ عـه‌شـقـه‌وه‌ بـیـخـوێــننه‌وه‌....!!

دەست و پەنجە رەنگینەکانت خۆش بێط مەری گیان ... ماوەیەکە نەهاتوومەتە یانە و بابەتە جوانەکانی بەڕێزتانم نەخوێندۆتەوە
هیوادارم لەمەولا بتوانم وەکو جاران سوود لە وتە شیرینەکانت و ئامۆژگاریە جوانەکانت وەرگرم ...
دووبارە هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم گیانەکەم

برات ڕێگا شیاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-01-21 12:17:51

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: تــه‌نـهـا بـه‌ عـه‌شـقـه‌وه‌ بـیـخـوێــننه‌وه‌....!!

ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆش بێ ئه‌زیزم زۆر بابه‌تێکی جوانه‌، روبه‌رونه‌وه‌ی هه‌موومانه‌ له‌گه‌ڵ راستیدا
بێبه‌شمان نه‌که‌ی له‌ تواناو به‌هره‌کانت به‌ڕێزم
شاد و کامه‌ران بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-03-07 20:50:02

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: تــه‌نـهـا بـه‌ عـه‌شـقـه‌وه‌ بـیـخـوێــننه‌وه‌....!!

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هاوڕییانی ئازییز خۆشحاڵم بابه‌ته‌كه‌ جیگای ره‌زامه‌ندیتانه‌
هه‌ر شادو سه‌ركه‌وتوو بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-03-07 20:54:10

Danger~Boy
جوانی کوردژین
شوێن: دەربەندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-02
دواترین سه‌ردان: 2011-08-30
په‌یامه‌كان: 742
WindowsFirefox

Re: تــه‌نـهـا بـه‌ عـه‌شـقـه‌وه‌ بـیـخـوێــننه‌وه‌....!!

دەستەکانت خٶشبێت هاوڕێ گیان سەرکەوتوو بیت

Kurdzhin


http://www.kurdup.com/uploads/e2729f0949.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2011-03-08 12:54:59

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تــه‌نـهـا بـه‌ عـه‌شـقـه‌وه‌ بـیـخـوێــننه‌وه‌....!!

مناڵ بووین...
له‌كۆمه‌ڵدا ئه‌گریاین...
گه‌وره‌ بووین..
له‌ ته‌نیایی و خه‌ڵوه‌تا ئه‌گرین

به‌راستی بابه‌تێکی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر جوان و پڕ مانا بوو
مناڵی ناخێکی ئاسوده‌و خاڵی له‌ خه‌م گه‌وره‌یی ناخێکی پڕ ئازارو خه‌م

ئه‌م دوو وێنه‌یه‌ به‌راوردی مناڵیم و ئێستامه‌

ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا کێشاومه‌ که‌ پڕه‌ له‌ ناسکی و ڕه‌نگ و جوانی
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_12995884061.jpg

ئه‌م وێنه‌یه‌ش چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا کێشاومه‌ که‌ به‌ پێنوسێکی ڕقاویی و بێزاره‌وه‌ کیشاومه‌
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_12995884062.jpg

هه‌ر له‌مه‌یا ده‌ره‌که‌وێت مناڵی چه‌وند جوان و ساده‌یه‌ گه‌وره‌یش چه‌ند ڕه‌ق و توڕه‌

یه‌خوا ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ مه‌ریوان بابه‌تێکی زۆۆر جوان بوو هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت به‌ڕیزم

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2011-03-09 10:50:07

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsSafari

Re: تــه‌نـهـا بـه‌ عـه‌شـقـه‌وه‌ بـیـخـوێــننه‌وه‌....!!

dastt xoshebt gyana

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2011-03-12 11:40:31

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: تــه‌نـهـا بـه‌ عـه‌شـقـه‌وه‌ بـیـخـوێــننه‌وه‌....!!

دەســـــــتەکانت خۆش بێت یاخوا کاک مریوان،،
زۆر جوان و ڕاستە هەموو وشەکان بەراوردێکی زۆر جوانت کردووە لەنێوان گەورەی و مناڵی دا،،
خۆ خوێندنەوەی بابەتی لەم شیوە نەبێت خۆمان لە بیرچووەتەوە و هەست بە خۆمان ناکەین!!
سەرکەوتوو بیت لە بابەتەجوانەکانت بێ بەشمان نەکەیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net