.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














شـــهوقی ژیانم
وا ئه‌ڕۆم گه‌شت ئه‌که‌م
لهنێـــو ئه‌م تاریکاییانهی دایانپۆشیوم به‌دوای شهوقێکدا ئه‌گه‌ڕێم
ئه‌ڕۆم و وێڵــی ڕوناکیه‌ک ئه‌بم
تا له‌م تاریکاییانهدا ده‌رم بێنی
و
بمگهشێنێتهوه وه‌کو گوڵی تازه پشکوتوو
و
پاکم کاته‌وه وه‌کو شارێکی باران به‌سه‌رداهاتوو
که هه‌موو پیسیه‌کانی به‌ناخی زه‌ویدا بردووه
بهفڕینهوه ئه‌ڕۆم له‌ده‌رگاکانی ئاسمان ئه‌ده‌م
به‌ڵام ئاخ سه‌ختی ئه‌و و بێهێزی من نه‌یتوانی
له‌هه‌ر ده‌رگایه‌ک قوفڵێکی پۆڵایین داخهریهتی
ئهوباڵانهی بهفڕینهوه منیان برد
به‌زامداری گه‌ڕانه‌وه
ئیتر ئه‌ڕۆم بهڕێگاکان
ئاخم بۆ ئه‌ویش،، په‌رژین ده‌وری هه‌ر ڕێگایه‌کی داوه
ناڵه‌م ئاسمان و زه‌وی گرته‌وه
سه‌ختی مانای نه‌ماوه
تۆ بڵێی ڕه‌حم ڕه‌حمی بهمندابێ؟
ئه‌ی ڕوناکی نێو تاریکیه‌کان
هه‌موو هیواکانی ژیانم به‌تۆوه به‌ستراونه‌ته‌وه
که نزیک ئهبمهولێت تاریکیه‌ک به‌ندم ئه‌کات
تاریکی چیه؟ دوای ئه‌وه‌ی خۆمم!
خۆم داپۆشه‌ری ڕوناکی خۆمم
کاتێک زۆر لێت نزیک ئه‌بمه‌وه
هێنده‌ی شه‌قی فانۆسێک ڕوناکیم ئه‌ده‌یتێ
هه‌ر ئه‌وکات پڕم له ئاسووده‌یی
هاوارمه قوربانت بم.. له‌خۆتم دوور مه‌خه‌وه
هه‌ور هاواریه له‌گه‌ڵم
دڵم بۆته مانگ
ناخم وه‌کو گه‌ردوونه
هه‌نگاوه‌کانم به‌ره‌و دڕکن
ژیانیشم چهژتی زهقوومه..
خه‌یاڵم دێت بۆ ئه‌وکاته‌ی له‌گه‌ڵتم
پڕ خۆشی،، پڕ ئامانج،، پڕ گه‌یشتن
له‌گه‌ڵ ئهوخهندهیهی دڵم به‌رنادات
به‌ڵام چیبکه‌م هه‌ر لێــت دوورم
به‌ڵێن بێ دێـــم .. دێــم بۆلات
بۆ هه‌تا هه‌تا
تا ههرلات بم ئه‌ی شه‌وقی ژیانم
بۆ هه‌تا هه‌تا ده‌ستت لێ به‌رنه‌ده‌م
دێــم له‌گه‌ڵت ئه‌ژیـــم
به‌جیابوونه‌وه لێــت مه‌رگ ئاواتم بێ
هه‌روه‌کو لاولاو
بهپچڕان له دره‌خت و چیلکه‌ی ڕێی وشک بوون ئه‌گرێته به‌ر
مـــوسلیـم غه‌مگین
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌سته‌كانت خۆش كاكه موسلیم براستی جوانه8
=D
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەست خۆش بێت کاکە موسلیم ،
سەرکەوتوبیت،و هیوای بەردەوامیت
بۆ دەخوازم.


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاستان ئه‌که‌م هاوڕێ به‌ڕێزه‌کانم
خۆشحاڵم که به‌دڵی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بووي
شاد و سه‌رکه‌وتوو بن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه